![]() |
|
نابۆ هه‌لبژاردن.. نابۆ ده‌نگدان! |
||
بڕیاره له 25/7/هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانوو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌یه‌ك كاتدابه ڕێوه بچێت. هه‌رئیستا به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی سه‌رنجی هاولاتیان لیسته‌كان پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كه‌وتوونه‌ته پڕوپاگه‌ند كردن بۆ لیسته‌كانیان. پڕوپاگه‌نده كردنێك كه‌ته‌نانه‌ت ئاستی شه‌خسی و سوكایه‌تی كردن به‌یه‌كتری گرتۆته‌وه كه‌ئینسان بێزی لێدێته‌وه. ئه‌م فه‌زایه‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌لگه‌ی هه‌لبژاردنیكی نادیموكراسیانه و نامه‌ده‌نیانه ده‌سه‌لمێنێ. له‌ناو به‌شداربوانی قه‌واره سیاسییه‌كاندا، سێ لیستی سه‌ره‌كی جیاواز، له‌ڕواڵتدا، بوونه‌ته ترۆپكی ئه‌م فه‌زایه. ئه‌وانیش لیستی كوردستانی و چوار حزبه‌كه وكۆرانن. ئه‌م لیستانه كه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی چینایه‌تی و كۆنه‌په‌رستانه‌و دژ به‌ئاوات وخواسته‌كانی خه‌ڵكیان هه‌یه، كارنامه‌و به‌رنامه‌كانیان له‌لای هاولاتیانی كوردستان ئاشكرایه. خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌زانن كه‌هیج كام له‌م لیستانه جیكای ئومێدنین و ناتوانن گورَانێكی ڕیشه‌یی به‌قازانجی خه‌لكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و ژنان ولاواندا، له‌م سیسته‌مه‌دا به‌دیبهێنن. ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بیت كه‌له‌باشترین حاله‌تدا ده‌موچاوه‌كانی ئیستا بگۆرن به‌چه‌ند ده‌موچاویكی‌تر. ئه‌وانه‌ش كه‌ناوی خۆیان ناوه "كۆڕان" كا رنامه‌یان شتیكی جیاواز نییه له‌كارنامه‌ی یه‌كیتی وپارتی و خۆیان له‌و میژووه‌دا به‌شدارن كه‌ژیانی خه‌لكی به‌م ئاسته‌ی ئیستا گه‌یاندووه. ئه‌مانه كه‌سا نی شه‌رێكی هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئیستا بوون و ئیستا دوای هه‌ژده ساڵ له لووشدان و به‌فیڕۆدانی سامانی كوردستان كه‌وتنه‌ته گله‌یی وگازه‌نده و ده‌یانه‌یت له‌سه‌ر لاشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و خواسته‌كانی خه‌لكه‌وه بپه‌رنه‌وه بۆ نیو په‌رلمان و ده‌سه‌لاتی كوردایه‌تی. ئه‌مانه كه‌ئیستا هاتوون بانگه‌شه‌ی بۆ چاكسازی وڕیفۆرم ده‌كه‌ن وده‌ڵێن ئیمه گۆڕان ده‌خوڵقێنین، درۆیه‌كی گه‌وره له‌گه‌ل هاولاتیان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌وان له‌كاتیكدا كه‌به‌شیكی سه‌ره‌كی نیو ریزه‌كانی ده‌سه‌لاتبوون و له‌نیو یه‌كیتیدا پله‌وپایه‌یان هه‌بوو بۆ ئه‌م چاكسازی و گۆرانه‌یان نه‌كرد؟. لیستی چوارحزبه‌كه‌ش، یانی حزبی سۆسیالست و یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و زه‌حمه‌تكیشان، كه‌له‌لیستێكی هاوبه‌شدا كۆبوونه‌ته‌وه، جیگای پرسیارن بۆ هاولاتیانی كوردستان. به‌تایبه‌تی كه كێ هه‌یه ده‌رك به‌وه‌نه‌كات كه‌حزبیكی به‌ناو سۆسیالیست وئه‌وی تریان به‌ناو زه‌حمه‌تكیشان چی كۆیان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ل مه‌لا و ئیسلامدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پشتیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك نه‌كردبی و بۆ ئامانج و مه‌رامی خۆیان وا كه‌وتونه‌ته هاوپه‌یمانیتیه‌كی پیرۆزه‌وه؟ له‌م لیسته‌دا كه‌لایه‌نی سه‌ره‌كی ئیسلامییه‌كانن، ئه‌و حزبه به‌دناوانه ده‌خاته به‌رچاوی خه‌لك كه‌راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌یه له‌تیرۆر وخوین رشتنی سه‌دان هاولاتی بێتاوانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا. ئێستاش كه‌ڕاسته‌وخۆ كار له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن و كۆماری ئیسلامی به‌دۆستانی خۆیان ده‌زانن، ده‌توانن چ گۆرانیك به‌دی بهێنن جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر ده‌سلات بكه‌ویته‌ده‌ستیان، كوردستان بكه‌نه خوارووی لوبنانیكی‌تر به‌قازانجی سیاسه‌تی پان ئیسلامیزمی مه‌لاكان له‌ئیراندا. ئیرانیك كه‌رۆاژانه وسالانه‌ی هاولاتانی ژیر ده‌ستی خۆی ده‌خاته زیندان و به‌رده‌م سێداره‌وه. ئه‌وه‌ی ماوه لیستی كوردستانییه كه‌زۆر ووتنی له‌سه‌ر پیویست نییه، ته‌نها وه‌بیرهینانه‌وه‌ی كارنامه‌ی 18 سالی رابردووی ژیر ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی وپارتی به‌سه بۆئه‌وه‌ی خه‌لك ده‌نگیان پینه‌دا. ئه‌م لیسته ئیمتحانی خۆی داوه و راسته‌وخۆ ناره‌زایه‌تی خه‌لك رووی له‌م لیسته‌یه. به‌م جۆره ناوه‌رۆكی ئه‌م لیستانه نیشان ده‌دات كه ئه‌م هه‌لبژاردنه جگه‌له سیناریۆیه‌كی سیاسی و كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لكی هه‌قخوازی كوردستاندا، شتیكی‌تر نییه. هه‌ربۆیه به‌شداری كردنی خه‌لكی نارازی كوردستان له‌م هه‌لبژاردنه‌دا به‌زیان ته‌واوده‌بێ، پیویسته ئه‌وان بۆ به‌ره‌یه‌كی رادیكال و خه‌باتگیرو بۆ ریگایه‌كی شۆرشگیرانه بروانن تا بۆ ئامانجی هینانه‌كایه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداریتی جه‌ماوه‌ری و سیسته‌میكی پیشره‌و و پیشكه‌وتوانه هه‌نگاو هه‌لگرن. كه‌وایه خه‌ڵكینه هوشیاربن و مه‌كه‌ونه داوای هه‌بژاردنێكه‌وه كه‌یاسایی وشه‌رعی نییه. مه‌چن به‌ده‌ستی خۆتان كوت وبه‌ندی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیایی و گه‌نده‌ل مه‌كه‌نه ته‌وقی خۆتان! ئایا هه‌ڵبژاردنیك له‌وولاتیكدا كه‌نه‌ده‌وله‌تی هه‌بێ و نه‌ده‌ستور، ته‌نانه‌ت نه ڕێز له‌رای هاولاتیانی گیرابێت ده‌توانی گۆران وچاكسازی به‌دوای خۆیدا بهینێ؟ له‌ولاتیكدا كه میلیشیا هه‌مه‌كاره‌بیت و حزبه‌كانی هه‌موو داهات و ئیمكاناتیكی له‌ده‌ستی خوی‌دا كۆكردبیته‌وه، ده‌توانری دیموكراسی وپه‌رلمان مانایه‌كیان به‌قازانجی خه‌لك هه‌بێ؟ بۆیه ریگای دروست به‌شداری نه‌كردنه. ریگای دروست ده‌نگ نه‌دان و زه‌ربهینانه به‌سه‌ر كارته‌كانی ده‌نگداندا. وه‌رن با له‌ئیستاوه تا رۆژی هه‌لبژاردن بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیمان به‌هیز و یه‌كگرتوانه‌وه بهینینه مه‌یدانه‌وه. وه‌رن با به‌حوكمی ناوتنمان به هه‌لبژاردن وده‌نگدان یه‌كه‌م سه‌نگه‌ری خه‌بات له‌پیناو دوارۆژیكی ئینسانی و هینانه‌كایه‌وه‌ی حاكمیه‌تی جه‌ماوه‌ری قایم كه‌ین. 11/6/2009 |
||