سیروان ئه‌مین
ئه‌لبه‌رت ئینشتاین له نامه‌یه‌کدا که تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و بڕیاره له مه‌زادێکی ئاشکرادا له له‌نده‌ن رۆژی سێشه‌م 5.12 بفرۆشرێ نوسیویه‌تی**باوه‌ڕ هێنان به خودا خورافه‌یه‌کی منداڵانایه** وه گه‌لی یه‌هود هه‌ڵبژارده‌ی خودا نین.
پێشتر بۆچونی ئه‌نیشتاین ده‌رباره‌ی ئاین کێشه‌ی زۆری نایه‌وه و جێگای گومانی زۆرێک بوو. به‌ڵام ئاشکرا کردنی ئه‌م نامه‌یه که مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ ی ینایری 1954 بڵاو کراوه‌ته‌وه بۆچونی ئێنیشتاین ده‌رباره‌ی دین نیشان ده‌دا، له‌وێدا ئینووشتاین له وه‌ڵامی فه‌یله‌سوف ئه‌ریک غۆتکدید ده‌نوسێ** به بۆچونی من وشه‌ی خودا ته‌نها به‌رهه‌می بیرته‌سکی مرۆڤه و کتێبی پیرۆز کۆمه‌ڵێک خورافه‌ی شه‌ریفه هه‌رچه‌نده زۆر سه‌ره‌تاییه‌و تابڵێ ی مناڵانه‌یه.
وه ڕۆژنامه‌ی گاردییانی به‌ریتانی پێ ی وایه نامه‌که که به‌زمانی ئه‌ڵمانیه وا بۆ په‌نجا ساڵ ده‌چێت هه‌ڵگیراوه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تری تایبه‌تدا بفرۆشرێ به نزیکه‌ی 10000 ئیورۆ.
وه نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی ئینشتاین که خۆی یه‌هودیه ده‌ڵێ یه‌هود نه گه‌لی موختاره و ئاینی یه‌هودیش وه‌ک ئاینه‌کانی ترن که هه‌موویان خورافه‌یه‌کی منداڵانه به‌رجه‌سته‌ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئینشتاین که یه‌هودیه دان به‌وه‌داده‌نێ که خۆشه‌ویستیه‌کی به‌هێز ئه‌و به خه‌لکی یه‌هوده‌وه ده‌به‌ستیته‌وه به‌ڵام گه‌لی یه‌هود وه‌ک گه‌لانی ترن و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی زیاتریان نیه. پێشتر وته‌کانی ئه‌و زانایه ده‌رباره‌ی دین کێشه‌ی زۆری ده‌نایه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که گوایه ئینشتاین وتویه‌تی ئاین بێ زانست کوێره و زانستیش بێ ئاین گۆجه ، وه هه‌ر له نامه‌که‌ی‌دا ئه‌نیشتاین نوسیویه‌تی سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی که یه‌هوود ده‌سه‌ڵاتێک نیه بیپارێزێ له خراپترین جۆره‌کانی سه‌ره‌تان به‌ڵام له خه‌ڵکانی تر هیچیاب زیاد نیه.
وه ڕۆبه‌رت باوه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی بلۆمسۆری پێی وایه ئه‌و نامه تازه‌یه بۆچونی ئه‌نیشتاینی به‌ته‌واوه‌تی و بێ پێج و په‌نا ده‌رباره‌یئاین ده‌خاته ڕو.
بابه‌ته‌که له سایتی ئه‌لعه‌ربیه‌وه وه‌رگیراوه
http://www.alarabiya.net/articles/2008/05/13/49784.html
