|
كێشه‌ی كه‌ركوك"یان له خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و كوردستان كردۆته چاوه‌ڕوانی
گۆدۆ. تا مادده‌ی 140 به‌سه‌رچوو، كه دیاره دووجار هاڕیان كرد‌و له
كۆتاییدا مانگی حوزه‌یرانی ڕابوردوو ئه‌م مادده‌یه دوا ته‌مه‌نی سه‌رفكرد.
به‌ڵام 140 كراوه‌ته ئه‌فیون‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری
كوردستانه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستان‌و كورد زمانه‌كانی شاری كه‌ركوك
ده‌درێت، وئه‌لحه‌قی میدیای كوریش به "ئه‌هلی"و
حزبیه‌وه له‌م بێهۆشكردنه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌ورێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه. پێش
ئه‌وه‌ی 140 بمرێت، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی پێویستیان به " حه‌بلی نه‌جات"
هه‌بوو. حه‌بلی نه‌جاتی ئه‌مجاره
UN
بوو، به‌هۆی بڕیاری شورای ئاسایش ژماره 1770كه له 10/8/2007 دا ده‌رچووه.
دیاره ئه‌م بڕیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مادده‌ی 140 ناكات به‌لكو له خالێكدا
باسی ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی عێراق ده‌كات كه له‌سه‌ر "زه‌وی" هه‌یه. ستیڤان
دیمستۆرا بوو به فریشته‌و هه‌ڵگری ئه‌و "حه‌بلی نه‌حات"ه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی.
به‌لام دیمستۆرا كاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه به‌پێی بڕیاره‌كانی پێشوتری شورای
ئاسایش كاربكات‌و ئینجا بڕیاری 1770 یه‌كێكه له‌كاره‌كانی. تا ئێره‌و تا ئه‌وه‌ی
له‌دوای كۆتایی ساڵی 2007 كه ماوه‌ی ته‌واوبونی 140 بوو
UN
فریادێك بوو بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار.
UN*
وكێشه‌ی كه‌ركوك!
UN
خۆی به‌شێكه له كۆسپه‌كه. له‌مباره‌وه بكه‌رێوه بۆ وتاری سامان كه‌ریم به
ناونیشانی "پشت به‌ستن به
UN
یۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 وه‌همه. جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی
ده‌وڵه‌تێك ته‌نها وه‌لامی گونجاوه له ئێستادا به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك "
كه له یه‌كه‌مین ژماره‌ی ساڵی 2008ی "ئۆكتۆبه‌ردا بلاوبۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌وكات
هێشتا
UN
ده‌ستیان نه‌كردبوو به‌كار‌و هێشتا جه‌نابی دیمستۆرا فزه‌ی نه‌كردبوو. به‌ڵام
دیمستۆرا ئه‌مڕۆ 10/7 له‌هه‌ولێر بوو له گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و جێگره‌كه‌ی
كۆبوه‌وه‌و بڕیاره له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمیش كۆببێته‌وه. دیمستۆرا ڕاپۆرتی
یه‌كه‌می خۆی بلاوكرده‌وه. ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دیمستۆرا، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
خۆشباوه‌ربوون به جێبه‌جێكردنی 140ڕه‌شبینی دروستكرد. له‌جیاتی كێشه‌ی كه‌ركوك‌و
باسی گه‌ڕانه‌وه یان نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر "هه‌رێم" بكرێت، ڕاپۆرته‌كه‌ی: ناوی
"هه‌رێمی كوردستان" هه‌ر ناهێنێت‌و ئینجا ئاكرێ‌و مه‌نده‌لی‌و حمدانیه‌و ناحیه‌ی
قه‌راج وه‌كوو چوار جێگا باس ده‌كات كه كێشه‌یان له‌سه‌ره. له‌م نێوه‌شدا سه‌یر
ئه‌وه‌یه تازه به‌تازه باسی ئاكرێ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه بێت. بڕیاره
به‌شی دووه‌می ڕاپۆرته‌كه‌ی له‌كۆتایی ئه‌یلولدا پێشكه‌ش بكات، كه‌دیسان له‌م
به‌شه‌دا كه‌ركوك‌و 140 له‌گۆڕێ نین، به‌ڵام به‌شی سێهه‌می ڕاپۆرته‌كه‌ی ماوه‌ی
بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی ڕۆشن نییه، كه ناوه‌رۆكی داوا‌و خواستی هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌لاتداره‌و كراوه‌ته ئه‌فیونێك‌و خه‌ڵكی كوردستانی پێ سه‌رگه‌رم ده‌كرێت.
ده‌ست تێكه‌لاوكردنی
UN
له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یدا، یان له‌راستیدا په‌لڕاكێشانی ئه‌م ڕیكخراوه‌یه بۆ
ئه‌وه‌یه كه چاره‌نوسی ئه‌م كێشه‌یه وه‌كو كێشه‌ی فه‌له‌ستینی لێبێت و ببێـته
برینێكی قوڵ‌و هه‌موو ساتێك خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانی ئاشوبوو ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییدا ڕابگیرێت. له‌مباره‌وه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار كۆسپێكیان نییه،
ئاشی ئه‌وان ده‌گه‌رێت‌و بورژوازی كورد ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئیمكاناتی ئابوری وا
زه‌به‌لاحی به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه‌و ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌م شێوه‌یه‌شی نه‌دیوه، جا
مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و خواستی ئه‌وان بۆجیابونه‌وه‌ی كوردستان،
نه‌ك جێگای باسی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رانبه‌ریدا وه‌ستاون. باسی
سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان‌و شاری كه‌ركوك چۆن خۆیان گیرۆده نه‌كه‌ن به
ڕێگاچاره‌ی یه‌كێتی و پارتیییه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی‌و خۆش باوه‌رییه‌ك كه به 140و
په‌یمانه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یانه، بخه‌نه لاوه‌و به‌دوای
ڕێگاچاره‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێن.
لێره‌دا
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی ده‌كریت بۆ ئه‌م
كێشه‌یه له بابه‌تی به‌حساب هێنانی ئاماری 1957یان هه‌ڵبژاردنه
گاڵته‌جارییه‌كه‌ی 2005نه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ناكه‌ن‌و ناتوانن ببن به
زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆی، به‌ڵكو كێشه‌كان قوڵترده‌كه‌نه‌وه.
*هه‌لبژاردنی مه‌جلیسی پارێزگا، بۆ ساغكردنوه‌ی هه‌ویه‌ی كه‌ركوك!
بڕیاره
مانگی ئۆكتۆبه‌ر هه‌لبژاردن له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا بكریت بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌جلیسی پاریزگا. له به‌رانبه‌ر ئه‌م "هه‌ڵبژاردن"ه‌دا بۆشاری
كه‌ركوك پێنشیازی جۆراوجۆر خراوه‌ته ڕوو كه هه‌ندێكیان هێنده قێزه‌ونن كه
ئینسان جگه له بۆنی كۆنه‌په‌رستی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی كوێرانه چی دیكه‌ی
لێوه‌رناگرێت. پێشنیازی دیمستۆرا بۆ ئه‌م كێشه‌یه دواخستنی هه‌ڵبژاردنه له‌م
شاره‌دا به‌لام بۆ كه‌ی؟! ده‌ڵین بۆ دوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، به‌لام
دیمستۆرا خۆی نازانێت ئه‌م مادده‌یه كه‌ی جێبه‌جیده‌كرێت. ئه‌م پێشنیاره تا
ڕاده‌یه‌ك یه‌كێتی‌و پارتی له‌گه‌ڵیدا هه‌ن، چونكه له‌ماوه‌یه‌دا كه ڕۆشن نییه،
تاكه‌ی ده‌خایه‌نێت، ده‌توانن خه‌ڵكی كوردستان به‌م ئه‌فیونه سه‌رگه‌رم بكه‌ن.
به‌ڵام
پێشنیازی به‌ری توركمانی‌و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب كه له‌ته‌واوی ده‌سته‌و تاقمه
عه‌ره‌بیه‌كان‌و عه‌شائیره عه‌ره‌بیه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك له‌وانه شێخه‌كانی
عوبه‌ید پیكدێن زۆر سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكریت،
وهه‌روه‌ها كه‌ركوك به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا وه له‌راستیدا چوار قه‌م‌و ئایندا
ته‌قسیم بكرێت، به‌پێی ئه‌م پێشنیازه 32%ی بۆ كورد‌و هه‌مان ڕیژه بۆ عه‌ره‌ب‌و
توركمان‌و 4%ی بۆ كلدو ئاشورییه‌كان. ئه‌م ڕوانگه‌یه به‌ته‌واوی
كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك‌و خواست‌و داوای
ئه‌وانه‌وه نییه. خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك سه‌دان ساڵه له‌م شاره‌دا ده‌ژین و تا
ئێستا ئه‌فكارو سیاسه‌تی وا پێشنیاز نه‌كراوه. ئه‌مه پێنشیازو سیاسه‌ت نییه
به‌لكو تۆڵه‌یه. تۆڵه‌یه له مێژوویه‌كی ڕه‌ش كه به‌زۆرو به زه‌بری چه‌ك
له‌سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن ناسیونالیزمی عه‌ره‌به‌وه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا به‌سه‌ر
خه‌لكدا سه‌پاوه به‌هۆی سیاسه‌تی "ته‌عریب"و "ته‌هجیره"ه‌وه و پاشان له‌دوای
ڕوخان‌و كاولكاری‌و داگیركاری عێراق له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كوردوه،
ئه‌م شه‌ڕو جه‌نگی نه‌ته‌وه‌په‌رستیه قوڵتركرایه‌وه‌و. كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م
شاره‌دا تا سه‌ر مۆخ بردوه. مه‌رجی یه‌كه‌می ڕزگاربوونی خه‌ڵكی كه‌ركوك
له‌كێشه‌كه‌یان، خۆدامالین‌و چاره‌سه‌ركردنه له ژێر په‌نجه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی.
ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی له‌م پێشنیازه‌دا هیچ جێگایه‌ك بۆ گالته‌جاری "هه‌ڵبژاردنی
پارێزگا" ناهێلێت. ئه‌و گاڵته‌جاریه‌ش له‌ده‌ست ده‌دات‌و هیچ بۆنێكی هه‌ڵبژاردنی
پێوه نامێنێت. چونكه به‌شه كورسیه‌كان له پێَشه‌وه
بڕاوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و بێ په‌رده. ئه‌م باسانه له په‌یوه‌ند به
"هه‌ڵبژاردنه‌وه" پێشنیاز ده‌كریت، به‌لام له ڕاستیدا هه‌ریه‌ك له لایه‌كان
به‌دوای ئامانجی سه‌ره‌كی تری خۆیانه‌وه‌ن كه ئه‌ویش" كه‌ركوك‌و هه‌ویه‌كه‌یه‌تی".
ڕوانگه‌ی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له‌مڕۆدا كه‌توانای ئه‌وه‌ی نییه، بڵی ئه‌مشاره
عه‌ره‌بییه، به‌وه ڕازییه بڵی عێراقییه‌و نابیت بخریته سه‌ر "هه‌رێَمی
كوردستان" توركمانه‌كان به‌هه‌مان شێوه ئه‌وان له‌وه‌ش زیاتر، كه ده‌زانن باسی
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شاره توركمانییه نایگرێت ناچار بوون بالانصێك بده‌ن‌و خواستی"
عێراقی بوونی" شاره‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه باسی 32% دێته
پێشه‌وه كه لێره‌دا كوێخاكانی "نه‌ته‌وه‌كان" كه ئه‌حزابی قه‌ومین جێگای خواست‌و
ویست‌و ئاره‌زوو بڕیاری ئینسانه‌كان ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه هه‌میشه خه‌سڵه‌ت‌و
پرنسیبی ناسیونالیزم بووه له‌هه‌ر كوێیه‌كی دنیادا بواری بووبێت. بۆ ناسیونالیزمی
كورد ئه‌و به پێنشازی داواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕازییه تا جێبه‌جیگردنی مادده‌ی 140
یان تاكو قوناغی یه‌كه‌می ته‌واو ده‌بیت "ئاسیكردنه‌وه" چونكه وا چاوه‌ڕوان
ده‌كات كه مادده‌كه جێبه‌جێبكرێت‌و له‌هه‌مان كاتدا وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی
گرینگیشه بۆ فریودانی خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌رگه‌رمكردنیان. له ڕوانكه
ناسیونالیزمی كوردیشه‌وه دیسان به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه جارێ چاره‌نوسی هه‌ویه‌ی
ئه‌م شاره بۆخۆی ببات، دوای ئه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر ده‌بێت. بۆیه
هه‌ڵبژاردن بۆته مه‌یدانێك له پێناو ساغكردنه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی ئه‌مشاره‌دا
له‌لایه‌ن ئه‌حزابی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌وه.
|