|
سامان كه‌ریم |
غه‌زه سوتا، غه‌زه كاولبوو. مندالانی غه‌زه ڕۆژانه به‌هۆى بۆمبی فۆسفۆری‌و ئیف 16ی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ژنان وه ژنانی دووگیان، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وپارچانه‌ی شه‌به‌ق ده‌كه‌نه دیوار، له‌شیان هه‌پرون ده‌بێت. چه‌ك‌و پارچه‌ی ساروخه‌كانی ئیسرائیل جیاوازی ناكات له‌نیوان دیوار‌و ئینساندا، له‌نێوان چه‌كدار ومه‌ده‌نیدا، له‌نیوان ده‌زگای مه‌ده‌نی‌و ده‌زگای سه‌ربازی‌دا. بۆیه قوربانیانی منداڵ‌و ژن به
بریندار‌و كوژراوه‌وه زیاترن له 2000 ئینسان، تاكاتی نوسینی ئه‌م وتاره 12.1.2009زیاتر له 5100 ئیسنان كوژراون‌و بریندارن، نه‌ك له‌پیناو ئازادكردنی فه‌له‌ستین‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵكو هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نگه بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی غه‌زه رۆشن نییه. ئه‌وه‌ی ڕۆشنه ماڵ ویران ده‌بێت‌و خانوی خه‌لك ده‌روخێت و تاڤگه‌ی خوێن هاژه‌ی دێت‌و خه‌لك ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت‌و برسی‌و تینوو بێكاره‌با ده‌بێت، له‌وه زیاتر هیچی دیكه بۆ خه‌ڵكی غه‌زه رۆشن نییه. ته‌نانه‌ت جه‌نگی ئه‌مجاره لیكدانه‌وه‌كانی پێشوو ناچێت به‌به‌ریدا ئه‌مه جه‌نگی نێوان تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی حه‌ماس‌و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نییه، ئه‌م جه‌نگه ته‌نانه‌ت جه‌نكی مقاومه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان نییه به‌رانبه‌ر به داگیركاری ئیسرائیل، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به ئه‌و دووته‌وه‌ره‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیله‌وه نییه، كه له‌سالی 1948وه ئه‌م كیبه‌رێكییه به‌شیوه‌ی جۆاوجۆر چۆته پێشه‌وه.
جه‌نگی ئه‌مجاره، جه‌نگێكه ناوچه‌یی به‌مانای ووشه‌كه، كه تیایدا هیزه ئه‌سلیییه‌كان ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له‌مرۆدا و به رابه‌ی ترۆیكای عه‌ره‌بی "مسرو سعودیه وئه‌رده‌ن" له‌لایه‌ك وه له لایه‌كی دیكه جمهوری ئیسلامی ئیران. جه‌نگی ئه‌مجاره ئاوێزان بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل له‌به‌رانبه‌ر ئیران‌دا. ئه‌م جه‌نگه بۆ شكاندنی بالێكی جمهوری ئیسلامی ئێرانه كه "حه‌ماسه" بۆ شكاندێكی بالێكیه‌تی تا باڵه‌كانی دیكه‌ی بشكێنن، تا نفوز‌و ده‌سه‌لاتی سوریا له ناوچه‌كه‌دا بێته خواره‌وه‌و به‌م پێیه‌ش بالێكی دیكه‌ی لاواز ده‌بێت. به‌م پێیه ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكه به‌وه‌كاڵه‌ت‌و له دوا ئاكامدا له ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ لیوه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆینته به‌هێزه‌كانی ئیرانه له ناوچه‌كه‌دا. به‌لام ئه‌م جه‌نگه ڕیكه‌وتنێكی نیونه‌ته‌وه‌یی له ئاستێكی فراواندا له‌پشته به‌ئاستی جۆراوجۆر.، له‌روسیاوه بگره تا یه‌كێتی ئه‌وروپأ، هه‌ریه‌كه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه گۆشه‌یه‌كی به‌ركه‌وتوه.
ئه‌م جه‌نگه بۆهیچ یه‌ك له لایه‌نه‌كان واته نه بۆ حه‌ماس وه نه بۆ ئیسرائیل، هه‌ڵبژاردنی یجوازی تیدانییه، بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نها سه‌ركه‌وتن مانای هه‌یه. ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ته‌موزی 2006ی لوبنان به‌سه‌ریدا دوباره‌بێته‌وه، جگه له‌سه‌ركه‌وتن‌و تیك شكاندنی حه‌ماس و هینانه خواره‌وه‌ی گشت توانا سه‌ربازییه‌كانی هیچ بواریكی تر بۆ ئیسرائیل نییه‌و به‌هه‌مان شیوه بۆحه‌ماسیش هه‌روایه، جگه له "مقاوه‌مه‌ت" پاریزگاری له‌خۆو مانه‌وه‌ی كوشتاری زۆر ڕیگه‌ی دیكه‌ی نییه. هه‌ر ئیستا حه‌ماس زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی كردوه، هه‌ر ئیستا ژیرخانی سه‌ربازی‌و جه‌نگییه‌كانی حه‌ماس كاول بون‌و ژماره‌یه‌كی زۆری لیكوژراوه، هه‌ر ئیستا ته‌واوی ده‌زگا حكومی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی روخاون، ته‌واوی نه‌فه‌قه‌كانی ویران كراون... به‌لام ئه‌م جه‌نگه له بناغه‌وه بۆ لغاو كردنی حه‌ماسه، بۆ ئه‌وه‌یه حه‌ماس بلێ بابای جمهوری ئیسلامی ئیران، بڵی "به‌ڵی بۆ ریكه‌وتنه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان" جا شیوه‌ی وتنه‌كه‌ی ڕیگای زۆره، یان ئه‌وه‌تا هیجگار لاواز ببێت. ئه‌م جه‌نگه له جه‌رگه‌ی هه‌لومه‌رجیگی جیهانی‌دا به‌رپاكرا كه له ئالوگۆریكی هێجگار خیرادایه، ئالوگۆریك كه زلهیزانی دنیا خه‌ریكن جیهان جاریكی دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نفوز‌و ده‌سه‌لاتی خۆیاندا. ئه‌م جه‌نگه له لایه‌كی دیكه‌وه گۆشه‌یه‌ك له كیبه‌ركێ‌ی توندی نیوان زلهیزانی دنیا نیشان ده‌دات.
به‌لام له پشتی ئه‌م جه‌نگه‌وه هه‌ر سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌یه‌ك وه‌ستا بێت، هیچ له‌و حه‌قیقه‌ته ناگۆرێت، كه ئینسانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك بۆته قوربانی حه‌قیرترین سیاسه‌ت‌و حه‌قیرترین‌و بۆگه‌نترین سیسته‌می سیاسی له میژووی به‌شه‌ریدا، له‌دیمكراسی بۆشه‌وه بگره تا تیرۆریزمی ده‌وله‌تی ئیسرائیل‌و تا بۆگه‌نی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و تا كۆنه‌په‌رستی‌و دژه ئینسانی بونی ئیسلامی سیاسی. سه‌رمایه‌داری جیهانی هاوچه‌رخی ئیمه، ته‌نها ده‌توانیت له‌سه‌ر جه‌نگ‌و كوشتار‌و به‌هیزكردنی كۆنه‌په‌رستی و ئاپارتایدی ئاینی‌و تائیفی‌و قه‌ومی دریژه به ژیانی خۆی بدات، ئه‌و نیزامه ته‌نها ده‌بیت له گۆر بنرێت ئه‌گینا قابلی ریفۆرم نییه.
|
|
