|
شه‌ماڵ علی
shemalali@yahoo.com
ئه‌مه چ
ده‌سه‌ڵاتێکه که له جیاتی ڕێگاگرتن له ته‌شهیر‌و سوکایه‌تی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشکرا
له هاووڵاتیانی بنده‌ستی، پاساو بۆ مه‌لا‌و موریده جنێو فرۆشه‌کان دێنێته‌وه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مه‌لایه‌ک به ناوی عوزێر له خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا
هێرشیکی شیتانه‌و بێ ئه‌ده‌بانه‌ی کرده سه‌ر نووسه‌ر ئه‌حلام مه‌نسورو سه‌ره‌ڕای
تانه‌و ته‌شه‌ری لۆمپنانه سه‌باره‌ت به ته‌مه‌ن‌و ته‌ندرووستی ده‌م‌و دانی، به
شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ خه‌ڵک‌و ده‌سه‌ڵاتی له دژی ئه‌و هاندا.
هه‌رکه‌س
ڕابردووی حوکم‌و بانگه‌شه‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌لاکانی کوردستان بزانێت، ئه‌وه‌ی بۆ
ڕوونه که هه‌میشه ئه‌م بابه‌ته خوتبانه تاوان‌و تیرۆریان لێ که‌وتۆته‌وه. له
سه‌رده‌می شێخ مه‌حموده‌وه له تیرۆری جه‌مال عیرفان‌و عارف صائیبه‌وه، تاکو
تیرۆری عبدالخالق معروف، تا ده‌گات به تیرۆری هه‌ردوو ڕابه‌ری کرێکاریی‌و
کۆمۆنیستی شاپور عبدالقادر‌و قابیل عادل، فه‌تواو‌و بانگه‌شه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێک
مه‌لا له پشت تیرۆر‌و کوشتنی ڕۆشنبیران‌و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بووه.
هه‌رچه‌نده زۆرجار ئه‌م بابه‌ته خوێنحه‌ڵاڵکردنه ئاینیه له‌سه‌ر داوای
ده‌سه‌ڵات برڕاوه‌و دووراوه‌و فه‌توای دینی بۆ زه‌مینه‌سازی تیرۆرێکی له‌وه‌پێش
بڕیار-دراوه‌وه، ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه دامه‌زراوی
ئاینی خۆشی به‌رژه‌وه‌ندی‌و قازانج‌و بریاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌م تیرۆریزمه
نه‌بووبێت. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا که ئیسلامی سیاسی‌و تیرۆریزمه‌که‌ی به مانا
فراوان‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی له کوردستاندا، بۆته به‌شێک له پێکهێنه‌ره‌کانی
ده‌سه‌ڵات، له‌م رۆژگاره‌دا که تیرۆیزمی ئیسلامی باڵی ئاشکرا‌و مه‌ده‌نی هه‌یه‌و
له په‌رله‌مان‌و له حکومه‌تدا به‌شداره، تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی ڕۆشنبیران‌و له
خورافات-یاخیه‌کان مه‌رج نییه هه‌میشه له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت
ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌وه‌ی
له‌م ڕۆدا ده‌توانێت ئه‌و جیاوازیه ئاشکرا بکات، مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ
بانگه‌شه‌ی تیرۆر‌و فه‌توای مه‌لاکان. چاونووقاندن‌و خراپتر له‌وه‌ش پاساو
هێنانه‌وه بۆ تیرۆری که‌سایه‌تی ئه‌حلام مه‌نسور ته‌نها ده‌کرێت ئه‌و
خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆ بکرێت که سوکایه‌تی کردن به‌و نووسه‌ره زه‌ره‌ری بۆ
په‌زه‌کانی ده‌سه‌ڵات نییه. ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی ڕه‌سمی وه‌ک (PUK
Media)و
(کوردستانی نوێ)وه خه‌ریکه له په‌نا مه‌لاعوزێره‌وه په‌لاماری هاوڵاتی ده‌دات
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی وه‌ک خۆی بڵاوکردۆته‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و
سوکایه‌تیه به ده‌نگهاتووه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و حزب‌و ده‌سه‌ڵاته
تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی ئه‌حلام مه‌نسوری پێ ئاساییه‌و خه‌ریکه مۆڵه‌تی جنێوفرۆشی
به مه‌لا عوزێره‌کان ده‌دات.
له
باشترین حاڵه‌تدا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، که هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م
حکومه‌ته ناتوانێت ئاوی پاک‌و کاره‌با فه‌راهه‌م بکات‌و کۆمه‌ڵگا له کۆلێرا‌و
نه‌خۆشیه پێشتر فه‌وتاوه‌کان بپارێزێت، ناتوانێت ژیان‌و که‌رامه‌تی که‌سانی
عه‌لمانی‌و ڕه‌خنه‌گران له ئیسلام‌و خورافات بپارێزێت‌و عوزێره فه‌تواچیه‌کانیش
بێده‌نگ بکات. ئێستا که ئه‌حلام مه‌نسور ڕایگه‌یاندووه نایه‌وێت شکات بکات‌و
مه‌لا عوزێر ڕووبه‌ڕووی دادگا بکاته‌وه، مه‌له‌فه‌که داناخرێت، ئه‌ی مافی گشتی بۆ
کوێ چوو؟ ئه‌ی مافی ئه‌وه‌ی که تاکه‌کانی کوردستان بتوانن ئازادانه ڕای خۆیان
ده‌رببڕن‌و نه‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رچاوی خه‌ڵک سوکایه‌تیان
پێبکرێت چی لێ هات؟
وا چاکه
یه‌کێتی نیشتیمانی له جیاتی پینه‌وپه‌ڕۆکردنی که‌یسی مه‌لا عوزێر‌و خستنه‌کاری
ده‌زگا ئیعلامیه‌کانی بۆ ده‌مکوتکردنی نه‌یارانی ئه‌و‌و بابه‌تی ئه‌و، بیر له
ئاراسته‌کردنی ده‌زگا حکومیه‌کان بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شانه بکاته‌وه. که ده‌سه‌ڵات کاره‌بای مه‌رکه‌زی بۆ دابین ناکرێت، خه‌ڵک
خۆی بیر له فه‌راهه‌مکردنی کاره‌با ده‌کاته‌وه‌و موه‌لیده‌ی ئه‌هلی داده‌نرێت.
که ده‌سه‌ڵات ئه‌رزه دابه‌ش ده‌کات‌و هیچ نه‌خشه‌یه‌کی بۆ گه‌یاندنی ساده‌ترین
خزمه‌تگوزاری که ئاوه نییه، خه‌ڵک خۆی بیر لێ ده‌دات. له هه‌ندێک جێگا خه‌ڵک
له جێگای پشتبه‌ستن به حکومه‌ت بۆ قیرتاوکردنی جاده‌کانیان خۆیان پاره
کۆده‌که‌نه‌وه‌و جاده قیرده‌که‌ن. ئایا بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م
هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆره‌ش هه‌ر ده‌بێ خه‌ڵک خۆی مشوری خۆی بخوات؟ ئه‌مه چ حکومه‌تێکه
که نه له کۆلێرا‌و نه له مه‌لا عوزێره‌کان نامانپارێزێت؟
02/05/2008 |