|
شه‌ماڵ علی
ئه‌م وێنه‌یه دیمه‌نێکی
ئاشنای شاری سلێمانییه.
ئه‌مانه کرێکاری
به‌نگه‌لادیشین که بۆ
پاککردنه‌وه‌ی جاده‌کان له
لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی
کوردستانه‌وه هێنراون. ل هیچ ووڵاتێک که ساده‌ترین ڕێزی بۆ گیانله‌به‌ران تیادا بێت، هیج جه‌ڵه‌به مه‌ڕێک به‌م جۆره نابرێت بۆ قه‌سابخانه. باس له ئاستی کرێ‌و سه‌عاتکاری ئه‌م کرێکارانه، له توند‌ی‌و قورسی کاره‌که‌یان، له‌سه‌ر یاسای بیمه‌و شتی تر بۆ کاتێکی تر بێت. به‌ڵام ئه‌مه چ فه‌رهه‌نگێکه ئه‌م وێنه قێزه‌ونه قه‌بووڵ ده‌کات‌و پێی ئاساییه؟ خاوه‌نی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که ئه‌م کرێکارانه‌ی بۆ کار هێناوه به چی ته‌بریری ئه‌م سوکایه‌تیه ده‌کات که به‌م کرێکارانه‌ی کردووه؟ ئایا سه‌خته که پاسی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م کرێکارانه به‌کارببرێت؟ یان ئه‌وه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌د هه‌زار دینارێک به‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی کرێکاران ده‌که‌ن‌و له ئاست ژیان‌و سه‌لامه‌تیان بێ ده‌ربه‌ستن. ئه‌ی حکومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات‌و پۆلیسی هات‌وچۆ بۆ بێده‌نگن؟ ئایا پاراستنی گیانی خه‌ڵک به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات نییه؟ له‌م جاده پڕ تاسه‌و چاڵ‌و قۆرتانه‌ی سلێمانیدا، هێنان‌وبردنی کرێکارانێکی ماندوو گڕه‌بردوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر گیانیان دروست ناکات؟ هه‌موو ئه‌مانه‌ش به جێگای خۆی ئه‌ی کاری ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ی گوایه هی کرێکارن چییه؟ دیاره ئه‌وانیش هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌که‌ون ده‌نگ له به‌رامبه‌ر هێنانی کرێکاری "بیانی‌دا" هه‌ڵبڕن‌و وه‌ک ڕاسیسته‌کانی ئه‌وروپا بێ‌کاری به تاوانی کرێکارانی به قسه‌ی ئه‌وان "بیانی" له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. له ڕاستیدا له هه‌ر شوێنێکی دنیا سه‌ندیکا‌و ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به بێمافی‌و سوکایه‌تی به کرێکارانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بێده‌نگن، ئه‌و سه‌ندیکایانه نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران نین‌و ده‌زگای بۆرجوازی‌و ده‌سه‌ڵاتن بۆ کۆنترۆڵکردنیان. کرێکاری هۆشیاری کوردستان به‌م دیمه‌نه ڕاده‌چڵه‌کێ‌و به سوکایه‌تیه‌کی ئاشکرای بۆ سه‌ر خۆی ده‌بینێت. ئه‌وه خواستێکی ساده‌و سه‌ره‌تاییه که : ئه‌م سوکایه‌تیه به کرێکار ڕابگرن! 22008-05-0 |


