|
سیروان ئه‌مین |
وا بۆ زیاتر له مانگێک ده‌چێت سوپای عێراق هاتۆته سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستی کردوه به مانۆڕ لێدان. هاتنی سوپای حکومه‌تی مه‌رکه‌زی بۆ سنوره‌کانی هه‌رێم خه ڵکی ناوچه‌که و کوردستانی تووشی دڵه‌ڕاوکێ کردوه و مه‌ینه‌تی و به‌دبه‌ختیه‌کانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسمان بیر دینێته‌وه.
حکومه‌تی مالکی- تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رچی کێشه‌ی عێراق هه‌یه له ژێرخان و ژیانی خه‌ڵک و ڕێگاوبان و جاده و ساختمانه‌کانیان ته‌واو چاککردبێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی برسێتی و گرانی بازاڕ چاره‌کرابێ و ڕێژه‌ی بێ‌کاری هاتبێته سه‌ر سفر و ئه‌من و ئاسایش ته‌واوی عێراقی گرتبێته‌وه و ته‌نها کوردستان مابێت که پێویستی به سوپا دڕنده‌که‌ی مالکی بێت هه‌تا ئه‌من و ئاسایشییان بۆ دابین بکات.
مانگ و هه‌فته نییه سه‌رانی ئه‌م حکومه‌ته به شێوه‌یه‌کی ڕێک پێک سه‌ردانی جمهوری ئیسلامی ئێران نه‌که‌ن و مه‌شوه‌ره‌ت ئامۆژگاری وه‌رنه‌گرن و له‌وێشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ن.
دوا سه‌ردانی حکومه‌تی پرۆ جمهوری ئیسلامی بۆ ئێران هه‌مام حمودی بوو له ده‌می مالکیه‌وه له تاران به‌جۆرێک ڕایگه‌یاند که ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر ئه‌وه بوون که کاتی خۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیاریکرد، واته تا هێڵی سی و شه‌ش یان خه‌تی شین.
بۆ ئێمه خه‌لکی کوردستان ئه‌و قسانه تازه نییه و ده‌زانین چی ده‌گه‌یه‌نێ، سه‌رانی به‌غدا ئه‌گه‌ر شه‌وێ ئارام نوستن و ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕای نه‌چه‌ڵه‌کاندن بۆ به‌یانییه‌که‌ی ده‌که‌ونه لێدوان دابه‌شکردن دژی خه‌ڵکی کوردستان، بیریان چووه تا ئێستا له باخچه‌ی سه‌وز هه‌مه‌ره‌کانی ئه‌مریکا ده‌یانپارێزێ.
ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته با بڕوات جارێ چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و هه‌موو ئاواره عێراقیانه بدۆزێته‌وه وا له ئوردن و سوریا و ئیمارات له‌به‌ر به‌دبه‌ختی و نه‌بوونی خه‌ریکی سواڵ و سه‌ده‌قه‌ن.
با ده‌سه‌ڵاتی عێراق بڕوات باری ژیانی کرێکاران و بێکارانی بێ شومار چاره‌سه‌ر بکات، با ڕێ له هه‌موو ئه‌و فه‌ساد و دزیه بگرێت که به ئاشکرا و بێ په‌رده سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک به تاڵان ده‌به‌ن.
تا ئێستا به‌رد و بلۆک و سه‌نگه‌ر شار و شه‌قامه‌کانی عێراقی کردۆته به‌ره‌یه‌کی جه‌نگ و سه‌ر کۆڵان و جاده نیه ده‌یان ته‌ن کۆنکریتی لێ نه‌بێت.
بۆ حکومه‌تی عێراق پێی وایه هه‌موو شتیکی کردوه ته‌نها کوردستان ماوه و پێویستی به سوپاکه‌ی ئه‌وه تا ئه‌من و ئاسایشی بۆ دابین بکات؟
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه که باسمکردن کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی کوردی عاشق به ده‌سه‌ڵات له به‌غداد دانیشتون و خه‌ریکی سازشکارین تا کورسیه‌کانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن، بیریان چووه ته‌مه‌نی کورسیه‌کانیان له گه‌ڵ ته‌مه‌نی هه‌رێمی کوردستان دایه و به جیگیرکردنی سوپای عێراق له ناوچه کوردنیشه‌کان ئیتر ڕه‌واجیان نامێنێ.
له حه‌ڤده ساڵی ڕابووردودا فرسه‌تی گه‌وره‌و باش هاته ئاراوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاری خه‌ڵکی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و ئیسلامی عێراق، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاکه که‌سی پارتی و یه‌کێتی ئه‌م فرسه‌ته‌ی نه‌دایه خه‌ڵکی کوردستان و ئێستاشی له گه‌ڵدابێ ڕێگرن له به‌رده‌م پرۆسه‌ی جیابونه‌وه‌دا.
سبه‌ینێ که قه‌پ و چڕنوکه‌کانی سوپای عێراق له‌وه تیژ تر بێت سوپا‌و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی جمهوری ئیسلامی چیان له خه‌ڵکی کوردستانی ئێران کرد دوای شۆڕشی ساڵی 57 (1979)، سوپای عێراقیش هه‌مان ڕه‌فتار دووباره ده‌کاته‌وه.
|
|
