|
شەماڵ علی
shemalali@yahoo.com
له دوو ژماره‌ی ئاوێنه‌دا که‌سێک به ناوی سه‌ردار عه‌زیز
سه‌باره‌ت به مارکس‌و مارکسیزم کۆمه‌ڵێک ئیدیعای ناڕاستی
کردووه که
کورتە وەڵامێک هەڵدەگرێت.
مه‌به‌ستم له‌م چه‌ند دێره، زۆرتر له‌وه‌ی داکۆکی بێت له
ئیعتیباری مارکس‌و مارکسیزم، په‌نجه خستنه سه‌ر خاڵێکه
که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به میدیای کوردیه‌وه، به
تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی که ده‌یه‌وێت به ئازاد ناو ببرێت،
هه‌یه.
له به‌شی یه‌که‌می وتارێکدا که نووسه‌رەکەی ناوی ناوه "زه‌رده‌شتیزم:
به‌ره‌و تیوره‌یه‌کی نوێ له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا" له
چه‌ند دیڕدا تۆمه‌تێکی گه‌وره وەک ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگر
دراوەتە پاڵ مارکس‌و کراوه به بنه‌ما بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
مارکسیزم. ئه‌گه‌رچی تێکه‌ڵکردنی کاره‌کته‌ری شەخسیی مارکس
له‌گه‌ڵ مارکسیزمدا کارێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نازانستی‌و
گه‌وجانه‌یه‌و که‌سانێک به‌های زانست‌و فیکر بزانن هه‌رگیز
به‌و جۆره ڕه‌خنه‌ی فیکری تێکه‌ڵ به زه‌مکاری‌و
قسەوقسەڵۆک ناکەن‌و هەرچەندە بۆ وەڵامدانەوەی ڕه‌خنه لە
مارکسیزم هه‌رگیز پێویستمان به‌وه نیه داکۆکی له میژوو
و کاره‌کته‌ری شەخسیی مارکس بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها
بەخاتری گه‌یاندنی زانیاری دروست به خوێنه‌ری کوردزمان
بێت ناکرێت هه‌روا ساده به‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته
ناڕه‌وایه‌دا تێپه‌ڕین.
ئیتیهامی مارکس به‌وه‌ی که باوکی فریدریک
دوماس مناڵی خزمه‌تکاره‌که‌ی ماڵیان واته لینچن دوماسه
دەمێکە باسی هەیە، ئەم ئیدیعایە له بناغه‌دا پشتی به
نامه‌یه‌ک به‌ستووه کە لویز فریبه‌رگه‌ر، خزمه‌تکارێکی
ماڵی ئه‌نگلس(کە هاوڕێ‌و هاوکاری مارکس بوو)، ئەویش له‌پاش
مه‌رگی ئه‌نگلس خۆی، له ٢ی سه‌پته‌مبه‌ری ١٨٩٨
نوسیویه‌تی. ئه‌م نامه‌یه له‌لایه‌ن مێژوونوسی ئه‌ڵمانی
وارنه‌ر بلومینبێرگ ساڵی ١٩٦٢ له ئه‌رشیفی
دامه‌زراوه‌یه‌ک له ئه‌مستردام دۆزراوه‌ته‌وه‌و وه‌ک
دۆکیومێنتێک بڵاوکراوه‌ته‌وه. پرۆفیسۆر تیریل کارڤه‌ر،
که بیوگرافی ئه‌نگلسی نووسیوه، ئاشکرای کردووه که
زۆرێک له باس‌و ئیدیعاکانی ناو ئه‌و نامه‌یه به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ڕاستیه زانراوه‌کانی ژیانی مارکس‌و ئه‌نگلس‌و
جینی مارکس (هاوسه‌ره‌که‌ی مارکس)و لینچن
دوماس(خزمه‌تکاره‌که‌ی ماڵی مارکس‌و دایکی فریدریک دۆماس)
ناکۆکی گه‌وره‌و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه‌و گومان
ده‌خاته سه‌ر سه‌رچاوه‌و مه‌به‌ستی ئه‌و نامه‌یه.
ئه‌م باسه تا ئێستاش که‌یسێکه که
سه‌راپای ته‌م‌ومژو ناڕۆشنیه‌و هیچ که‌س نه‌یتوانیوه
قسه‌ی کۆتایی له‌م بابه‌ته‌وه بکات‌و به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ
ڕاستبوونی نیشان بدات. چه‌نده به‌ڵگه‌ی ده‌ستی دووه‌م‌و
سێهه‌م بۆ سه‌لماندنی ئیتیهامه‌که ده‌هێنرێته‌وه، زۆر
زیاتر لەوە به‌ڵگه‌ی به‌هێز بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
ده‌ستده‌که‌وێت. یه‌کێک له به‌هێزترین به‌ڵگه‌کان
ئه‌وه‌یه که لویز فریبه‌رگه‌ر زیاتر له ٥٢ ساڵ دوای
نووسینی ئه‌و نامه‌یه ژیاوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س هیچ
قسه‌یه‌کی زیاتر‌و ته‌ئکیدێکی دووباره‌ی سه‌باره‌ت به
ئیدیعاکانی ناو ئەو نامه‌یه لێ بیستبێت. دیارە ئەو
ئیدیعایانە تەنها سەبارەت بەوەیە کە مارکس باوکی فریدریک
دوماسە، دەنا باسی لاقه‌کردن‌و خۆبه‌خاوه‌ن نه‌کردنی
کوڕه‌که‌ی زاده‌ی کینه‌و ڕقەو زۆرتر جنێوه تا
ئیدیعایه‌کی جیددی، بۆیه که‌سانێک که ڕێز بۆ خۆیان‌و بۆ
ڕاستی داده‌نێن به‌و جۆره نادوێن.
بەڵام تەنانەت ئەگەر پەیوەندی مارکس لەگەڵ
خزمەتکاری ماڵەکەی –کە لە سەرەتای منداڵداری جینی مارکسەوە
لە لایەن دایکی جینیەوە بۆ بەخێوکردنی مناڵەکانی کچەکەی
نێردراوە- ڕاست بێت، ئەمە چ پەیوەندیەکی بە فیکری مارکس‌و
تیئورە فەلسەفی‌و سیاسی‌و ئابووریەکانی ئەوو کارەکتەری
شۆڕشگێڕانەی ئەوەوە هەیە؟ لە مێژووی فیکر‌و زانست‌دا کەم
نین نموونەی ئەو بیریار‌و زانا گەورانەی کە بەڵگەی
حاشاهەڵنەگر لەسەر پەیوەندی سێکسی دەرەوەی خێزانیان
هەبووە‌و باوکایەتی مناڵەکانیان حاشا لێکردووە، بە بێ
ئەوەی ئەمە بووبێتە بناغەی هەڵسەنگاندن‌و داوەری کردن
لەسەر بیر‌وبۆچوون‌و تیئورەکانیان.
جان جاک رۆسۆ لە ساڵی ١٧٤٥ لەگەڵ تیریزا لاڤاسێر ئاشنا
بووە‌و بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٣ ساڵ بێ هاوسەرگیری‌و دوای
هاوسەرگیریش تا مردنی رۆسۆ لە ١٧٧٨، بە یەکەوە ژیاون. لە
نێوان ١٧٤٥ تاکو ١٧٥٢ پێنج مناڵیان بووە کە هەرهەموویان
"ناشەرعی" بوون‌و ڕۆسۆ لەبری پەروەردەکردنیان ڕەوانەی
خانەی هەتیوان (یاخود خانەی مناڵانی داک‌وباب نادیاری)
کردوون. رۆسۆ لە 'ئیعتیرافەکان'ی‌دا دەڵێ کە بۆ پاراستنی
حورمەتی تیریزا بە کۆمەکی دایکی قایلم کردووە کە دەست لە
مناڵەکانی هەڵگرێت. تۆلستۆی هەر لە سەرەتای هاوسەرگیری
لەگەڵ سۆفیا ئەندریڤنا بیرس هەموو ڕابردووی سێکسی خۆی بۆ
باس کردووە‌و لە نێو ڕاستیەکانی ئەو مێژووە شەخسیەی خۆیدا
دانی بەوەدا ناوە کە یەکێک لە ژنە جوتیارە نیمچە کۆیلەکانی
(سێرفەکانی) کیڵگەکەی خۆی لە لایەن ئەوەوە سکپڕکراوە‌و
کوڕێکی لێی بووە. ناوی ئەو کوڕەو هیچ شوێنەوارێکی لە ژیانی
دواتری ئەو خێزانە‌و تۆلستۆی خۆیدا دیار نییە. تۆماس
جیفرسۆن سێهەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نووسەری بەیانی
سەربەخۆیی ئەمریکا‌و بەرگریکاری سەرەکی مەنشوری مافەکانی
وڵاتە یەکگرتووەکان بووە کە یەکەمین بەندی بە عیبارەتی
'هەموو ئینسانەکان یەکسان‌و ئازاد خولقاون' دەست پێ دەکات،
نەک هەر تەنها کۆیلەی لە کێلگەو کۆشەکەکانی خۆیدا هەبووە
بەڵکو لەگەڵ یەکێک لە ژنەکۆیلەکانی خۆی کە ناوی سالی
هیمینگس بووە سێکسی کردووە‌و شەش مناڵی لێی بووە،
بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک مناڵی خۆی مامه‌ڵه‌یان بکات.
ئەم ڕاستیە دوای زیاتر لە دوو سەدە‌و بە تاقیکردنەوەی
DNA
سەلماوە. لیزارێل ئاینشتاین ناوی کچێکی ئاینشتاینە کە بە
"ناشەرعی" لە جەنیوەری ١٩٠٢دا لەدایک بووە. بە پێی هەندێک
سەرچاوە لیزارێل لە لایەن ئاینشتاین‌و میلیڤای هاوسەریەوە
(پاش لەدایکبوونی لیزارێل هاوسەرگیریان کردووە) هەر بە
مناڵی دراوە بە خێزانیکی دانیشتووی سربیا. ئەم کچە کە هەر
لە مناڵیەوە نەخۆش بووە تاکو نەوەتەکان بە کوێری‌و
بەناوێکی ترەوە ژیاوە‌و لە لایەن ئاینشتاینەوە ئاوڕی لێ
نەدراوەتەوە.
ئایا بە ڕاستی ڕەوایە‌و عەقڵە بۆ هیچ کەس
کە ئەگەر ئەم چیرۆکەی دەستبەرداربوونی ئاینشتاین لە
مناڵەکەی ڕاست بێت خەتێکی ڕاست‌وچەپ بەسەر تیئوری نیسبیدا
بهێنێت‌و هەموو داهێنانەکانی ئەو گەورە زانایە نکۆڵی بکات؟
ئایا هیچ لۆجیکێک لەوەدا هەیە کە کەسێک بە بیانووی ئەوەی
تۆماس جیفرسۆن کۆیلەدار بووە‌و سکی ژنەکۆیلەی خۆی
پڕکردووە‌و نکوڵی لە شەش مناڵی خۆی کردووە، جێگاوشوێنی
مەنشوری مافەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە مێژووی خەباتی
ئازادیخوازانەی ئینسان بۆ ئازادی‌و یەکسانی نادیدە بگرێت؟
یاخود بۆ ڕەخنەکردنی لیبرالیزم لە ژیانی سێکسی ئەوەوە دەست
پێ بکات؟ تۆلستۆی خاوەنی ڕۆمانی جەنگ‌و ئاشتی فەیلەسوفێکی
ڕێبازی ناتوند‌وتیژیە، چ ڕەواییەک لەوەدا هەیە کە
سه‌رکێشیه سێکسیەکانی بکرێتە مەحەکی بیر‌وبۆچوونەکانی؟
ئایا گەر کەسێک مۆڵەتێکی کراوە بە عەقڵ‌و ئیدراکی هاوسەنگی
خۆی نەدات دەتوانێت فەلسەفەو تیئوریەکانی جان جاک ڕۆسۆ
لەبەردەم دادگادا دابنێت‌و تەنها بە هۆی کارەکتەری شەخسی
ئەوەوە حوکمی هەڵوەشانەوە‌و ناڕاستی لەسەر فیکری ڕۆسۆ
بدات؟
هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەگەر میتۆدی
کاکی نوسەری "زەردەشتیزم...." لە هه‌ڵسەنگاندنی مارکس‌و
مارکسیزم سه‌باره‌ت به بیریارانی تریش بگیرێتەبەر،
ڕه‌نگه ناچار بین هه‌موو زانست‌و فیکری چه‌ند سه‌ده‌ی
به‌شه‌ریه‌ت بخه‌ینه لاوه‌و هەموو چراکانی بیرکردنەوە
بکوژێنینەوە‌و هەموو قەڵەمەکان بشکێنین. بەڵام خۆشبەختانە
کەم کەس لەم دنیایەدا هێندە گەوجە کە بەم جۆرە مامەڵەی
مێژووی بیرکردنەوە بکات‌و خەریکی ئەوە بێت تیئوری سیاسی وا
دابنێین کە فەیلەسوفەکەی ٦٠٠ ساڵ پێش مەسیح ژیاوە. لە
بەختی ڕەشی کۆمەڵگای کوردستان ئەم برادەرەو بابەتی ئەو
ئەمڕۆکە پێیان دەوترێت ئەکادیمی‌و 'ڕوناکبیر'.
کۆتایی هەفتاکان‌و سەرەتای هەشتاکان
کابرایەک پەیدا ببوو ناوی مەلا حەمەساڵح شارەزووری بوو،
بەڕیز کتێبی بە ناونیشانی داروین، مارکس،...لە تەرازووی
ژیریدا دەردەکرد. لەوە دەچێت دوای نزیک بە سێ دەیە‌و ئەو
هەموو پەرەسەندنەی زانست‌و فیکر، کەسانی وەک کاکی نووسەری
ئەو وتارانه‌ی ئاوێنه هەر بۆ ئەوە چووبنە زانستگاکان‌و
فیکر‌و فەلسەفەیان خوێندبێت، بۆ ئەوەی حەمەساڵحەکان
لەچاویاندا ڤۆلتێر بنوێنن. ئەمە چ ڕۆژگارێکە کە 'میدیا
ئازادەکانی' چیرۆکەکانی لاقەکردندمان بۆ دەکەن بە سەرچاوەی
تێفکرین‌و جەدەل‌و ساغکردنەوەی ڕاستیەکان؟ بەڕاستی
ڕۆژنامەی ئاوێنە شەرمەزار نابێت کە ستوونی بەردەوام‌و
جێگیر بۆ نووسەری لەم چەشنە تەرخان دەکات؟
دیارە لە میدیای ئەمڕۆی کوردستان‌و
لەسەردەستی 'ڕوناکبیران'و نووسەران مارکس لە نێو
بیریاراندا زۆرترین بڕی بوختان‌و تەزویری دەرهەق کراوەو من
لە نووسینێکی جیاوازدا مۆڕاڵی ئەو 'کەڵە ڕوناکبیرانە' لە
مامەڵەیان لەگەڵ مارکسدا دەخەمە ژێرپرسیارەوە، بەڵام لە
ڕاستیدا کێشەکە بەرلەوەی لەسەر مارکس بێت، لەسەر ئەو
میتۆد‌و شێوە نوسینەیە کە خەریکە لەم بازاڕە نموونەییەی
کوردستان، کە بۆ هەموو بەرهەمێکی خراپ‌و تەزویر لەسەر
پشتە، دەبێتە باو. میدیای کوردستان بە حزبی‌و ئەهلیەوە
خەریکن لاسایی بازاڕی شمەک‌و خواردنی کوردستان دەکەنەوە.
وەک چۆن لەوێ هیچ ڕەقیبێک بەسەر جۆری شمەک‌و خواردن‌و کاتی
بەسەرچون‌و ژەهرەکانی ناوی نییە، وا دیارە لێرەش هیچ
فیلتەرێک بۆ پارزنینی درۆ لە ڕاستی‌و وڕێنە لە فیکر‌و
دیعایەی پوچ لە هەواڵ‌و ڕاپۆرت پەیدا نابێت. ئابووری‌و
سیاسەت‌و ئیدارەی کوردستان ئابوری‌و سیاسەت‌و ئیدارەی
میرەکانی جەنگن، دیاره فه‌رهه‌نگێکیش که له‌م
بارودۆخه‌دا بره‌وی ده‌بێت کاریگه‌ری ئه‌مەی
به‌سه‌ره‌وه‌یه. گەر میدیای بەناو ئازاد دەیەوێت خۆی لە
زەلکاوی ئەمڕۆی کوردستان بپارێزێت دەبێت 'ئازادیەکەی' خۆی
لە 'ئازادی' بازاڕی میرەکانی جەنگ جیابکاتەوە.
١٧-٩-٢٠٠٩ |