|
سامان
كه‌ریم
Zaryak@yahoo.com
له سایتی چاودێردا،
له په‌یوه‌ند به به‌شداریكردن یان نه‌كردن له حكومه‌تی
هه‌ریمی كوردستاندا عه‌لی باپیر ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئه‌نجامداوه
كه ده‌قه‌كه‌ی به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
"عه‌لی
باپیر: ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ئه‌وه‌ی خوا قه‌ده‌غه‌ی كردوه
ڕێگه‌ی پێ ناده‌ین
كوڕ‌و كچ له خوێندن
ده‌بێت جیابن نه‌ك خه‌ریكی جوڵاندنی غه‌ریزه‌ی یه‌كتر بن
عه‌لی
باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه:
چوار حزبه‌كه بڕیارێكی موتڵه‌قیان نییه له‌باره‌ی به‌شداری
كردن له حكومه‌تی هه‌رێم‌و له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و
پارتی به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن..له‌باره‌ی
هه‌ڵنه‌سانیش له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب، عه‌لی باپیر له
چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سایتی ڕوداو، وتی: ئه‌و سروده هی
نیشتمان نییه به‌ڵكو سرودێكی قه‌ومیه‌و ته‌عبیر له واقعی كورد
ناكات، چونكه پێچه‌وانه‌ی دین‌و عه‌قیده‌یه.له‌باره‌ی
قسه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌كگرتووش كه
وتبوی ئاساییه یانه‌ی شه‌وانه له كوردستان هه‌بێت، ئه‌میری
كۆمه‌ڵ وتی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ئه‌وه‌ی خوا
قه‌ده‌غه‌ی كردوه ڕێگه‌ی پێ ناده‌ین وه‌ك شه‌رابخۆری، چونكه
ئه‌و شه‌رابخۆریه‌ی لێره هه‌یه له ئه‌وروپاش وانیه.له‌باره‌ی
مه‌لا كرێكاریش، وتی: ئێمه وه‌ك مه‌لا كرێكار نین حه‌ز له
ئوسامه بكه‌ین‌و، له نه‌رویژ دانیشین، ئه‌گه‌ر حه‌ز له ئوسامه
بكه‌ین له‌و شاخانه ده‌بوین، بۆچوونی قاعیده كه ده‌بێت
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فه‌رز بكرێت به هه‌ڵه‌ی ده‌زانین.له‌باره‌ی
ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیش، عه‌لی باپیر وتی: لێك
جیاكردنه‌وه‌ی كور‌و كچ له خوێندن له ئه‌وروپاش هه‌یه،
ده‌مانه‌وێت كور‌و كچ خه‌ریكی خوێندن بن نه‌ك جوڵاندنی غه‌ریزه‌ی
یه‌كتر، زانكۆ نه‌كرێت به پێشانگای خۆنمایش كردن‌و ئافره‌تان
هه‌ر خه‌ریكی خۆجوان كردن بن، ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه و ده‌بێت
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی بواری پێ بدرێت به‌ڵام به
ئادابی ئیسلامه‌وه. "( سایتی چاودیر 5.8.2009 ، هێله‌كانی
ته‌ئكید هی منه).
عه‌لی باپیر له‌م
گفتوگۆیه‌ی خۆیدا، ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌سه‌لمێنێت،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ئاراسته‌ی ئیسلامی سیاسی‌و كۆمه‌لگا له
كوردستان پێكه‌وه هه‌لناكه‌ن، ئه‌م راستییه له
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ركه‌وت، حزبه‌كه‌ی و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ دوو
دانه له حزبی تر به‌هه‌موویان 13 كورسیان هێناوه( با بلێین 2
كورسیش ته‌زورییان لێكراوه، واته 37000 هه‌زار ده‌نگ)
به‌وه‌شه‌وه ده‌بیته 15 كورسی. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ڕیگای
كۆمه‌لی ئیسلامی ڕیگای ئوسامه بن لادن نییه، ده‌ست نابات بۆ
تیرۆر، كه دیاره چاره‌نوسی تیرۆریسته‌كانیش جگه له نه‌عله‌تی
خه‌لك هیچی دیكه نییه، ئه‌وا ده‌بیت هه‌میشه شوكرانه بژێری
بكه‌ن‌و شوكری خوا بكه‌ن چونكه خوا پشت‌و په‌نای
لیقه‌وماوانه!! بۆیه له‌مباره‌وه بۆئیسلامی سیاسی چاو
پیاخشانه‌وه‌یه‌ك پێویست نییه، چونكه له نیو چاوانییان
نوسراوه، ئه‌وه‌ی خوا نه‌یكات نابێت، خوا 13 كورسی بۆ نوسیبون!!
به‌لام خه‌لكی كوردستان به شیوه‌یه‌كی واقعی ده‌ژین‌و له
دنیای سه‌ر زه‌وی‌دا خۆشی‌و ناخۆشیان هه‌یه، خه‌بات‌و
حه‌وانه‌وه‌یان هه‌یه، هێرش‌و ڕاپه‌رینیان هه‌یه‌و بیكاره‌بی‌و
تاریكی‌و نه‌بونی‌و كه‌می سوته‌مه‌نی‌و كه‌می كرێ‌و سه‌ركوتی
خۆپیشاندانه‌كان به‌كارو سیاسه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار
ده‌زانن‌و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برَن له به‌رانبه‌ریاندا بۆ
ئه‌وه‌ی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌و له كوردستان باشتر‌و
باشتر بكه‌ن‌و چاوه‌رانی ئه‌و دونیا ناكه‌ن كه ئیسلامییه‌كان
موژده‌یان پێده‌ده‌ن شه‌رابی ته‌هور بخۆنه‌وه!!. بۆیه خه‌لكی
كوردستان ده‌نگ به عه‌لی باپیر‌و ئیسلامیه‌كان نادات، چونكه
ئه‌وه‌ی خوا پێیناخۆش بیت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن، به‌لام خه‌لكی
كوردستان ده‌نگی به‌م ده‌سه‌لاته‌ی عه‌لی باپیر نه‌دات.
كه‌واته له نێوان ده‌سه‌لاتی ئیسلامییه‌كان‌و خواستی خه‌لكی
كوردستاندا لایه‌نی كه‌م 87% فه‌رقی هه‌یه من لیره‌دا 15
كورسیه‌كه‌م حساب كردوه خۆ ده‌بیت به‌خاترانه‌ش بیت كورسییه‌كیان
بۆ كاكه حه‌مه‌و ئه‌ودیشیان بۆ كاك قادر بێت. به‌هه‌رحال له
ووته‌كه‌ی عه‌لی باپیردا رۆشنه كه بۆچی ده‌سه‌لاتیان نابیت‌و
ناگه‌نه ده‌سه‌لات.
به‌لام به‌شیك له
قسه‌كانی عه‌لی باپیر جولاندنی غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵاته نه‌ك
سێكس وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات، ختوكه‌ی یه‌كێتی‌و پارتییه
بۆ ئیمتیازات پێدان‌و دانی وه‌زیرێك زیاتر ، چونكه ئه‌وانیش
لێیان قه‌وماوه له‌وانه‌شه شل بن. به‌لام یه‌كێك له هه‌ڵه
سیاسییه گه‌وره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و حزبه‌كانی
هه‌میشه پشی پشی ئیسلامی سیاسی بوه له به‌رخاتری نیزامی
ئیسلامی كۆنه‌په‌رستی ئێران، ئه‌گه‌ر نا كوردستان‌و ئیسلامی
سیاسی كوجا مه‌رحه‌با. به‌شیك له‌وه‌ی لیستی كوردستانی
ده‌نگه‌كانی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر هاته خواره‌وه ئه‌وه‌بوو كه
پشتی كرد له هیواو خواست‌و ویستی ئازادانه‌ی لاوانی كوردستان
به كچ‌و كوره‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی مزگه‌وتیان دورستكرد په‌نایان
نه‌برد بۆ دروستكردنی چه‌ندین هۆلی ئه‌نته‌رنیتَ‌و مه‌له‌وانی‌و
وه‌رزشی‌و كتیبخانه... تاماوه‌یه‌كی زۆر گه‌رانی كچ‌ووكور
پیكه‌وه قه‌ده‌غه‌بوو به تایبه‌ت له‌هه‌ولیر، بۆیه ئه‌وانیش
به‌شێك له‌به‌رهه‌می ئه‌و سیاسته كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان
چنییه‌وه له ده‌نگدانه‌كاندا، خه‌لك پشتی لێ‌كردن چونكه زه‌وتی
مافه مه‌ده‌نی وسیاسیه‌كانیان كرابوو. خه‌لكی كوردستان زۆر
له‌وه مۆدیرنتره كه كه ڕیگا له تیكه‌لاوكردنی ژن‌و پیاو
بگیرێت تیایدا. بۆ راستی ئه‌م قسانه ته‌نها سه‌رنجدان له
زانكۆی سلیمانی‌و شاری سلیمانی له سه‌ره‌تاوه تاكۆتایی
هه‌فتاكان شاهیدی ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌لگای ئیمه له‌كوردستان دورو
نزیك په‌یوه‌ندی نییه به ئیسلامی سیاسی‌و دابوو نه‌ریتی
ئیسلامی سیاسییه‌وه. كارێكی گران نییه، ئینسان بتوانیت
وێنه‌كانی ئه‌وكاتی كوران‌و كچانی زانكۆی سلیمانی و
ئاماده‌ییه‌كان‌و ناوه‌ندییه‌كانی سلێمانی په‌یدا بكات، ئه‌وكات
ده‌بێنیت كه ئیسلامی سیاسی له كوردستان مۆدیلێكی فه‌رزكراوه
به كاریگه‌ری نیزامی ئیسلامی نه‌بیت هه‌م نه‌ده‌بون وه هه‌م
نه‌یان ده‌توانی دریژه به مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن. ئێستا
ده‌كرێت عه‌لی باپیر له كوران‌و كچانی ئاماده‌یی شه‌وانی
قه‌لعه‌دزه بپرسێت كه به‌شه‌و ده‌وام ده‌كه‌ن وبزانیت
غه‌ریزه‌یان ده‌جولێت یان به‌پیچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر پیكه‌وه بن
ئه‌وا غه‌رزیه‌یان وه‌كو ئینسانیكی سروشتی‌و ئاسایی كار ده‌كات
نه‌ك وه‌كو كائنیكی بێ ئاگا په‌لاماری یه‌كتر بده‌ن، كاتیك
ئینسانیك به‌وه‌ی ژنێك ده‌بینیت غه‌ریزه‌ی سێكسی بجولێت
ده‌لاله‌ت له دواكه‌وتی‌و بێ‌گایی‌خۆی ده‌كات‌و پێویسته
ببریته لای دكنۆری سایكۆلۆجی‌و چاره‌سه‌ر بكریت، ئینسانیكی
ئاوا نوقصانه‌و قابیلی به‌زه‌ییه، ئه‌گه‌ر نا له ته‌واوی
گونده‌كانی كوردستان له كاتی دره‌و ومه‌لۆكردن‌و بژاركردندا تا
ده‌گاته ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له كوردستاندا ژن‌و
پیاو پیكه‌وه‌ن، ده‌كری عه‌لی باپیر بچیت‌و پرسیار بكات له
كریكارانی ئه‌لبیسه له جگه‌ره له فه‌رمانبه‌ره‌كانی
فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵو‌و تاپۆو كاره‌با‌و ئاو...بزانیت كه له
ژورێكدا پیكه‌وه كارده‌كه‌ن غه‌ریزه‌ی سێكسیان ده‌جولێت!! كه
عه‌لی باپیر له هۆلی په‌رله‌مان داده‌نیشێت ده‌بێت چه‌نده
غه‌رزیه‌كه‌ی بجولێت به‌هۆی بوونی چه‌ند ژنێكه‌وه له نێو
هۆله‌كه‌داو به‌م پێیه‌ش چۆن ڕیگا به‌خۆی ده‌دات ژن ببینێت!!
ئه‌مه چ باس‌و قسه‌یه‌كه ئینسان بتوانیت له ده‌می بێته
ده‌ره‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی دیفاعی لێبكات!!! به‌لام عه‌لی باپیر
ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی له رۆژی 23/7دا بكردایه ئه‌وكات 13 كه
ده‌بوو به 10 كورسی.
عه‌لی باپیر پێ‌ی
وایه خه‌لكی كوردستان بێ‌شعورن‌و ئاگاییان نییه‌و به
تیكه‌ڵاوكردنی ژن‌و پیاو غه‌ریزه‌ی سێكسیان ده‌جولێت، ئه‌وه‌یان
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و له خۆیه‌وه سه‌یر ده‌كات. ئه‌گه‌ر
ئینسان كائینیكی سروشتییه، وه په‌یوه‌ندی نێوان ئینسانه‌كان
په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی‌و دیسان سروشتییه، ئه‌وا ئینسان
له په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌توانیت ئاگا‌و هوشیاری و
په‌یوه‌ندی ئینسانی خۆی تا ئه‌وپه‌ری گه‌شه پێبدت‌و فراوانی
بكاته‌وه. به‌تایبه‌ت عه‌لی باپیر به‌سه‌ر زاره‌كی ده‌لی ژن
نیوه‌ی كۆمه‌ڵه، ئه‌گه‌ر پێ‌ی وایه ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵه،
مه‌سه‌له چی‌یه كه مافی ئه‌م نیوه‌یه وه‌كو نیوه‌كه‌ی دیكه
نییه؟!! ئه‌گه‌ر نیوه‌یه ئه‌وا نیوه یه‌كسانه به‌نیوه. به‌لام
عه‌لی باپیر ئه‌م قسه‌یه‌ی بۆ جه‌ریده‌یه، ئه‌گه‌ر نا پێ‌ی
وایه پیاوی غه‌ریزه‌دار هه‌موو كۆمه‌له‌و ژنه‌كانیش كۆیله‌ن‌و
پێویسته سه‌یده‌كانیان به‌دزییه‌وه سێسكیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن،
ئه‌گه‌ر نا خۆ ناكریت عه‌لی باپیر پیمان بلێت سێكس هه‌ر
قه‌ده‌غه‌یه !! ئه‌و ده‌ڵی ده‌بیت قوتابخانه‌و زانكۆی كچان‌و
كوڕان جیا بێت. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌بێت ئه‌وا وه‌كو نیزامی
ئیسلامی ئیران له نیو پاصیشدا په‌رده‌یه‌ك داده‌نێت له‌نیوان
كورسیه‌كاندا، به‌لام واقعیه‌تی ژیانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه كه
ئینسانه‌كان به‌بَی له به‌رچاو گرتنی سێكسیان وه به‌وه‌شه‌وه
پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ژیانی
كۆمه‌لایه‌تی ده‌وه‌ستێت. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی حاشاهه‌لنه‌گره .
ئه‌وه‌نییه نیزامی كۆنه‌په‌رستی ئیران به هه‌موو جه‌ورو
سته‌م‌و ئیعدامه‌كانیه‌وه توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌ر
به‌تێكه‌ولای ژن‌و پیاو بگرێت، ئه‌وه‌نییه له ژیر ناوی حوكمی
شه‌ریعه‌ته‌كه‌یدا هه‌زاره‌ها شوینی له‌شفرشی ژنانی كردۆته‌وه
به‌ناوی سیغه‌وه‌و ده‌یان هه‌زاری مه‌لای خستۆته‌وه كاره‌وه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌پیناوی ئه‌وه‌ی سیفه‌تێكی قاونی‌و
خودایی بدات به‌سه‌ر غه‌ریزه‌ی سێكسی‌دا، كه له‌راستیدا
ئیغتصابی ژنانه به پێ‌ی شه‌ریعه‌ت. به‌لام گریمان به
تیكه‌لاوكردن غه‌ریزه‌ی سێسكی ده‌جوڵیت، ئه‌مه چ ناره‌وایی‌و
تاوانێكی تێدایه ئه‌گه‌ر ئینسانێك ئینسان بێت غه‌رایزی
جۆراوجۆری هه‌یه‌و له‌وانه سێسكی، بۆ ده‌بیت جولاندنی
غه‌ریزه‌كانی دیگه ئاسایی بن، به‌لام ئه‌م غه‌ریزه‌یان
تاوانه‌و شه‌یتاناوییه، مه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان غه‌ریزه‌یان
ناجولێت، ئه‌گه‌ر ناجولێت ئه‌ی 4 ژن‌و 5 ژن‌و چه‌ند دانه‌یه‌كی
تریش به قه‌لا ده‌گێرنه‌وه چی‌یه؟!.
خه‌ڵكی كوردستان
سه‌ره‌ڕای قسه‌كانی عه‌لی باپیر‌و ده‌یان ئاخوند‌و مه‌لا رۆژ
به‌رۆژ خه‌ریكه خواست‌و ویستی ئازادیخوازانه‌ی خۆی
به‌رزده‌كاته‌وه‌و به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات، ئه‌مرۆ گۆرینی سیسته‌می
خویندن‌و تیكه‌لاوكردنی ته‌واوی قۆناغه‌كانی خویندن
له‌سه‌ره‌تاییه‌وه تا دوا قۆناغه‌كانی خویندن، بۆته خواستێكی
فراوانی خه‌لكی كوردستان‌و ستافه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و
خویندن. ئه‌و قسانه‌ی عه‌لی باپیر، كاتی به‌سه‌رچوه‌و سواوه.
|