|
گفتوگۆی
ئۆکتۆبه‌ر
له‌گه‌ڵ سامان كه‌ریم
ئۆكتۆبه‌ر: ده‌ركێشانی ساڵح موته‌ڵه‌گ و ڕێگه‌نه‌دان
به‌كه‌سانێكی تر تاخۆیان بۆ په‌رلمانی داهاتووی عێراق
كاندید بكه‌ن، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێپێچینه‌وه
وعه‌داله‌ته‌وه، جارێكی‌تر قه‌یرانێكی سیاسی
له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه هێناوه‌ته كایه‌وه.
پشتی ئه‌م قه‌یرانه‌ش باس له‌ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس و
ڕێگه‌نه‌دان بۆ به‌شداری به‌عسیه‌كان له‌په‌رلمانی
داهاتوودا ده‌كرێ. به‌ڕای ئێوه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م
قه‌یرانه له‌چیدایه و تاچه‌ند پره‌نسیپه‌كانی
هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی له‌به‌رده‌م هاولاتیاندا
ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه؟
سامان كه‌ریم: ئه‌م گاڵته‌جارییه سیاسییه‌ی كه ئێستا
له ئارادایه به‌بڕوای من په‌یوه‌ندی نییه به هیچ
جۆرێك له جۆره‌كانی دیموكراتی له‌دنیادا جگه‌له
"دیموكراتی ئه‌فغانی". من نامه‌وێت بێمه سه‌رباسی
دیموكراتی و مۆدێلێك كه له‌عێراقدا په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت
كه دیموكراتیه‌تێكی قه‌ومی و تائیفی‌یه‌و خۆیان
پێیده‌ڵێن ته‌وافقی. ئه‌م یارییه سیاسییه له نێوان
لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌ت‌و
په‌رله‌مان دا كایه‌ی پێده‌كرێت، یارییه‌كی بێ‌له‌زه‌ت‌و
بێ‌مانایه، پشت شكاندنی یه‌كتری، پاشقولگرتن،
تۆڵه‌كردنه‌وه ، كه‌مین دانان بۆ یه‌كتری ... كه‌وایه
باسی سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه، باسه له ململانێ‌ی
نیوان 3 بزوتنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی و جیاوازی بورژوازی؛
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی شیعی، بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب.
به‌قه‌ولی خۆیان و میدیای نۆكه‌ر سوننه و شیعه و
كورد. له‌كاتی ڕوخانی به‌عسه‌وه تائێستا هه‌لومه‌رجی
سیاسی و چوارچێوه‌ی كێبه‌ركێ‌ی سیاسی نێوان هێزه‌كان،
به‌رژه‌وه‌ندی نێوان دوو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و
ئیسلامی سیاسی شیعی زیاتر لێك نزیك كردۆته‌وه،
به‌حوكمی چه‌ندین هۆی جیاواز. ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه
وه به‌تایبه‌ت ئیسلامی سیاسی شیعی به‌هه‌ردوو باڵی
ئیسلامی سیاسی سه‌ر به ولایه‌تی فه‌قیه و ئیسلامی
سیاسی شیعی عروبی كه زیاتر مالكی ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ی
هه‌یه دیاره بالا ده‌ستترن له حوكمڕانی ئه‌مڕۆی
عێراقدا، ده‌یانه‌وێت هه‌لومه‌رجی ئێستا‌و بالاده‌ستی
ئێستایان بپارێزن بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به بدعه‌ی سیاسی
له‌م شێوانه هه‌یه، كه به‌ڕاستی قیزه‌ونه.
به‌عس قه‌ده‌غه‌یه له عێراقی ئه‌مرۆدا، سه‌رانی به‌عس
مه‌تلوبن و به‌دوایاندا ده‌گه‌رێن، سه‌رانی به‌عس به
قه‌ولی خۆیان به‌عسی صدامی هه‌موویان دیار‌و ناسراون
ڕاسته‌وخۆ دژی هه‌ڵبژاردن و گشت پڕۆسه‌ی سیاسی
ئێستان.. بۆیه هێنانه‌وه‌ی به‌عس بۆ ئه‌م گاڵته‌جارییه
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌به‌رابنه‌ر ئه‌م هێزانه‌دا هیچ
مانایه‌كی نییه ( به‌لام له‌به‌رانبه‌ر خۆیاندا مانای
فراوانی سیاسی هه‌یه)جگه له كلاوكردنه سه‌ری خه‌ڵك
و شكاندن و هێنانه خواره‌وه‌ی هه‌یبه‌تی نه‌یاره
سیاسییه‌كانی خۆیان له‌نێو خه‌ڵكدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان
بۆ لێك ترازانی ڕێزه‌كانیان. باسی سه‌ره‌كی لێدان و
بچوككردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی
عه‌ره‌به كه ئه‌مڕۆ له ڕیزی فراواندا به‌ناوی
به‌ره‌ی عێراقییه‌وه خۆیان ڕێكخستوه كه موتله‌گ ته‌نها
یه‌ك ره‌ِوته تیایدا، به‌لام عه‌لاوی و هاشمی و
عیساوی نجه‌فی و زافر العانی تێدایه له‌لایه‌كی
دیكه‌وه كتله‌ی وه‌حده‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی
بۆلانی و ئه‌حمه‌د ابو ڕیشه كه ئه‌مانیش هه‌مان
ئاڕاسته‌یان هه‌یه خۆ ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی ته‌وافقیش زیاد
بكه‌ین بۆی ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جیاوازی هه‌یه له
نێوانیاندا ئه‌وه كۆی هه‌موویان ده‌كاته هێزیكی فراوان
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ر 3 كتله‌كه
پێكه‌وه له‌دوای هه‌ڵبژاردندا له‌ئارادایه... ئه‌مه
ترسێكه كه ئیسلامی سیاسی شیعی و بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی هه‌یانه‌و ده‌یانه‌وێت زه‌ڕبه له‌م هێزه
بده‌ن و ڕێگای به‌هێزبون و یه‌كگرتنه‌وه و
هاوپه‌یمانێتیان لێدابخه‌ن له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌یانه‌وێت
له پێش هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆمه‌ڵێك كارتی سیاسیان به‌سه‌ردا
فه‌رز بكه‌ن به‌قازانجی خۆیان واته سادو سه‌ودایان
له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌مه زۆرجار به بیره نه‌وت به پێدانی
قه‌زایه‌ك یان ناحیه‌ك یان پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره
له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستێكی سیادی‌دا یان
وازهێنانیان له به‌ندێكی ده‌ستوره شه‌قو شڕو
توڕه‌هاته‌كه‌یان...
ئه‌وه ڕاسته كه ئه‌مانه وه‌كو به‌عس بیرده‌كه‌نه‌وه،
به‌لام له‌كوێ‌ی دنیا له سه‌ر بیركردنه‌وه خه‌ڵك
ولایه‌نی سیاسی مۆری قه‌ده‌غه‌كردنی لێده‌درێت.
ئه‌گه‌ر موشكله‌یه‌ك هه‌یه لێره‌دا كه به بروای من
موشكله‌ی گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه پرۆسه
سیاسییه‌كه خۆی بۆگه‌ن‌و تاسه‌ر كۆنه‌په‌رسته كه بوار
ده‌دات هه‌م ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌هێز بێته‌وه وه
هه‌م ئیسلامی سیاشی شیعی و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی
به‌م شێوه‌یه چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵكی عێراق و
كوردستان دیاری بكه‌ن.
له ئه‌ستێلێكی داخراوادا جۆره‌ها میكرۆب و نه‌خۆشی
بلاوده‌بێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه له‌م پڕۆسه‌ی سیاسیه‌ی
ئێستادا ده‌یان هێزی وا ده‌بینی ن‌و سه‌دان حكایه‌تی
سیاسی وامان هاتۆته به‌رچاو و هی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه.
بۆیه ئیتر باسی من له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆشنه كه
هه‌ڵبژاردنێكی وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ كام له
پرنسیبه باوه‌كانی دیموكراتی دا جێگای نابێته‌وه...
هه‌ر جۆریك له جۆره‌كانی دیموكراتی شه‌عبی، لیبراڵی،
لیبراڵ كلاسیك، دیموكراتی ڕۆژئاوایی نه‌ك جێگای
نابێته‌وه به‌ڵكو له‌وچوارچێوانه‌شدا لێك نادرێته‌وه و
به‌م پێیه‌ش هیچ باسێك بۆ پرنسیبه دیموكراتییه باوه‌كان
ناهێڵێته‌وه. به‌لام بیرمان نه‌چێت ئیمه باس
له‌نه‌وعێكی تایبه‌ت له دیموكراتی ده‌كه‌ین له عێراقدا
كه وه‌ك جه‌واڵی چه‌رچی وایه له‌ده‌رزییه‌وه تاكو
لوقم‌و تا حه‌بی سه‌ر ئێشه‌و تا شقارته‌و سیغار ...جێگای
ده‌بێته‌وه. ئه‌م دیموكراتییه حه‌ق وایه له
به‌رنامه‌ی " من جیاوازم"دا له ژیر نای "دیموكراتی
جیاوازدا" پێشكه‌ش بكرێت‌و به‌مسۆگه‌ری هه‌موو پاره‌كه‌ش
ده‌باته‌وه. چونكه بۆگه‌نترین‌و دواكه‌وتوترین و
كوشنده ترین جۆری دیموكراتییه. لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی
بڵێم كه هه‌یئه‌تی مسائله‌و عه‌داله هه‌ر نییه‌و وجودی
نییه. ناوه‌كه‌ی هه‌یه به‌لام كه‌سه‌كانی نین.. به‌م
پێیه پرسیار ئه‌وه‌یه كێ ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد..هه‌تا
لێبكۆڵێته‌وه بۆگه‌نترو بێ‌ماناتر دێته ده‌ره‌وه. كه
ئه‌مه فاكتێكی به‌هێزو واقعیه بۆ باسی ده‌وڵه‌تی
یاسا‌و قانون و بونی ده‌ستور... به كاری سیاسی خۆیان
وه بۆ مل شكاندنی یه‌كتری خۆیان هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك
شه‌ق له قانون و ده‌ستوره‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئۆكتۆبه‌ر: جگه‌له له‌لایه‌نی سوونه، به‌گشتی
ئیئتلافی شیعه‌كان و هه‌م مالیكی و وه‌ته‌نانه‌ت
كیتله‌ی ناسیونالیسته كورده‌كان به‌گه‌رمی باس له
ڕیشه كێشكردنی به‌عس ده‌كه‌ن وله‌م باره‌شه‌وه ده‌ستور
ده‌كرێ به‌بناغه‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌ندێك بۆ به‌شداری
نه‌كردن له‌هه‌ڵبژاردندا.. تاچه‌ند به‌عسیه‌كان له‌م
كایه‌یه‌دا سه‌نگیان هه‌یه‌و فرسه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان
له‌ده‌ستدایه؟ ئایا ئه‌مه سیناریۆی دوژمن داتاشین نییه
بۆئه‌وه‌ی هه‌ندی لایه‌ن پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌نگداندا
به‌هێزبكه‌ن له‌سه‌ر حسابی هه‌ندێكی تر؟
سامان كه‌ریم: پێش وه‌لامی پرسیاره‌كه‌ت، ده‌مه‌وێت بلێم
ئه‌م هێزانه مالكی و بارزانی و تاڵه‌بانی و حه‌كیم
بۆ له به‌عس ده‌ترسن ئه‌م به‌عسفۆبیایه چی‌یه؟! له
ڕوانگه‌ی منه‌وه چونكه خۆیان زۆر باش ده‌زانن كه پاش 7
ساڵ له حوكمڕانی( وازله بافی ساڵه‌كانی كوردستان
ده‌هێنم بۆ یه‌كیتی پارتی) و چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی و پارێزگاكان، پاش هه‌لڵوشینی ده‌یان ملیار
دۆلار‌و كوشتن‌و برینداربون و ئاواره‌كردنی زیاتر له
5ملیۆن ئینسان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه سیاسه‌ت و پراتیك
وبه‌ڕێوه‌بردنی حوكمیان ئه‌گه‌ر له به‌عس خراپتر نه‌بێت
ئه‌وه باشتر نییه، به‌م پێیه ده‌زانن كه خه‌ڵكیان
له‌گه‌ڵ نه‌ماوه و پایه‌گای كۆمه‌لاتیان له‌ده‌ست
داوه.. ئه‌گه‌ر نا وه به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و خه‌ڵكیان
له‌گه‌ڵه، ئه‌وه هیچ ترسێك له به‌عس پێویست نییه،
چونه به‌عس خۆی بۆگه‌نترین و شۆفێنیترین هێزی
نه‌ته‌وه‌یی بوه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عێراقه‌وه
جێگای نه‌فره‌ت و توڕه‌ی بووه. ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی
كه‌ئێستا له‌گۆره‌پانی عێراقدا بالاده‌ستن و
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیان كردۆته قه‌یرانێكی سیاسی،
جگه‌له‌وه‌ی ده‌یانه‌ویت به‌م كارته زه‌ینی خه‌ڵك
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سیاسی كۆنه‌په‌رستانه‌یان لابه‌رن
وله‌ڕابردوودا ڕایانبگرن، هاوكات خۆی نیشانه‌یه‌كه
له‌لاوازی و زه‌بونی سیاسیان.
هه‌روه‌كو له پرسیاری پێشودا ئاماژه‌م پیدا...
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی مل شكاندانی هێزه‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به كه به‌حساب
هاوپه‌یمانه‌و شه‌ریكه به‌شیانن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا.
تا ئێره باسی به‌عس له گوڕی نییه. ئه‌وان خۆیان
ده‌زانن كه ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سایه‌ی حوكمڕانی
بورژوزای‌دا به‌بێ ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب مومكن نییه،
به‌م پێیه ده‌یانه‌وێت به‌عس بكه‌نه له‌وحه‌یه‌ك بۆ
لاوازكردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و به‌ركه‌وتنی سه‌همێكی
كه‌متر له ده‌سه‌لات‌و نفوزدا.
به‌لام به‌عس وه‌كو هێزێك له‌سایه‌ی سیاسه‌ت و ئیداره‌و
مماره‌سه‌ی ئیسلامی سیاسی شیعی و بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تییه‌وه، ئه‌مرۆ به‌هێز بۆته‌وه، وه ئه‌مه
نیشانه‌ی شه‌رمه‌زاری و نه‌نگییه بۆ ئه‌م هێزانه‌ی
كه تا ئێستا حوكمڕانی عێراقیان كردوه.
من پیم وایه به‌عس ده‌مێكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه یان
ڕۆشنتر بلێم به‌هێزبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ
به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی ئیحتلالی ئه‌مه‌ریكی و
هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی شیعی و بزوتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تییه له به‌غداو شێوه‌و كاركرد‌و سیاسه‌تی
حوكمرانیان ئاكامێكی ئه‌وه‌بوه كه به‌عس
به‌هێزبێته‌وه. ئه‌گه‌ر نا به‌عسێكی شه‌ق و شڕو قێزه‌ون
كۆنه‌په‌رست و ئینسان كوژ بۆ ده‌بێت به‌هێز بێته‌وه؟!
ئه‌م هێزانه نه‌ك هیچیان بۆ خه‌ڵكی عێراق نه‌كردوه به
ڵكو كۆمه‌ڵگای عێراقیان كرده ململانێ‌ی كۆمه‌ڵكۆژی
تائیفی‌و ملۆنه‌ها ئینسانیان به‌كوشتداو ده‌ربه‌ده‌ر كرد‌و
سه‌ره‌وت وسامانی كۆمه‌لگاشیان به‌ڕۆژی ئاشكرا دزی وه
ده‌دزن و تا ئێستا خه‌ڵكی عێراق به‌هره‌مه‌ند نییه له
كاره‌باۆ ئاوی خواردنه‌وه‌و قوتابخانه‌ی و
خه‌سته‌خانه‌ی پێویست چ جای بگا به ژیانێكی خۆشتر ...
ئه‌م هه‌لومه‌رجه بناغه‌ی زیندوبونه‌وه و به‌هێزبونی
به‌عسه كه ئه‌مه‌ریكاو مالكی و حه‌كیم و تاله‌بانی
و بارزانی ڕاسته‌وخۆ لێ‌ی به‌رپرسن.
|