|
سامان
كه‌ریم
zaryak@yahoo.com
وه‌ستاندنی كاری
كۆمپانیای "دی ئێن ئو"ی نه‌رویجی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی
ناسیونالیزمی كورده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان، پاش ئاشكرا
بوونی كه‌یسی فه‌ساد تیایدا، بوه هۆی ده‌نكدانه‌وه‌یه‌كی
فراوانی میدیا عه‌ره‌بی‌و كوردی. شایانی باسه كه ئه‌م
كۆمپانیایه له ئاستی پله سێ‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كاندایه‌و
ڕۆژانه‌ی له چاڵه نه‌وتی "تاكی" له‌كوردستان 50 هه‌زار
به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێ...
به‌لام چ میدیای
كوردی‌و چ میدیای عه‌ره‌بی‌و چ ئۆپۆزیسیونی ده‌سه‌لاتی كوردی
له ته‌له‌فیزیۆنی
KNNوه
هه‌موو یان كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كه‌یسه، كه‌یسی
فه‌ساده‌و دسه‌لاتی كوردی ده‌رگیر كردووه له‌گه‌ڵ یه‌ك فه‌سادی
حاشا هه‌ڵنه‌گردا، هه‌ربۆیه ده‌سه‌لاتدارانی ناچار كردووه به
كڕینه‌وه‌ی ئابڕوی خۆی، بۆئه‌مه‌ش په‌نای بۆ بڕیاری
ڕاوه‌ستانی كاری كۆمپانیاكه بردووه. باسی فه‌ساد له عێراق‌و
كوردستان كۆڵه‌كه‌یه‌كی ئه‌ساسی دستوری‌و قانونی نه‌نوسراوه‌و
به‌شێكه له سیسته‌می سیاسی ئێستا. ئه‌مه خاڵێكه هیچ شتێكی
تازه‌ی تێدانیه‌و ناتوانێت مه‌سه‌له‌یه‌ك ڕۆشن بكاته‌وه جگه
له‌وه‌ی كه فه‌ساد هه‌یه، به‌لام فه‌ساد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی
كوردیدا به‌شێك بوه له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی میلیشایی. له‌و
ڕۆژه‌وه تا ئێستا سه‌دان‌و هه‌زاران به‌رپرسی بێ پاره‌و پول
بونه‌ته ملیۆنێر به دۆلار، به‌لام دیسان ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌و
سه‌لمێنراوه‌و هیچ شتێكی تازه ڕۆشن ناكه‌ته‌وه.
باسی سه‌ره‌كی و
گه‌وره كردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌ساد وگه‌نده‌ڵییه نه باسێكی
ئابوری‌یه وه نه مه‌سه‌له‌ی ڕووتی فه‌ساده، كه دیاره
په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ردوكیشیانه‌وه، به‌لام ناوه‌ڕۆكی
سه‌ره‌كی ئه‌م ڕوداوه به‌ته‌واوی سیاسییه. ناسیونالیزمی كورد‌و
ده‌سه‌لاته‌كه‌ی به درێژایی مێژوی خۆی شه‌یدای نه‌وت‌و چاڵه
نه‌وته‌كانه. خه‌ڵكی كوردستان‌و دۆڵ‌و شاخه‌كانی یه‌ك فلسی
قه‌ڵب ناهێنیت لای ئه‌م ناسیونالیزمی تینوی نه‌وته‌ی لای
ئێمه. بێ ده‌لیل نییه كه ناوی كه‌ركوك ده‌نرێت دڵ و قودسی
كوردستان.... له‌مه‌شدا رۆشنه، كه ئینسان بێ دڵ ناژی و
ناسیونالیزمی عه‌ربیش ناتوانێت واز له قدس بهێنیت ئه‌گه‌رچی
ئه‌مه‌یان مه‌جالی تێدایه. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه
ناسیونالیزمی كورد ناتوانی بێ " نه‌وت" و خه‌یاڵی نه‌وت‌و بۆنی
نه‌وت بژیت... ناسیونالیزمی كورد له " نه‌وت"ه‌وه گه‌یشتۆته
خاك‌و میلله‌ت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی
گشت ناسیونالیزمی دنیایه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێكردوه به بۆنی
نه‌وت كه‌شكه بیگرێت‌و خۆی بیر بچێته‌وه‌و وهه‌رجاره‌ش به‌هۆی
ئه‌وه‌ی كه به‌بۆن كه‌وتوه ده‌رگیر بوه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین
كێشه‌ی سه‌رو ماڵی خۆیدا. كێشه‌ی ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر
له‌چوارچێوه‌ی میدیای لینگه‌و قوچی ئێستای ده‌ربكێشین
مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی فروان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنیت. باسه‌كه
ئه‌وه‌نییه كه متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی سه‌رمایه‌ی غه‌ربی
كه‌م بۆته‌وه یان كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه متمانه و "كریدیت"
وه‌كو هه‌ر كالایه‌كی دیكه ده‌كڕدرێت‌و ده‌فرۆشرێت و له‌م
نێوه‌دا سه‌رمایه به‌ئاسانی ئه‌م كۆسپانه یه‌كلایی
ده‌كاته‌وه. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی دسه‌لاتداری
كورده‌وه كه به‌قه‌ولی نێو خۆیان ئه‌گه‌ر وه‌حده‌یه‌كی
ته‌له‌فۆنی موبایله‌كه‌یان " یه‌ك ملیۆن دۆلار" ی كه‌متر تێدا
بێـتَ ئه‌وا به‌كاری ناهێنن. بۆیه بۆ دزه سه‌رمایه‌دار ،
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر ئابوری بن ئه‌وه زۆر ئاسانه.
سه‌رمایه هیچ به‌هایه‌كی پێنه‌ماوه تا مل كه‌چی بێت‌و هیچ
پرنسیبێكی نییه جگه له قازنج تا پابه‌ندبێت پێوه‌ی. بۆیه
وه‌ستان یان نه‌وه‌ستان، هاتن یان نه‌هاتنی ئه‌م كۆمپانیایانه‌ش
بۆ كوردستان په‌یوه‌ندی به‌بڕیاری سیاسیییه‌وه هه‌یه، نه‌ك
فه‌ساد. چونكه خۆیان شه‌ریكه به‌شی فه‌سادن. پرۆسه‌ی دارشتنی
فه‌سادو ڕێكخستن‌و دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی فه‌ساد له
پرۆسه‌یه‌كی یاسایی نا ئاشكردا له وولاتێكی وه‌ك عێراق‌و
ئه‌فغانستان‌و ناوچه‌یه‌كی وه‌ك كوردستان وله زیفه‌ی غه‌ربی‌و
غه‌زه‌دا كارێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی یه‌و به‌ته‌نها به هێزه
محلله‌ییه‌كان جێبه‌جێناكرێت.
ئه‌م ڕوداوه گشت
ململانێ‌و كێبه‌ركێ‌ی سیاسی كه چه‌ند ساڵه درێژه‌ی هه‌یه
له نێوان ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و ئیسلامی سیاسی شیعی عروبی
له لایه‌ك‌و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و دووحزبه‌كه‌ی له
لایه‌كی دیكه‌وه سه‌باره‌ت به مافی خاوه‌ندارێتی چاڵه
نه‌وته‌كان‌و به‌كارهێنان و فرۆشتنی‌و مافی گرێبه‌سته‌كان...
هتد كه‌ئه‌مه خۆی به‌ر له‌هه‌رشتێك مافێكی سیاسییه و ده‌چێته
چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌و سه‌رله‌نوێ به‌قازانجی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و به‌هێزكردنی مه‌ركه‌ز له به‌رانبه‌ر
هه‌رێمدا دایده‌ڕێژێته‌وه. كه مانا عه‌مه‌لیه‌كه‌ی له‌باری
یاساییه‌وه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجاكه‌ی كه ئه‌م "مافه" ی كه
ئێستا هه‌رێم له سایه‌ی هه‌لومه‌رجی هێز هاوسه‌نگی پێشودا
به‌ده‌ستیان هێناوه، لێوه‌ربگرنه‌وه. ئه‌مه سیاسه‌تێك بوو
ده‌چوه پێشه‌وه به‌لام ئه‌م ڕوداوه ئه‌م پرۆِسه‌یه‌ی خێراتر
كردۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا‌و
له‌جه‌رگه‌ی ئه‌و كێبه‌ركێیه‌دا چه‌ندین كۆمپانیای نه‌وتی
ده‌رجه 3و 4 هاتنه كوردستان به‌لام ئه‌م پرۆسه‌یه لێره
به‌دواوه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی بڕیارێكی سیاسی فراوانتری
نیونه‌ته‌وه‌یی یان ناوچه‌ییه‌وه، بۆ گرتنی هه‌ڵپه‌ی بۆنكردن
به نه‌وتی ناسیونالیزمی كورده‌وه. هه‌ر له ئێستاوه ڕۆشنه
هێز هاوسه‌نگی هیزه‌كان، ڕۆژ به ڕۆژ به زه‌ره‌ری ناسیونالیزمی
كورد ته‌واو ده‌بێت، له‌به‌رانبه‌ر ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و
ئیسلامی سیاسی شیعی عروبی‌دا. له‌هه‌مان كاتدا گشت ده‌سه‌لاتی
سیاسی ناسیونالیزمی كورد له‌به‌رانبه‌ر پرسیارێكی گه‌وره‌دا
داده‌نێت.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌سه‌لاتی ئێستای
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی كه هه‌وڵیریان كرۆدته پایته‌خت،
حوكمڕانی ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، یان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا‌و قاچاخچین؟!
خه‌ڵكی كوردستان ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوانه تا سه‌ر چاوی
خۆی بنوقێنێت‌و لێیان خۆش بێت.
پاسای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مه‌رج بۆ خۆكاندید كردنی هاولاتیان
داده‌نیێ!
هه‌روه‌ك بڕیاره
له‌مانگی كانونی دووه‌می ساڵی تازه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ
په‌رلمانی عێراقی له‌شاره‌كان سازبدرێت. بۆئه‌مه‌ش ڕه‌شنوسی
یاسایه‌ك، كه‌به"یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان" ناوزه‌د كراوه
وبڕیاریشه به‌پێ ئه‌م یاسایه مافی ده‌نگدان وخۆكاندیدكردن
بۆئه‌ندامێتی له‌په‌رلماندا ڕێكبخرێت. به‌لام له‌م ڕه‌شنوسه‌دا
دوومه‌رج دانراوه بۆ خۆكاندید كردنی هاولاتیان و هه‌ر
هاولاتیه‌كیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت ناتوانێت خۆی بۆ
پۆستی ئه‌ندام په‌رلمانی داهاتوو بپاڵێوێت. مه‌رجه‌كانیش
ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كه‌م "ئه‌وكه‌سه‌ی خۆی بۆ ئه‌ندامی په‌رلمان
ده‌پاڵێوێت نابێت ته‌مه‌نی له35 ساڵ كه‌متربێت" و دووه‌میش"
ده‌بێت هه‌ڵگری شه‌هاده‌ی بكالۆریۆس، وه‌یا هاوتای ئه‌م
شه‌هاده‌یه بێت و له‌لایه‌ن خوێندنی بالای عێراقیه‌وه ته‌سدیق
كرابێت".
ئه‌م مه‌رجانه
به‌ڕۆشنی سنورداركردنه‌وه‌ی ئازادی خۆپالاوتنی به‌شێكی زۆری
هاولاتیان دێنێته‌كایه‌وه و ماف له‌و كه‌سایه‌تی و تاكانه
ده‌سێنێته‌وه كه چالاكی بوواری كۆمه‌لایه‌تین و خۆشناو و
ناسراوی به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی خۆاره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگان.
بابێهێنینه پێشچاوی خۆمان كرێكارێك، زه‌حمه‌تكێشێك، ژنێك،
كارمه‌ندێك كه‌به‌هۆی سه‌ختی ژیان و نه‌بوونی و گرفتی
ڕۆژانه‌وه نه‌یتوانیوه شه‌هاده‌ی دڵخوازی یاسانوسانی
هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و له‌ولاشه‌وه دڵسۆزبه‌خه‌ڵكه‌و
نفوز و ئیعتباری به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ری هه‌یه و ده‌توانێ
نوێنه‌رایه‌تی خۆاست وئاره‌زوه‌كانیان بكات، بۆنابێت خۆی بۆ
په‌رلمان كاندید بكات؟ گوایه ئه‌وانه‌ی شه‌هاده‌دارن وتائێستا
له‌سه‌ر كورسیه‌كانی په‌رلمان دانیشتوون چ خزمه‌تێكیان به‌خه‌ڵك
كردووه؟ له‌مه‌ش زیاتر وه‌رن با ئه‌و گه‌نجه بهێنینه به‌رچاو
كه‌هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌ییشتۆته 35 ساڵی و به‌لام ده‌ریایه‌ك
ئومێد ودڵسۆزی بۆ هاولاتیان له‌خوێنیدا ده‌جۆشی و ئاماده‌یه بۆ
خواستی هاولاتیان له‌شه‌ڕی پێداگریدا له‌سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانیان ڕابوه‌ستێت، بۆناتوانێت ببێته ئه‌ندامی
په‌رلمان؟ گوایه ئه‌ندام په‌رلمانه به‌ته‌مه‌ن و به‌خیبره‌كانی
ئێستا له‌نمونه‌ی تاڵه‌بانی و عه‌لاوی و چه‌له‌بی و باقر
حه‌كیم و ئایاد سامه‌رائی و مۆفه‌ق ڕوبیعی و ده‌یان دزو فاسدی
تر چیان كردووه بۆ هاولاتیان؟ ئاخر له‌ژێر سایه‌ی هه‌ر ئه‌م
عالی جه‌نابانه‌و په‌رلمانه‌كه‌یاندا نییه كه ڕۆژانه گۆشت
وخۆێنی منالان و ژنان وخه‌ڵكی بێ‌تاوان به‌ده‌م باروت و
ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستانه‌وه وێنه‌كانیان دێته سه‌رشاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆن؟ به‌ڕاستی دیموكراسیه‌كی عه‌جایب و هه‌ڵبژاردنێكی
عه‌جیب ئازادانه‌یه!! ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه له‌زۆربه‌ی زۆری
ولاتانی دنیا مافی یه‌كسانی ده‌نگدان و خۆكاندیدكردنی
هاولاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای 18 ساڵ ته‌مه‌ن و بڕیاری تاكی
كۆمه‌ڵگا وه‌ستاوه.
به‌لام ئه‌م
سنورداركردنه‌وه‌یه‌و ئه‌م بێبه‌ش كردنه‌ی هاولاتیان له ئازادی
ده‌نگدان و خۆپالاوتندا نامێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌م مه‌رجانه
هه‌ربۆئه‌وه نییه كه‌چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێكی قه‌ومی وئیسلامی
مه‌یدانه‌كه له‌ده‌ستی خۆیاندا بهێڵنه‌وه و ترس له‌ئازادی
وهاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵكی ناڕازی په‌نابۆ مه‌رجگه‌لێكی ئاوا
ببه‌ن، به‌ڵكو خودی ئه‌م مه‌رجانه ژێرپێنانی مافی هاولاتیانه
له‌پرۆسه‌یه‌كدا كه‌ناویان لێناوه "دیموكراسی عیراقی". ئه‌مه‌ش
ئیتر به‌سه بۆدانی حوكمی پوچی و درۆزنانه‌ی ئه‌وه‌ی
كه‌گوایه په‌رلمان نوێنه‌ری خه‌ڵكه. |