|
له
خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 13.06.2008 که ته‌له‌فیزۆنی نه‌ورۆز راسته‌وخۆ په‌خشی
ده‌کرد مه‌لاکه په‌یتا په‌یتا له خوا ده‌پاڕایه‌وه که دوژمنانی خودا
له ناو بچن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وا ژه‌هر ده‌ڕێژن و گه‌نجه‌کان له ڕێگا
ده‌رده‌که‌ن.
سه‌ره‌تا من
نازانم ئه‌وه چ حکومه‌تێکی عیلمانیه وا سه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاژانسه
ئه‌وروپی و ئه‌مریکیه‌کانی باس ده‌که‌ن، له‌م لاشه‌وه تهلهفیزۆنێکیان داناوه
ژه‌هری مه‌زهه‌بی ده‌ڕێژێ و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی مه‌لا په‌خش ده‌کاته‌وه که
زۆرێک له وڵاته ئیسلامیه‌کانیش ئه‌و کاره ناکه‌ن؟
ژه‌هر
ڕشتنه‌که که مه‌لا باسی ده‌کرد به ئاشکرا مه‌به‌ستی نوسه‌ره بوێره‌کان بوو وه‌ک
ئارام ڕه‌شید و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئه‌وانی تر، وه داوای له گه‌نجه‌کان
ده‌کرد ئاگادار بن و ژه‌هر خوارد نه‌بن.
مه‌لا و
فه‌قێکانی کوردستان زانست و لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتنیان لێبووه به ژه‌هر و
جنێو و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکانی ساده و ساکاری کوردستان هانبده‌ن بۆ کاردانه‌وه‌ی
توندوتیژی به‌رانبه‌ر نووسه‌ره بوێره‌کان.
مه‌لاو
فه‌قێکانی کوردستان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک نوسراوه‌کان نه‌خوێننه‌وه و به‌رانبه‌ر
نووسه‌ری کتێبه‌کانیش کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت چونکه ده‌زانن ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێ ئه‌و
کتێبانه بخوێنێته‌وه ده‌زانێ ئیسلام چیه و مه‌لاو فه‌قێ یانی چی.
له میسر کاتێ
له‌و که‌سه‌یان پرسی که به چه‌قۆ له نه‌جیب مه‌حفوزی نووسه‌ری گه‌وره‌ی میسری دا
که ئایا کتێبه‌که‌ی نه‌جیب مه‌حفوزی خوێندۆته‌وه؟ له وه‌ڵامدا وتی نا!!
مه‌لاکانی کوردستانیش وایان ده‌وێت، ده‌یانه‌وێ تاماوه خه‌ڵکی کوردستان ته‌نها گوێ
له‌وان بگرێت چونکه ده‌زانن هه‌رکه‌سێ کتێب بخوێنێته‌وه به تایبه‌تی هی
نووسه‌ره عیلمانیه‌کان زه‌حمه‌ته جارێ تر به خورافه‌ی مه‌زهه‌ب باوه‌ڕ بکات،
ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م کتێبانه بخوێنێته‌وه زه‌حمه‌ته بڕوا له‌پشت که‌سانێکه‌وه
نوێژ بکه‌ن که هیچ ئیش و کارێک ناکه‌ن و له‌سه‌ر ژیان و ڕه‌نجی ئه‌و خه‌ڵکه
ده‌ژین و له نه‌سیحه‌تی ئه‌م و ئه‌و زیاتر به‌ردێ ناخه‌نه سه‌ر به‌ردێک.
مه‌لاکانی
کوردستان شیوهنهکهیان هه‌رته‌نها ئیمانداری نییه بۆ دینی ئیسلام به‌ڵکو
ئه‌گه‌ر ئه‌و معاشی به‌ر نوێژییه نه‌بێت ده‌بێ وه‌ک خه‌ڵکانی تر زه‌حمه‌ت بکێشن و
کار بکه‌ن.
مه‌لاکان
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ده‌یکه‌ن و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هانیده‌ده‌ن به دژی
نووسه‌ره بوێره‌کان زۆر کڵۆڵن له‌وه‌ی وه‌ڵامێکی زانستی و دروست بده‌نه‌وه،
مه‌ڵاکانی کوردستان و هاوکاره‌کانیان له‌دژی ئایاته شه‌یتانیه‌کانی سه‌لمان ڕوشدی
هیچیان نه‌توانی بۆیه خوێنیان حه‌ڵاڵ کرد.
له دژی حامد
ئه‌بو زه‌ید هیچیان نه‌توانی بۆیه ته‌کفیریان کرد، له دژی نه‌وال سه‌عداوی هیچیان
نه‌توانی بۆیه شار به‌ده‌ریان کرد، له دژی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ڵامیان پێ
نه‌بوو بۆیه ناچارییان کرد هه‌ڵبێ بۆ هه‌نده‌ران، له به‌رانبه‌ر ئارام ڕه‌شید دا
هیچیان پێ نییه بۆیه داوا ده‌که‌ن خه‌ڵک کتێبه‌که‌ی نه‌خوێنیته‌وه.
ئاخر ئه‌وه
کێیه وا ژه‌هر ده‌ڕێژێ؟ ئه‌وه‌ی که به خه‌ڵک ده‌ڵێ چاو و گوێتان بگرن و هیچ
مه‌خوێننه‌وه؟ ئه‌وه‌ی وا داوا ده‌کات خه‌ڵک بکوژن له سه‌ر بیروڕا؟ یان ئه‌و
که‌سانه‌ی په‌نجه‌ره‌ی زانین و عه‌قل ده‌که‌نه‌وه به ڕووی خه‌ڵک دا.
له‌م بیست
ساڵه‌ی دواییدا بڕوا ناکه‌م مه‌لایه‌ک له‌هیچ شوێنێکی دونیا به قسه‌ی عیلمانیه‌کان
کوژرابێ به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین ده‌یان نووسه‌ری ئازا و بوێر ده‌یان سیاسی و چه‌پ و
کاریکاتێریست و ژورنالیست و توێژه‌ر کوژراون یان شاربه‌ده‌ر کراون، ئه‌مه چی
ده‌گه‌یه‌نێ؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که مه‌لا و فه‌قێکان له‌وه زیاتریان
له ده‌ست نایه؟ ئایا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که مه‌لاکان به‌ربه‌رین و علمانێکان
مه‌ده‌نین؟ ئایا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که مه‌لاکان تووڕه که‌م ته‌حه‌مول بێ وه‌ڵامن
و علمانیه‌کان به توانا و سه‌بر و دهسپڕترن؟
باشه خۆ
ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت به‌راوردێک بکات له نێو کتێبه دینیه‌کان و کتێبه
عیلمانیه‌کان له کوردستان ده‌بێ چ ڕێژه‌یه‌کی ده‌سکه‌وێت؟ باشه بۆ هه‌رگیز
علمانیهک نه‌هات فتوایه‌ک ده‌رکا؟
باشه خۆ
مه‌لاکان وا بۆ دووهه‌زار ساڵ ده‌چێ ڕۆژی پێنج جار (کا) کۆنه‌که‌یان ده‌که‌نه
بادا، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت به‌وان بێ ئه‌و خه‌ڵکه شێت نه‌بووه له‌و ناز و
نیعمه‌ته ڕا بکات که باسی ده‌که‌ن؟ ئیتر هه‌ڕه‌شه‌و دوعا کردنی ئه‌م و ئه‌و چ
پێویسته؟
باشه ئه‌گه‌ر
عیلمانیه‌کان له‌به‌رانبه‌ر پێنج جاری مه‌لادا یه‌ک جاریان هه‌بێ بۆ قسه‌کردن بۆ
خه‌ڵک به ئاشکرا ئه‌وکات چ ده‌گوزه‌را؟ ئایا یه‌ک که‌س به ده‌وری مه‌لایانه‌وه
ده‌ما؟
ئایا ئه‌گه‌ر
له‌یه‌ک ته‌نها له یه‌ک وڵاتی ئیسلامی‌دا یان له یه‌ک گه‌ڕه‌کی ئیسلامی‌دا ئازادی
به‌یان و باوه‌ڕ هه‌بوایه چ ده‌گوزه‌را؟ ئایا چه‌ند که‌س به ئیسلامه‌تی
ده‌مایه‌وه؟
مه‌لاو
فه‌قێکان له هیچ شت سڵ ناکه‌نه‌وه بۆ پاراستنی جێگا‌و مه‌کانه‌تێک که
ده‌سه‌ڵاتداران پێیان ڕه‌وا بینیوه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵک، ئه‌وان نه‌ک هه‌ڕه‌شه و
دوعا ده‌که‌ن و خه‌ڵکی ساده هانده‌ده‌ن بگره فێڵ له هاوکاره‌کانیان ده‌که‌ن وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره که دژی نووسه‌ره بوێره‌کان کردیان، ئه‌وان ئیمزای چه‌ندین
مه‌لایان له شکات نامه‌یه‌کدا بۆ حکومه‌تی هه‌رێم دا بوو که خاوه‌نه‌کانیان
ئاگاداری نه‌بوون(ڕۆژنامه‌ی ڕوداو).
مه‌لاکان
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و له‌سه‌ر حه‌قن با به خه‌ڵکی بڵێن خهڵکینهى ده‌ی بڕۆن
هه‌رچی نوسراو هه‌یه تازه و کۆنی علمانیه‌کان بیخوێننه‌وه، هیچی تیا نییه
هه‌مووی درۆیه دینه‌که‌ی ئیمه دروسته، ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین، ئایا مه‌لاکان
ده‌وێرن ئه‌و ژه‌هره ده‌رخواردی خه‌ڵک بده‌ن؟ ئایا ئه‌وه‌نده ئازان؟؟؟!!
|