|
بەسەرپەرشتی
شێرزاد فاتح دەستەیەكی نوێی بەڕێوەبردن بۆ سەنتەری
مناڵان لە كوردستان هەڵبژاردەوە!
لە
نوسینگەی سەنتەری بەرگری لە مافەكانی
مناڵان لە شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی شێرزاد
فاتح بەرپرسی دەرەوەی ووڵاتی سەنتەری مناڵان، وە بە ئامادەبوونی بەشێك
لە ئەندامانی چالاكی سەنتەر، كۆبوونەوەیەك بۆ
سەنتەر لە كوردستان بەڕێوەچوو. سەرەتای
كۆبوونەوەكەش لە لایەن مامۆستا كامەران بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی
سەنتەر بە ناوی ئامادبوانەوە بەخێرهاتنەوەی
شێرزاد فاتح كراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی و
بەستنی ئەم كۆبوونەوەیە ڕاگەیاند،
دەستوری كۆبوونەوەكە خۆی لە
چەند خاڵی سەرەكییدا بینییەوە، كورتەیەك لەسەر كاروچالاكییەكانی
سەنتەری مناڵان بە تایبەتیش لەدەرەوەی ووڵات لە
سوید، پرۆژەی سەنتەری مناڵان بە هاوكاری پالمە
سەنتەری سویدی لە كەركوك، لقەكانی سەنتەر لە ئەوروپاو لە شارەكانی تری
عێراق، جێگەوڕێگەی سەنتەری مناڵان و ئەرك و
نەخشەی كاركردنمان بۆ دەورەی داهاتوو، وە
هەڵبژاردنەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەرو چەند مەسەلەی تر، پاش
خۆشحاڵی دەربڕین بۆ بینینی دۆستان و ئازیزانی
ئەندامانی سەنتەر لە لایەن شێرزاد فاتح قسەو باسێك لەسەر
ئەو تەوەرانەی لای سەرەوە كراو ڕوونكردنەوەی پێویست
درا. لەم نێوەشدا بەشداری
گەرمی ئامادەبووان و ڕاوسەرنج و
پرسیارەكانیان بوو بە هۆكارێك بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری
ناڕۆشنیەكان و ووروژاندن و لەدەرگادانی باسی
زیاتر. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا دەسەتەیەكی نۆێی بەڕێوەبردن بۆ
سەنتەری مناڵان هەڵبژێردرایەوە كە بریتی بوون لە 7
ئەندامی دائیمی و 3 ئەندامی یەدەگ، كە ئەمانە
بوون: 1. كامەران
لەتیف 2. هونەر عەلی 3.
كامەران نەجم 4.
بەڵێن ئسماعیل 5.
شاخەوان ناێح 6.
ئازاد جمعە 7.
قاسم غفور سێ
ئەندامە یەدەگەكەش ئەمانە
بوون: 1. بڕوا محمد 2.
شاد ئیبراهیم 3.
ناودار محمد بەدوای
هەڵبژاردنی دەستەیەكی نوێی
بەڕێوەبردندا بۆ سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵان لە كوردستان،
كاتێك دیاری كرا بۆ كۆوونەوەی تایبەتی دەستەی
بەڕێوەبردن لە نزیكترین فرسەتدا ولە هەفتەی
یەكەمی ساڵی نوێدا. بەم شێوەیەش لە نێو شۆڕو شەوق و خۆشحاڵی
ئامادەبوواندا كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات.
سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵان 31-12-2007 سلێمانی
_ كوردستان www.santarimnalan:ocm santarimnalan@yahoo.com |