سیروان ئه‌مین
مه‌ککه‌و مه‌دینه له پله‌ی سه‌دوبیست هه‌شتدایه له دونیادا بۆ نایه‌کسانی نێوان ژنان و پیاوان
یه‌که‌م
یانه‌ی ئابوری جیهانی له ڕاپۆرتێکدا که ئه‌مساڵ بڵاوی کردوه هه‌رسێ وڵاتی سعودیه‌و یه‌مه‌ن و چاد یه‌که‌م دوه‌م و سێه‌می دنیان له ڕوی نه‌بوونی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو به تایبه‌تیش له بواره‌کانی کار و خوێندن و به‌شداری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها نه‌رویچ به پله‌ی یه‌که‌م و فینلاند و سوید و ئایسلاندیش له پێشه‌وه‌ی وڵاتانن شایانی باسه سه‌د و یه‌ک ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌نگدانی ژن له فینلاند به ڕه‌سمئ ناسراوه.
دووه‌م
ده‌بێ له کاتی مه‌وسمی حه‌جدا ئاوده‌ستی پێنج مزگه‌وت پاک بکاته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی له نوێژی جه‌ماعه‌ت دواکه‌وتووه!
قازیه‌کی سعودی بڕیاری دا که هه‌تا دوای جه‌ژن و له کاتی حه‌جدا ئاوده‌ستی پێنج مزگه‌وت به پیاوێکی ئاسیای که بۆ کارکردن ڕوی کردۆته ئه‌و وڵاته پاک بکاته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی له نوێژی جه‌ماعه‌ت دواکه‌وتووه، به پێی هه‌واڵه‌که هه‌یئه‌ی ئه‌مر به‌معروف و نه‌هی له مونکر چاودێری کابرایان کردوه که چه‌ندا جار له نوێژی جه‌ماعه‌ت دوا که‌وتوه بۆیه قازیه‌کی ئه‌و هه‌یئه‌یه بڕیاری داوه که تا دوای جه‌ژن ئه‌و کابرایه خه‌ریکیپاککردنه‌وه‌ی ئاوده‌ستی پێنج مزگه‌وت بێت. هه‌ر له‌و دوایانه‌ش‌دا گه‌نجێکیان سزا داوه به‌وه‌ی که به‌شێکی قورئان و چل حه‌دیس له به‌ر بکات چونکه له بازاڕدا له گه‌ڵ کچێک قسه‌ی کردوه.
سێیه‌م
به‌رده‌که‌ی که‌عبه به‌ردێکه له به‌هه‌شته‌وه هاتوه، به‌ڵام به‌هه‌شت له کوێیه؟؟؟؟؟
زه‌غلول نه‌ججار که داعیه‌کی ئیسلامیه داوای له موسڵمانان کرد که به‌ردی ڕه‌شی که‌عبه بپشکنن بزانن به‌ردێک نیه له جه‌نه‌تته‌وه هاتبێت وه‌ک پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان باسی ده‌کات؟ زه‌غلول سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی که میکرۆیه‌ک یان دوو میکرۆ به‌رد بۆ پشکنینی زانستی هیچ زه‌ره‌رێک نا دا له به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌ی که‌عبه ئه‌گه‌ر بۆ کاری خێر بێت و به قازانجی ئومه‌تی ئیسلام بێت. زۆرێک له ئیسلامیه‌کانی میسر قسه‌کانی نه‌ججاڕیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ بت په‌رستی له قه‌ڵه‌مدا.
چه‌ن ساڵیش ده‌بێت زانا ڕۆژئاوایه‌کان و نوسه‌ره عیلمانیه‌کان ده‌ڵێن به‌ردی ڕه‌ش نێزکێکی ئاسمانیه و که‌وته‌ته سه‌ر زه‌وی وه‌ک زۆرێک له نیزکه‌کانی تر، به‌ڵام دینی ئیسلام وای کردوه که خه‌ڵک ماچی بکه‌ن و به ده‌وریا بخولێنه‌وه.
ئه‌مانه ته‌نها هه‌واڵێکی یه‌ک ڕۆژی سایتی ئه‌لعه‌ره‌بییه بوو ده‌رباره‌ی ئیسلام، ڕۆژانه ده‌یان هه‌واڵی وا ده‌بیسن له وڵاتانی ئیسلامی‌دا که به‌س بۆ پیکه‌نین و کۆمیدیا باشه.
