|
سامان كه‌ریم
zaryak@yahoo.com
له دوای بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای
كۆنه‌په‌رستی هه‌ڵبژاردن، ژماره‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندن، چاو پێكه‌وتن‌و به‌یاننامه
بلاوبونه‌وه له‌په‌یوه‌ند به كه‌می كورسییه‌كان كه به‌ر هه‌رێمی كوردستان
كه‌وتون. له پێشه‌وه نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار ولیسته‌كه‌یان وتیان
سه‌ركه‌وتوبوین به‌لام ناڕأزین. هه‌رێمی كوردستان مافی 43 كورسی هه‌یه (41
زائید+2 مه‌سیحیه‌كانی دهۆك‌و
هه‌ولێر). 43 كورسی به‌پێ‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئێستا بۆ 4 ملیۆن‌و سێ سه‌د
هه‌زار كه‌سه. واته هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س یه‌ك كورسی. ئه‌م ژماره ماتماتیكییه
با بۆ خوینه‌ران ڕۆشن بێت. ئینجا بێینه سه‌ر درۆده‌له‌سه، خۆڵ كردنه چاو، دوو
ڕوویی ئۆپۆزیسۆنی نیو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی " گۆڕان" له لایه‌ك‌و ئیسلامی
سیاسی له كوردستان یه‌كگرتوو له لایه‌كی دیكه‌وه....ڕۆشنه كه خه‌ڵكی عێراق
كوردستان له‌گه‌ڵ یاسایه‌كدا مامه‌ڵه ناكه‌ن كه ناوی یاسای هه‌ڵبژاردن بێت
به‌ڵكو له راستیدا، هه‌ڵبژاردنیك له گوڕی نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه دابه‌شكردنی
كورسییه‌كانه به پێ‌ی ڕیكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌مه ڕۆشنه‌و قسه‌ی ئیمه
نییه‌و شه‌خسی بارزانی دانی پێدا ده‌نێت‌و ده‌لێت" دوای ئه‌وه ڤیتۆی به‌ڕێز
هاشمی به‌سه‌ر داهات، له كۆتاییدا مه‌سه‌له‌كه له یاسا ده‌رچو بو به رێككه‌وتنی
سیاسی و بوه مامه‌ڵه‌كردن، ئه‌وه‌نده كورسی بۆ ئه‌م و ئه‌وه‌نده كورسی بۆ ئه‌و،
كه بو به مه‌سه‌له‌ی ژماره.". كه‌واته شه‌ڕه كورسییه‌و هه‌ڵبژاردن نییه،
ده‌نگ هیچ قیمه‌ت‌و به‌هایه‌كی نییه‌و له‌به‌رئه‌وه خه‌لكی كوردستان پێویسته
نه‌چن بۆ ده‌نگدان.
به‌لام بابزانین هه‌رای "گۆڕان‌و
یه‌كگرتوو" ئه‌م دوو ده‌سته خوشكه له‌سه‌ر چی‌یه؟! ئایا كه ره‌خنه ده‌گرن‌و
كردویانه به‌هه‌را به نوسینی به‌یاننامه له‌لایه‌ن یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها
ڕاگه‌یاندن و چاوپیكه‌وتنه‌كانی كاك حمه‌تۆفیق‌و شاهۆ سه‌عید له گۆڕانه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایا كورسییه‌كانی كه به‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم كه‌وتوه
كه‌مه، مه‌سه‌له‌یان چی‌یه؟! ئایا واقعه‌ن خه‌ریكن له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندی خه‌لكی
كوردستان ده‌ڕۆن، گریمان ئه‌گه‌ر كورسیه‌كان زۆر تربن به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی
كوردستانی تێدایه؟! یان خه‌ریكن دیفاع له راستییه‌ك ده‌كه‌ن‌و گوایا ژماره‌ی
كورسییه‌كان پێویسته له‌وه زیاتر بێت؟! مه‌سه‌له‌یان چی‌یه؟! ته‌وه‌ره‌یه‌كییان
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌لام هێشتا هه‌ڵبژاردن ناتواتی وه‌لامی كافی بێت
بۆ هه‌رای ئه‌م ده‌سته خوشكه. چونكه پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیش، ده‌رخه‌ری
ناوه‌ڕۆكی سیاسی هه‌ر هێزو حزب‌و لایه‌نێكه. وانییه هه‌ر حزب‌و لایه‌نێك به
ئاره‌زووی خۆی پڕوپاگه‌نده‌ی پوچ بلاوبكاته‌وه‌و ته‌نها به‌وه‌نده ئیكتفا بكرێت
بڵیین پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه. له‌م نیوه‌دا دووهۆی سه‌ره‌كی دێته پێشه‌وه
كه گۆڕان‌و یه‌كگرتوو تیایدا هاوبه‌شن.
یه‌كه‌م: تیڕوانین بۆ ئینسان:
تیِڕوانینی گۆران‌و یه‌كگرتوو بۆ ئینسان
هه‌مان تیڕۆانینی پارتی‌و یه‌كێتی‌یه. به‌لام ئه‌مان جیاوزاییه‌كیان هه‌یه كه
ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌لاتی ئه‌وانن له‌كوردستان. باسی ئیمه له‌سه‌ر گۆران‌و
یه‌كگرتووه. ئه‌م باسه له لایه‌كی دیكه‌وه، پوچی ئۆپۆزیسیۆن بونی ئه‌وان
ده‌رده‌خات له‌باری سیاسی‌و ئیستراتیژی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه له نێو خیزانی
بزوتنه‌وه‌ی بورژوازی كورددا. له ڕوانگه‌ی بورژواوزییه‌وه به‌گشتی ئینسان
وه‌كو بونه‌وه‌ریكی كۆمه‌لایه‌تی ته‌ماشا ناكرێت‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكریت،
به‌م پێیه خواست‌و ویستی ئینسانی ئینسانه‌كان، ئامانج‌و هیوایان له مه‌یدانی
سیاسه‌تدا كورت ده‌كریته‌وه تا ئاستی ده‌نگی نیو صندوقیكی هه‌لبژاردن. هه‌ر
بۆیه بێ هۆ نییه كه ئه‌حزابی بورژوازی له‌ئاستی دنیادا هه‌ڵبژاردن‌و
هه‌ڵبژاردن ئینسانه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. گۆڕان‌و یه‌كگرتوو به‌هه‌مان شێوه.
كاتیك ئه‌م دوولایه‌نه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی خواست‌و هیوای خه‌ڵكی كوردستان
مه‌سه‌له‌یان نییه، كاتیك كه 99%ی خه‌ڵكی كوردستان خواستی جیابونه‌وه‌ی
كوردستانی هه‌یه، ئه‌مان مێش میوانیان نییه‌و هه‌ر ده‌هۆڵه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و
پارتی ده‌كوتن، ئه‌وكات زۆر ڕۆشن ده‌بیت كه هه‌ردوكیان بیانه‌ویت یان نا له
چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی یه‌كیتی‌و پارتی‌دا ده‌خولینه‌وه،. كاتیك فیدرالیه‌ت هه‌ر
فیدرالیه‌ته‌و مادده‌ی 140 هه‌ر خۆیه‌تی كه‌ركوك هه‌ر مقدس بێت، ئه‌وكات بۆ
خه‌لكی كوردستان ناوه‌رۆكی ئه‌م دووهیزه رۆشن ده‌بیت. ئه‌م دووهیزه به‌هه‌مان
ڕاده‌ی یه‌كیتی و پارتی خواستی خه‌لكی كوردستان سه‌ركوت ده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه
ژێر پێوه، ئه‌وكات ئیتر پرته‌و بۆله‌ی دژی فه‌سادیان هه‌رواوهوریان له‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵك یه‌ك پولی قه‌لب ناهێنیت‌و ناگاته هیچ شوینێك مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
خه‌لكی كوردستانی پێهه‌لبخه‌له‌تێنن‌و خول بكه‌نه چاویان له پیناو ئه‌وه‌ی
كورسیه‌ك زیاتر به‌ده‌ست بهێنن. به‌لام كاتیك ئۆپۆزیسیۆن له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی
سه‌ره‌كی كۆمه‌لگاوه هه‌مان تیڕوانین‌و بۆچونی هه‌بیت له‌كوردستانی ئێستادا،
ئه‌وكات ڕۆشنه كه پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
دووه‌م : تۆله‌ی سیاسی:
باسی من ئه‌وه‌نییه، كه تۆله‌ی سیاسی
دیارده‌یه‌كی خراپه‌و هه‌میشه نه‌گه‌تیڤه یان هه‌میشه پۆزه‌تیڤه. به‌لكو باسه
له دووهیزی سیاسی جیاواز به یه‌ك هه‌ڵویستی هاوبه‌شه‌وه له‌به‌رانبه‌ر
دیارده‌ی هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م دووهیزه هه‌ردوكیان تۆله ده‌سێننه‌وه له
یه‌كیتی‌و پارتی، هه‌ردوكیان ده‌رگیرن له‌گه‌ڵ عقده‌ی سیاسی خۆیاندا، كه
به‌ئاسانی بۆیان ته‌جاوز ناكریت‌و ئه‌گه‌ر ته‌جاوزی بكه‌ن قورس ته‌واو ده‌بیت
له‌سه‌ریان. گڕَی و عقده‌ی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان له‌شه‌ریكه به‌شی یه‌كێتی
نیشتمانییه‌وه، بوه به ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م حزبه. كاتیك گۆڕان " له‌نیو
یه‌كێتی‌دا "ریفۆرمخوازه" خواستی شه‌راكه‌تی پڕاو پڕ مه‌تره‌ح ده‌بێت.. به‌لام
ئێستا ئه‌و خواسته ناتوانێت وه ناكرێت مه‌تره‌ح بكرێت.. واته گۆڕان له چاو ئه‌و
هێزه‌ی كه هێنایه دنیاوه، بچوك بۆته‌وه، ته‌جروبه‌یه‌كی عه‌جایبه. گۆڕان
پێش ئه‌وه‌ی له‌دایك بێت گه‌وره‌تر بوو. بچوك بونه‌وه به‌ته‌نها مه‌به‌ستم ژماره
نییه، ئه‌گه‌ر چی له ئێستادا له‌وه‌شدا ڕوو له‌خوارن، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له
توانا‌و ئیمكانتێكه كه له‌به‌رده‌ستیاندا بوو له نێو یه‌كێتی‌دا، ئه‌وكات
وه‌زیره‌كان‌و پاریزگا‌و چه‌ندین به‌رپرس‌و چه‌ندین عقودی مقاوه‌لات‌و تجاری
به‌سه‌ر سه‌رمایه‌دارانی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی ئه‌واندا ده‌به‌خشرایه‌وه..
ئه‌مرۆ ئه‌مانه نه‌ماون یان كه‌م بونه‌ته‌وه، كه سه‌چاوه‌یه‌كی باشی پاره
په‌یدا كردن بوو بۆ گۆڕان. فاسادێك بوو به ناوی یه‌كێتی یه‌وه ته‌واو ده‌بوو.
ئه‌م چاڵه نه‌وته به‌و شێوه‌یه نه‌ما. بۆ یه‌كگرتوو وه‌ك هێزیكی ئیسلامی
سیاسی كه ڕۆژ به‌ڕۆژ پێگه‌یان لاواز ده‌بێت. ته‌نانه‌ت گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنانی
سه‌رمایه، له‌گه‌ڵ چوارچیوه‌ی كشتی سیاسی ئیسلامی سیاسی نایه‌ته‌وه، هه‌ر
به‌وپێیه‌ی كه وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه له كوردستان له‌هه‌ندیك مه‌یداندا
گه‌شه‌ی كردوه‌ن به‌وپێیه خوتابی سیاسی‌و عورف‌و ته‌قلیدی هیزه ئیسلامیه‌كان
لاوازتر بوه. ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی كه یه‌كگرتوو چه‌ند جار له‌لا یه‌ن پارتی
دیموكراسی كوردستانه‌وه هیرش كراوه‌ته سه‌ری" كه ئه‌وه‌یان جیگای ئیدانه‌ی
منیشه" وپاشان ڕیكنه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كیتی و پارتی سه‌باره‌ت به كوسیه
وزارییه‌كان له حكومه‌تی هه‌ریم‌و به‌هه‌رحال به‌شدار نه‌بونیان له حكومه‌تدا...
گشت ئه‌م واقعیه‌تانه یه‌كگرتووی ده‌رگیر كردوه له‌گه‌ڵ عقده‌ی كورده
ناموسی‌و دوركه‌وتنه‌وه له یه‌كیتی‌و پارتی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مان له ئاستی
عێراق‌و ناوچه‌كه‌شدا هیزی هاوشانی خۆیان هه‌یه‌و حساباتیكیان له‌سه‌ر ئه‌مه
هه‌یه..
دوو جۆر له تۆله‌ی سیاسی جیاوازه كه
ئه‌م دووهیزه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كاندا هاوبه‌ش كردوه له‌پیناوی
ئه‌وه‌ی بڕیك مه‌وقیعیه‌تی خۆ‌یا ن به‌رنه سه‌ره‌وه.
راستییه‌كان چین!
یه‌كه‌م: نوێنه‌رانی گۆڕان‌و
یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌غدا بوون، هه‌ردولایان به‌جیا له‌وه‌ی كه له نێو
وه‌فدی په‌رله‌مانی هه‌ریمدا نوێنه‌ریان هه‌بوو، له به‌غداش نوینه‌ریان هه‌بوو"
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌ناوی گۆڕانه‌وه نییه"، ئه‌وكات فزه‌یان لیوه
نه‌هات نه له‌نیو هۆلی په‌رله‌ماندا كه دانیشتنه‌كانی عه‌له‌نی بوو وه له
ڕیگای كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه بلاو ده‌كرایه‌وه، نه تا كاتی بڕیاردان
له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كان به‌یانێك یان چاو پیكه‌وتنێكی ئه‌وانمان بینی. ئیتر
پاش بڕیار دان ئه‌م دووڕوییه مانای چی؟! خه‌ڵكی كوردستان نه‌نوستوه،
به‌خه‌به‌ره‌و درودۆ ده‌له‌سه كه‌م خۆی ده‌گرێت. به‌لام ئه‌وان ناچار بوون درۆی
شاخداری وا بكه‌ن، كاتیك كه ده‌زانن یه‌ك سه‌عات به‌رگه ناگرێت به‌لام هیزو
ڕه‌وتێك كه هیچ ئاسۆیه‌كی سیاسی نه‌بێت، مایه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه.
دووه‌م: ئامار: ئامارێكی ڕه‌سمی له‌سه‌ر
ئاستی عێراق له ساڵی 1977وه وجودی نییه. به‌لام باواز له ئامار بهێنین كه
نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر له‌بناغه‌وه درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه، كه پایه‌كه‌ی
پسوڵه" بیتاقه‌ی ته‌موینییه" كه له‌بناغه‌وه ته‌زویره واته له‌كاتی
حكومه‌تی به‌عسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر ڕاگه‌یه‌ندراوه له دانیشتوانی
واقعی عێراق. ئه‌وكات حكومه‌تی به‌عس، پێویستی به‌وه هه‌بوو كه ژماره‌ی
دانیشتوانی عێراق زیاتر بنوسێ‌و به‌م پێیه‌ش ژماره‌ی حسه‌ی
ته‌میونی زیاتر ڕابگه‌یه‌نێتن بۆئه‌وه‌ی خواردنه زیاده‌كه بفرۆشێته‌وه له
بازاری ڕه‌شدا بۆ عمله‌ی سه‌عبه
وه‌ك دۆلار‌و ئه‌وانی دیكه له سایه‌ی ئابلوقه‌ی ئابوری دا زۆر موحتاج بوو
پێ‌ی، ئه‌وه سیاسه‌تێكی به‌عس بوو. كه ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیركرد بریمه‌ری
ئاغای هیزه ئیسلامیه‌كان‌و قه‌ومیه‌كان، هیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و
بزوتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بایه‌تی و ئیسلامی سیاسی شیعی.. به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر
هه‌مان ڕێبازی پیرۆزی به‌عس ڕۆیشت‌و هه‌مان درۆی شاخداریان گه‌وره‌تر كرد له 18
ملیۆن‌و 25ملیۆن‌و پاشان ژماره‌ی خه‌ڵكی عێراق كرا به 30 و ئێستا 33 ملیۆنه.....
به‌پێ‌ی حساباتی بیتاقه‌ی ته‌موینی ... ئه‌مه واقعیه‌تی به سیاسه‌تكردنی
ماتماتیك‌و زانستی ژمیر یاری‌و ئاماره. به‌لام بۆ هه‌موو كه‌س ڕۆشنه كه
ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر 3 شاری ئێستای كوردستان كه پێ‌ی ده‌ڵین هه‌ریم،
ناگاته 4300000كه‌س... به‌لام به‌هۆی هیز هاوسه‌نگییه‌وه ئه‌وان توانیان
له‌شه‌ڕه كورسیه‌كاندا ئه‌و ژماره‌یه به‌ده‌ست بهێنن. بۆیه باس‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌م
دوولایه‌نه ته‌نها خۆل كردنه چاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هیچی دیكه، ئه‌گه‌ر
پێ‌ی ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر هیچ پێگه‌یه‌كی واقعی‌و زه‌مینی نییه. به‌لام سیاسه‌ت
له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و كورسیه‌كاندا هه‌ردولایان كرد به‌یه‌ك چونكه لای
هه‌ردوو لایان ماتماتیك سیاسه‌ته‌و ئینسان ده‌نگی نیو
سندوقیكه.
13.12.2009 |