|
سه‌ردار
عه‌بدوڵلا
گه‌ر مه‌رگ
کۆتایی و دابڕانی ژیانی فیزیکی و جه‌سته‌یی ئینسان بێت له
دۆست و ئازیزانی، ئه‌وا کار و کردوه باشه‌کانی،
یادگارییه شیرینه‌کانی به زیندوو ڕاگرتنی ئه‌و
ئینسانه‌یه له زیهنی دۆست و خۆشه‌ویستانیدا.
قادر مه‌جید،
ئه‌و ئینسانه خه‌باتکار و تێکۆشه‌ره بوو، که ساڕێژبوو
له دڵسۆزی بۆ چینه‌که‌ی بۆ هاوڕێان و بۆ حیزبه‌که‌ی. قادر
مه‌جید ژیانی به جوانترین و بایه‌خترین دیاری سرووشت
ده‌زانی بۆ ئینسان، ئه‌و دۆست و ئاشقی ژیان بوو، ده‌یوست
هه‌میشه ژیان جوان وڕازاوه بێت، هه‌ر بۆیه وه‌ک
خه‌باتکارێک تێده‌کۆشا له دژی ئه‌وانه‌ی که له هه‌وڵی
ناشرینکردنی به‌هاکانی ژیانن و له هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی
ژیانی شایسته به ئینسانن.
به‌لای قادر
مه‌جیده‌وه ئه‌و رێگه‌یه‌ی که ئه‌و هه‌ڵیبژاردووه
ئینسان نه‌ک هه‌ر تێدا به‌نرخه، به‌ڵکو پیربوون تێیدا
ئه‌فسانیه و ئینسان هه‌میشه خۆێنی لاوێتی
به‌ده‌مارکانیدا ده‌گه‌ڕێ، بۆیه هه‌میشه به پاک
وته‌میزی به گورجوگۆڵی ده‌تبینی.
بوونی که‌سانی
وه‌ک قادر مه‌جید ، بۆ ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی پڕ چه‌وسانه‌وه
و نابه‌رابه‌ری ئینسانی وه‌ک ئۆکسیجین پێویسته ، به
له‌ده‌ستدانی ئه‌م ئینسانانه کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی تێیدا
زه‌ره‌رمه‌نده.
یادی قادر مه‌جید
به‌رز و به‌ڕێزه، له‌ده‌ستدانی خه‌مێکی گه‌وره و
زیانێکه به ئاسانی قه‌ره‌بوو ناکرێت. به ئومێدی
دڵنه‌وایم بۆ خێزان و منداڵه‌کانی بۆ براکانی به تایبه‌ت
هاوڕێی ئازیزم ڕێناس عارف، به ئومێدی دڵنه‌واییم بۆ
هه‌موو هاوڕیان ودۆستانی هاوخه‌باتی. |