|
شێرزاد فاتح
ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران، ڕژێمی
سه‌ركوت و ئیعدامی منداڵان و لاوان و ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی، لیستێكی له
ناوی ڕابه‌ران و هه‌لًسوڕوانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری= حیكمه‌تیست، داوه به
ئه‌نته‌رپۆل و پێی ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه
داواكرون و ده‌بێت ته‌سلیم به جمهوری ئیسلامی ئێران بكرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نته‌رپۆل
كۆێرانه‌و به‌بێ له‌به‌چاو گرتنی ئه‌وه‌ی
كه خودی جمهوری ئیسلامی ئێران ڕژێمێكی تیرۆریسته‌و نه‌ك هه‌ر له ئێران به‌ڵكو به
ئاشكرا له هه‌موو ووڵاتانی دنیا‌و ئه‌وروپاش ده‌ستی ئاوه‌ڵایه بۆ تیرۆركردنی
ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی، نموونه‌ش تیرۆركردنی د. شه‌ره‌ف كه‌ندی، قاسملۆ، غولام
كشاوه‌رز، سدیق كه‌مانگه‌ر و...هتد، ئه‌نته‌رپۆل بێ له‌به‌رچاوگرتنی سیاسه‌تی
تیرۆریستی جمهوری ئیسلامی داواكه‌ی ئه‌وانی قبوڵ كردووه‌و لیستی ناو و پۆسته‌ری
ئه‌وڕابه‌رانه‌ی ئۆپۆزیسێۆنی له‌سه‌ر سایتی خۆیان بڵاوو كردۆته‌وه، به‌مه‌به‌سه‌تی
كاركردن وجێبه‌جێ كردنی داواكه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران. ئه‌نته‌رپۆل له‌بری
ڕه‌تكردنه‌وه و ڕیسواكردنی داواكه‌ی جمهوری ئیسلامی، كه‌چی به ئاشكرا چووته
سه‌نگه‌ری دیفاع له سیاسه‌تی تیرۆر‌و ئیعدامی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ئه‌م كه‌سایه‌تییانه هه‌موو كه‌سانی
سیاسی و ناسراوی ئۆپۆویسێۆنی ئێرانی و جمهوری ئیسلامین، ئه‌مه‌نانه مێژوویه‌كیان
هه‌یه له خه‌بات له دژی ئه‌م ڕژێمه، ئه‌م ئینسانانه سڵه‌هایه به‌هۆی
هه‌ڵسوڕانی سیاسیانه‌وه له لایه‌ن ئه‌م ڕژێمه‌وه تاقیب ئه‌كرێن، ئێستا چ شتێك
له‌وه ڕیسواتره كه تاوانی تیرۆریستیان بۆ ده‌تاشرێت و ئه‌نته‌رپۆلیش به‌وپه‌ڕی
نامه‌سئولییه‌ته‌وه ئه‌م تۆمه‌ته پووچ و ڕیسوایه قبوڵ ئه‌كات! ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌نته‌رپۆل ده‌یكات و خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر
ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی و ئه‌بێت مایه‌چووچ بكرێته‌وه.
وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
پۆلیسی نێوده‌وله‌تی (ئه‌نته‌رپۆل)، پێویسته ئه‌نته‌رپۆل داوای لێبوردن له‌و
ئینسانه ئۆپۆزیسێۆنانه‌ی جمهوری ئیسلامی بكات و خۆی نه‌كات به ئالییه‌تێك به
ده‌ستی جمهوری ئیسلامی تیرۆریستی ئێرانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته
دڕنده‌و دژی ئینسانییه‌كانی.
شكست و ڕیسوای بۆ ڕژێمی ئیعدام و
تیرۆریستی جمهوری ئیسلامی و هاوكارانیان
شێرزاد فاتح
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانی منداڵان
24 دیسمبری 2009 |