|
سیروان ئه‌مین
له که‌ناڵی
که‌ی ئێن ئێنی ئاسمانیه‌وه که هی لیستی گۆڕان و کۆمپانیای
وشه‌یه، نه‌وشیروان مسته‌فا که سه‌رۆکی لیسته‌که‌یه له‌م
ڕۆژانه‌دا و له چاوپێکه‌وتنێکدا نان‌بڕاو کردنی ئه‌ندامانی
لیسته‌که‌ی له لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به
پێشێلکردنی ئازادی سیاسی دایه قه‌ڵه‌م و وه‌ک زوڵمێکی ئێجگار
گه‌وره چاوی لێکرد.
به ده‌ر له‌وه‌ی من
خۆشم پێم ناخۆشه که خه‌ڵک له سه‌ر ئازادی بیروڕا نان بڕاو
بکرێن، به‌ڵام ئه‌وه له نه‌وشێروان مسته‌فا ناشیرین و نه‌شیاوه،
چونکه جه‌نابی له سه‌ر بیروڕای جیاواز و ئازادی ڕاده‌ربڕین و
موخالیف بوون به حیزبه کۆنه‌که‌ی ده‌یان کاری قێزه‌وه‌ن و دژه
ئینسانی به ئه‌نجام گه‌یاند.
ئه‌و و هه‌ڤاڵه‌کانی
له ڕۆژی یه‌کی ئایاردا له ساڵی 1983 و ته‌نها بۆ ڕازیکردنی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌کاته‌ی به‌عس هه‌ڵێکوتایه سه‌ر ئه‌و
شیوعیانه‌ی به‌غداو به‌سره که له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌ڵهاتبوون
بۆ کوردستان و به‌شدار بوون له مه‌راسیمی یه‌کی ئایاردا له پشت
ئاشان ، یه‌که به‌یه‌که‌یان به خۆێنێکی سارد‌و به گیانێکی
نامه‌سئولانه‌وه گوله‌باران کردن، ئه‌و له شه‌ڕی ناوخۆدا به
موهه‌ندیسی کوشت‌وبڕ ناسراوه، به فه‌رمانی ئه‌و به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و
له ناو شاری سلێمانیدا ته‌نها بۆ ڕازیکردنی ئایه‌توڵاکانی ئێران
نه‌خشه‌ی بۆ قه‌تڵ و عامی کۆمۆنیسته‌کان دانا‌و
دهسگیرکراوهکانیشیان کوشت.
ئێستا نه‌وشیراون
مسته‌فا له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێنه‌وه دێت موحازه‌ره له‌سه‌ر
ئازادی بیروڕاو ده‌نگی جیاواز ده‌دات، نازانم تا که‌ی ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده کڵۆڵ و به‌دبه‌خت ده‌بن که له شه‌و
ڕۆژێکدا جه‌لادێکیان لێ ده‌بێته غاندی و ماندێلا و هه‌موو ئه‌و
قه‌تڵ و عامه‌یان بیر ده‌چێته‌وه که به‌چاو و گوێی خۆیان
بیستویانه و بینیویانه.
له وڵاتاندا خه‌ڵکی
نیشانه‌ی پرسیار له سه‌ر هه‌ر سه‌ره‌ک حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارێک
داده‌نێن و لاپه‌ڕی ژیانی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر پشیلهیهکیشی
کوشتبێت ئه‌وه ده‌درێته دادگا یان لانی که‌م له پۆسته‌که‌ی
ده‌یهێننه خواره‌وه، که چی ئێمه موجریمهکانی دوێنێ به ده‌ستی
خۆمان و به‌سه‌رشانی خۆماندا ده‌به‌ینه سه‌ر کورسیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات.
باش ده‌زانم له وڵاتی
ئێمه‌دا دادگا سه‌روه‌ر نیه و سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته و
حیزبه‌کانێتی، به‌ڵام خۆ لانی که‌م خه‌ڵک ئه‌وه ده‌زانن کێ بوون
هۆکاری شه‌ڕه ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌کان، کێ بوون ئه‌وانه‌ی به
درێژایی ژیانیان له پشت په‌رده‌وه خه‌ریکی تیرۆر و کوشتنی سیاسی
به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان بوون، خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌و دادگایه
بکات و نه‌بێته پردێک بۆ سه‌رکه‌وتنی که‌سانی وا به کورسیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات.
23/09/2009 |