|
ئۆکتۆبه‌ر:کۆنگره‌ی
دامه‌زرێنه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی
په‌سه‌ند کرد، گرنگی ئه‌م به‌یانه له چیدایه؟
شه‌ماڵ علی:
به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له چه‌ند گۆشه‌وه ده‌کرێت باسی بایه‌خی
بکرێت. ئه‌م به‌یانه له لایه‌ک وه‌ڵامه به هه‌ل‌ومه‌رجی چه‌ند ساڵ
هه‌ڵواسراوی کوردستان‌و ده‌رکێشانیه‌تی له گیژاوێکی سیاسی که تێی
که‌وتووه. گێژاوێک که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له سایه‌ی نه‌بوونی
ده‌وڵه‌ت‌و دام‌وده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا بۆته
هۆی بێبه‌شکردنی دانیشتوانی کوردستان له مافی هاوڵاتیبوون که
سه‌ره‌تایی ترین ماف‌و مافی ئه‌وه‌یه که مافیان هه‌بێت. کێشه‌ی
ته‌وه‌ره‌یی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌و
به‌و هۆیه‌وه که ئاسۆی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێک له ناوه‌ندی عیراقدا که
مافی هاوڵاتیبوونی یه‌کسان بۆ هه‌موو دانیشتووانی عیراق له‌وانه
دانیشتووانی کوردستانیش فه‌راهه‌م بکات ڕوون نییه، بۆ پیکهاتنی
ده‌وڵه‌ت له کوردستان ته‌نها ڕێگا له‌مرۆدا سه‌ربه‌خۆ بوونیه‌تی.
به‌ڵام به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌نها وه‌ڵامیکی گشتی نییه به
کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م به‌یانه ده‌یه‌وێت له ڕوانگه‌ی چینی
کرێکاری کوردستان‌و جووڵانه‌وه‌ی سۆشیالیستی ئه‌و چینه‌وه وه‌ڵامێک
به‌م کێشه‌یه بداته‌وه که زه‌مینه‌ی هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی
داهاتوو به‌ره‌و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و کۆتاییهێنان به
دابه‌شبوونی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و به‌دیهێنانی ئازادی‌و
یه‌کسانی فه‌راهه‌م بکات. ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و سکیولار که
ته‌رحی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یه، فرسه‌ت به کۆمه‌ڵگا‌و جه‌ماوه‌ری
کوردستان ده‌دات که به چاوێکی کراوه‌و ئازادانه سیسته‌می سیاسی
ئاینده‌ی کوردستان هه‌ڵبژێرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی سۆشیالیستی‌و
دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاری له کوردستاندا خه‌بات ده‌کات. به‌ڵام
هه‌ل‌ومه‌رجێک که ئێستا کوردستانی تیادایه، گێژاوێکی سیاسی که ئێستا
له کوردستاندا جه‌ماوه‌ر ده‌رگیری بووه بواری له‌به‌رده‌م
هه‌ڵبژاردنێکی سیاسی هۆشیارانه‌ی ئه‌وان به‌رته‌سک کردۆته‌وه.
پیکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی‌و سکیولار ئه‌م بواره
ده‌هێنێته پێشه‌وه‌و هه‌ربۆیه به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌یانی
پێکهێنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه، نه‌ک هیچ ده‌وڵه‌تێکی تر.
ئه‌م به‌یانه له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه بایه‌خی له‌وه‌دایه که
ده‌توانێت جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتێکی
میلیشیایی‌و عه‌شیره‌تی که له کوردستاندا حاکمه ئاسۆدار بکات. ئه‌م
جوڵانه‌وه نه‌ڕازایه‌تیانه به ده‌ست په‌رش‌و بڵاوی‌و بێئاسۆییه‌کی
کوشنده‌وه ده‌ناڵێنێت، له زۆر حاڵ‌دا ئاسۆی ئه‌م جووڵانه‌وانه
برێتیه له فشار دروستکردن بۆ هێنانه‌دی چاکسازی بچووک‌و بێبایه‌خ‌و
هه‌ربۆیه ناتوانێت هێزی جه‌ماوه‌ری تووڕه‌و بێزاری کوردستان بهێنێته
مه‌یدان. ئه‌م جووڵانه‌وانه ئه‌گه‌ر ڕووی له ئاڵ‌وگۆڕیکی سیاسی
ڕیشه‌یی نه‌بێت‌و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌کێتی‌و پارتی
نه‌کاته ئامانج، ناتوانێت کاریگه‌ر بێت‌و ناتوانێت ته‌نانه‌ت چاکسازیی
که‌میش که په‌یامی به‌شی هه‌ره دوواکه‌وتووی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه به‌دیبهێنێت. توڕه‌یی‌و بێزاری جه‌ماوه‌ر له
کوردستاندا شه‌پۆل ده‌دات، به‌ڵام جێگای داخه که تا ئێستا جڵه‌وی
ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه به ده‌ست ڕه‌وتێکی دواکه‌وتوو بیمایه‌وه‌یه.
ته‌ئمینی ڕابه‌رایه‌تیه‌کی به‌رچاوڕۆشن بۆ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌و
ئاراسته کردنیان به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئال‌وگۆڕی سیاسی گه‌وره به‌نده
به ده‌سته‌به‌رکردنی وه‌ڵامێکی کارساز به کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت‌و
هال‌ومه‌رجێک که ڕۆژانه ئه‌م بار‌ودۆخه به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه.
نه‌خشه‌یه‌کی عه‌مه‌لی‌و ئاسۆیه‌ک بۆ وه‌لانانی، نه‌ک ته‌نها ئه‌حزابێک
که ئێستا له‌سه‌ر کارن، به‌لکو شێوازێکی عه‌شیره‌تی‌و میلیشیایی که
کۆمه‌ڵگای پێ به‌ڕیوه ده‌به‌ن به‌نده به کارکردن به ئاراسته‌ی
پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت‌و دام‌وده‌زگای مه‌ده‌نی‌و قانوونی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان له سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجێکدا
تووانیویانه‌و ده‌توانن به‌م شێوازه سه‌ده‌ناوه‌ڕاستیه حوکم بکه‌ن‌و
کوێخایه‌تی به‌سه‌ر کوردستانه‌وه بکه‌ن، که له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانی
ئه‌مریکا‌و داگیرکردنی عیراق‌و سه‌رنه‌که‌وتنی نه‌خشه‌ی پێکهێنانه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌ت له عیراق‌و ئاسۆیه‌کی تاریک که سه‌رکه‌وتنی ئه‌م
پرۆژه‌یه‌شی ده‌وره داوه، پێکهاتووه. تاکو کوردستان به‌م شێوازه‌ی
ئێستا به‌شێک بێت له ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌لوه‌شاوه، یاخود له ئاینده‌دا
ببێته به‌شێک له ده‌وڵه‌تێک که له‌سه‌ر بنه‌مای فیدرالیزمی قه‌ومی
به‌یه‌که‌وه بنرێت، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه هه‌ر به‌م شێوازه‌ی
ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م به‌یانه ده‌یه‌وێت ئاسۆیه‌ک بۆ
ده‌ربازبوون له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه بنه‌خشێنێت.
بایه‌خێکی تری ئه‌م به‌یانه ئه‌وه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی
باوی ناسیۆنالیستیه‌وه، پیکهێنانی ده‌وڵه‌ت له ڕوانگه‌ی به‌دیهێنانی
مافی هاوڵاتیبوونه‌وه مه‌تره‌ح ده‌کات نه‌ک به‌دیهێنانی خه‌ونیکی
قه‌ومی بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی‌و پیکهێنانی ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌تێک
که ئه‌م به‌یانه ده‌یه‌وێت ڕایبگه‌یه‌نێت ده‌وڵه‌تێکی کوردی نییه،
به‌ڵکو ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومیه که هیچ بۆیاغێکی قه‌ومیشی نییه.
ده‌وڵه‌تی هه‌موو دانیشتووانی کوردستانه به هه‌ر زمانێک قسه بکه‌ن‌و
خۆیان سه‌ر به‌هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک بناسن. ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌وڵه‌تیک
ده‌بێت که ناسنامه‌ی قه‌ومیش وه‌ک ئاین ده‌کاته کاری تایبه‌تی
تاکه‌کان. به‌م مانایه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕیگری بۆ درێژه کێشانی
مه‌سه‌له‌ی قه‌ومی له کوردستانی ئاینده‌دا پێکده‌هێنیت، هه‌نگاوێکی
بایه‌خداریشه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم که بووه‌ته
په‌تایه‌کی کوشنده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست‌و له په‌نا ئیسلامی سیاسی‌دا
ده‌ستاڕی هاڕینی جه‌ماوه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌و ئاوات‌و ئامانجه
ئینسانیه‌کانیانه.
ئۆکتۆبه‌ر:
هاوڕێ شەماڵ ئێستا گرنگی ئەم بەیانە تا ڕادەیەک ڕۆشنە. بەڵام پرسیار
ئەوەیە ئەو هەنگاو یان میکانیزمە عەمەلی‌و سیاسیانە چین کە دەتوانن
زامنی جێبەجیبوونی ئەم سەنەدە بکەن؟ هاوکات ئەگەر لایەن و ئەحزابی تر
هاتن و ووتیان ئیمەش خوازیاری کۆتایی هینان دەسەلاتی میلیشیایین‌و
خوازیاری دامەزراندنی دەسەلاتی دەولەت‌و حکومەتی قانونین، بەلام
لەجیگای دەولەتی سیکولارو غەیرە قەومی، دەولەتی کوردیان دەوێت، ئیوە
چون مامەلەی ئەمە ئەکەن؟
شه‌ماڵ علی:
به بڕوای من میکانیزمه‌کانی به‌دیهێنانی ئه‌م به‌یانه به‌ڕیخستنی
جووڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری‌و ئاسۆدارکردن‌و هه‌ڵخڕاندنی جووڵانه‌وه
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کوردستان به ئاراسته‌ی به عه‌مه‌لیکردنه‌وه‌ی
ئه‌م به‌یانه‌یه. دیاره حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
له‌سه‌ریه‌تی ئاماده‌ییه ڕێکخراوه‌یی‌و سیاسی‌و ته‌نانه‌ت
چه‌کداریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له پێناوی وه‌دیهێنانی ئه‌م به‌یانه
بباته سه‌ر. وه‌ک له به‌یانه‌که‌دا هاتووه گونجاوترین رێگا بۆ
عه‌مه‌لیکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له کوردستان، ریفراندۆم‌و
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕای خه‌ڵک. به‌ڵام ئه‌م ڕێگا ئایدیاڵه ته‌نها ڕێگا
نییه‌و حزب ده‌بێت تواناییه‌کانی خۆی په‌ره‌پێبدات‌و بیخاته خزمه‌ت
پێکهاتنی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و هه‌ر ڕێگایه‌ک کارساز بوو بیگرێته به‌ر.
به‌ڵکو خودی فه‌رزکردنی ریفراندۆم خۆی پێویستی گه‌وره‌ی به
هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک‌و بردنه سه‌ری توانا ڕێکخراوه‌یی‌و
سیاسی‌و سه‌ربازیه‌کانی هه‌یه.
به بڕوای من ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگایه‌ک نییه که ئاڵ‌وگۆڕێکی
به‌م ئه‌ندازه‌یه بایه‌خدار له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که‌و گۆڕینی
پارسه‌نگی هێز تیایدا کارێک بێت که به ته‌نها به خۆپیشاندان‌و
له‌وه‌ش خراپتر به کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و گۆڤار ده‌رکردن بێته دی.
هێزیک ده‌توانێت ئومیدی ئه‌وه به خه‌ڵک بدات که کار بۆ پێکهێنانی
ده‌وڵه‌ت ده‌کات که به کرده‌وه نیشانی بدات خه‌ریکه
پێداویستیه‌کانی فه‌راهه‌م ده‌کات‌و سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌یه‌کی گرتۆته
به‌ر که وه‌ڵامی کارساز به ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه
ده‌داته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه، ناوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه (به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانه)، به‌ڵام ناوه‌رۆکی به‌یانه‌که پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته.
ئه‌م دووانه ئه‌گه‌رچی ده‌توانن مورادیفی یه‌ک بن، به‌ڵام به
زه‌رووره‌ت یه‌کێک نیین. به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌توانێت به‌یانی
یه‌کگرتنی 13 ویلایه‌تی ئه‌مریکا بێت، که به‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه
دام‌و ده‌زگاکانیان ئاماده‌یه‌و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بڕیاری
یه‌کگرتن‌و جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ده‌ده‌ن. یان
ده‌توانێت سبه‌ینێ به‌یانی ڕاگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌و پێکهاتنی
ده‌وڵه‌تی کیوبیک له که‌ندا بێت که هه‌ر ئێستا هه‌موو دام‌و
ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌یه. بۆ کوردستان ئه‌مه وا نیه. له کوردستان
دام‌و ده‌زگاکان میلیشیایی‌و عه‌شیره‌تین. به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌یانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه نییه که حکومه‌تی ئێستای
هه‌ولێر‌و سلێمانی بوون (یان ده‌بن) به ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت له
کوردستان ده‌بێت پێک‌بێت، پێویسته دام‌و ده‌زگاکانی دروست بکرێت.
ئه‌مه پرۆسه‌یه‌که ده‌بێت ده‌ست پێ بکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له پێناوی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت له
خواره‌وه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه خه‌بات ده‌کات. پیویسته
جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک به ئاسۆی ده‌ستبردن بۆ
ده‌سه‌ڵات‌و پیکهێنانی دام‌و ده‌زگاکانی له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاسۆدار
بکرێت. ئه‌م کاره ده‌توانێت له ئاسته هه‌ره نزمه‌کانه‌وه ده‌ست
پێ‌بکات. کێشه‌یه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی جڵه‌وی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌یان له
ده‌ستدایه یان قسه‌که‌رین ئه‌وه‌ی ناوی ده‌ستبردن بێت بۆ ده‌سه‌ڵات
له خه‌یاڵیاندا نییه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێت ناڕه‌زایه‌تی له دژی
گه‌نده‌ڵی، هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی به گریمان گرتووه که ده‌سه‌ڵات بۆ
یه‌کێتی‌و پارتی بڕاوه‌ته‌وه. له هیچ جێگایه‌ک ئه‌وه نا‌بینیت که
ته‌نانه‌ت بۆ نموونه خواستێک بۆ سه‌پاندنی چاودێری جه‌ماوه‌ریی به
سه‌ر دام‌وده‌زگا ئیداریه‌کاندا به‌رز ببێته‌وه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی له پێکهێنانی ڕیکخراوه حزبیه‌کانی خۆی،
کۆمیته کۆمۆنیستیه‌کانی شوێنی ژیان‌و کار، ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ریی له
هه‌ر شکڵ‌و شێوازێکدا ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت که ئه‌رکێکی
میحوه‌ری ئه‌و ڕێکخراوانه ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و به‌شداری
کردنه له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا. هه‌ر ڕیکخراویک یان ده‌سته‌یه‌ک
که به به‌شداری ئێمه یان ده‌ستپێشکه‌ری حزب بۆ ڕابه‌ریکردنی
جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌دیهێنانی خواستێک پیکدێت ده‌بێ
ئه‌وه بۆ خۆی دابنێت که له ڕابه‌ریکردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌وه بۆ به
کرده‌وه‌کردنی ئیراده‌ی خۆی هه‌نگاوهه‌ڵبگڕێت‌و چمکێکی ده‌سه‌ڵات له
دام‌و ده‌زگاکانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌م
پرۆسه‌یه ده‌بێ هه‌نگاو به هه‌نگاو فراوان بکرێته‌وه‌و به‌ره‌وسه‌ر
هه‌ڵکشێ.
لایه‌نێکی تری بایه‌خدارو ژیانیی خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م به‌یانه
ڕاکیشانی چینی کریکار‌و ئازادیخوازانی ناوچه‌که‌و جیهانه بۆ پشتیوانی
له‌م خواسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌و سوود وه‌رگرتنه له‌م پشتیوانیه بۆ
په‌کخستنی پیلان‌و نه‌خشه‌ی حکومه‌ت‌و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی
ناوچه‌که بۆ رێگاگرتن له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. من زۆر به سه‌ختی
ده‌بینم که ئه‌م خواسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌و ڕزگار بوونیان له
هه‌ل‌مه‌رجی ئێستا بێ ئه‌م پشتیوانییه مومکین بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه
نه‌توانین پشتیوانی چه‌پ‌و ئازادیخوازانی ناوچه‌که بۆ داکۆکی له
کوردستانی سه‌ربه‌خۆ ته‌ئمین بکه‌ین، ناتوانین ته‌نها به هێزی
جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌م ده‌وڵه‌ته تا بێخی ئیسقان شۆڤێنیستیانه له
ناوچه‌که‌دا وادار بکه‌ین که ده‌وڵه‌تی کوردستان قبووڵ بکه‌ن، یان
ته‌نانه‌ت به‌ر به په‌لامار‌و هێرشی دوژمنکارانه‌یان بگرین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پێویسته به‌شێکی گرنگی هه‌ڵسوڕانی
سیاسی خۆی بۆ به‌ستن‌و توند‌وتۆڵکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه چه‌پ‌و
ئازادیخوازه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهانیش ته‌رخان بکات. ده‌بێ چینی
کرێکاری ده‌وڵه‌ته‌کانی دراوسێ‌و سۆشیالیست‌و چه‌پ‌و ئازادیخوازانی
ئه‌م ووڵاتانه له حه‌قیقه‌تی بار‌ودۆخی کوردستان ئاگادار
بکه‌ینه‌وه، په‌یامی ئازادیخوازانه‌و غه‌یره ناسیۆنالیستانه‌ی
جووڵانه‌وه‌ی خۆمانیان پێ بگه‌یه‌نین. ده‌بێ ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ک
له ناوچه‌که‌و له جیهان ڕوون ببێته‌وه که ئێمه ده‌مانه‌وێت
ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتێک له ناوچه‌که‌دا پیکبهێنین که نه‌ک نابێته
دومه‌ڵێکی تری کینه‌و ڕقی قه‌ومی به‌ڵکو نموونه‌یه‌ک له
چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه له ناوچه‌یه‌کی په‌تاگرتوو به
ناسیۆنالیزمی ده‌مارگیر‌و کوێری وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشکه‌ش
ده‌کات.
هه‌ر لێره‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی میکانیزمێکی گرنگی
عه‌مه‌لیکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه ده‌چمه سه‌ر به‌شی دووهه‌می
پرسیاره‌که‌ت‌و ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ هیزێک که ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌وێت
چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ین. با سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم که هێزێک که
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌وێت‌و ئاماده نییه مل به ده‌وڵه‌تی
غه‌یره قه‌ومی‌و سکیولار بدات، هێزیکی ئه‌لتراناسیۆنالیست‌و
ده‌مارگیره ئه‌گه‌ر هێزێکی فاشیست‌و دژی ئینسانی نه‌بێت. من نازانم
ئێمه چۆن ده‌توانین له‌م ناوچه‌یه‌دا له پاش ته‌جروبه‌ی ده‌وڵه‌تی
قه‌ومی وه‌ک ده‌وڵه‌تی فاشیستی به‌عس‌و ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی وه‌ک
ئیسرائیل‌و تورکیا هیچ ڕوویه‌کی خۆش به هێزێک نیشان بده‌ین که
ده‌یه‌وێت نموونه‌یه‌کی تری وه‌ک ئه‌وان، ئه‌مجاره به ناوی
کورده‌وه، پێکبهێنێت.
ده‌وڵه‌تی کوردی له ڕۆژی پێکهاتنیه‌وه، ده‌وڵه‌تی فه‌رزکردنی پله
دوویی به‌سه‌ر دانیشتووانی غه‌یره کوردی کورستاندایه. ده‌وڵه‌تی
فه‌رزکردنی پیرۆزکراوه قه‌ومیه‌کانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. ده‌وڵه‌تێکه
که ته‌نانه‌ت بۆ کوردزمانه‌کانیش خۆی به ناچار نابینێت مافی
هاوڵاتی‌و تاکه‌که‌سییان بۆ به ڕه‌سمی بناسێت. ئیسرائیلی لێ
ده‌رچێت(که به ڕواڵه‌ت ده‌وڵه‌تیکی دیموکراتیکه)، هیچ کام له
ده‌وڵه‌ته قه‌ومیه‌کانی ناوچه‌که ته‌نانه‌ت به پێوانه زۆر
ڕواڵه‌تیه‌کانیش ناتوانرێت به ده‌وڵه‌تی دیموکراتیک ناوببرێن. ئه‌م
شێوازه له ده‌وڵه‌ت توانایه‌کی باڵای له داسه‌پاندنی سه‌رکوتی
ڕه‌ش‌و خوێناوی به ناوی داکۆکی له پیرۆزکراوه قه‌ومیه‌کانه‌وه،
سه‌لماندووه. من نازانم چ به‌ڵایه‌کی ئاسمانی ده‌توانێت ئه‌وه پاساو
بدات که ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازێک ده‌ست بخاته ده‌ست هێزێکه‌وه
که به پێداگیریه‌وه داوای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک ده‌کات که له‌سه‌ر
بنه‌مای هه‌ڵاواردنی قه‌ومی پێکدێت.
خواستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌م به‌یانه‌دا له ڕوانگه‌ی خه‌بات بۆ
وه‌دیهێنانی مافی هاوڵاتیبوونی یه‌کسانه‌وه مه‌تره‌حکراوه. مه‌نسور
حکمه‌تیش چه‌ند ساڵ له‌وه‌وبه‌ر له هه‌مان ڕوانگه‌وه باسی
جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی له ڕیگای ریفراندۆمه‌وه مه‌تره‌ح
کرد. ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و سکولار ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌وه
پێویست نییه که هاوڵاتیبوون مافێکی سه‌ره‌تاییه‌و زه‌مینه‌ی
به‌دیهێنانی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان فه‌راهه‌م
ده‌کات. به‌ڵکو ئه‌مه له هه‌مانکاتدا هێنانه‌دی هه‌ل‌ومه‌رجێکه که
خه‌ڵک ئازادانه بتوانن سیسته‌می سیاسی داهاتووی کوردستان دیاری بکه‌ن.
بۆ ئێمه که خوازیاری گرتنی ده‌سه‌ڵات‌و پێکهێنانی حکومه‌تی
کرێکارین‌و بۆ هێزێکیش که ده‌یه‌وێت حکومه‌تێکی بۆرجوازی‌و پارێزه‌ری
قازانجی سه‌رمایه‌دارانی کورستان پێکبهێنێت فرسه‌ت ده‌بێت که
جه‌ماوه‌ر به‌وه قانیع بکه‌ین کام شێواز‌و کام ئاینده هه‌ڵبژێرێت.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و سکیولار ده‌رگا له
به‌رده‌م هاتنه‌سه‌رکاری حزبێکی ناسیۆنالیست‌و پێکهێنانی حکومه‌ت له
لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه داناخات، وه‌ک چۆن هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له غه‌رب
ئه‌م ده‌رگایه‌ی به کراوه‌یی هێشتۆته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی کوردی هیچ
فرسه‌تێک له‌به‌رده‌م هێزێکی غه‌یره قه‌ومیدا ناهێڵێته‌وه که له
ده‌سه‌ڵات نزیک بێته‌وه، وه‌ک چۆن هیچ ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی له ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌م فرسه‌ته نادات.
له‌و به‌یانه‌دا ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و سکیولار به‌ندێک نییه،
که بکرێت بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزێک که ئه‌و شیوازه له ده‌وڵه‌تی
قبووڵ نییه وه‌لای بنێین، ئه‌مه ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌یانه‌و خاڵی
هه‌ره جه‌وهه‌ری به‌یانه‌که‌یه که ئه‌گه‌ر وه‌لای بنێین، ته‌واوی
ناوه‌رۆکی به‌یانه‌که‌مان گۆڕیوه.
له ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان‌و بۆ خه‌بات بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت له کوردستاندا
ژه‌هره. ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ڵتۆقینی دومه‌ڵێکی چڵکنی قه‌ومی تره له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ده‌وڵه‌تی کوردی له جیاتی خاوکردنه‌وه،
ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی له‌م ناوچه‌یه‌دا توندتر ده‌کاته‌وه. هیچ
ئازادیخوازێک له ناوچه‌که‌و جیهان ئاماده نابێت داکۆکی له
ده‌وڵه‌تێک بکات که عه‌ره‌بزمان‌و تورکزمان‌و ئاشوریزمانی دانیشتووی
کوردستان به میوان‌و پله‌دوو ده‌زانێت، یان به کرده‌وه ئه‌مه
ده‌ڵێت‌و ده‌کات. ده‌وڵه‌تی کوردی بێبه‌شکردنی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له هه‌ر پشتیوانیه‌کی ئیحتیمالی
ئازادیخوازانی جیهان‌و ناوچه‌که‌یه.
ده‌وڵه‌تی کوردی شۆڤینیزمی تورک‌و عه‌ره‌ب‌و ته‌نانه‌ت ئێرانیش به دژی
خه‌ڵکی کوردستان هانده‌دات. ئه‌وه‌ی تۆ بڵێیت من ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێکده‌هێنم که له‌سه‌دا حه‌فتای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
دانیشتووی ووڵاته‌کانی دراوسێن، یانی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه
به کرده‌وه جه‌نگ له دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ڕاده‌گه‌یه‌نیت. با
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تی کوردیش هه‌ر ئه‌م حزبه
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا بن که مێژوویه‌کی درێژیان له
به‌رده‌ستیکردن‌و هاوکاریکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا هه‌یه، ئه‌مه له
حیساباتی ستراتیجیکدا ناخوێنرێته‌وه. ده‌وڵه‌تی کوردی بوار بۆ
شۆڤێنیزمی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌کاته‌وه که به ناوی پاراستنی خاکی
نیشتیمان‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سانه‌وه یاری به
هه‌ستی ناسیۆنالیستانه‌ی دانیشتوانی ووڵاته‌که‌یان بکه‌ن‌و به دژی
ده‌وڵه‌تی تازه پێکهاتوو هانیان بده‌ن.
به‌م جۆره‌ش ده‌وڵه‌تی کوردی ڕێگای پیکهێنانی ده‌وڵه‌ت له کوردستان
ئاسان ناکات بگره سه‌خت‌و نزیکه مه‌حاڵی ده‌کات. به بڕوای من
کارکردن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی‌و خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تی غه‌یره
قه‌ومی‌و سکیولار له کوردستان دوو هه‌وڵی ته‌واو جیاوازن. ئه‌گه‌ر
یه‌ک ئاراسته‌شیان هه‌بێت، دوو هێڵی ته‌ریبن که هه‌رگیز به یه‌ک
ناگه‌ن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌مڕۆدا ناکه‌وێته
به‌رامبه‌رکێیه‌کی به‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی کار بۆ پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن (ئه‌گه‌ر هه‌بن!)، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا
نه‌ک ته‌نها هاوکارییان له‌گه‌ڵدا ناکات به‌ڵکو به به‌رده‌وامی
ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت‌و ناوه‌رۆکی دواکه‌وتوانه‌و کۆنه‌په‌رستانه‌و
خه‌ته‌رناکیان ئاشکرا ده‌کات‌و جه‌ماوه‌ر له مه‌ترسی‌و زیانه‌کانیان
ئاگادار ده‌کاته‌وه. ئه‌مه به‌شێکی پێویست‌و دانه‌بڕاوی خه‌باتی
هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌مه‌ڕۆژه‌ی ئێمه‌یه له دژی ناسیۆنالیزم وه‌ک
جووڵانه‌وه‌یه‌ک که به‌ربه‌ستێکی سه‌ره‌کی به‌رده‌م خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانیخوازانه‌ی چینی کرێکاره.
ئه‌م خه‌باته فیکری-سیاسیه بۆ حزبی ئێمه که دروشمی پیکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان به‌رزده‌کاته‌وه پێویستیه‌کی
تایبه‌تیشی هه‌یه. خودی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه دیوار‌و
سنووره‌کانی نێوان ئێمه‌و ناسیۆنالیزم شکسته ده‌کات که ده‌کرێت
ببێته هۆی دزه‌کردنی بیر‌وبۆچون‌و سوننه‌ته ناسیۆنالیستیه‌کان بۆ ناو
حزب. حزب ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌وه هۆشیار‌و ئاگادار بێت‌و ده‌بێت له
خه‌باتێکی به‌رده‌وامدا بین بۆ ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌مان
به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزم. ده‌بێ ئه‌وه ئاشکرا بێت که له به‌رامبه‌ر
ناسیۆنالیزم به گشتی سیاسه‌تمان ته‌حه‌مول سفری (زیرۆ تۆلیرانس)ه.
ماویه‌تی |