|
سامان کەریم
Zaryak@yahoo.com |
له‌مباره‌وه چه‌ندین جار نوسیومه، كه مادده‌ی 140 جێبه‌جێناكرێت ئه‌و كات له
چاودێری مه‌لابه‌ختیاره‌وه گاڵته‌یان به ئێمه ده‌كرد‌و به‌شان‌و شه‌وكه‌تی
مالكیدا هه‌ڵیان ده‌دات، وتمان 140نه‌ك كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو ئه‌م
كێشه‌یه زیاتر قوڵ ده‌كاته‌وه، ئێستا ئه‌م ڕاستییه ڕۆشنه. وتمان ده‌خاله‌تی
UN
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه وه‌همه. وتمان ناسیونالیزم به عه‌ره‌ب‌و كورد‌و
توركمانییه‌وه ڕیگا
چاره‌یه‌كیان پێ نییه بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك. وتمان ئیسلامی سیاسی شیعی، ئیسلامی سیاسی
سوننی، ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب، وه‌گشت هاوپه‌یمانه‌كانی بارزانی‌و تاڵه‌بانی ناتوانن
به‌كرده‌وه ئیمزا بده‌ن له گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر "هه‌رێم". ئێستا پاش
22/7و ده‌نگدانی ( په‌رله‌مانی عێراق) له‌سه‌ر یاسای هه‌لبژاردنی مه‌جلیسی
پارێزگاكان و بڕگه‌ی" 24"ی ئه‌م یاسایه‌و پاش قه‌سابیكردنی خۆپیشاندانی یه‌كێتی‌و
پارتی له ڕۆژی 28/7دا بۆ هه‌موو لایه‌ن‌و كه‌سێك ئاشكرایه كه كێشه‌ی كه‌ركوك
گه‌یشتۆته ئاستیكی ترسناك. ئاستیك كه ڕووی له ده‌رهێنانی فتیلی بۆمبه‌كه‌یه كه
چه‌ند جار له‌مباره‌یه‌وه نوسیومانه‌و خه‌ڵكانی دیكه‌ش قسه‌یان له‌سه‌ر كردوه.
مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕی قه‌ومی، یان وردتر ئاماژه‌ی پێبكه‌ین، شه‌ڕه‌كه
ده‌ستیپێكردوه. به‌رپرسانی هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه فراوان‌و هه‌مه‌لایه‌نه: له
ئه‌مه‌ریكاوه بگره تا توركیا‌و ئێران وولاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌و هیزه
ناوخۆییه‌كانی عێراق له ئیسلامی سیاسی شیعییه‌وه بگره تا سوننی‌و تا ده‌گاته
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و كورد، ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر‌و دووساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌مان پێكردوه، بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد، هێنده گێژه سود
له‌و "گه‌مانه" وه‌رناگرێت كه پێیكراوه. هه‌ر ئه‌وكات ڕۆشن بوو به تایبه‌ت دوای
ڕاپۆرتی بیكه‌ر-هاملتون كه ئیتر وه‌ره‌قه‌كانی ده‌ستی یه‌كێتی‌و پارتی جۆرێكی
لێهاتوه فڕێیبده‌ن ده‌سوتێت، به‌ده‌ستیه‌وه بگرن دۆڕاون. به‌هه‌ر حاڵ، با ڕیچكه‌ی
ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه بگرین‌و راستی ڕوداوه سیاسییه‌كان له ڕۆژی 22/7
بخه‌ینه ڕوو. به بڕوای من 22/7 ئه‌نجامێكی كێشه‌و بوحرانێكی قوڵی سیاسییه، نه‌ك
سه‌ره‌تا. ئه‌نجامی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی كۆنه‌په‌رستانه‌و دواكه‌وتووه، كه به
دیاریكراوی له كۆنگره‌ی له‌نده‌نه‌وه ده‌ست پێده‌كات له پێش ڕوخانی ڕژیم‌و
پڕۆسه‌ی داگیركاری عێراق.
پوچی به‌ره‌و هاوپه‌یمانییه‌كانی ناسیونالیزمی كورد!
ده‌نگدانی 22/7 له‌سه‌ر بڕگه‌ی 24 پاش چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی
كوردستان، له 140 ئه‌ندام 127 ئه‌ندام ده‌نگی داوه به بڕگه‌ی 24( ناوه‌ڕۆكی ئه‌م
بڕگه‌یه كه تا ئێستا به‌كوردی بڵاو نه‌بۆته‌وه، ده‌خه‌مه به‌رده‌م خوینه‌ران)
بارانێكی بێ هه‌ور نه‌بوو. دیاره بڕگه‌ی 24 یاسایه‌كی تاسه‌ر مۆخ
كۆنه‌په‌رستانه‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌یه‌و له‌سه‌ر پایه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵك
به‌پێی نه‌ته‌وه، نوسراوه. ئه‌م ده‌نگدانه، ده‌نگدانێكی به ڕێكه‌وت نه‌بوو،
به‌ڵكو له دڵی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی‌دا په‌یدا بوو كه 5 ساڵ زیاتره ده‌ستیپێكردوه.
رۆژی 21 /7 به ڕواڵه‌ت چ باسێك له مباره‌وه له ئارادا نه‌بوو. ئیئتلافی ئیسلامی
سیاسی شیعی‌و هاوپه‌یمانی كوردستان، وا ده‌رده‌كه‌وت كه كۆكن. به‌ڵام وه‌ك ڕۆژی
ڕۆشن نه‌ك هه‌ر ئێستا به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای ڕیكه‌وتنه‌كه ئیستراتییجییه
چوارقۆلییه‌كه‌یانه‌وه، ڕۆشن بوو كه ئه‌م چێشتی مجێوره ئه‌م ووشكه كه‌ڵه‌كه
ده‌روخێت، كه ڕوخا. دووبه‌رنامه‌ی جیاواز، دوو سیاسه‌تی جیاواز سه‌ره‌ڕای
هاوپه‌یمانێتیان. دوو ئیستراتیژی جیاواز ناكرێت تا كۆتایی ڕیگا له‌سه‌ر سكه‌یه‌ك
بڕوات، پێچ‌و په‌نا‌و لۆفه‌كانی هێجگار زۆرن‌و له جێگه‌یه‌كدا جیا ده‌بنه‌وه.
پۆینتی سه‌ره‌كی جیاوازی ئیستراتیژو ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی دوو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی
جیاوازه. دیاره كه چه‌ندین فاكته‌ری دیكه‌ی جیهانی و ناوچه‌یی‌و ناوخۆیی دیكه‌ش
ڕۆلی خۆیان ده‌گێڕن.
فه‌شه‌لی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ئاستی جیهانیداو شكانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌شه‌له له
عێراقدا پێش هه‌ر هێزو لایه‌نێك له‌سه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی‌و بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی كورد ده‌كه‌وێت. ئه‌نجامی شكستی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ چه‌ند فاكته‌ری
سیاسی لێكه‌وته‌وه: فاكته‌ری یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا ناچار بوه دوای شكستی خۆی‌و
له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابوردودا مل بدات به ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و به‌شێكی زۆر له
خواسته‌كانی ئه‌وان، به‌تایبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له چه‌ند ڕووه‌وه گرینك بوو
كه گرینگ‌ترینیان وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به جمهوری ئیسلامی ئێران‌و پێكهێنانی
هێزو هاوسه‌نگیه‌ك بوو له‌عێراقدا. ڕۆلی ولاتانی مسرو سعودی‌و ئیمارات‌و ئه‌رده‌ن
له‌م نێوه‌دا به‌رچاوه، كه له‌باری پراتیكه‌وه، هاته سه‌ر پێكهێنانی "سحوه‌كان"و
دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌عسدا‌و گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كان‌و... به‌مه‌ش ته‌واوی
كتله ناسیونالیستیه‌كانی نێو په‌رله‌مان له سالح موته‌له‌گه‌وه بگره تا به‌ره‌ی
ته‌وافق‌و حزبی ئیسلامی( كه هه‌مان جیهه‌ت‌و خه‌تی سیاسی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب
ده‌باته پێشه‌وه) و لیستی عه‌لاوی (كه لاوازترینیانه‌و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب تا
ئێستا سیقه‌ی خۆی نه‌داوه‌تێ) گوڕ‌و تینێكی دیكه‌یان په‌یداكرده‌وه... فاكته‌ری
دووه‌م: ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر مه‌ترسی ئێران‌دا ملیدا به به‌شێكی زۆر له
خواسته سیاسییه‌كانی توركیا. سوپای توركیا ئێستا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئازاده
ڕۆژانه بومب بارانی كوردستانی عێراق بكات‌و ته‌نانه‌ت هێرشی زه‌مینی بكات.
ڕیكه‌وتنی ئیستراتیژی مالكی‌و ئۆردوگان، به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆشن نیشانی ده‌دات كه
گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی نێو عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند ولاتێكه‌وه به وه‌كاله‌ت
ده‌چێته پێشه‌وه. فاكته‌ری سێهه‌م: فاكته‌رێكی تازه‌یه. ئه‌مه‌ریكا له
به‌رانبه‌ر ئابلوقه‌دانی ئێران‌دا تا ئێستا فه‌شه‌لی هێناوه. وه‌ره‌قه‌كانی ده‌ستی
ئێران تا ئێستا به‌هێزن. حزب الله له لوبنان، هێزی یه‌كه‌م‌و سه‌ره‌كییه، سوریا
تا ئێستا هاوپه‌یمانی ئیستراتیژی ئیرانه (سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكا بۆ
پچراندنی ئه‌م هاوپه‌یمانییه). مالكی‌و ئیئتلاف تا ئێستا ڕۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌ك‌و
به وه‌فای ئێرانن (ئه‌گه‌رچی ئاڵوگۆڕیكی سه‌ره‌تایی له‌مباره‌وه هه‌ستی
پێده‌كرێت). حه‌ماس تا ئێستا غه‌زه‌ی به‌ده‌سته‌و به‌هێزه، ئه‌مه جگه
له‌تواناییه‌كانی ئیران له‌سه‌ر هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئه‌فغانستان. هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر فه‌شه‌لیان هێناوه. هه‌ر
بۆیه ئه‌مه‌ریكا ناچار بوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دانشێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێران
له دوایین كۆبونه‌وه له‌مه‌ڕ كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران. بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر
ڕِۆشنه كه جمهوری ئیسلامی ئێران ئێستا پۆلیسی ناوچه‌كه‌یه، به‌ڵكو به عه‌مه‌لی
دانیپێداناوه. فاكته‌ری چوارهه‌م: گۆڕینی ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه،
كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆشن له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا
ده‌رده‌كه‌ویت له نیوان ماكین‌و ئۆبامادا. ئۆباما ڕاسته‌وخۆ خه‌ریكه به
شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و بێ په‌رده ڕاپۆرتی بیكه‌ر-هاملتون ڕاده‌گه‌نێت‌و كردویه‌تییه
به‌رنامه‌ی خۆی. ده‌بلیو بۆش له باری واقعیه‌وه ته‌نها 2 مانگی ماوه كه تیایدا
بتوانێت بڕیاری چاره‌نوسسازو گرینگ بدات له په‌یوه‌ند به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. دوا
فاكته‌ر: ڕۆلی توركیا له نزیك كردنه‌وه‌ی ئێران‌و ئه‌مه‌ریكا. كه به‌شی زۆری
تێگه‌یشتن‌و ڕیكه‌وتنی نێوان توركیا‌و ئێران له‌سه‌ر مه‌سائیله سیاسیه‌كانی عێراق‌و
له‌وانه كێشه‌ی كه‌ركوك مه‌یسه‌ر ده‌بێت. لیره‌وه ڕۆلی جمهوری ئیسلامی ئێران
ئاشكرا ده‌بێت له ده‌نگدانی 22/7دا، كه‌دیاره خواستی توركیایه‌و به پشتیوانی
ئه‌مه‌ریكا ڕێكخراوه. ڕۆلی ئێران كاریگه‌ری دانانیه‌تی له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی شیعی
به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت عه‌سابه‌كانی حه‌كیم‌و مالكی كه هاوپه‌یمانانی ئیستراتیژی
بارزانی‌و تاڵه‌بانی‌و یه‌كیتی‌و پارتی بوون.
بۆیه رۆشنه به‌جیا له پۆینتی سه‌ره‌كی كه وتمان جیاوازی ئیستراتیژو ئامانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامی سیاسی شیعییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی‌و بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی كورد، گشت ئه‌و فاكتۆرانه‌ی دیكه ڕۆلی گرینگ‌یان هه‌بوه له
شه‌قكردن‌و به پوچ ده‌رهێنانی هاوپه‌یمانێتی نیوان بارزانی‌و تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ
ئه‌م هێزه كۆنه‌په‌رستانه‌دا. كه دیاره ئه‌م ده‌نگدانه جێگای پشتیوانی گشت
ناسیونالیزمی عه‌ره‌به، چ حكومه‌ته‌كانی چ حزب‌و ڕه‌وته جیاوازه‌كانی له‌عیراق‌و
له جیهانی عه‌ره‌بدا. جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه‌هیچ هێزیك له هێزه دۆست‌و
هاوپه‌یمانه‌كانی بارزانی‌و تاڵه‌بانی له عه‌لاوییه‌وه بگره تا جه‌عفه‌ری‌و تا
مالكی و تا حه‌كیم‌و كوڕه‌كه‌ی تا عبدالمهدی‌و هاشمی ناتوانن وه بۆیان نییه كه
له‌باری عه‌مه‌لی‌و واقعیه‌وه ئیمزای بكه‌ن كه كه‌ركوك بگه‌رێـته‌وه سه‌ر
"هه‌رێم". بارزانی‌و تاڵه‌بانی ئه‌م ڕاستییه باش ده‌زانن به‌ڵام سیاسه‌تیان به‌م
شێوه‌یه ده‌چه‌رخێت‌و به‌م شێوه‌یه بونه‌ته خاوه‌ن بیره نه‌وت‌و وه‌به‌رهێنانی
له "شاری گاز".
هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت، عاده‌تێكی ناسیونالیزمی كورد!
سه‌ركرده‌كانی ناسیونالیزمی كورد، له‌گه‌لیاندا گشت نوسه‌رو ژورنالیست‌و بلاوكراوه
به‌ناو ئه‌هلی‌و حزبیه‌كان، توێژه‌ره‌وه‌كانی سه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی زاگرۆس‌و
كوردسات‌و گه‌لی كوردستان‌و كوردستان تیڤی... هه‌موو پێكه‌وه حه‌قیقه‌ت له خه‌ڵكی
كوردستان ده‌شارنه‌وه‌و به لاڕێیاندا ده‌به‌ن. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار دان
به هه‌ڵه كوشنده‌كانی خۆیاندا بنێن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فه‌شه‌لی ده‌ستوری عێراق‌و
پوچ بونی نیشان بده‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئاوڕیك له سه‌رتاپای پڕۆسه‌ی سیاسی ئێستا
بده‌نه‌وه‌و ڕایبگه‌یه‌نن كه ده‌ستورو هاوپه‌یمانیه‌كانیان پوچ بوو... ده‌ڵین‌و
به‌ده‌نگی به‌رز حه‌قیقه‌ت ده‌شارنه‌وه، ئاماژه به " كوده‌تاده‌كه‌ن به‌سه‌ر
ده‌ستوردا" ده‌ڵین" ده‌نگدان نا یاسایی‌و نا ده‌ستوری بووه". به‌لام واقعیه‌ت
ئه‌وه‌یه كه ده‌نگدان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مانی عێراقی یاساییه‌و
عه‌یبێكی نییه. ئه‌وان ده‌توانن بلێن كه ڕیكه‌وتن‌و هاوپه‌یمانیه‌كانمان پوچ بوو
وه فاشل ده‌رچوو. به‌لام په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به نووسراو هه‌یه‌و
ئاشكرای ده‌كات كه یاسایه‌ك پێشێل نه‌كراوه (به‌جیا له‌وه‌ی ڕوانگه‌ی من چییه بۆ
ئه‌و یاسا‌و ده‌ستوره كۆنه‌په‌رسته‌ی كه نووسراون). ڤیتۆی تاڵه‌بانی‌و یه‌ك جێگری
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی 24 به شێوه‌یه‌كی ڕۆشن نیشانی ده‌دات كه
گله‌یی‌و گازنده‌یه‌ك كه‌هه‌یه له‌سه‌ر ڕیكه‌وتن‌و به‌ره‌و هاوپه‌یمانییه،
له‌سه‌ر "رعایه مرحله الدستوریه" له ئێستادا نه‌ك یاسایه‌ك پێشێل كرابێت. ئه‌م
حه‌قیقه‌ته ڕون‌و ئاشكرایه. به‌لام ڕابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێـی‌و پارتی‌و له‌گه‌ڵیاندا هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه
كه له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م دووهێزه‌دا پاره‌وه نانی چه‌وریان ده‌ست كه‌وتوه،
ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان به لاڕیدا به‌رن و حه‌قیقه‌تیان لێبشارنه‌وه. به‌لام
به‌ری حه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕوداوه به بێژنگ ناگیرێت‌و به خۆپیشاندانه‌كانی پارتی‌و
یه‌كێتیش كه به‌زۆر خه‌ڵك راپێچ ده‌كه‌ن، كه جگه له هه‌ڵخرنانی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی كوێرانه هیچی دیكه‌ی لێ به‌ده‌ست نایه‌ت.
لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه له‌ڕاگه‌یاندنی كوردییدا به‌گشتی باس له "كوده‌تا
ده‌كرێت به‌سه‌ر دیموكراسیدا". به‌لام جه‌والی دیموكراسیه‌ك كه له‌كوردستان‌و
عێراقدا هه‌یه، دیموكراسی نییه له‌سه‌ر بناغه‌ی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی ده‌نگه‌كان،
به‌ڵكو له بناغه‌وه مانای دیموكراسی تێدانییه
(به‌مانای باوی دیموكراسی، ئه‌م جۆه دیموكراسییه تازه‌یه‌و پێویستی به‌باسی
تازه هه‌یه) وڕیكه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و
عه‌شائیرییه‌كانه. هه‌ر بۆیه هه‌ر لایه‌ن‌و هێزێك كه بڕیارێكی پێ باش نه‌بێت
یان به قازانجی نه‌بێت، ئه‌وا بێ سێ‌و دوو توڕی ده‌دات. به‌لام چه‌ند ساڵه به
"دیموكراسی" مێشكی خه‌ڵكیان ته‌قاندوه.
بن به‌ستی فیدرالیه‌ت‌و پێویستی جیابونه‌وه‌ی كوردستان!
ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 ناوه‌رۆكی فیدرالیه‌تی قه‌ومی ناسیونالیزمی كورد پێكده‌هێنێت،
ئه‌وا له دوای 22/7 وه دوا ته‌مه‌نی خۆی به‌سه‌ر برد. بۆ خه‌ڵكی كوردستان وه بۆ
رزگاربوونی له‌و هێزه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیانه كه ئێستا ده‌سه‌لاتداران له
به‌غدا، وه له‌به‌رانبه‌ر گشت هیزه نه‌ته‌وه‌په‌رسته عه‌ره‌بی‌و
عه‌شائیره‌كاندا، ته‌نها ڕیگا جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تیكی
مودێرنه. ده‌وڵه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی. ده‌وڵه‌تی هه‌موو دانیشتوانی
خه‌ڵكی كوردستان بێت، بێ شوناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی. به‌بروای من كێشه‌ی كه‌ركوك
ئه‌وكات قابیلی ئه‌وه‌یه كه به‌ڕیگایه‌كی سیاسی‌و ئینسانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌لام تا ئه‌وكات‌و وه‌ك چاره‌سه‌رێكی فه‌وری و عه‌مه‌لی من ئه‌م پێشنیاره
ده‌خه‌مه به‌رده‌م هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخواز‌و پێشكه‌وتنخواز، هه‌موو لایه‌نێكی
سیاسی كه ده‌یه‌وێت ڕیگا بگرێت له شه‌ری قه‌ومی، كه ده‌یه‌وێـت به ڕیگایه‌كی
ئینسانی كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكات.
شاری كه‌ركوك، شارێكی بێلایه‌نه
كه‌ركوك سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت له‌ده‌سه‌لات‌و ئیداره‌و بڕیاری حكومه‌تی میلیشیایی
به‌غدا، سه‌ربه‌خۆده‌بێت له بڕیار‌و ئیداره‌و ده‌سه‌لاتی "حكومه‌تی هه‌رێم".
سه‌ربه‌خۆبوونی شاری كه‌ركوك مانای گێرانه‌وه‌ی ئیراده‌و بڕیاره بۆ خه‌لكی شاری
كه‌ركوك، به‌جۆرێك كه خه‌لكی شار خۆیان راسته‌وخۆ نوینه‌ری راسته‌وخۆی خۆیان
هه‌ڵبژیرن له‌گه‌ره‌كه‌كاندا، هه‌ر گه‌ره‌كێك به پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
نوێنه‌ری به‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك نمونه بۆ هه‌ر 10000 ده هه‌زار كه‌سێك كه مافی
ده‌نگدانی هه‌یه یه‌ك نوینه‌ری هه‌بێت. ئه‌م نوێنه‌رانه راسته‌وخۆ ته‌واوی
كاروباری جێبه‌جێكردن‌و یاسادانان بگرنه ئه‌ستۆو له نێوخۆیاندا كۆمیته‌ی
به‌رێوه‌بردنی شار هه‌لده‌بژێرن كه ئه‌ركی بردنه پێشه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی گشت
بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی شاره، له دابینكردنی ئه‌منیه‌ته‌وه بگره
تاكو ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له ئاو‌و كاره‌با‌و شه‌قامی
ئه‌سفه‌لتكراو سوته‌مه‌نی‌و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و راگرتنی پاك‌و
خاوینی شار، چاودێری بودجه‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی ته‌واوی داموده‌زگاكانی نێو شار
له‌هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بگره تاكو ده‌كاته سوپا‌و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی
شه‌ریكه‌ی نه‌وتی شمال....
خالێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه هیزه سیاسیه‌كان ڕێكده‌كه‌ون له دیاریكردنی ماوه‌ی
3-6 مانگ بۆ هه‌لسورانی سیاسی ئازادانه‌و په‌یمان ده‌ده‌ن كه بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانیان چه‌ك به‌كارناهێنن‌و ڕوده‌كه‌نه دیالۆك‌و دانیشتن بۆ
چاره‌سه‌ركردنیان.
"ده‌ستورو خواستی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ"
-هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌نوێ له‌م شاره‌دا له‌پێناو گۆرینی ته‌واوی داموده‌زگا
ئیداری‌و حكومیه‌كان. هه‌ڵبژادرنی مه‌جلیسی پاریزگا. له‌سه‌ر پایه‌ی ده‌نگدانی
گه‌ره‌كه‌كان. دیاریكردنی پاریزگا‌و مه‌جلیسی تازه بۆ ئه‌مشاره كه هێزی
یاسادانان‌و جێبه‌جیكردنی هه‌بێت.
- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی هیزی سوپا‌و پۆلیس‌و هیزه ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی
ئه‌مشاره‌و پێكهێنانه‌وه‌ی هێزی پاریزگاری له‌خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك‌و پاراستنی
ئه‌منیه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌رپایه‌ی گه‌ره‌كان. قه‌ده‌غه‌بوونی
هاتنه ناوه‌وه‌ی هیزه‌كانی سوپا‌و پۆلیس‌و ئه‌منی حكومه‌تی میلیشایی به‌غداو
هه‌روه‌ها هیزه‌كانی سه‌ر به "حكومه‌تی هه‌رێم" بۆ نێو شاری كه‌ركوك به‌بێ بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مشاره.
- هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی داموده‌زگا حكومیه‌كاندا بۆ دیاریكردنی به‌ریوه‌به‌ری
فه‌رمانگه‌كان.
-دیاریكردنی بودجه‌ی 10% نه‌وتی ئه‌مشاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌و دابینكردنی
بونیه‌ی ته‌حتی تاكو ماوه‌ی 10ساڵ... هه‌روه‌ها بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌كێشه‌ی فه‌وری
ئاواره گه‌راوه‌كان.
- كۆتایهێنان به گشت كۆسپی ئاواره گه‌راوه‌كان له‌ماوه‌ی 3 مانگدا و دیاریكردنی
داداگایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌وكێشانه‌ی كه جیگای مونازه‌عه‌یه. دانی ته‌عویز به
گشت ئاواره‌كان. دروستكردنی ئاپارتمانی"شوقه"ی پێویست بۆ هه‌موو ئه‌وخێزانانه‌ی تا
ئێستا بێجێگاو ڕیگان.
- شاری كه‌ركوك شاری گشت دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، به‌عه‌ره‌ب‌و كورد‌و توركمانه‌وه،
ئاشورو كلدانه‌وه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی شوناسنامه‌ی قه‌ومی‌و ئاینی‌و تائیفی.
پرنسیپی مافی هاوولاتی بوونی یه‌كسان له‌م شاره‌دا به ته‌واوی جێبه‌جێده‌كرێت.
- قه‌ده‌غه‌كردنی پروپاگه‌نده بۆ توندوتیژی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی تائیفی.
- قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ركردنی دانیشتوانی ئه‌مشاره، له ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا.
خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك وه‌ك شاره‌كانی دیكه ئازادن كه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان
دیاریبكه‌ن.
ناوه‌رۆكی
بڕگه‌ی 24 له یاسای هه‌ڵبژاردنی پاریزگاكان:
1- هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ دوا ده‌خرێت، له كه‌ركوك ناحیه‌و قه‌زاكانی
ده‌وروبه‌ری. له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ر بریاریكی مه‌جلیسی پاریزگا به ڕیكه‌وتنی نیوان
(عه‌ره‌ب وكوردو توركمان) به‌رێوه ده‌چێت.
2-ده‌سه‌لات له‌كه‌ركوكدا دابه‌ش ده‌كریت به سه‌ر 3 پیكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا وه‌به‌م
شێوه‌یه: له 32% بۆهه‌ریه‌ك له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و له 4%بۆ كلدو
ئاشورییه‌كان.
3-مه‌له‌فی ئه‌منی له‌كه‌ركوكدا ده‌سپێردریت به كه‌رته سه‌رازییه‌كان كه له
ناوه‌راست‌و باشوره‌وه ده‌هێنرێن‌و جێگای یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئێستا
ده‌گرنه‌وه.
|