|
كاك
نێچیرڤان بارزانی له مه‌راسیمی ده‌رچوونی هه‌شته‌مین خولی كۆلێژی پۆلیس له
هه‌ولێر كه ئێواره‌ی 24/8 به‌ڕێوه چوو به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند "هێزی
پێشمه‌رگه بۆ كارێكی تایبه‌ت چۆته سنوری پارێزگای دیاله كه ئه‌ویش پاراستنی
ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، ئێستاش كه ئه‌و ئه‌ركه ته‌واو بووه، كشانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه شتێكی ئاساییه". هێلی ته‌ئكید هی منه.
هه‌ر
له‌مباره‌وه كاك ئازاد جندیانی به‌رپرسی ده‌زگای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی
نیشتمانی به 4 به‌ش وتارێكی نوسیوه له‌سه‌ر قه‌ره‌ته‌په كه له كوردستانی نوێ‌و
ماڵپه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیدا بڵاوبۆته‌وه له ژێر ناونیشانی"له باره‌ی
كێشه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌وه". له‌هه‌مانكاتدا وتارێكی به زمانی عه‌ره‌بی له ژێر
تاونیشانی "المرحله التی تگلبت التوافق السیاسی ما زالت قائمه" له رۆژی
23/8/2008 له مالپه‌ری ئیلاف بڵاوبۆته‌وه.
ئازاد
جندیانی چوار به‌شه‌كه‌ی به م شێوه‌یه كۆتایی پێدێنێت‌و ده‌نوسێت"... بۆچی
حكومه‌تی به‌غدا به‌دوای فاكته‌ره‌كانی پاراستنی ئه‌و ئه‌منیه‌ته ناگه‌ڕی له‌و
ناوچانه‌ی كه كورد‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان فاكته‌ری به‌هێزن بۆ ئه‌و
پڕۆسانه‌و ده‌توانن هاوكاری باش بن..." ناوه‌رۆكی وتاره عه‌ره‌بیه‌كه‌شی له‌سه‌ر
هه‌مان نه‌غمه‌یه‌و به‌توندی خواستی ته‌وافقی سیاسی به‌رزده‌كاته‌وه. هێلی
ته‌ئكید هی منه.
نوێنه‌ری
تاڵه‌بانی له له فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه كاك محمود سه‌نگاوی
ده‌لێ"هێزه‌كانی سوپای عێراق، ڕۆژی (شه‌ممه) هاتونه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی‌و
یه‌كێتی له سنوری قه‌ره‌ته‌په‌و ئاڵاكانی كۆمیته‌و ناوچه‌كانیان داگرتوه
به‌راستی ئه‌مه یه‌كێكه له وكارانه‌ی كه ده‌ریده‌خات ئه‌و سوپایه بێ
سه‌روبه‌ره". هێلی ته‌ئكید هی منه.
به‌ڵام
كاك مسته‌فا وادی به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی ده‌لێ" سه‌ره‌تا چونه‌ته سه‌ر باره‌گای
حزبی شیوعی كوردستان‌و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر هه‌ڵكردوه‌و پاشان چونه‌ته سه‌ر
باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و ئاڵا یه‌كێتی نیشتمانیان هێناوه‌ته
خواره‌وه‌و ئالای عێراقیان له شوێنی هه‌ڵكردوه‌و دواتر هاتونه‌ته سه‌ر باره‌گای
ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر هه‌ڵكردوه‌و پاشان
چوونه‌ته سه‌ر باره‌گای ئاسایشی قه‌ره‌ته‌په‌و دواتریش چونه‌ته سه‌ر شاره‌وانی‌و
ئاڵا عێراقیان له‌سه‌ر هه‌موو باره‌گاكان هه‌ڵكردوه"
چوار
به‌رپرسی یه‌كێتی‌و پارتی به بڕێك جیاوازییه‌وه قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌لام
هه‌مان ناوه‌رۆكیان هه‌یه. جیاوازی قسه‌ی ئه‌وان له هێز هاوسه‌نگی نێوان ئه‌و
دووهێزه‌وه ده‌رده‌كێشرێت له قه‌ره‌ته‌په‌و سنوری پارێزگای دیاله. من نایه‌مه
سه‌ر جیاوازی قسه‌كانی ئه‌وان: بۆنمونه كاك ئازاد جندیانی به‌ته‌واوی هاوسه‌نگی
خۆی له‌ده‌ست داوه نازانێت چی ده‌وێت وه بۆچی ئه‌م وتاره‌ی نوسیوه‌و ده‌یه‌وێت
چی بلێت به خوێنه‌رانی كورد. ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به
مالكی‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات. كاك سه‌نگاوی زیاتر به هه‌ڕه‌شه‌وه قسه ده‌كات‌و
ده‌ڵێت" پێشمه‌ركه سوپای مه‌هدی نییه" " سوپا بێ سه‌روبه‌ره". كاك نێچیرڤان به
"كارێكی ئاسایی" ده‌بینێت‌و به‌رپرسی پارتیش به حوكمی مه‌وقعیه‌تی پارتی له‌و
ناوچانه‌دا ڕۆشنتر ڕاستییه‌كان به‌یان ده‌كات. به‌ڵام هێشتا كێشه‌كه هه‌ر
ئه‌وه‌نده نیه. به‌ڵكو 3 رۆژ دانرابوو بۆ باره‌گای حزبه‌كان كه باره‌گاكانیان
چۆڵ بكه‌ن له ژیر ناوی ئه‌وه‌ی " كه ئه‌و باره‌گایانه بینای حكومه‌تن" پاشان
ئه‌م كێشه‌یه به تكاو ره‌جا له‌گه‌ڵ وه‌زیری دیفاعی عێراقدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ
دواخراوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ئێستاوه هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان له زمانی علی شاماره‌وه له خانه‌قین هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن لێیان
قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی كه جاری كێشه‌كانی موصل‌و ده‌وروبه‌ری ماوه،
ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140و كه‌ركوكیش له بیر بكه‌ین...هتد. به‌ڵام با بێینه سه‌ر
ناوه‌رۆكی كێشه‌كه.
ناوه‌ڕۆكی كێشه‌ی قه‌ره‌ته‌په!
پۆینتی
سه‌ره‌كی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، كه بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد به ڕابه‌ری
یه‌كێتی‌و پارتی وه‌ك دوو حزبی باڵا ده‌ستی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی
عێراقدا جێگا‌و ڕیگایان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هاتۆته خواره‌وه. یه‌كێتی‌و پارتی كه
به‌هه‌موو توانی خۆیانه‌وه هاوكاری هێرش‌و داگیركاری ئه‌مه‌ریكایان كرد‌و ئێستاش
ده‌یكه‌ن، به ئومێدی ئه‌وه بوون كه له سایه‌ی "عێراقی دیموكراتی فیدرالیدا"
به‌شێكی زیاتر به‌ر بورژوازی كورد بكه‌وێت له عێراقدا. زیاتر به‌شیان هه‌بێت له
ناوچه‌ی نفوز‌و ده‌سه‌لاتدا له عێراقدا. واته ئه‌و ناوچه‌و شارانه‌ی كه كورد
نشینن بگه‌رێته‌وه سه‌ر "هه‌رێمی كوردستان" تا لێره‌وه بتوانن زیاتر ڕۆڵیان
هه‌بیت له دیاریكردنی چاره‌نوسی سیاسی عێراق‌و به‌م شێوه‌یه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌یان
به‌ركه‌وێت له قازانجێك كه له‌هێزی هه‌رزانی كرێكاران له كوردستان وه‌ده‌ست دێت.
لێره‌وه مادده‌ی 140 مانا په‌یدا ده‌كات. به‌ڵام لایه‌نی كه‌م له 2 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ره‌وه ڕۆشنه كه ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له جیهان‌و له عێراقدا شكستی
خواردوه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی بلاوبونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی "بیكه‌ر-هاملتون"
وه ئێمه نوسیمان و جه‌ختمان كرده‌وه سه‌ری‌و ڕامانگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان "جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی
عه‌لمانی‌و غه‌یره قه‌ومییه"، ئه‌وان له زمانی بارزانییه‌وه ووتیان ئێمه
قسه‌مان له‌گه‌ڵ بۆش كردوه‌و وتوویانه ئه‌و ڕاپۆرته ڕه‌سمی نییه‌و هیچ پراكتیك‌و
یاسایه‌كی ڕه‌سمی به دوادا نایه‌ت. ئێستا دوای 22/7و بڕیاردان له‌سه‌ر مادده‌ی 24و
كێشه‌ی قه‌ره‌ته‌په، بۆ هه‌موو كه‌س ڕۆشنه دنیا چ باسه‌و چۆن یه‌كێتی‌و پارتی و
گشت بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له "گه‌مه‌ی ئه‌مه‌ریكی"دا په‌له قاژه ده‌كه‌ن.
ئێستا ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب هێزێكی ڕیكخراوترو ئاماده‌ترو پان‌و پۆڕترو به‌هێزتره
له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه له چاو نیسانی 2003دا، له به‌ره‌ی ته‌وافقه‌وه بگره تا
صه‌حوه‌كان‌و تا حزبی ئیسلامی‌و تا جه‌ماعه‌تی موتله‌گ‌و عه‌لاوی‌و
كتله‌عه‌ربییه‌كانی كه‌ركوك‌و حزبی به‌عس... به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاو وولاتانی
عه‌ره‌بی‌و توركیا. ئه‌م هێزه له پشتیوانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی‌و
توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا به‌هره‌مه‌نده له به‌رانبه‌ر ئیسلامی سیاسی شیعیداو
به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر باڵی ده‌سه‌لاتداری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا كه زیاتر له
ئێرانه‌وه نزیكن، به‌كورتی بۆ ڕاگرتنی هێز هاوسه‌نگییه له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا.
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌جیا له‌وه‌ی كه شكستی خوارد
له‌سه‌ر ده‌می صه‌دامدا، ئێستا خۆی به‌خاوه‌نی عێراق ده‌زانێت‌و پێ به‌پَیی
هێز هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌دا وه به پێ‌ی چونه سه‌ری توانا‌و
هێزیسه‌ربازی‌و جه‌ماوه‌ری خۆی فشار ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هیزه‌كانی
وه‌كو فه‌زیله‌و جه‌ماعه‌تی جه‌عفه‌ری‌و تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌وتی صه‌دریان له‌گه‌ڵه(
به جیاوازی بیروڕاو به‌رنامه‌شیانه‌وه). ئه‌گه‌ر دوباره هاتنه مه‌یدانی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌هێزو چه‌كێكی زۆره‌وه فاكتۆرێكی به‌هێز بێت، بۆ هاتنه
خواره‌وه‌ی جێگا‌و ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، ئه‌وا كاریگه‌ری حكومه‌تی ئێران‌و
توركیا له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌وه كه‌متر نییه، به‌تایبه‌ت كه ئێران‌و
توركیا هه‌ردووكیان هه‌م له به‌رانبه‌ر یه‌كدا وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی جێ پێیه‌كی
به‌هێزیان هه‌بیت له عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌كه‌وه وه له لایه‌كی دیكه‌وه
هه‌ردوولایان ئه‌وه‌نده‌ی بگه‌رێته‌وه نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كاریان به یه‌ك
هه‌یه. توركیا هه‌م بۆ زه‌ربه لێدان له بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و پارتی‌و
یه‌كێتـی پێویستی به ئێران هه‌یه، له ڕیگای ئیسلامی سیاسی شیعییه‌وه كه
جله‌وه‌كه‌ی به ده‌ست ئێرانه‌و گوایا هاوپه‌یمانی ئیستراتیژی یه‌كیتی‌و پارتین له
به‌غدا، وه له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران كاری به توركیا هه‌یه له ڕووی ئابوری‌و
وه له‌وه گرینگتر له ئێستادا بۆ كێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، ئێستا توركیا
وه‌كو میانگیرێك كار ده‌كات. مادده‌ی 24 به‌رئه‌نجامی ئه‌م هاوكارییه‌ی نێوان
ئێران‌و توركیا بوو.
ئه‌مه‌ریكا له‌م نێوه‌دا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌سته وه‌ستانه. ئه‌مه‌ریكا فه‌شه‌لی
هێناوه‌و ناچار بوه پۆینت بدات به ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له عێراق‌و گشت
ناوچه‌كه‌دا وه ناچار بوه له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا پۆینت بدات به توركیا. به
تایبه‌ت كه ئێستا هه‌م له قه‌وقازو هه‌م له پاكستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا زه‌ربه‌ی دیكه‌یان خواردوه.
بۆیه
ئه‌مه‌ریكا ناچاره له‌گه‌ڵ هه‌ركێشه‌یه‌ك له عێراقدا خێرا بانگهێشتی تاڵه‌بانی‌و
بارزانی بكات. ئه‌مجاره‌ش هه‌روای كرد. تاڵه‌بانی له ئه‌مه‌ریكا بوو بانگهیشتی
بارزانی كرد، هه‌م بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی له ناوچه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی سنوری "هه‌ریمی كوردستان". سنوری هه‌رێم تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت
نه‌ڕوخاوه له نیسانی ساڵی 2003دا. لێره‌وه كۆبونه‌وه‌ی گیتس وه‌زیری به‌رگری
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بارزانیدا مانا په‌یدا ده‌كات‌و ئه‌وه‌ی كه جندیانیو سه‌رانی
یه‌كیتی‌و پارتی ده‌ڵین كێشه‌ی قه‌ره‌ته‌په به سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ به‌غدا كۆتایی پێهاتوه‌و چاره‌سه‌ر كراوه، دوای
كۆبونه‌وه‌ی گیتس‌و بارزانی دێت له واشنتن. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ی كه
ده‌یبیستین له‌سه‌ر ڕیكه‌وتن‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك مه‌ڕ مادده‌كانی 140و 24
هه‌ر به‌رئه‌نجامی كارتی سوری ئه‌مه‌ریكاییه له‌م كۆبونه‌وه‌ی دواییدا.
ناسیونالیزمی كورد كارتی یاری پێنه‌ماوه‌و140 یان دۆڕاندوه.
بۆیه
باسه‌كه ئه‌وه نیه كه كاك نێچیر ڤان ده‌ڵیت "ئاساییه‌و ئه‌ركی خۆیان
ته‌واوكردوه". چونكه هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكان‌و داگرتنی ئاڵاكانی كوردستان‌و
ئاڵا سه‌وز زه‌رده‌كانی هه‌ردوو حزب، په‌یوه‌ندی نییه به چۆڵكردنی هێزێكی
سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵكو له بناغه‌وه كێشه‌كه وه شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر شوناسنامه‌ی
ئه‌و ناوچانه‌یه. حكومه‌تی مالكی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی‌و پارتی كه خۆشیان به‌شێكن
لێ‌ی ئه‌و ناوچانه به ناوچه‌ی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان نابینن وه ڕازی نین كه
یه‌كێتی‌و پارتی له‌وێ ده‌سه‌لاتداری یه‌كه‌م بن، یان له‌وێ هه‌ر ده‌سه‌لاتدار
بن. هه‌رچی یه‌كێتی‌و پارتیشه به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌یبینن‌و پێیان وایه ئه‌و
ناوچانه پێویسته بگه‌رێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی مادده‌یه‌كی
مردووی وه‌ك 140دا. ئه‌مه كرۆكی كێشه‌ی نێوان دوو به‌ره‌و دوو بزوتنه‌وه‌یه، كه
له‌هه‌لومه‌رجێكی جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و عێراقی تازه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و به‌زه‌ره‌ری
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ته‌واو ده‌بێت‌و قه‌ره‌ته‌په ده‌بێته ناونیشانی.
شكستی
گشت پرۆسه‌ی سیاسی‌و فیدرالیه‌ت له عێراق دا!
پڕۆسه‌ی
سیاسی عێراق له دوای ڕوخانی ڕژێم‌و سه‌ره‌تای داگیركاری ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ست
پێده‌كات. ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا باڵا ده‌ست تر بوو له ئاستی جیهانیدا.
له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێ‌ی سیاسه‌ت‌و ئیستراتیژی خۆی ده‌جوڵایه‌وه. به‌م پێیه عێراقی
دابه‌شكرد به پێ‌ی نه‌ته‌وه‌و تائیفه‌و دین. بۆ عێراق ئه‌م سه‌ره‌تایه‌و ئه‌م
پڕۆسه سیاسییه ڕۆشن بوو كه شكست ده‌خوات. به‌لام سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز
فیدرالیه‌ت نه‌بوه. یه‌كێتی‌و پارتی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به‌هێز بون ته‌نها
خۆیان‌و ئیسلامی سیاسی شیعی كه ئه‌وكات ئه‌وانیش یه‌كپارچه بوون له مه‌یدانی
سیاسه‌تدا ده‌سه‌لاتیان هه‌بوو. ئه‌مه‌ریكا به به‌هێزی خۆییه‌وه له‌وكاته‌دا له
یه‌كێتی‌و پارتی نزیكتری له خۆی نه‌ده‌بینی له‌وكاته‌شدا ئه‌مه‌ریكا ته‌ئیدی
فیدرالیه‌تی نه‌كردوه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی. به‌ڵام له چوارچێوه‌ی ئه‌م
دابه‌شكردنه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و تائیفه‌و دین دا، یه‌كێتی‌و پارتی ئیستراتیژی
خۆیان له فیدرالیه‌تدا ڕاگه‌یاند به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام فیدرالیه‌ت له
باری پراكتیكه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و یه‌كێتی‌و پارتی به بێ
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140و گێرانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر "هه‌رێم" هیچ مانایه‌كی
نییه، خۆشیان هه‌ر وا ده‌ڵین‌و كه‌ركوك بۆ ئه‌وان خه‌تی سوری مانه‌وه‌یانه له
عێراقدا به قه‌ولی خۆیان. ئه‌مڕۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه شكستی خوار به‌هۆی تیكچونی هێز
هاوسه‌نگی نێوان هیزه‌كانه‌وه كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد.
ئه‌مڕۆ
ئێتر هه‌ر به مردنی 140 كۆتایی نایه‌ت. به‌ڵكو به ده‌ركردنی هێزه چه‌كداره‌كانی
یه‌كێتی‌و پارتی له هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری "هه‌رێم: سنوری ساڵی 2003"
له لایه‌ك‌و له لایه‌كی تریشه‌وه به ده‌ست به‌سه‌ر اگرتنی باج‌و گومرگه زۆر‌و
زه‌به‌نده‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی له ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ‌و حاجی
هۆمه‌ران‌و...هتد وهه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌راگرتنه‌وه‌ی چاڵه نه‌وته‌كان له زاخۆ‌و
شیوا شۆك‌و گشت ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌وتی تێدایه كۆتایی دێتز به‌ڵام ئه‌م پڕۆسێسه
هه‌روا له شه‌و ڕۆژێكدا ڕو نادات، به‌ڵكو له ئێستادا تا ماوه‌یه‌كی به‌رچاو هێدی
هێدی‌و سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر لێیان وه‌رده‌گرنه‌وه. له‌م نێوه‌دا ئێمه شاهیدی
كێشه‌ی خانه‌قین‌و موصل‌و شه‌نگارو... هه‌موو ئه‌وشوێنانه ده‌بین. موصل له
ڕوانگه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و حكومه‌تی مالكییه‌وه پێویسته چه‌كداری یه‌كێتی‌و
پارتی تێدا نه‌مێنێت. ئه‌م شكستی پرۆژه‌یه‌كه كه به ئومێدی ئه‌مه‌ریكا بنیات
نرابوو، شكستی پڕۆژه‌یه‌كه كه له‌گه‌ل كۆنه‌په‌رسترین هێزه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ
بینا كرابوو. ئه‌مڕۆ پارتی‌و یه‌كێتی له لایه‌ن هاوپه‌یمانه ئیستراتیژییه‌كانی
خۆیانه‌وه ده‌ڕه‌تێنرێن‌و سه‌نگه‌ریان پێ چۆڵده‌كرێت.
فیدرالیه‌ت شكستی خواردوه. من ڕیگای دیكه نابینم له به‌رده‌م ناسیونالیزمی كورد
له عێراقدا. ناسیونالیزمی كورد له عێراقدا ئاسۆی سیاسی به‌بن به‌ست گه‌یشتوه
به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن تا ماوه‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش كۆمپانیای خۆیان بچه‌رخێنن.
كۆسپی ئه‌وان وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌و ئه‌منیه‌تێكی نسبییه له كوردستان بۆ
ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێشه‌سازی‌و بارزگانی تێدا بكه‌ن، ئه‌م مه‌یدانه‌یان له
به‌رده‌مدا جاری كراوه‌یه. به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هه‌ژارترو برسی تر ده‌بێت‌و
كه‌لێنی چینایه‌تی تا بێت قوڵتر ده‌بێته‌وه.
به‌لام
خه‌ڵكی كوردستان به‌جیا له یه‌كێتی‌و پارتی وه به‌جیا له ئاسۆی سیاسی
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، ڕیگایه‌كی تریان له به‌رده‌مه. ده‌توانن ڕیگای
جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدیرن هه‌ڵببژێرن. ئه‌م پڕۆسه‌یه
له ڕیگای ریفراندۆمێكی گشتی‌و ئازاده‌وه ده‌كرێت به‌رقه‌رار بكرێت‌و
جێبه‌جێبكریت. مه‌رجی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕیگایه خۆجیاكردنه‌وه‌یه له
بیر‌و سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و په‌یوه‌ست بوونه به بیر‌و ئاسۆی كۆمونیزمی
كرێكارییه‌وه. من پیم وایه لایه‌نی كه‌م له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ڕیگایه‌كی دیكه
نییه له به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستاندا. یان ده‌بێت چاره‌نوسی خۆیان به‌ته‌واوی
ببه‌ستنه‌وه به یه‌كێـی‌و پارتییه‌وه وه‌كو تا ئێستا كردویانه، یان ده‌بێت بۆ
هه‌تا هه‌تایه ماڵ ئاوایی له‌وان بكه‌ن‌و خه‌ریكی ڕیكخستنی بزوتنه‌وه‌كه‌ی خۆیان
بن. ڕیگای یه‌كه‌م ماڵویرانیو شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی‌و چاوه‌ڕوانی‌و هه‌ژاریو نه‌داری
به‌دواوه‌یه، وه‌كو تا ئێستا 18 ساڵه خه‌ڵك ده‌یبینێت. ڕیگای دووه‌م ڕیگایه‌كی
قیرتاوكراونیه‌و ئه‌ویش خه‌باتێكی سه‌ختی ده‌وێت به‌لام دڵنیام به‌نیوه‌ی
خه‌باتێكی ناوێت كه خه‌ڵك 47 ساڵه ده‌یكات له‌سایه‌ی بزوتنه‌وه كوردایه‌تیدا.
26.8.2008
|