شوكاك عه‌بدولستار
"ڕۆژانی 25 و 26 ی مانگی ئاب له‌شاری هه‌ولێر,
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌دواداچوونی تووندوتیژی دژ
به ژنان له‌كوردستان‌و وه‌زاره‌تی كار‌وباری ژنان
له‌حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار‌وباری نیشته‌جێ بوون سێهه‌مین
كۆنفرانسی خۆی به‌ئامانجی دانانی ستراتیژێك بۆ
چۆنیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژ
به‌ژنان له‌عێراق ڕێكخست. كه‌نوێنه‌رانی
وه‌زاره‌ته‌كانی (كار‌و كار‌وباری كۆمه‌لایه‌تی، مافی
مرۆڤ, ناوخۆ, داد, په‌روه‌رده, ته‌ندروستی,
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له حكومه‌تی
هه‌رێم) و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و زۆربه‌ی
وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و كوردستان تایبه‌ت به
مه‌سه‌له‌كانی ژنان ئاماده‌بوون ..."
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كورته‌ی هه‌واڵێكه كه ڕۆژی
25ی ئاب له سایتی " ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" دا
بلاو بووه‌ته‌وه. بیگومان بۆ كه‌سێك كه ئاگاداری
كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نه‌بێت به‌كه‌مێك
لێووردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لیسته دوور‌و درێژه
له ناوی ئه‌و هه‌موو وه‌زاره‌تانه‌ی عێراق‌و هه‌رێم‌و
ڕێكخراووكاربه‌ده‌ستانه‌و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانیش, كه‌له پاڵ یه‌كدا ڕیزكراون,
سه‌رنجی ده‌چێته سه‌ر ئاستێكی بالا‌و فراوان
له‌ئاماده‌باشیه‌ك بۆ سازدانی ئۆپه‌راسیۆنیك
كه‌ده‌بێ به‌ئه‌كیده‌وه ئه‌نجامێكی گونجاو بۆ
چاره‌سه‌ری كیشه‌ی ژنان و توندوتیژیه‌ك
كه‌رووبه‌روویانبۆته‌وه بداتبه‌ده‌سته‌وه و ژنان
له‌و گرفت‌و مه‌ینه‌تیانه ڕزگاركات كه‌ڕۆژانه
قۆربانی لێبه‌رهه‌مدێت. به‌لام سه‌د مه‌خابن
ئۆپه‌راسیۆنیكی ئاوا‌و ڕیزگه‌لێك له‌م دام‌و
ده‌زگایه‌ی كه‌ناویان هاتووه جگه‌له نان وپیاز
پێوه‌خواردن به‌مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه هیچی تری
لێناكه‌وێته‌وه. چونكه خودی ئه‌م دام وده‌زگاو
وه‌زاره‌ت و حكومه‌تانه خۆیان سه‌رچاوه و هۆكاری
بێمافی وژێر ده‌سته‌یی ژنان و داسه‌پاندنی
فره‌هه‌نگی پیاوسالاری و جیاكاری نێوكۆمه‌ڵگان.
حكومه‌ت وداموده‌زگاو وه‌زاره‌تێك كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای
نه‌ته‌وه‌چێتی و به‌پشت به‌ستن به‌شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی، ده‌ستوری ولاتیان داڕشتبێت و ئاین و
به‌های قه‌ومی وناموسپه‌رستی و پیاوسالاریان
سه‌روه‌ر كرد بێت به‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگاوه چۆن
ده‌توانن توندوتیژی له‌دژی ژنان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر
كردن به‌رن.
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نزیك به دوو ده‌یه‌ی حزبه
بۆرژوا ناسیونالیستیه كوردیه‌كاندا, دیارده‌ی فراوانی
توند‌و تیژی و كوشتنی ژنان‌و ناچار كردنیان به
خۆسوتاندن‌و خۆكوژی زۆر زیاتر و به‌رچاوتر
به‌به‌راورد له پێش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا په‌ره‌ی
سه‌ندووه‌و ڕۆژانه هه‌واڵه‌كان‌و ئاماره‌كانی
میدیاكان‌و ده‌زگانی خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌واهی
له‌سه‌ر ئه‌م واقعیته تاڵه‌ی ژیانی ژنانی كوردستان
ئه‌ده‌ن. توندوتیژی دژ به ژنان, خۆی زاده‌ی
هه‌ڵاواردن ونایه‌كسانییه‌كه كه‌له كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بنیات نراوه‌و ڕیشه‌كێش كردن‌و
له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی به‌نده به ئاڵوگۆڕێكی
ڕیشه‌یی له كۆمه‌ڵگادا‌و نه‌هێشتنی هۆكاری ئه‌سلیی
نایه‌كسانیی نێوان ئینسانه‌كان. نه كۆنفرانس‌و
سیمیناری ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا قه‌ومی‌و
دینیه‌كان‌و نه‌ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نیه‌كه‌یان ده‌توانێ ئه‌م كاره بكات‌و نه
ده‌یكه‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه ته‌نها خۆی ڕۆژانه
توندوتیژی دژی ژنان به شێوازی جۆراوجۆر به‌رهه‌م
دێنێته‌وه, به‌ڵكو هه‌ڵاواردن‌و نایه‌كسانی سیستماتێك
كردوه‌و چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ داڕشتوه‌و كۆمه‌ڵگای
له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات. قانوونه‌كانی ئه‌حوالی
شه‌خسی, قانوونی پیاده‌كرن‌و سه‌پاندنی توندوتیژیین
به‌سه‌ر ژناندا. قانونی ڕاگرتنی نایه‌كسانی نێوان ژن‌و
پیاون. قانونی ملكه‌چ كردنی ژنانن بۆ كۆنه‌په‌رستیی
شه‌ریعه‌ت‌و پیاوسالاریه‌ك كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی
كه‌مێك موته‌مه‌دندا جێگای شه‌رم‌و ئاره‌قه‌ی
شه‌مه‌زاری ڕشتنه.
به‌پێچه‌وانه‌ی كبوونه‌وه و كۆنفرانسیكی له‌م
جۆره، ده‌بی ژنان و خه‌لكی ئازادیخواز بۆ ڕێگرتن
له‌م ئوقیانووسی تاوانی تووندوتیژی دژی ژنان‌و كوشتنی
ژنانه, ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و یاسایه‌ی كه له پشت ئه‌م
تاوانانه‌وه‌ن بپێچرێنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات‌و یاسایه‌ك
كه‌ئازادی‌و یه‌كسانی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ ته‌واوی
كۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م بكات, دابمه‌زرێت. حزبی كۆمونیستی
كرێكاریی كوردستان سه‌نگه‌ری خه‌باتی به‌دیهێنانی
یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان‌و پیاوانه‌و په‌یوه‌ست
بوونی ژنان‌و پیاوانی یه‌كسانی خواز به
ڕێزه‌كانیه‌وه زامنی به‌دیهێنانی دنیایه‌كی باشتره,
كه‌تیایدا كوشتنی ژنان‌و تووندوندوتیژی دژی ژنان
ده‌چنه لاپه‌ره‌ی كتێبه‌كانی مێژووه‌وه.