|
به‌شی دووه‌م
ئۆکتۆبه‌ر:
هاوڕێ شەماڵ تۆ لەوەڵامی پرسیاری پێشوودا دژی ئەوەیت دەوڵەتی کوردی
پێکبێت‌و پێ لەسەر دەوڵەتی سکولار‌و غەیرەقەمی دائەگریت. لەکاتێکدا هەر
خۆت بەڕۆشنی باسی ئەوە ئەکەیت کە گرفتی بناغەیی کۆمەڵگای کوردستان
نەبوونی دەوڵەتە، و بوونی دەسەڵاتی میلیشیایی وعەشیرەتییە، ئایا
پێکهێنانی دەوڵەت بەهەر ناوەرۆکێکەوە باشتر نییە لە دەسەڵاتی
میلیشیایی‌و بێدەوڵەتی کە خەڵک نازانێت لەگەڵ کێ تەرەفەو داواکاری لەکێ
بکات؟ ئایا هەروەکو چۆن ئێوە دژی سیستەمی پەرلەمانین بەڵام هاوکات
سیستەمی پەرلەمانیتان پێباشترە لە حوکمی ئیستیبدادی و دیکتاتۆری، ئاواش
دەوڵەت بەهەر ناوەرۆکێکەوە باشتر نییە لە دۆخی ئیستا؟ یان پێکهێنانی
دەوڵەت بەهەر ناوەرکێکیەوە یەکێک لەئەرکەکانی ئێوە کەمناکاتەوەو
بەقازانجی کار‌و هەلسوڕانتان نییە بۆ ئامانجەکانی ترتان؟
شه‌ماڵ علی:
من پێم وایه ئه‌و ته‌سویره‌ی که پێمان ده‌ڵێت کێشه‌ی نه‌بوونی
ده‌وڵه‌ت له کوردستان ده‌بێ ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه به‌رێت که له‌گه‌ڵ
ناسیۆنالیستێک که ده‌وڵه‌تی قه‌ومی ده‌وێت‌و ئاماده نییه مل به
ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی بدات، بسازێین له دوو ئاستدا هه‌ڵه‌ی
گه‌وره ده‌کات. هه‌م له ئاستی میتۆد‌و هه‌م له ئاستی لێکدانه‌وه‌ی
بابه‌تیانه‌ی بار‌و دۆخی کوردستان. به بڕوای بۆ کۆمۆنیستێک‌و بۆ
ئازادیخوازێک که ده‌یه‌وێت به‌شێک بێت له پرۆسه‌ی ئاڵ‌وگۆڕ
مه‌سه‌له‌که ئاوا مه‌تره‌ح نابێت که چی له چی باشتره. بۆ که‌سێک
که چاودێری مێژووه‌و خه‌ریکه له نێو ئه‌گه‌ره‌کاندا یه‌کێکیان
په‌سه‌ند ده‌کات بێگومان بوونی ده‌وڵه‌ت به هه‌ر مانایه‌ک چاتره له
بێ ده‌وڵه‌تی به‌ڵام بۆ که‌سێک که خه‌ریکه خۆی هه‌نگاو بۆ پێکهێنانی
ئاڵ‌وگۆڕ هه‌ڵده‌گرێت ده‌بێت ڕۆشنی بکاته‌وه کار بۆ چی ده‌کات‌و چ
ده‌وڵه‌تێک پێکده‌هێنێت.
ئه‌وه‌ی که ئێمه سیسته‌می په‌رله‌مانیمان له ده‌سه‌ڵاتێکی
ئیستیبدادی پێ باشتره هیچ کات نه‌یکردۆته ئه‌وه‌ی که ئێمه
بانگه‌واز بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مان بکه‌ین‌و یاخود ئاماده‌یی خۆمان بۆ
هاوکاری له جووڵانه‌وه‌یه‌ک که ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان به‌رپا بکات
ڕابگه‌یه‌نین. له کوێ ئێمه بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیستیبدادی‌و
دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتیکی په‌رله‌مانی له په‌نا حزبێک یان لایه‌نێکی
دیموکراتیک ڕاوه‌ستاوین‌و پێمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆمان بۆ
وه‌دیهێنانی ئاڵ‌وگۆڕی دیموکراتیکانه دانه‌گرتووه؟ لینین وای کرد؟
لینین له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی 1905و 1917 ئاماده بوو ئیمزا له
به‌یان‌و به‌رنامه‌ی کادێته‌کان‌و ئێس ئاره‌کان بدات؟ یان خۆی
به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشنیار کرد‌و هێزه‌کانی
تری بۆ کۆبوونه‌وه له ده‌وری بانگه‌واز کرد.
له مێژووی نوێ‌دا، ئایا حزبی حکمه‌تیست بۆ ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی
ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه پشتیوانی یان هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌وڵی
جه‌ره‌یانێکی پرۆغه‌رب بۆ ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی بکات؟ یاخود
مه‌نشوری سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامی ڕاگه‌یاندووه‌و هه‌موو حزبه‌کانی
تری بۆ کۆبوونه‌وه له ده‌وری بانگه‌واز کردووه. به بڕوای من ئه‌وه
زۆرتر میتۆدی ئه‌و حزبه شیوعیانه‌ی لایه‌نگرانی مۆسکۆ بوو که له‌سه‌ر
بناغه‌ی "لێکدانه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی زاتی‌و مه‌وزوعی" به‌و ئه‌نجامه
ده‌گه‌یشتن که هێشتا نۆره‌ی پرۆلیتاریا نه‌هاتووه‌و له ڕووی
مێژووییه‌وه نۆره‌ی بۆرجوازی نیشتیمانیه‌و هه‌ر بۆیه ده‌بێت
کۆمۆنیسته‌کان بچنه ژێر ئاڵای ئه‌و چینه‌وه که نۆره‌یه‌تی. ئێمه‌ی
کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان خاسیه‌تمان ئه‌وه‌یه که بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌ک
که مه‌تره‌حه ڕێگا چاره‌ی خۆمان، ڕیگایه‌ک که چینه‌که‌مان‌و ته‌واوی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان له ڕزگاری یه‌کجاری نزیک ده‌خاته‌وه هه‌ڵده‌بژێرین.
ئه‌وه‌ی که بیده‌وڵه‌تی کێشه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه وامان لێ ناکات
که له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی قه‌ومی له‌گه‌ڵ که‌س ڕێکبکه‌وین، ئێمه ته‌رحی
خۆمان بۆ ده‌وڵه‌ت ته‌رح ده‌که‌ین‌و ده‌بێ ناسیۆنالیسته‌کان ئه‌وه بۆ
کۆمه‌ڵگا ڕوونبکه‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردستانیان ده‌وێت
بۆچی‌و له پای چی ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌عس‌و
ده‌وڵه‌تی تورکیا بێت؟
له لایه‌کی تره‌وه من ئه‌گه‌رێک که له پرسیاره‌که‌ی تۆدایه به
ئه‌گه‌رێکی واقیعی نابینم. به جۆرێک که پێم وایه خراپ تێگه‌یشتنێک
سه‌باره‌ت به ره‌گ‌و ڕیشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی-عه‌شیره‌تی
هه‌یه. ئه‌وه‌ی له کوردستاندا پێکهاتووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
مافیاییه‌ی کوردستان ته‌نها به‌رهه‌می هه‌ل‌ومه‌رجێکی سیاسی‌و
نێوده‌وڵه‌تی نییه، خودی ناسیۆنالیزمی کورد ده‌ورێکی گه‌وره‌ی
له‌وه‌دایه که ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا به‌م جۆره بێت که ئێستا
هه‌یه.
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له بناغه‌وه جووڵانه‌وه‌یه‌کی عه‌شیره‌تی‌و
دوواکه‌وتووه. ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه هه‌ر کات له مێژووی خۆیدا فرسه‌تی
بووه‌و ده‌سه‌ڵاتی که‌وتۆته ده‌ست هه‌مان شتی پیاده کردووه.
کوردایه‌تی خۆی حزبی عه‌شیره‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌شیره‌تی پێشکه‌شی
کۆمه‌ڵگا ده‌کات. هه‌ل‌ومه‌رجی تایبه‌تی کوردستان فرسه‌تی ئه‌وه‌ی به‌م
جووڵانه‌وه‌یه داوه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له پرۆسه‌یه‌کدا
به‌رهه‌مبهێنیته‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌تی به‌رهه‌مێکی
ناچاری ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه بێت. به بڕوای من ئه‌گه‌ر کوردایه‌تی
ده‌وڵه‌تیش پێکبهێنیت، له‌سایه‌ی ئه‌و هاوسه‌نگیه فیکری‌و سیاسیه
ناوخۆییه‌ی ئێستای خۆی، شتێکی بابه‌تی ئیماراته‌کانی خه‌لیچ دروست
ده‌کات له‌وه پێشکه‌وتوو تر نابێت.
کێشه ئه‌وه نییه که ئه‌حزابی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه دواکه‌وتوون،
خودی جووڵانه‌وه‌که له بناغه‌وه وایه. هه‌ربۆیه ناسیۆنالیستێک که
له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی-عه‌شیره‌تیدا وه‌ستابێت،
لاوازه‌و بێده‌سه‌ڵاته، بێمایه‌یه، نه ڕیکخراوه، نه خاوه‌نی
حزبێکی سیاسیه‌و نه پرۆژه‌یه‌کی له‌م بابه‌ته‌شی هه‌یه. من پرسیار
ده‌که‌م: ئه‌وه کام هێزه کاریگه‌ر‌و دیاره‌یه که له کوردستان
له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی-عه‌شیره‌تی به خواستی پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی کوردیه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه؟ ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
هێزێکی له‌م بابه‌ته بوونی نییه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌وه‌هوماتێکی
ناسیۆنالیستیه له ڕیزی جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا. من وای بۆ
ده‌چم که کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌وری به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان‌و هێزگرتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به گشتی
به‌ره‌نجامی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ته‌وه‌هوماته‌یه نه‌ک لاواندنه‌وه‌و
هاوساییکردن له‌گه‌ڵی.
به بڕوای من خه‌باتی ئێمه بۆ ده‌وڵه‌تی سکیولار‌و غه‌یره قه‌ومی‌و
ڕه‌خنه‌مان له ده‌وڵه‌تی قه‌ومی به‌و مانایه نییه که له
به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تر بۆ ده‌وڵه‌تسازی ڕاوه‌ستین. ئێمه نابێت
هاوکاری‌و پێکه‌وه‌کاری بۆ ده‌وڵه‌تی قه‌ومی بکه‌ین. ده‌بێ ئه‌وه ڕوون
بێت که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی وا جێگای ئه‌م بێده‌وڵه‌تیه‌ی ئێستا
ده‌گرێته‌وه، له یه‌که‌مین ڕۆژه‌وه ئۆپۆزیسیۆنێکی لێبڕاوی هه‌یه
که ئێمه‌ین. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که له‌سه‌نگه‌ردا
وه‌ستابین‌و به‌ر به پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی له‌و چه‌شنه بگرین. ئه‌و
مه‌نتیقه دروست نییه که ده‌ڵێ یان له‌گه‌ڵ منی یان دوژمنمی. ئێمه
نه له‌گه‌ڵ خوازیارانی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی هاوکاری ده‌که‌ین‌و نه له
هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستاشدا سه‌نگه‌ریان لێ ده‌گرین.
ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که بڵێم: ئه‌گه‌ر وایه حزبی کۆمۆنیست به‌م
به‌یانه ده‌یه‌وێت چ هێزێکی فراوانتر له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه،
یاخود ده‌رگای پێکه‌وه‌کاری له‌گه‌ڵ چ هێزێکدا ده‌کاته‌وه؟ ئه‌وه
ته‌نها چینی کرێکار نییه له کوردستان که له ده‌ست بێ ده‌وڵه‌تی
هه‌راسانه. ئه‌وه ته‌نها ئێمه نین که به ئامانجی کۆتایی هێنان به
چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێک پێبهێنین که
خه‌بات بۆ بنه‌بڕ کردنی سیسته‌می کاری کریگرته هه‌ل‌ومه‌رجێکی
له‌بارتری بۆ پیکبێت. به‌ڵکو چینی تر‌و تویژاڵیکی فراوان له جه‌ماوه‌ر
خه‌و به پیکهێنانی ده‌وڵه‌ت له کوردستانه‌وه ده‌بینن. ده‌وڵه‌تسازی
له کوردستان ته‌نها خه‌ونێکی ناسیۆنالیستانه‌و کوردانه نییه،
به‌ڵکو پێداویستیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه که جه‌ماوه‌ر به گشتی له‌سه‌ر
بنه‌مای قازانجی ماددی‌و له پێناوی ژیانیکی ئاسووده‌تر داوای
ده‌که‌ن. هه‌موو ئه‌وانه ده‌توانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ده‌وری
به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کۆببنه‌وه‌و خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره
قه‌ومی‌و سکیولار بکه‌ن. |