شه‌ماڵ علی
درامای گه‌رده‌لوول له گه‌لێک لایه‌نه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت. من لێره‌دا کارم به‌سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری زنجیره‌که‌وه نییه‌و له‌و بڕوایه‌دام که ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌م بابه‌ته‌وه ئاراسته‌ی ئه‌م کاره ده‌کرێت، ده‌کرێت گشتگیر بکرێت‌و هه‌موو کاره‌کانی تریش که به زمانی کوردی به‌رهه‌مهاتووه بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه لێره‌دا جێگای کرێکار‌و ڕه‌نجده‌رانه له‌م درامایه‌دا که گوایه چیرۆکی سێ ده‌یه پێشتر‌و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان له دژی ڕژێمی فاشی به‌عس ده‌گێڕیته‌وه.
هه‌رکه‌س له‌و ده‌ورانه‌دا ژیابێت یان کتێبێکی مێژوویی له‌سه‌ر په‌یدا بوون‌و ده‌رکه‌وتنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن "شۆڕسی نوێی گه‌له‌که‌مان" خوێندبێته‌وه ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانێت که قوربانیده‌ر‌و گیانبازی یه‌که‌م له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا خه‌ڵکی کرێکار‌و هه‌ژار‌و زه‌حمه‌کێشی کوردستان بووه. به‌ڵام له‌م درامایه‌دا چکۆله‌ترین ئاماژه‌ش به رۆڵی ئه‌و خه‌ڵکه نا‌بینیت. که‌سێک ڕاستیه‌کانی ئه‌و ڕابردووه نه‌زانێت‌و له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م درامایه‌وه پێی ئاشنا بێت، وا ده‌زانێت کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی نیشتیمانی یه‌کێتیه‌کی خوێندکاران بووه به باڵێکی چه‌کداریه‌وه.
دیاره ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌و ئه‌م زلکردنه‌وه‌یه‌ی ڕۆڵی خوێندکاران‌و پێشمه‌رگه له‌و ڕووداوانه‌دا ده‌کرێت مه‌به‌ستێکی سیاسی له پشته‌وه بێت‌و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م درامایه، ویستبێتی یان نا پاساوی بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا‌و ئیمتیازاتی به‌رپرسی حزبه‌کان هێناوه‌ته‌وه‌و وای نیشانداوه که هه‌رچی کراوه کاری کۆمه‌ڵێک خه‌باتکار بووه که له پێناوی "شۆڕشدا" ژیانی ئاساییان جێهێشتووه‌و خۆیان له خوێندن‌و کارکردن بێبه‌شکردووه‌و ئێستاش هیچ له‌وه ئاسایی تر نییه که پاداشتی خۆیان وه‌رگرنه‌وه‌و به چه‌پ‌و به ڕاست سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا لووش ده‌ن.
به‌ڵام فه‌رامۆشکردنی ڕۆڵی چێنی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ته‌نها به‌م لایه‌نه‌ی دراماکه‌وه ناوه‌ستێت. ئه‌م درامایه به شێوه‌یه‌کی زۆر ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دیمه‌نێکی تا بڵێی نه‌شیاوو نزم به کرێکار ڕه‌وا ده‌بینێت. که‌سایه‌تی هه‌ردوو حه‌ماڵ (قاله)و (ساله) که‌سایه‌تیه‌کن تا ده‌ست داگریت لاواز‌و ڕیوه‌ڵه‌ن، جاری وا هه‌یه له شێت ده‌چن‌و له ئاسایی‌ترین حاڵه‌تیشداو کاتێک نه‌ختێک عاقڵن ده‌ستی حاجی ماچ ده‌که‌ن‌و خۆیان به‌ساقه‌و به‌قوربانی ده‌که‌ن.
له دیدی جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌دا، وه‌ک دیدی ناسیۆنالیسته کوێره‌کان، له ناو کوردا ململانێی چینایه‌تی نییه. حاجی که بازرگانێکی کورده مامه‌ڵه‌یه‌کی زۆر ئینسانی‌و دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حه‌ماڵه‌که‌دا ده‌کات، خواردنی چاکیان بۆ ده‌کڕێت. یارمه‌تیان ده‌دات، ژنیان بۆ دێنێ. به کورتی هه‌روا له ڕێی خوا سیسته‌مێکی سۆشیالی سازکردووه. ئه‌وانیش وه‌ک براگه‌وره‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌ی ده‌که‌ن‌و له قسه‌ی ده‌رناچن. هه‌تا له پشتمله‌ش به گه‌وره‌ی خۆیانی ده‌زانن.
له درامای گه‌رده‌لوولدا حاجی سه‌رمایه‌دار پیاوێکی ماقوڵ‌و ژیره، ماڵه‌که‌ی حه‌شارگه‌ی شۆڕشگێڕانه، خێزانه‌که‌ی خێزانی شۆڕشه، پاڵه‌وانی شۆڕش (ڕزگار) به‌رهه‌م دێنێ. به‌ڵام قاله‌و ساله‌ی کرێکار دوو که‌سی ڕیوه‌ڵه‌و هیچ له‌باردا نه‌بوون، که حاجی له‌وێ نابێت خه‌ریکی شه‌ڕه‌شه‌قن، که ژن ده‌بینن ده‌ڵێی یه‌که‌مجاریانه‌و وه‌ک نه‌دی‌وبدی سه‌یری ده‌که‌ن، هه‌ر خه‌می ورگیانه‌و بۆ پاروویه‌ک که‌باب هار ده‌بن. به ڕاستی پێم شکنایه‌ت فه‌رهه‌نگ هه‌بێت له دنیادا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی جه‌لیل زه‌نگه‌نه ئاپارتایدی چینایه‌تی تیایدا ڕه‌نگی دابێته‌وه. فه‌زایه‌کی ڕۆشنبیری که ئه‌مه له درامای گه‌رده‌لوول‌و جه‌لیل زه‌نگه‌نه قه‌بووڵ ده‌کات، فه‌زایه‌کی زۆر نه‌خۆش‌و عه‌شیرتیه‌و بۆنی به مۆدێرنیزم‌و شارستانیه‌ته‌وه نه‌کردووه.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه هه‌رگیز نه‌یده‌توانی‌و نه‌یده‌وێرا که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی یان هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی تری ده‌سترۆیشتووی کۆمه‌ڵگا به‌م شێوازه‌ی قاله‌و ساله نیشانبدات، ئه‌وه‌ی که کرێکار به‌م جۆره ده‌نوێنرێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که جه‌لیل زه‌نگه‌نه جگه له تێڕوانینی نزمی خۆی بۆ کرێکار پێی وایه کرێکار بێ ساحێبه‌و که‌س له‌سه‌ری هه‌ڵناداتێ.
حه‌یسیه‌تی کرێکار‌و ڕێزدانان بۆی وه‌ک نان‌و پیداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان خواستێکی سه‌ره‌تایی کرێکاره. هه‌روا به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاده‌ی پێشکه‌وتن‌و ئینسانیبوونی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگایه. فه‌رهه‌نگێك که "هونه‌رپیشه‌کانی" ئاوا نرخ بۆ چینی کارگه‌رو ئینسانه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی داده‌نێت، فه‌رهه‌نگێکی تا بێخ دوواکه‌وتوو خێڵه‌کیه. ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرێکی مۆدێرن له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌یه، نابیت‌و نه‌ده‌بوو ئه‌م بێڕیزیه‌و ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌ی درامای گه‌رده‌لوولی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیایه.
چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ئه‌گه‌رچی خێرێکیان له "شۆڕشه‌کانی" کوردایه‌تی نه‌دیوه‌و تا ئه‌به‌دیش نایبینن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وان سووته‌مه‌نی "شۆڕش" بوون‌و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی گیانفیداکانی بوون. به‌شی زۆری هێزی پێشمه‌رگه له‌وان بوو، قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ئه‌وان بوون، ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالکران هه‌ر که‌س‌و کاری له لادێ به‌جێماوی قاله‌و ساله‌کان بوون. دروسته که ئه‌م جه‌ماوه‌ره ڕه‌ش‌وڕووته به هه‌ڵه‌دا چووبوو، له خۆڕا خۆی کرده سووته‌مه‌نی جووڵانه‌وه‌یه‌ک که سوکانه‌که‌ی به ده‌ستی حاجی بازاڕیه‌کان‌و كوڕه‌کانیانه‌وه بوو. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵه کوشنده‌یه‌ی خه‌ڵک نابێ ببێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی پێیان.
ئه‌وانه‌ی خه‌ریکن شانی کۆنه کوڕه‌کانی حاجی‌و تازه مه‌سئوله‌کان ده‌ته‌کێنن‌و پاساوی گه‌ندکاریه‌کانی ڕابردو‌و تاڵانکاریه‌کانی ئه‌مڕۆیان بۆ ده‌هێننه‌وه، کاسبیه‌کیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه نانی لێ ده‌خۆن، به‌ڵام حه‌قیان نییه سوکایه‌تی به کرێکار‌ان‌و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه بکه‌ن.
به‌و ڕاده‌یه که کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش ئینسانی به‌ڕێز‌و به حه‌یسیه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن. درامای گه‌رده‌لوول په‌ڵه‌یه‌که به ته‌وێڵی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری کوردیه‌وه.
2008-04-24
