|
سامان كه‌ریم
zaryak@yahoo.com |
چوارچیوه‌ی گشتی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق‌و ئیستراتیژییه‌كی هاوبه‌شی
نیوان هێزه ئۆپۆزیسیۆنه بورژوازییه‌كان به ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
له ئاستی عێراق‌و كوردستانی عێراقدا، ئیستراتیژی سیاسی ئه‌مه‌ریكا بوو
له عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا. به‌دیاریكراوی له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتی
بیكه‌ر-هاملتونه‌وه ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكا روخاوه‌و شكستی خوارده‌وه،
خودی ئه‌و ڕاپۆرته ڕاگه‌یاندنی شكست بوو، به‌لام له كه‌نالی غه‌یره
ره‌سمی‌و غه‌یره ده‌وڵه‌تییه‌وه. به‌هاتنی ئۆباما، و رۆشنبونه‌وه‌ی
سیاسه‌ته‌كانی، ئیستا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ده‌توانین بلێین كه شكستی
ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
شسكتی ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌مانكاتدا، شسكتی گشت پرۆسه‌ی سیاسی
عیراقه كه به‌پی‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریكاو داگیركاری ئه‌و له‌عیراقدا
ده‌ستپێكردبوو، ئیستا به‌كۆتایی‌ی خۆی گه‌یشتووه‌ن به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ
قولبونه‌وه‌ی بێوێنه‌ی ئه‌زمه‌ی ئابوری سه‌رمایه‌دا له‌ئاستی جیهانی‌و
به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكی‌دا. فاكتی ئه‌م شكسته گه‌لێك فراوان‌و جۆراوجۆره
له‌ئاستی جیهانی‌و عیراقی‌دا. به‌كورتی له‌ئاستی عێراقدا ئیمه به‌رۆشنی
ده‌بینین، كه سه‌نته‌ری كۆسپه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی ئیستای عێراق جاریكی دیكه
"كێشه‌ی كورد"ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان‌و گه‌وره زه‌قكردۆته‌وه له ڕێگای
به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی تیزی " به‌هێزكردنی مه‌ركه‌ز له‌به‌رانبه‌ر ئیقلیمی
كوردستاندا" كه دروشمی سه‌ره‌كی مالكی بوو له هه‌لبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی
مه‌جالیسی پارێزگاكاندا. ئه‌م تێزه وه ئه‌م دروشمه كۆنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له عێراق جارێكی دیكه ده‌نگی خه‌ڵكی عێراقی هێنایه‌وه
(به‌جیا له‌وه‌ی كه ده‌نگدان چۆن چۆته پێشه‌وه‌و له كام هه‌لومه‌رجه‌دا
هه‌لبژاردن كراوه)... به‌لام ئه‌مه تێزی سه‌ره‌كییه له به‌رانبه‌ر
ناسیونالیزمی كورددا كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی خۆیه‌وه كه تا ئێستا له
هاوپه‌یمانییه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌و نا مقدسدان. شكستی ئاسۆی سیاسی بۆ هه‌موو
هیزه‌كان شسكتی هاوپه‌یمانی‌و ڕێكه‌وتنه‌كانی پێش روخان‌و دوای روخانی به‌عسیش
بوون. ئه‌مرۆ له‌عیراقدا قۆناغی په‌یداكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نوێ بۆ هه‌موو
هیزه‌كان مه‌ترحه‌وله به‌رده‌م هه‌ریه‌كه‌یاندایه. نه مالكی دوێنی وه‌ك خۆی
ماوه كه كه كه‌سێكی نه‌ناسراو و ده‌ره‌جه 50ی ئۆپۆزیسۆنی عێراقیش نه‌بوو،
وه‌نه یه‌كێتی‌و پارتی وه‌ره‌قه سیاسیه‌كانی پێش روخانی حكومه‌تی به‌عس‌و
سه‌ره‌تایی روخانیان به‌ده‌سته‌وه ماوه. ئاسۆی سیاسی كه ئیستراتیژی
ئه‌مه‌ریكی بوو كه بن به‌ست بووه، فیدرالییه‌ت‌و ده‌ستوری عێراق‌و
سه‌رۆكایه‌تی عێراق‌و وه‌زراه‌تی خارجی عێراق‌و 17% ی بودجه‌و مادده‌ی 140...
هه‌موویان له چوارچیوه‌ی ئه‌و ئاسۆ سیاسییه‌و ئیستراتیژییه شكست خواردوه‌دا
مه‌یسه‌ر بوو بوو. ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌وانه له ژیر پرسیاری گه‌وره‌دان.
ئه‌مرۆ جاریكی دیكه‌و له‌سه‌رپایه‌ی ئه‌و ئالوگۆرانه، مه‌سه‌له‌كانی كه‌ركوك‌و
خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی، یان شوناسنامه‌كه‌ی دێته‌وه گۆڕی‌و ده‌بێته باسێكی
گه‌وره‌ی ناوه‌ندی سیاسی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق. مادده‌ی 140 وه‌كو
مینێكی چێنراو هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌پێ‌ی ئاوهه‌واوی سیاسی خۆل‌و گل له‌سه‌ری
كه‌ڵه‌كه ده‌بێت یان لاده‌چێت، شاری موصل‌و دیاله‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
به‌هه‌مان شێوه، هه‌رئیستا لیستی برایه‌تی كوردی له موصل بون به
ئۆپۆزیسیۆن...هه‌مه رۆژه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و خانه‌قین له سایه‌ی
هه‌ره‌شه‌ی سوپای عیراقدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له شاری توز خورماتو له
هه‌لبژاردنی دوایدا جه‌بهه‌ی توركمانی ده‌یباته‌وه‌و زۆره‌ی زۆری كورسیه‌كان
به‌ده‌ست ده‌هێنێت!! ئه‌مه سه‌ره‌رای هه‌ره‌شه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌و
سه‌لاحیه‌تی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی ئیقلیم‌و دواخستنی بودجه‌و كێشه‌ی
ده‌رهێنانی نه‌وت‌و فرۆشتنی و عه‌قده‌كانی، بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و كێشه‌ی گومرگ
كه لایه‌نی كه‌م حكومه‌تی به‌غدا داوای گومرگی ئه‌م 6 ساله‌ی دوای ڕوخان
ده‌كات... ئیمه وه من له چه‌ندین وتاردا جه‌ختمكردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ
هێزیكی ئیسلامی‌و قه‌ومی‌و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی‌و پارتی نییه،
له‌مالكییه‌وه بگره تا عه‌مار حه‌كیم‌و عه‌لاوی عادل عبدولمه‌هدی‌و.. كه
به‌واقعی ئیمزا بدات له‌مادده‌ی 140 وكه‌ركوك ته‌سلیم بكاته‌وه به یه‌كێتی‌و
پارتی... به‌لام ئێستا ئالوگۆره‌كان هێجگار فراوانترن. ئێستا وه‌زیری موسالحه‌ی
عیراقی به‌ئاشكرا له گه‌ڵ به‌عسیه‌كان له قاهیره داده‌نیشێ‌و ده‌ڵی ئیوه
ته‌نها ناوی خۆتان بگۆرن كافییه. ئه‌مرۆ عیزه‌ت دوری به پۆزیكی زۆر گه‌وره
هێرش ده‌كات، ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب ئه‌مرۆ ئیمكاناتی هیجگار گه‌وره‌ی
له‌به‌رده‌ستدایه چ له ناوخۆی عێراقدا چ له‌ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی‌و
ناوچه‌ییدا.. سه‌حوه‌كان هیزیكی فراوانی چه‌كدارن كه زۆربه‌یان ڕاسته‌وخوَ
یان ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌عس‌و بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بن، به‌شیكی زۆری
كتله په‌رله‌مانیه‌كان‌و كتله‌ی مه‌جلیسه محه‌للیه‌كان ئه‌مرۆ یان به‌عسین یان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بدا
ده‌جولێنه‌وه له حه‌دبای موسله‌وه بگره، تا كتله‌كانی سالح موتله‌گ‌و علیان،
عه‌لاوی و حزبی ئیسلامی‌و مه‌جالیسی عه‌شائیری‌و ئیستشارییه عه‌ره‌بیه‌كان
ئه‌مه به‌جیا له كۆمه‌ك‌و هاوپشتی میسر‌و سعودیه‌و ئه‌رده‌ن‌و سوریا‌و ئیمارات‌و
به‌حرین له‌م بزوتنه‌وه‌یه كه توركیا‌و ئه‌مه‌ریكاشی له‌پشته.
دیاره له‌ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی شیعی‌دا گه‌لیك ئالوگۆر ڕویداوه،
ئه‌مرۆ له‌نیو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ڕه‌وتیكی فراوانی ناسیونالیزمی عێراقی
سه‌ری ده‌رهێناوه له كتله‌ی جه‌عفه‌رییه‌وه بگره تاكو ره‌وتی سه‌درو
فه‌زیله و ده‌یان كتله‌ی مه‌حلی جۆراوجۆر، كه به‌گشتی و له‌چوارچیوه‌ی
گشتی‌دا هیزو نفوزی جمهوری ئیسلامی ئێرانی له چاو 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا
هێناوه‌ته خواره‌وه‌و پالپشتی مالكی‌یش هه‌ن..
به‌لام خالیكی دیكه ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت‌و كاركردی یه‌كێتی‌و پارتی
به‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌رگیركردوه له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی قولدان بێ
هۆنییه كه له توزخورماتو ده‌یدۆڕێنن‌و له موسل هیچ به‌هیچ ناكه‌ن... خه‌لكی
كوردستان هیچ مۆتیڤیگیان نییه بۆ ده‌نگدان بۆ ئه‌م دووهیزه... ئه‌مه‌ش هۆكارێكی
دیكه‌یه له‌پاڵ هۆكاره‌كانی كه‌دا.. كه فیدرالیه‌تی كردۆته سیاسه‌ت‌و
ئه‌لته‌رناتیڤێگی قیزه‌ون له‌هه‌مانكاتدا گالته پێكراو... خه‌لكی كوردستان
ده‌پرسێت پاش 6 سال له فیدرالیه‌ت‌و سه‌رۆكی هه‌ریم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی
هه‌ریم. 6 سال چه‌پله لێدان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و بۆ مالكی‌و عه‌لاوی و
جه‌عفه‌ری و چه‌ندین جار ڕاپیچكردن بۆ ده‌نگدان‌و په‌نجه مۆرگردن.. تازه
به‌تازه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكركێشیمان له‌سه‌ره!! تازه به تازه خه‌ریكه شه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست پیده‌كات، تازه به‌تازه مادده‌ی 140 تڕ‌ۆ كراوه!!... وه
وه.. یه‌كێتی‌و پارتی له‌مباره‌وه كۆسپیان نییه ئه‌وه نه‌بیت له خه‌ڵك
ده‌ترسن، ئه‌گه‌ر نا ئاشی ئه‌وان باش ده‌گه‌رێت‌و ئاوی زۆره، له فه‌ساددا
یه‌كه‌من، هه‌موو مانگیك 32 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی خه‌لكی كوردستان كه
له‌به‌غداوه دیت بۆ هه‌ریه‌كێكیان جیا ده‌كرێته‌وه واته مانگاته 64 ملیۆن دۆلار
له 17%ی كوردستان ده‌چیته گیرفانی هه‌ردوو حزبه‌وه، ئه‌مه به‌جیا له
كارگه‌كانی چیمه‌نتۆو مۆبایله‌كان‌و نۆكانه‌كان‌و ئاسیا‌و كۆره‌كه‌كان‌و ئوتیل‌و
بازاره گه‌وره‌كانی هه‌ولێر به‌جیا له فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌ودیو كردنی‌و نه‌مه
به‌جیا له عه‌قدی تجاری وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق.. بۆیه له‌مباره‌وه
فیدرالیه‌ت‌و ئۆتۆنۆمی ته‌نها له‌وحه‌یه‌كه بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندنی "میلله‌تی
خۆ".
به‌لام واقعیه‌تی ئاڵوگۆره سیاسیه‌كان له‌لایه‌ك‌و فه‌سادی هه‌ردوو حزب‌و
قۆرغكردنی گشت سه‌ره‌وتو سامانی كۆمه‌لگا بۆخۆیان‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری
گشتی‌و كه‌می كرێ‌و نه‌بونی مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لكی كوردستان،
هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵك ده‌خاته به‌رده‌م یه‌ك واقعیه‌تی حاشا هه‌ڵنه‌گر. ئه‌ویش
واز هێنان له پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عێراق‌و روكردنه ئه‌لته‌رناتیڤێكی
دیكه‌یه كه جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پیكَهێنانی
ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، له ریگای ریفرانۆمیكی گشتی‌و ئازادی خه‌ڵكه‌وه‌ن
له‌هه‌مانكاتدا گوێنه‌دانه به‌شه‌ری نه‌ته‌وه‌یی وخۆنه‌به‌ستنه‌وه‌یه به
شه‌رێكه‌وه كه یه‌كێتی‌و پارتی هه‌لێده‌گییرسێنن یان پێیان هه‌ڵده‌گیرسێنن،
چونكه سیاسه‌ت سیاسه‌تی خۆیانه‌و خۆشیان ده‌بیت به‌رهه‌مه‌كه بدورنه‌وه.
ئه‌مجاره خه‌لكی كوردستان پێویسته ده‌رسیكی گه‌وره له ته‌جروبه‌كانی پێشوو
وه‌ربگریت‌و نه‌بیته سوته‌مه‌نی شه‌ری ئه‌م هێزانه له ژیر هه‌رناو
موناسه‌به‌یه‌كدا بێت . حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان خه‌باتكاری ئه‌م
ڕیگایه‌و خه‌بات ده‌كات له پێناو ده‌وڵه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و عه‌لمانی‌داو
هێزی پیشره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ریفرانۆمیكی گشتی‌و ئازاد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك
له‌ویدا ده‌نگ بده‌ن به‌جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پیكَهنانی
ده‌وله‌تێك یان مانه‌وه له‌چوارچیوه‌ی عێراق به مافی یه‌كسانه‌وه.