|
له ژماره 437 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا، وه دواتریش له‌چه‌ند سایتی ئه‌نته‌رنێتیدا،
له‌به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌زبه‌ر كردنی قورئان بۆ منداڵان له لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه له
ژێر ناونیشانی "خوله‌كانی ئه‌وقاف و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵان..!!"
به‌دوای ئه‌ودا و سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له له ژماره‌ی 6 ئۆكتۆبه‌ردا
چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵدا
سازدرا. دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و چاوپێكه‌وتنه‌ی من هه‌روه‌ها
بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی تر له‌م باره‌وه له لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه، به
ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌ریوان
نه‌قشبه‌ندی له ڕۆژی 15-7-2008 له سایتی ئاوێنه‌دا به‌ناوونیشانی "ئیسلامی و
عه‌لمانی داخ به ئه‌وقاف ده‌ڕێژن" نووسینێك بڵاوكرایه‌وه كه نیگه‌رانی و وه‌ڵامی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه به‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بڵاو كرانه‌وه،
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی به من ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك یه‌كێك له‌و كه‌سه عه‌لمانیانه‌ی
كه زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م نووسیوه، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وقاف
جێگه‌ی سه‌رنجی منه‌و به پێویستم زانی وه‌ڵامی پێده‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌م كه سه‌رباری پرۆسه‌ی
به‌رده‌وامی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه بۆ قۆرغ كردنی بیروهۆشی مندڵان و
گۆشه‌گیركردنیان له حوجره‌كان و مزگه‌وته‌كاندا، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ده‌یه‌وێت
بۆ ئێمه ته‌وزیح بدات كه ئه‌و منداڵانه ئازادانه به‌شداری ئه‌و خوڵانه ده‌كه‌ن
وبه ئاگاداری و بڕیاری به‌خێوكه‌رانیان هاتوون. ئه‌و ده‌یه‌وێت بێئاگایی خۆی
له‌وه‌نیشان بدات كه ئه‌و منداڵانه به‌ته‌مه‌ن زۆر بچوكن و ئه‌سڵه‌ن له
ته‌مه‌نێكدا نین كه بتوانن بڕیاری خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان
نه‌كردنیان له‌م جۆره خولانه‌دا، وه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م منداڵانه ناتوانن سود
و زیانه‌كانی خولی قوئان ئه‌زبه‌ركردنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بزانن. ئه‌مه ئیتر
نا‌توانیت ناوی لێبنێیت "بڕیاری ئازادانه"، ئاگاداری خانه‌واده‌كانیان ناكاته
حه‌زوئاره‌زووی منداڵه‌كان، له لایه‌ك ئێوه خه‌ریكن ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به عورف
و باو ساڵانه ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، له لایه‌كی تریشه‌وه به‌شێك له‌و خانه‌وادانه
به هۆی شاره‌زا نه‌بوون و كه‌می ڕاده‌ی ووشیارییانه‌وه پێیان وایه كارێكی باش
ده‌كه‌ن و ئه‌شێ به‌زۆریش بیان نێرن بۆ خوله‌كان، چونكه له‌كۆمه‌ڵگای كوردستاندا
زۆر كردن و سه‌پاندن به‌سه‌ر منداڵاندا سه‌ره‌تاییترین شتێكه ڕۆژانه ده‌ستی بۆ
ده‌برێت له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه بێ گوێدانه حه‌زوئاره‌زووه‌كانی منداڵان و
مافه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له مانشێتی نووسینه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێ
"ئیسلامی و عه‌لمانی داخ به ئه‌وقاف ده‌ڕێژن"، دیاره تا ئه‌و جێگایه‌ی به
ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه له‌م سه‌ری میانڕه‌ویانه‌وه تا ئه‌و په‌ری توندڕه‌وو
تیرۆریستیان، ئاشكرایه كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردستان بكه‌ن به نموونه‌ی
ووڵاتی ئه‌فغانستان و سعودیه و جمهوری ئیسلامی ئێران، ئیتر خوێنه‌ر باش ده‌زانێ
كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان به ئه‌فغانستان و جمهوری ئیسلامی ئێران یانی چ مه‌ئسات و
جه‌هه‌نه‌مێك بۆ منداڵان و ژنان به‌تایبه‌تی، وه بۆ كۆمه‌ڵگا به‌گشتی! لێره‌ویه
ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به جواب هاتبن ئه‌وا ئه‌وان شینی
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی هه‌موو ئامرازه‌كانی جێبه‌جێكردنی داب و نه‌رێتی ئاینی و
په‌روه‌رده‌ی ئاین وه به‌گشتی هه‌وڵی به‌ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگا ومل كه‌چ كردنیان
ده‌ده‌ن به یاساكانی سه‌رده‌می نه‌زانی و تاریكی، یانی به‌كورتی شینی ئه‌وان بۆ
هه‌ریسه‌كه‌یه نه‌ك بۆ خه‌مخۆریان بۆ منداڵان وه‌ك ئینسان و خه‌می په‌ره‌وه‌رده
كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م.
به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه‌ی به عه‌لمانییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، دیاره ئاشكرایه كه
ئه‌و براده‌ره‌ی ئه‌وقاف مه‌به‌ستی له عه‌لمانییه‌ت شه‌خسی من (من و ئه‌و كه‌سه
عه‌لمانیانه‌یه كه له‌سه‌ر خوله‌كانی ئه‌زبه‌ركردنی قورئان له‌لایه‌ن
ئه‌وقافه‌وه بۆ منداڵانیان نووسی) ئامانجی من شتێكی تره‌و په‌یوه‌ندی به داخ
ڕشتنه‌وه نییه به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌ڕاستی من هیچ داخێكی شه‌خسی
ئه‌وانم له‌دڵ نییه تا بمه‌وێت پێیان بڕێژم، به‌ڵكو ئامانجی من مه‌سه‌له‌یه‌كی
مرۆیییه، وه خه‌م و ئه‌ركێكی په‌روه‌رده‌ییه بۆ منداڵانی كوردستان به پێی
فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ته‌واو ئاشنا‌و نزیكه له دنیای منداڵان و گه‌شه‌كردنی باری
فیكری و جه‌سته‌یییان، نووسینه‌كانی من ڕه‌خنه‌یه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
به تایبه‌تیش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری، كه ئه‌ركی ئه‌وانه كاتی
ده‌ست به تاڵی و پشوی قوتابخانه‌كان به خولی به‌سود پڕ بكه‌نه‌وه بۆ منداڵان له
بری خولی ئه‌زبه‌ر كردنی قورئان. قسه‌و باس و ڕه‌خنه‌كانی من له سه‌ر په‌روه‌رده‌و
فێركردنی منداڵان ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌كی قووڵه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌و
په‌روه‌رده‌ی منداڵان، وه ئه‌نجامی خوێندنی باڵا‌و كاركردنمه وه‌ك مامۆستا و
په‌روه‌ردكار، وه هه‌روه‌ها كاركردی نزیكه‌ی 10 ساڵم له‌گه‌ڵ منداڵان و سه‌نته‌ری
به‌رگری له مافه‌كانی منداڵاندا چ له كوردستان و عێراق، وه چ له ئه‌وروپا، نه‌ك
داخ ڕشتن به ئه‌وقاف وه‌ك ئه‌و براده‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنیان لێی حاڵی
بووه. بۆیه به ڕاستی هه‌ر له مانشێتی نووسینه‌كه‌یه‌وه تێكه‌ڵ كردن و ڕیزكردنی
ئه‌م دووناوه عه‌لمانی و ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌وه ئه‌مه ئیتر دووباره
بێئاگاییانه له‌چۆنێتی و شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵان و ئامانجی
ئه‌م ئێمه له‌م پرۆسه‌یه‌دا. كه به‌ته‌واوی دوودنیای جیاواز‌و دووفه‌لسه‌فه‌ی
جیاواز دوو مرۆڤی ته‌واو جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
له جێگایه‌كی تر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقاف ده‌ڵێ" به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
خۆیان ناوناوه (عه‌لمانی) ئیشیان بووه به‌ره‌خنه‌گرتنی مه‌لای مزگه‌وته‌كان‌و
دروستكردنی مانشێت له‌سه‌ریان‌و هه‌ندێكیشیان، هه‌ر هاتنه‌گۆ، به‌سوك‌و ئاسانی
ده‌ڵێن: باشه ئه‌وقاف ئیشی چییه؟ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌زاره‌تی خادیمه
گه‌نده‌ڵه‌كانه‌و..هتد)"هه‌روه‌ها له شوێنێكی تر ده‌ڵێ" من دوو كابینه‌یه
له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا كارده‌كه‌م‌و خوازیاربووم یه‌كێك له‌و «عه‌لمانی»و
«ئیسلامی»یانه، پرۆژه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و گونجاوی پێبێت، كه تێیدا مافی هه‌موان
پارێزراوبێت‌و له‌گه‌ڵ دۆخی یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستاندا
هه‌ڵبكات، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌م نه‌دیوه‌و نه‌بیستوه، بۆیه
تكایه له‌بری ره‌خنه‌و هێرشكردن، پرۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و رێكخستنی باشتری
ئازادی ئاینی‌و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن"
دیاره من هچ كات ڕه‌خنه‌م له مه‌لا نه‌گرتووه به‌ده‌ر له سیسته‌می ووڵات و
ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و به‌گشتی به‌ده‌ر له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
شێوازی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتیان، چوونكه ئاشكرایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وابه‌سته‌یه
به سیسته‌م و یاسا‌و ڕێسای وڵاته‌وه، كه مه‌لاش بۆخۆی ئامرازێكی جێبه‌جێكردنی
ئه‌م په‌یام و یاسایه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه، لێره‌وه‌یه من ڕه‌خه‌م گرتووه نه‌ك
ڕه‌خنه گرتن له مه‌لا وه‌ك تاكه كه‌سێك له كۆمه‌ڵگادا، ئیتر نازانم كاكی
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقاف پێی وایه منێكی عه‌لمانی ده‌بێ چ
چاوه‌ڕوانییه‌ك له مه‌لا بكه‌م!
كاتێكیش قسه دێته‌سه‌ر پرۆژه و داوای هاوكاری، ڕیشه‌ی كێشه‌كه له‌وێوه‌یه كه
عه‌لمانی و ئیسلامی دووبیركردنه‌وه‌ی جیاواز‌و دوور له‌یه‌كیان هه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی
په‌ره‌وه‌رده‌و فێركردنی منداڵان، ئه‌وه‌ش كه من ئامانجمه وه‌ك كه‌سێكی عه‌لمانی
نابێ و ناكرێ منداڵ له ئاین و كاری حیزبی و سیاسی و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تر كه
له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و توانایی جه‌سته‌ی و فیكری منداڵان، وه له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره
پێشێلكارییه‌كی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیاندا نایه‌ته‌وه، نزیك بكرێته‌وه. ئێوه‌ش چ
وه‌ك حكومه‌ت و چ وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌و كارانه یان لانی كه‌م به ئاشكرا
به‌شێك له‌و كارانه به‌سه‌ر منداڵاندا ده‌ده‌ن، ناكۆكی و له‌به‌رامبه‌ر
وه‌ستانه‌وه‌ی من بۆ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. سه‌رباره‌ت
به ئاین و خولی ئه‌زبه‌ر كردنی قورئان بۆ منداڵان، مه‌سه‌له‌كه جیاوازه‌و
په‌یوه‌ندی به " پرۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و رێكخستنی باشتری ئازادی ئاینی‌و
گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن" ه وه نییه! به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه
له‌وێوه‌یه كه به‌رنامه‌و فه‌له‌سه‌فه‌كه‌ی تۆ منداڵان فێری گۆشه‌گیری و
كۆنه‌په‌رستی و توند‌و تیژی ده‌كات و دژی پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی منداڵانه، وه
ئامانجی من و به‌رنامه‌ی منیش مرۆڤی ئازاد و ئارام دوور له توندوتیژی بۆ خۆشبه‌ختی
و پێشكه‌وتووی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده‌و به‌رهه‌م ده‌هێنێت، منداڵ په‌یوه‌ندی
به ئازادی ئاینه‌وه نییه‌و ناكرێ ئه‌م مه‌سه‌لانه به‌و شێوه‌یه تێكه‌ڵ بكرێن.
له‌كۆتاییدا من ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ك
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌ئه‌ندازه‌ی چه‌ندین ووڵاتی دنیا سه‌روه‌رت و
سامانی له‌به‌رده‌ستدایه، وه یان وه‌زاره‌تێك وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده كه
به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه ئه‌گه‌ر خه‌می منداڵان و په‌روه‌رده‌و فێركردنیه‌تی
به‌شێوازێكی زانستیانه‌ی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م، ناكرێت قوتابخانه‌و ده‌یان خولی
هاوینه‌ی پڕ سود بۆ منداڵان بكاته‌وه؟ هه‌ر وه‌ك چۆن له دنیای پێشكه‌وتوودا
باوه‌و هه‌یه ده‌كرێ له كاتی هاوینانیشدا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان
كار ده‌كه‌ن یان هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن قوتابخانه به‌رده‌وام
كراوه بێت له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی منداڵان له‌خواردن و
خواردنه‌وه‌وه بگره تا هه‌موو پێداویستییه‌كانی سه‌رحاڵی و خۆشی بۆ منداڵان،
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌یه‌ك له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كی نزیك له‌یه‌ك و هه‌ر
هه‌فته‌یه‌و كاركردنی چه‌ند مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵیاندا به تایبه‌تیش مامۆستای
وه‌رزش و وێنه‌و مۆسیقا، یان مامۆستای كۆمپوته‌رو زمانی ئینگلیزی ...هتد، هه‌روه‌ها
هه‌رجاره‌و سه‌ردانی كارگه‌و دامه‌زراوه‌و ده‌زگایه‌ك كه منداڵان لێی فێرببن و
شتێكی تازه‌ی تیابێت بۆیان، ئه‌م كاره گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به گه‌شه‌ی جه‌سته‌ی و
فیكری منداڵان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانیاری‌یان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و به‌پێی
به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی پوخت و نه‌خشه بۆ داڕێژراو بكرێت، ئه‌مه ئیتر یه‌كێك
له‌و پرۆژانه‌یه كه هیچ شتێكی عه‌جیب و غه‌ریب نییه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت
بودجه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌وه‌ی كه ڕۆژانه له‌ده‌می خه‌ڵكی ده‌گرنه‌وه‌و به تاڵانی
ده‌به‌ن، به‌شێكی زۆر كه‌می بۆ خزمه‌تكردن به منداڵان و گه‌شه‌ی فكری و
ته‌ندروستیان خه‌رج بكه‌ن و واز له‌م خولی ئه‌زبه‌ر كردنانه بێنن. گله‌یی ئه‌وه‌ش
نه‌كه‌ن بڵێن كه‌س هاوكاریمان ناكات و پرۆژه‌یان نییه.
|