گفتوگۆی بڵاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌وسه‌ن سه‌لیم
سه‌باره‌ت به دیاریده‌ی له‌شفرۆشی
ئۆكتۆبه‌ر: له‌شفرۆشی دیاریده‌یه‌كه ئێستا له‌كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌تایبه‌تیش كه‌تائیستا چه‌ند باندیكی له‌شفرۆشی ئاشكرابوون كه‌به‌كاری هینانوبردنی ژنانیك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان خه‌ریكبوون. تێروانینت بۆ ئه‌ودیارده چییه و هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: له‌ش فرۆشی مانایی له‌ش ده‌بیته وه‌سیله‌یه‌كی پاره‌په‌یداكردن له‌جێگه‌ی هێزی كار ئه‌مه هه‌میشه رواله‌تێكی كومه‌لگایی سه‌رمایه‌داری بوه ته‌نانه‌ت له‌زۆر وولاتان كۆمبانی تایبه‌تی هه‌یه.
هۆكاری دیارده‌ی له‌شفرۆشی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كوردستان ده‌بینریت هۆكاری ئه‌وزاعی گشتی عیراق و شه‌ری ئه‌مریكابوو له‌سه‌ر عیراق كه‌به‌ده‌وری خۆی ئاكامه زیانباره‌كانی گویزاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان...هه‌روه‌ها نه‌بوونی و بیكاری و هه‌لو مه‌رجی نائه‌منی كه‌بارودۆخیكی ناهه‌موورای سیاسی و ئابووری لیكه‌وتۆته‌وه به‌گشتی فاكتی سه‌ره‌كین له‌م دیارده‌یه‌دا..
به‌لام نابیت ئه‌وه مان له‌بیر بچیت كه په‌ره‌گرتنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌پشتیه‌وه نه‌بوونی ئازادیه شه‌خسی ومه‌ده‌نیه‌كان راوه‌ستاوه‌و ئێمه له‌كوردستان له‌گه‌ل ده‌سه‌لات و یاسایه‌ك به‌ره‌و روونین كه سێكس وه‌ك ئه‌مرێكی تایبه‌ت به‌فه‌رد وئینسانه‌كان بزانی وئازادی سێكسی و فرۆشتنی سیكس به‌ره‌سمی بناسیت و یاسایی بكاته‌وه. له‌كاتێكدا له‌زۆربه‌ی ولاتانای ئه‌وروپایی ئه‌م هه‌نگاوه به‌دیهاتووه‌و به‌یاسا سه‌لمیندراوه.
ئۆكتۆبه‌ر: به‌لام دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌زۆربه‌ی ولاتان باوه به‌بی ئه‌وه‌ی شه‌رو نائه‌منی هه‌بیت؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: راسته دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌ته‌واوی دنیادا به‌ریژه‌ی جیاجیا له‌ئارادایه، به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌مه یه‌كێكه له‌رواله‌ته‌كانی كۆمه‌لگایی سه‌رمایه‌داری وبازاری كرین و فرۆشتن ئه‌م دیارده‌یه و مه‌سائیلی جۆراوجوری تر دینیته‌كایه‌وه و ده‌یكاته وه‌سیله وكاریك بۆ به‌ده‌ستهینانی بژیوی ژیان وه هه‌روه‌ها بۆ وه‌لام دانه‌و به‌حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی سه‌رمایداران.. باوه‌رناكه‌م ئه‌وژنانه‌ی كه‌ده‌كه‌ونه داوی له‌شفرۆشیه‌وه ئاره‌زووی ئه‌م كاره‌یان ببێت، به‌لكو ئه‌وان ناچارده‌كرین مل به‌م كاره قیزه‌وونه‌بده‌ن. له‌ش فرۆشی و( ترافكین) مندال وكچان فراندن سه‌ماكردو له‌ش پیشاندان و ئیساره‌كردنی پیاوان ....قاچاغچیتی به مه‌وادی بیهۆشی و جۆره‌كانی تری قاچاغچیتی...بنكه‌كانی قومارو...هه‌رهه‌موو ئه‌م شیوازانه به‌رهه‌می باوردۆخیكی ئابووری ونه‌بووونی و له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی شه‌رو بێكاری نه‌بوونی ئه‌م وه‌زعه تونترده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ژنان بۆ بژیوی ژیانی خۆیان ومندالانیان به‌ناچار په‌نا بۆ له‌شفرۆشی ده‌به‌ن. ئه‌مه واقعیه‌تێكی تالی ژیانی مرۆڤایه‌تییه وسه‌رمایه‌داری له‌گه‌ل خۆی ده‌یهینته‌كایه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه قه‌بول بكه‌ین كه سیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌مهینانی كالا و فرۆشتنی هیزی كار دامه‌زراوه، به‌پی‌ی مه‌نتق هه‌موو شتیك ده‌بیته كالا و ده‌چیته ژیر حوكمی كرین وفرۆشتنی نیو بازاره‌وه وله‌م چوارچیوه‌یه‌شدا له‌شفرۆشی وه‌ك كالا فرۆشتن دیته كایه‌وه.
ئۆكتۆبه‌ر: پێتوانیه ناوی له‌ش فرۆشی ناوێكی نامۆ نه‌گونجاو بێت ئایا ئه‌وانه‌ی كه گورچیله یان له‌هه‌ر جه‌سته‌یه‌كیان ده‌فرۆشن پێیان ده‌گوترێت چی؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: به‌لی كاری له‌شفرۆشی وئه‌ندام فرۆشتن كاریكی ناموو نابه‌جێ‌یه وله‌جۆری ئه‌وكارانه‌یه كه‌شایسته‌ی ئینسان نین، به‌لام مرۆڤه‌كانی پی ناچارده‌كریت. خۆزۆركاری تر هه‌ن كه‌له‌راستیدا كار نین و بگره قیزه‌وونن، بۆنمونه عه‌لاگه‌فرۆشی و ده‌ست گێری وبۆیاخكردنی قۆنه‌ره و نمونه‌ی ئه‌مكارانه كه‌ی كاری ئینسانین؟ كه‌ی ئینسان شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه‌بۆبه‌ده‌ستهینانی بژیوی كاری له‌مجۆره ئه‌نجامبده‌ن؟ له‌كاتێكدا كه‌سه‌روه‌ت وسامانی كۆمه‌لگا هه‌میشه رووله‌په‌ره‌سه‌ندندایه. به‌بروایی من ئه‌گه‌ر سامانی كۆمه‌لایه‌تی به‌یه‌كسانی دابه‌شبكری ومانای كریكارو سه‌رمایه‌دار، هه‌ژاروده‌وله‌مه‌ند نه‌مینیێ هیچكه‌س ئه‌م كارانه ناكاو ناچارنابێت پێ‌ی. به‌بروای من له‌نیوان له‌شفرۆشی وفرۆشتنی ئه‌ندامی له‌شدا جیاوازییه‌ك نی‌یه وله‌پشتی هه‌ریه‌ك له‌م دوو دیارده‌یه‌وه یه‌كشت ئاماده‌یه، ئه‌ویش هۆكارێكی ئابوری‌یه. به‌لام جیاوازییه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بی له‌یه‌كه‌مدا مه‌سه‌له‌ی ژنان وئه‌خلاق وسیكس دیته ئاراوه‌و كۆمه‌لگا ئه‌مه به‌حه‌رام ده‌بینی وئه‌وی تریان قه‌بولده‌كات. به‌لام نابێت ئه‌وه‌له‌بیركه‌ین كه‌له‌وولاتێكی وه‌ك عیراقدا ئینسانه‌كان ئیجبارده‌بن به‌م جۆره له‌پیشه هه‌ردوودیارده‌كه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر خه‌لكه‌كان ئه‌وه‌ی ئۆرگانی خۆی ده‌فرۆشی ناتوانری بزانری تاچه‌ند ئیمكانی هه‌یه توشی مه‌ترسی گه‌وره‌نه‌بێ ئه‌وه‌شی له‌شفرۆشی ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌وولاتێكی وه‌ك كوردستاندا كه‌ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی به‌نفوزن تیایدا هه‌روه‌ها پێوه‌ره ناموسیه‌كان سه‌روه‌رن به‌سه‌رژیانی خه‌لكه‌وه به‌تایبه‌تی ژنان هه‌میشه له‌به‌رده‌می مه‌ترسی هه‌ره‌شه‌و كوشتنی ناموسی‌دان كه‌منین ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌به‌هۆی له‌شفرۆشی‌یه‌وه كوژراون یان له‌زیندان و شه‌وانه له‌سه‌رده‌ستی پاسه‌وانكان بیحورمه‌تیان پیده‌كری یان ئیختساب ده‌كرین ..
ئۆكتۆبه‌ر: له‌كتێبی ئۆقیانووسێك له‌تاوان باس له‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسان و ئافره‌تانی له‌شفرۆش ده‌كات پێتوایه ئه‌وان به‌شێكبن له‌دروستكردنی ئه‌و دیارده‌یه؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: له‌چ شوێنیكی دنیادا وانه‌بوو.. هه‌میشه ده‌سه‌لاتێكی سه‌رمایه‌دار دنیای بۆ خۆی رازاندۆته‌وه. مه‌گه‌ر فكره‌ی چه‌ند ژنه و "سیغه‌كردنی ژنان" له چی‌یه‌وه هاتوه؟ مه‌گه‌ر به‌مانایی به‌ره‌سمی و به شریعه‌تكردنی له‌شفرۆشی نی‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیر بیانوی جۆراوجۆر په‌رده‌پۆشی كاره‌كانیان بكه‌ن؟ تا ده‌رگا ئاوه‌لابیت بۆ ئاره‌زوه‌كانیان. بێشك ئه‌وه‌ی ووتراوه له‌و كتێبه‌دا هیشتا چمكێكی بچوكه له‌تاوانه‌كانی به‌رپرسان. ئه‌گه‌ر یاسای فره‌ژنیش ره‌سمیه‌ت وه‌رگرێت بێشك ئه‌وتاوانانه زۆر رووله‌زیادی ده‌بن ئه‌وه‌شی زۆر جێگایی قه‌له‌قیه له‌شوینێكی وه‌كو كوردستان هیچ جۆره یاسا‌و موازینیك نی‌یه بۆ پاراستنی ئه‌م ژنانه و مامه‌له‌ی ئینسانی له‌گه‌لیان هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌موو جۆره هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیه‌كدان.
ئۆكتۆبه‌ر: زۆرجار ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ست بۆكاری له‌شفرۆشی ده‌به‌ن له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرین و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی چاكسازی ده‌كرین، پێتوایه ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: هه‌رگیز .. نه‌خیر ..ئه‌مانه كه‌سیك نین كه‌كیشه‌ی ده‌رونی یان عقلیان هه‌بێت پیوستیان به تئدیب بیت. ئه‌مانه قوربانی وه‌زعێكی تایبه‌تن ئه‌ویش بێكاری ونه‌بوونی، شه‌رو برسیتی ونه‌بوونی ئازادیه‌كان پالی‌پێوه ناون ئه‌م جۆره له‌كاربكه‌ن ..من ئه‌وه‌ی بۆم پرسیاره ده‌سه‌لاتی ئیستای كوردستان خۆیان بواری ئه‌م كاره‌و ئه‌م ژنانه‌یان داوه كه‌بینه كوردستان ئه‌م كاره‌بكه‌ن ئیستاش هه‌رخۆیان رێگریان بۆدروست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌یه‌وی یارمه‌تی ئه‌م ژنان بدات ئه‌وه به‌تئدیب نابیت به‌لكو به‌وه‌لام دانه‌وه به‌هۆكاره‌كانی په‌نابردن بۆ ئه‌م كاره ده‌بیت.
ئۆكتۆبه‌ر: تاوانی ئه‌و ئافره‌تانه چییه كه له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، ئایا به‌سووك سه‌یركردنیان ئه‌مه‌جۆریك نی‌یه له‌تاوان ؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: بیشك ئه‌وان هیچ تاوانیكیان نی‌یه به‌لكو خۆیان قوربانی سیسته‌میكی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی وفه‌رهه‌نگین كه‌له‌لایه‌ن چین وگروپ و تاقم وبزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌یه‌وه وله‌ریگای ده‌سه‌لاتیانه‌وه داسه‌پیندراوه. ئاخر له‌كووی دنیادا ئه‌و حوكمه راسته كه قوربانی جیگای سزا‌و حوكمی تاوانباریتی‌یان به‌سه‌ردا بدریت، ئایا ئه‌وه راسته كه‌سیك خۆی قوربانی بیت و خۆشی تاوانباربیت؟!
به‌بروای من نیشانه‌ی پیشكه‌وتنی هه‌ركۆمه‌لگایه‌ك له‌گۆشه‌یه‌كی خۆیدا ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ركی هۆكاره‌كانی كاری له‌شفرۆشی بكا‌و ریز له‌ئه‌نجامده‌رانی بگری. مرۆڤایه‌تی هه‌قیه‌تی كه كاری ناشایسته‌ی ئینسانی له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا مه‌حكومبكا وریگای پیبگری، به‌لام هه‌رگیز هه‌قی نی‌یه له‌ژیر هیچ به‌هانه‌یه‌كدا ناسنامه‌ی ئینسانی بوون له‌تاكه‌كان بسه‌نێته‌وه. ته‌نانه‌ت تاوانبار سه‌ره‌رای كاره هه‌له‌و نابه‌جیكه‌ی نابیت مافی ئینسانی بوونی لیبسه‌ندریته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه بیشك كاری له‌شفرۆشی مه‌حكوم و قیزه‌وونه به‌لام ئه‌و ئینسانانه‌ی ناچارده‌بن به‌مكاره شایه‌نی ریز و ئیحترامن و نابێت هیچ سوكایه‌تییه‌كیان پێبكریت. به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌لگای رۆژهه‌لاتی وه‌ك كۆمه‌لگای ئیمه كه‌روانگه‌ی سیكسیستی و ئه‌خلاقی بالاده‌سته به‌هۆی زالبوونی فه‌رهه‌نگی قه‌ومی وئیسلامییه‌وه سوكایه‌تی به‌ئینسانی له‌شفرده‌كری، به‌بی‌ئه‌وه‌ی ئه‌وهۆكارانه محكوم بكری كه‌ئه‌م له‌شفرۆشی كردۆته‌كاریك بۆبه‌ده‌ستهینانی بژیوی ئینسانه‌كان.
ئۆكتۆبه‌ر: كه‌وایه ئه‌و هه‌نگاوانه چین بۆ به‌رگرتن به دیارده‌ی له‌شفرۆشی؟ به‌واتایه‌كی تر ده‌بی كۆمه‌لگاو ده‌سه‌لات چی بكه‌ن تا ژنانی كوردستان نه‌كه‌ونه داوی ئه‌م جۆره‌كاره‌وه؟
سه‌وسه‌ن سه‌لیم: بۆ به‌رگرتن به‌دیارده‌ی له‌شفرۆشی سه‌ره‌تا ده‌بیت ده‌سه‌لاتداران به‌رپرس بكرین له‌وه‌لامدانه‌وه به‌و هۆكارانه‌ی كه‌دبنه هۆی سه‌رهه‌لدانی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ژنان ناچارده‌كرێن پێ‌ی. بۆئه‌مه‌ش ده‌بی دیارده‌ی بیكاری و نه‌بوونی و نائارامی چاره‌سه‌ر بكریت. ده‌بی ده‌سه‌لات ناچار بكری به‌وه‌لامدانه‌وه به دابینكردنی كار‌و بژیوی هاولاتیانی ژیر ده‌ستی خۆی. هه‌لخستنی فرسه‌تی كار و دابینكردنی لانی كه‌می ژیان بۆهه‌رهه‌ولاتییه‌ك له‌خانوبه‌ره‌و پیداویستییه‌كانی بژیوی، هه‌روه‌ها بیمه‌ی بیكاری و بیمه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی تر وه‌ك خویندن و ته‌ندروستی و خانه‌نشینی.. هه‌موو ئه‌مانه ده‌بی به‌یاسا و له‌چوارچیوه‌ی دابینكردنی لانی كه‌می ژیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه به‌ره‌سمی بناسریت.
خالیكیتر ئه‌وه‌یه ده‌بی ماف وئازادیه شه‌خسی و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ژنان به‌ره‌سمی بناسریت و هاوكات یاسای فره‌ژنی و زه‌واجی سیغه‌و هه‌موو ئه‌و قه‌یدوبه‌ندانه‌ی كه مامه‌له‌ی كرین و فرۆشتن له‌بوواری زه‌واجدا دینیته كایه‌وه و به‌ده‌روی خۆیان هانی ژنان ده‌دات بۆ كاری له‌شفرۆشی نه‌هینی، به‌كاریكی قه‌ده‌غه رابگه‌یه‌نریت و هیچ ژنیك ناچارنه‌بیت به‌ده‌ستبردن بۆئه‌م كاره.
له‌كه‌نار ئه‌مانه‌وه ده‌بی خودی سیكس وله‌شفرۆشی له‌بازنه‌ی كرین وفرۆشتن له‌بارزاردا ده‌ركیشریت. ئه‌مه به‌ومانایه‌ی كه‌وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌كی ئینسانی و تایه‌بت به‌تاكی ئینسانه‌كان ته‌ماشابكریت وتایبه‌ت بكریته‌وه به‌خودی ئینسانه‌كان خۆیانه‌وه. به‌واتایه‌كی‌تر ده‌بی سیكس و ئازادی سیكس بۆ هه‌رتاكیكی كۆمه‌لگا به‌یاسا وه‌ك ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌تاكه‌كان ره‌سمیه‌ت وه‌ربگری، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی كه‌خواردن و مه‌له‌كردن و نویژو خواپه‌رستی كاریكه تایبه‌ت به‌ئینسانه‌كان خۆیان ده‌بی غه‌ریزه‌ی سیكسیش به‌ئه‌مری تاك وه‌ربگیریت و له‌مامه‌له‌ی ئایدیۆلۆژیا‌و ئاكاری ئاینی و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه ده‌ربكیشریت. له‌مباره‌وه ده‌بی كۆمه‌لگا ئاماده‌بكری بۆ دورخستنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كان له‌ئاكارو فه‌رهه‌نگی دواكاوتوانه و نه‌وه‌كان له‌بواری په‌روه‌رده‌و فیركردندا به‌چاویكی زانستی و تیگه‌یشتنیكی سیكسی دروسته‌وه رابهینرین.له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه ده‌بی باندنی له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه‌بكریت و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ده‌لالی كرین وفرۆشتنی سیكس رووبه‌رووی سزای توند بكرینه‌وه. كاتیك هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بنه به‌رنامه‌ی ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگا ئه‌وجا ده‌كری بزوتنه‌وه‌یه‌كی رزگاری فه‌رهه‌نگی له‌میدیاكانه‌وه بۆ تیهه‌لدان له فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه‌و پیاوسالاری كه‌ریشه‌ی ده‌چیته‌وه سه‌ر ئاین و ره‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ته‌وه‌چیتی خیله‌كی و دواكه‌وتوانه كۆمه‌ك ده‌كات به‌وه‌ی كه كۆمه‌لگا ونه‌وه‌كان به‌فه‌رهه‌نگی ئینسانی مۆدیرن كۆش بكا‌و جیگایه‌ك له‌خۆیدا بۆ بیحورمه‌تیكردن به‌ئینسانه‌كان نه‌هیلیته‌وه. به‌واتایه‌كی‌تر ده‌بی كۆمه‌لگا وه‌باربهینریت به‌وه‌ی كه له‌شفرۆشی كاریكی قیزه‌وونه و شایسته‌ی كۆمه‌لگای ئینسانی نی‌یه و ده‌بی ئینسانه‌كان به‌حورمه‌تی خۆیانه‌وه له‌م دیارده‌چه‌په‌له ده‌ركیشرین.
وه‌ڵامی پرسیارێک له‌لایه‌ن
(منسور حکمت)ه‌وه
به‌رنامه‌ی دنیایه‌کی باشتردا هاتووینه‌ته سه‌ر ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان، ئابوری، سیاسه‌ت، خێزان، ئه‌خلاق و فه‌رهه‌نگ و شتی تر. ئه‌م باسه له‌باری سوننه‌تییه‌وه لانی که‌م له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه سوننه‌تیه‌ی چه‌پی مارکسیستیه‌وه باسی لێکراوه که جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی زیاتری به ئابوری داوه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵگرتنی سته‌می سه‌ر ژناندا. ئایا ئێوه موافقن به‌و دید و بۆچوونه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: له دوا لێکدانه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ژن له بواری ئابوری‌دا نایه‌کسان بێ و ئه‌گه‌ر له بواری ئابوری‌دا له‌ژێر سته‌مدا بێ، له بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا ناتوانێ یه‌کسان بێ، له دوالێکدانه‌وه‌دا به‌مجۆره‌یه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نی‌یه ئه‌بێ سه‌بر بکه‌ین تا له پێشدا ژن له ئابوری‌دا یه‌کسان بێ و دواتر بڕۆین به سۆراغی مافه فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌کان و یه‌کسانییه‌وه. ئه‌مه ئه‌سڵه‌ن و هه‌رگیز به‌و مانایه نی‌یه. هه‌موو ئه‌وانه ئه‌بێ هاوته‌ریبی یه‌ک بڕۆنه پێشه‌وه و هه‌ر ئێستا ئه‌بێ بڕواته پێشه‌وه.
سیاسه‌تی ئێمه ئه‌مه‌یه: له یه‌که‌مین ڕۆژه‌وه که له‌و ووڵاته ده‌ستمان بگات به جێگه‌یه‌ک، ڕایئه‌گه‌یه‌نین که ژن و پیاو یه‌کسانن، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به کرده‌وه جوداسازی ئه‌هێنن هه‌ڵئه‌وه‌شێنینه‌وه، ڕایئه‌گه‌یه‌نین که مافه مه‌ده‌نیه‌کانی ژن و پیاو وه‌ک یه‌که، ڕایئه‌گه‌یه‌نین مافه سیاسیه‌کانی ژن و پیاو وه‌ک یه‌که، ڕایئه‌گه‌یه‌نین مافه فه‌رهه‌نگیه‌کانی ژن و پیاو وه‌ک یه‌که، ڕایئه‌گه‌یه‌نین بڕیاردانیان سه‌باره‌ت به خۆیان، خێزانیان، شوێنی ژیانیان، شوێنی کاریان وه‌ک یه‌که و ڕایئه‌گه‌یه‌نین له بواری کار و شتی تردا ژن و پیاو مافی ته‌واو یه‌کسانیان هه‌یه. ئه‌مه ڕائه‌گه‌یه‌نین و ئه‌شیکه‌ین به یاسا، وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م کاره ئه‌که‌ین نه‌ک له ڕه‌وه‌ندێکی ته‌دریجیدا که یاساکان یه‌ک له دوای یه‌ک چه‌کوش کاری بکه‌ین. به عینوانی مانیفێستی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئه‌مه ڕائه‌گه‌یه‌نین و ڕۆژی دوای ئه‌وه ئه‌مه یاسایه. کاتێکیش ئه‌مه یاسایه ئه‌بێ جێبه‌جێ بکرێ. ئیتر ئه‌وه‌ی که له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنه‌که‌یدا کاره‌که چه‌ند درێژه ئه‌کێشێ، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه مقاوه‌مه ئه‌که‌ن، یان چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستای قوتابخانه مقاوه‌مه ئه‌که‌ن، ئه‌وه ڕه‌وه‌ندێکه که ڕه‌نگه تیایدا کاری سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و مقاوه‌مه‌تانه‌دا، ڕۆشنگه‌ری ده‌رباره‌یان، به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه و ئیمکانیاتی ته‌واو بۆ دابینکردنی عه‌مه‌لی ئه‌و یه‌کسانییه، به‌ده‌ستهێنانی بودجه بۆ کاره‌کان و شتی له‌و بابه‌ته، ئه‌مانه ڕه‌نگه کات بخایه‌نێ. به‌ڵام وه‌ک یاسا ده‌ستبه‌جێ ڕایئه‌گه‌یه‌نین و ئه‌گه‌ر ڕۆژی دوای ئه‌وه ده‌رکه‌وت که له جێگه‌یه‌ک ژنێک له مه‌وقعیه‌تێکی نایه‌کساندایه له‌گه‌ڵ پیاودا، سه‌به‌بکاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کارێکی نایاسایی و خیلاف به مافی مه‌ده‌نی که‌سێکی تری ئه‌نجامداوه و ڕووبه‌ڕووی یاسا ئه‌بێته‌وه. سه‌رئه‌نجام له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌مه داواکردنێکی زیاده‌ڕۆییانه نی‌یه، به‌ڵکو حه‌قیقه‌ت خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه بوایه، ئه‌گه‌ر بۆ نمونه هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی میللی_ئیسلامییه‌ی که ئێمه به زیاده‌ڕۆیی تاوانبار ئه‌کات، هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بێ که به ته‌واوه‌تی داواکاری سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌مریکا بن، بۆ نمونه له فڵانه ووڵاتدا وه کاتێک قسه له‌سه‌ر مافی میللیانه هیچ شتێک به زیاده‌ڕۆیی نازانن و هه‌موو شتێکیان ئه‌وێ. کاتێ قسه له‌سه‌ر مافه تیجاریه‌کانی ئه‌وانه، بۆ نمونه کاتێ که ئه‌ڵێن ئێمه ئه‌بێ فڵانه سه‌نعه‌تی خۆمان به ده‌ستی خۆمانه‌وه بێ و قورسایی فڵانه باج له‌سه‌ر شانمان لاببه‌ن هیچ کێشه‌یه‌ک نابینن ئه‌گه‌ر بڵێم "من ئه‌مه‌م ئه‌وێ و ئه‌بێ جێبه‌جێ بکرێ". کاتێ مه‌سه‌له‌که دێته سه‌ر ژنان، هه‌موویان ئه‌ڵێن، کاکه زووه، ئێستا نابێ، و له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگماندا نایه‌ته‌وه و شتی تری له‌و بابه‌ته. ئێمه هیچ سازشێک له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وانه‌دا ناکه‌ین. ئێمه ئه‌م خه‌ته‌مان قبوڵ نی‌یه. ڕێک هه‌روه‌ک مافی کرێکاریی، وه‌ک مافی ئابوری کرێکاران. ئێمه گه‌ر ڕۆژێک بێینه سه‌ر حوکم_ئومێده‌وارم که بتوانین بێینه سه‌ر حوکم_ هه‌مان ڕۆژ لانی که‌می کرێ ڕائه‌گه‌یه‌نین که لانی که‌م خێزانێک بتوانێ ژیانی پێ به‌رێته سه‌ر، له‌وه بگه‌ڕێ هه‌ر که‌سێک که ئه‌یه‌وێ مخالیفی ئه‌وه بێ.
