|
سامان که‌ریم
به‌شی یه‌كه‌م: پێش وه‌لام بۆ وه‌لامه‌كان:
به‌ڕێزان
له‌ده‌زگای هاوپشتی: ده‌ست خۆش بۆ كاری سایتی هاوپشتی‌و
هیوادارم رادیۆی هاوپشتی هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست بكات به
یادكردنه‌وه‌ی شوراكان‌و ئه‌م دیارده شوڕشگێڕییه نوێیه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان. سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه
به‌وه بكه‌م كه من ده‌مه‌وێت وه‌لامی گشت پرسیاره‌كان
بده‌مه‌وه، به‌لام له‌هه‌مانكاتدا جه‌خت ده‌كه‌مه سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه له نێو پرسیاره‌كانی ئیوه‌دا باسێكتان
هێناوه‌ته‌وه پێش " شورای كرێكاریی‌و شورای خه‌لك" كه
له راستیدا نه باسی بزوتنه‌وه‌ی شورایی بوه وه نه‌باسی
خه‌لك
و هه‌ڵسوڕاوانی واقعی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بوه، به‌ڵكو
زیاتر ڕا ده‌ربڕینێك بوه كه له نێو بزوتنه‌وه‌كه‌دا له
چوارچیوه‌ی تێڕوانینێكی ناکۆمه‌لایه‌تیه‌وه
سه‌ریهه‌ڵداوه.... چونكه له‌بناغه‌وه شورا به‌ناونیشانی
فه‌رهه‌نگێکی" سوننه‌ت" شورشگێرانه سه‌ر به كۆمۆنیزم‌و
ڕه‌وتی چه‌په، من پیم وانییه كه كه‌سێك له‌چوارچیوه‌ی
كۆمۆنیزمی ماركس، لینین و منصوری حیكمه‌تدا بیر بكاته‌وه
به‌تایبه‌ت پاش 19 ساڵ تێپه‌ر بون به‌سه‌ر ئه‌م
بزوتنه‌وه‌ه‌یدا.. ئه‌م خاڵه‌ی تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر
نه‌كرابێت.. باسی كۆمۆنیزم له خه‌باتی سیاسی‌دا وه یه‌كیك
له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی جێخستنی سوننه‌تی خه‌باتكارانه‌ی
خۆیه‌تی وه‌ك بزوتنه‌وه و حزب له نێو خه‌ڵكدا... جا كه
شورا سوننه‌تی ئیمه بیت وه سوننه‌تی كرێكار بیت بۆ
گێرانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی و رێكخستن‌و به‌هیزكردنی
ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی وه‌هه‌م جێخستنی وه‌ك سیته‌مێكی
ده‌سه‌لاتداریتی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك" خه‌ڵكی وولات هه‌مووی
به‌كرێكارو زه‌حمه‌تكێش، شعب الشغیل" پێم وابێت ئیتر جێگای
خۆیه‌تی ئه‌م سوننه‌ته له نێو هه‌موو خه‌ڵكدا به‌هێزو
پایه‌دار بكه‌ین.. چونكه ده‌سه‌لاتی چینایه‌تی كرێكار
واته سوشیالیزم له هه‌ر كوێیه‌ك ببێت نوینه‌ری
راسته‌قینه‌ی گشت خه‌لكن به‌بێ جیاوازی، وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش
كه ده‌سه‌لات‌و سیسته‌می ئیمه جیا ده‌كاته‌وه له
ده‌سه‌لاته جۆراوجۆره‌كانی بورژوزای.
كریكار كه وه‌كو چینینك رزگاری ده‌بیت به قه‌وڵی ماركس
كۆمه‌لگای به‌شه‌ری رزگاری ده‌بیت، كه‌واته چینی كرێكار‌و
به‌شی پێشڕه‌وی ئه‌م چینه‌و حزبه‌كه‌ی شان به‌شانی
ڕیكخستنی كرێكاران له شوراكاندا هه‌وڵده‌ده‌ن كه زۆربه‌ی
زۆری كۆمه‌لانی خه‌لك بهێننه مه‌یدانی خه‌باتیكی سیاسی
شورشگێڕانه‌وه له چوراچێوه‌ی هه‌مان سوننه‌تی
خه‌باتكارانه‌دا له هه‌موو بواره‌كانی ڕیكخستنی كریكاری‌و
جه‌ماوه‌ری‌و ژنان‌و لاوان‌و هه‌وره‌ها جیخستنی فه‌رهه‌نگی
خه‌باتكارنه‌ی سیاسیی و ریكخراوه‌یی‌و كۆمه‌لایه‌تی
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ئاستی كۆمه‌لایه‌تیدا. به‌و
ئاسته‌ی كه به‌شی پێشره‌وی ئه‌م چینه بتوانیت
فه‌رهه‌نگ‌و سوننه‌ته كریكارییه‌كان جێبخات له‌نیو
كۆمه‌لانی خه‌لكدا به‌هه‌مان ده‌رجه ئیمه هه‌نگاویكی
گه‌وره‌مان ناوه به‌ره‌و ئامانجی كۆتایی. مه‌سه‌له‌ی
سه‌ره‌كی ئیمه‌ش وه‌كو نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كۆمۆنیزم
تا ئاستێكی زۆر زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌م سوننه‌ت‌و
فه‌رهه‌نگه خه‌باتكارییه سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و
ڕیكخراوه‌ییه‌كانی كۆمۆنیزمه له نیو كرێكاران‌و
كۆمه‌لانی به‌رینی خه‌ڵكدا. یه‌كیك له كۆسپه هه‌ره
گه‌وره‌كانی به‌رده‌م كمۆنیزمی ئیمه كۆمۆنیزمی كرێكاریی
وڕه‌وتی ماركس، لاوازی ئه‌م سوننه‌ت و فه‌رهه‌نگانه‌و
شێوندانیانه له‌لایه‌ن بورژوازییه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر وایه به بروای من، وه به‌تایبه‌ت له‌و
سه‌رده‌مه‌داو له‌چوارچیوه‌ی سیاسی سه‌رهه‌ڵدانی
بزوتنه‌وه‌كه‌ماندا له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی هیجگار دژوار‌و
سه‌ختی جیهانی‌و لۆكه‌ڵیدا بۆ كۆمۆنیزم‌و كریكار ئه‌وباسه
هه‌ر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه وه نه‌بوه به واقعی
بزوتنه‌وه‌ی شوراییه‌وه... باسیكی فكری بوه به‌لام له
هیچ كون كه‌له‌به‌رێكی كۆمه‌لگادا ناتوانین یه‌ك فاكتی
واقعی له‌سه‌ر بهینیته‌وه... من ئه‌م پێشه‌كییه بۆیه
به پیویست ده‌زانم، چونكه ئیمه له‌هه‌لومه‌رجێكدا یادی
ئه‌م بزوتنه‌وه شورشگێرانه‌و ئینسانییه ده‌كه‌ینه‌وه،
كه 19 سال تیپه‌ریوه به‌سه‌ری دا‌و له‌م ماوه‌یه‌دا
گه‌لیك ئاڵوگۆری گه‌وره‌ی جیهانی كه ڕویانداوه و
له‌به‌رده‌می ئیمه‌دا ئاڵوگۆری گه‌وره‌تر هه‌ن كه هیچیان
نه‌ك كه‌متر نییه له روخانی دیواری به‌رلینن به‌ڵكو به
بروای كاریگه‌ری سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تیان گه‌لێك
له‌وه فروانترو جیهانی تر‌و گه‌وه‌رترن.
ئه‌وكات كۆمۆنیزم نه‌ك ته‌نها هیرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
جیهانی له‌سه‌ر بوو به رابه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌لكو كه‌سانی
وه‌ك ئیمه كه به‌توندی ئالای كۆمۆنیزم‌و شوراكانمان
به‌رزكردبوه، به له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندن‌و ته‌واوی
ڕۆشنبیرانی لیبراڵ‌و ده‌هۆل كوتانی غه‌رب‌و ئه‌مه‌ریكاوه
به "كه‌م عه‌قل" ناو ده‌براین.
ئه‌و ده‌ورانه هیجگار سه‌خت بوو، كۆمۆنیزم به هۆی
روخان‌و داڕمانی كۆمۆنیزمی درۆزنه‌و بورژوزای سوڤیته‌وه،
وا نیشان ده‌درا كه ئه‌وه كۆمۆنیزمه ڕوخاوه ئه‌وه
ماركسه كۆتایی هاتوه. وا وێنا ده‌كرا كۆمۆنیزم
ته‌واوبوه له‌گه‌ڵ روخانی دیواری به‌رلیندا ئه‌ویش كۆتایی
هات. ئه‌وكات نۆكه‌ران‌و قه‌له‌م به‌ده‌ستانی بورژوزای و
لیبرالیزمی نوێ " كۆتایی میژوویان" وه‌ك سه‌ركه‌وتنیك
ده‌نوسی بۆ دیموكراسی و گوایا ده‌سه‌لاتداریتی بورژوزای و
سیتسه‌می بازاری ئازاد‌و په‌رله‌مانتاریزم كۆتایی میژوه‌و
چاره‌نوسی كۆمه‌لگای به‌شه‌ری هه‌ر ئه‌وه‌یه، دروست وه‌ك
مه‌زهه‌بییه تونده‌ره‌وه‌كان، مۆری قه‌ده‌ریان
به‌ناوچه‌وانی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌وه ده‌نا .
به‌لام ئه‌مرۆ ئیتر ئه‌و هه‌لومه‌رجه گۆراوه‌و ئه‌وانه‌ش
كه كۆتایی مێژویان نووسی له‌به‌رانبه‌ر واقعیه‌تی خه‌باتی
چینایه‌تی‌و ملهوڕی ئه‌و سیتسه‌مه دیموكراسییه‌دا كه
شانازییان پیوه ده‌كرد سه‌ریان دا له واقعیه‌تی قوڵی
خه‌باتی چینایه‌تی‌و ئومیدی ئاڵوگۆڕ به‌خش به‌ره‌و ژیانێكی
باشتری كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له سه‌ده‌ی 21دا.
به‌م پێییه ڕوداو ئاڵوگۆره سیاسیه‌كان‌و جه‌نگ و
كوشتاره ملییۆنییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ته‌واوی
كه‌فو كول‌و لوت به‌رزی‌و هێرشه لغاو به‌ربوه‌كانی
دیموكراسی، كه لیكی قازانج په‌رستی‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنی
زیده‌بایی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بوو، وه جه‌نگی پاوانكردن‌و
هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نوێ‌ی جیهانی
پراتیكه‌كه‌ی بوو ... یه‌ك له‌دوای یه‌ك فه‌شه‌لی خۆیان
نیشاندا، هه‌ر له‌و عێراقه‌دا كه ده‌ستپێكی هێرشی
دیموكراسی بوو له ژیر ناوی "عاقلكردن و ڕوخانی
دیكتاتۆره‌كاندا" ڕابه‌ری دیموكراسی جیهانی ڕوخان‌و
فه‌شه‌لی ئیستراتیژی سیاسی خۆی تۆماركرد‌و ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت
به هه‌ڵه داوان خۆی‌و سوپایه‌كه‌ی بڕۆنه ده‌ره‌وه.
خه‌باتی
بێ ووچانی كرێكاران له وولاتانی ئه‌وروپا‌و ئاسیا‌و
ئه‌فه‌ریقا‌و ئه‌مه‌ریكادا وه‌خه‌باتی سه‌دان ملیۆنی
كۆمه‌لگای موته‌مه‌دنی ئه‌مرۆ دژی جه‌نگ و
كاولكارییه‌كانی... ته‌واوی ئه‌و تیزو بیرۆكه‌و
پڕوپاگه‌ندانه‌ی نه‌ك به‌درۆ خستنه‌وه به‌ڵكو ئه‌مرۆ
بورژوزای له‌ئاستی جیهانیدا ده‌رگیركردوه
له‌گه‌ڵ قوڵترین ئه‌زمه‌ی شوناسی ئایدۆلۆژی‌و فكری‌و
سیاسی‌دا.
دیموكراسی‌و ده‌سه‌لات‌و په‌یامه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌لگای
به‌شه‌ری له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابوردودا،
مانای كوشت‌و كوشتاری ملیۆنه‌ها ئینسان بوه له
یۆغسلافیای كۆنه‌وه بگره تا كۆسۆڤۆ، له ڕاونداوه بگره
تا صۆماڵ‌و ئه‌فغانستان‌و عێراق و یه‌مه‌ن‌و لوبنان‌و
فه‌له‌ستین،، مانای ئاواره‌بون‌و ده‌ربه‌رده‌ربون‌و
كۆچكردنی سه‌دان ملیۆن ئینسان بوه له ئه‌فه‌ریقاوه و
ئاسیا‌و ئه‌روروپای ڕۆژهه‌لات‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌وه
به‌ره‌و غه‌رب‌و ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داو ئوستورالیا... وه
ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی ئه‌زمه‌ی قوڵی سه‌رمایه‌دا ئه‌م
دیموكراسییه لغاو به‌ربوه‌و دزو جه‌رده‌و گه‌نده‌ڵه،
له‌نیو خودی وولاتانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپادا مانای بیكاری
ده‌یان ملیۆنییه، مانای ده‌ركردن‌و بێخانه‌و لانه‌كردنی
ده‌یان ملیۆن خیزانه له خانوبه‌ره‌كانیان، مانای
برسێتیی‌و هه‌ژاریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌و بێكارییه.
ئه‌مرۆ بۆ یۆنانیه‌كان دیموكراسی یانی برسێتی‌و
كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه ڕازیبونیان به هه‌ژاری، بۆ
عێراقییه‌كان مانای كوشتن بوه له‌سه‌ر شوناسی ئاینی‌و
تائیفی‌و قه‌ومی، بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان مانای ڕاوه‌ستانه
له ریزه‌كانی خۆراك وه‌رگرتندا له ریكخراوه
چاراتیه‌كاندا...
بۆیه ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌ی شورایی له چاو ئه‌وكاتدا كاتی
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له كوردستان له
زه‌مینه‌ی كۆمه‌لایه‌تی‌و فكری‌و سیاسی به‌هیزتر
به‌هرمه‌نده‌و ، كۆمۆنیزمی كرێكاریش زۆر زیاتر له‌و كاته
خاراوتر بوه له‌باری سیاسی‌و فكرییه‌وه. جێگای خۆیه‌تی
ته‌وه‌ری باسه‌كه‌مان فۆكس بخاته سه‌ر
ڕوبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
باشتر وایه وه پێویسته باسه‌كانمان وه
یادكردنه‌وه‌كه‌مان یادكردنه‌وه‌یه‌كی هێرش به‌رو حه‌ق
به‌جانب بیت بۆ سه‌ر گشت بزوتنه‌وه بورژوازییه‌كان
به‌تایبه‌ت دیموكراتیزم وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی بالا ده‌ستی
جیهانی
و ناسیونالیزم وه‌گ بزوتنه‌وه‌یه‌كی بالاده‌ستی لۆكه‌ڵی
له عیراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌شدا.
بۆ ئیمه بۆ كۆمۆنیزمی ماركس هه‌میشه جه‌ده‌ل‌و چه‌لنجه
"تحدیات" كۆمه‌لایه‌تیه‌كان مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كییه.
له‌به‌رانبه‌ر هێرشی گه‌وره‌و دڕه‌نده‌ی بورژوزای جیهانی‌و
لۆكه‌ڵیدا، ئه‌مڕۆ پێویست نییه وه كاتی نییه كه ئیمه
باسی ته‌قسیماتی نێو بزوتنه‌وه‌ی شورایی بكه‌ین. بۆیه
له‌م پێشه‌كییه‌داو له پێش وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان
داوام له گشت ئه‌و هاوڕی‌و دۆستانه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی شوراییه، كه فۆكسی خۆیان بخه‌نه سه‌ر،
بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تیه‌كان‌و ئه‌حزاب‌و
به‌رنامه‌كانیان.. ئه‌لته‌رناتیڤی شورایی‌و دموكراسی،
شێوه‌ی سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی ده‌سه‌لات له شوراكاندا
وه له‌سیسته‌می په‌رله‌مانیدا، په‌یامی ئه‌وكاتی شوراكان
بۆ خه‌ڵك، شێوه‌ی ڕیكخستن‌و به‌رێوه‌بردنی كاری شورایی له
كارگه‌و گه‌ره‌كان‌و وه له‌ئاستی شاره‌كاندا.... به
ره‌خنه‌ی قوڵ له سیتسه‌می ئیداره‌ی بورژوزای له‌م یادو
ڕیزگرتنه‌دا با ڕیگای ریچكه‌به‌ستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی
سه‌رله‌نوێ دارێژینه‌وه. وه ماركس ئاسا بانگه‌واز
بكه‌ین بچین له‌ده‌وری گوڵه‌كه كۆبیینه‌وه‌و سه‌ما
بكه‌ین. به‌م پیشه‌كییه‌وه ده‌مه‌وێت ده‌ست بكه‌م
به‌وه‌لامی پرسیاره‌كان بچمه به‌شی دووه‌م.
|