|
دیسانه‌وه خه‌ریکه فڕ و فیشاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانی ده‌ستپێده‌کاو
ده‌نگدان و بنکه‌کانی خۆ ناونوسکردن داده‌نرێ، جێگای خۆشحاڵیه تائێستا له %5
خه‌ڵکی کوردستانیش خۆیان ناونوس نه‌کردوه هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانی
که‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌و و گوڕه‌شه‌ی نانبڕینی خه‌ڵکی دیعایه بڵاوکردنه‌وه، خۆتان
سایت و ڕۆژنامه‌کان بخوێننه‌وه و بزانن.
بۆ
نه‌چین بۆ ده‌نگدان؟
جارێ
به‌ڕای من نه‌چوون بۆ به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان و خۆ ناونوس نه‌کردن ناکاته
ئه‌وه‌ی تۆ به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسی ناکه‌یت له کوردستان، به‌پێچه‌وانه‌وه بگره
کارێکی سیاسی و عاقڵانه‌یه.
ده‌بێ
ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانی هه‌ست به‌وه بکه‌ن و بزانن(نا) کانی ئێمه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
ده‌سه‌ڵات زۆر خۆڵی کرده چاوی خه‌ڵکی، جێی خۆیه‌تی ئاوڕێک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و له
وه‌عده و به‌ڵێنه‌کانی بده‌ینه‌وه.
خه‌ڵکینه وەبیری خۆتانی بهێننه‌وه بزانن هه‌ڵبژاردنی ڕابردو چی گۆڕانێکی
دروستکرد له ژیانی خه‌ڵکیدا؟ ئایا ماڵه‌کانمان ڕوناک کرایه‌وه؟ کاره‌با و ئاویان
بۆ چاک کردین؟ جاده و بانه‌کانیان هه‌موو ڕێک و پێک کرده‌وه؟
ئایا
پڕۆژه‌ی گه‌وه‌ره و خزمه‌تگوزاریه‌کان بوژانه‌وه و ڕا‌ده‌ی هه‌ژاری هاته
خواره‌وه؟ ئایا ئازادیه سیاسیه‌کان به‌رفراوانتر کرا؟ ئایا به‌رگیرا له کوشتنی
سۆرانی مامه حه‌مه و مامۆستا عه‌بدوالستار و ئه‌وانی تر، ئایا ته‌قه کردن نه‌ما
له خۆ پیشانده‌ران و وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک به گوله نه‌درایه‌وه؟
ئایا
ڕێژه‌ی ژن کوشتن و سوتانیان که‌مکرایه‌وه؟
با چه‌ند
پرسیاری تر بکه‌ین، ده‌بێ له ماوه‌ی نێوان ئه‌و دوو خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا چه‌ند
گه‌نده‌ڵی بنه بڕ کران؟ ئایا که‌س ده‌زانێ نه‌سریه و مه‌سره‌فی مه‌سوله‌کان
چه‌نده، که‌س ده‌زانێ چه‌ندیان پاره هه‌یه، که‌س ده‌زانێ ڕه‌سیدیان چه‌نده؟
ئایا که‌س به ڕاستی بودجه‌ی حیزبه گه‌وره‌کان ده‌زانێ؟ خۆزگه لیژنه‌یه‌ک پێک
ده‌هێنن و داهات و پاره‌ی مه‌سوله‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن له نێوان خولی هه‌ڵبژاردنی
پێشتر و ئێستادا بزانن چه‌ندیان کۆ کردۆته‌وه؟
ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته که بڕیاره جارێکی تر ببێته مێرده‌زمه‌ی سه‌ر دڵی خه‌ڵکی
هه‌ڵبژێرێته‌وه چه‌ندێ دڵڕه‌ق و سته‌مکاره به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ڵامی
خواسته‌کانیان به ده‌ستڕێژی گولله ده‌داته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش سازشکاره له
به‌رانبه‌ر وڵاته کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوه‌کانی ناوچه‌که‌دا و هه‌میشه خه‌ریکی
به‌ند و به‌ستی نهێنی و ئاشکرایه.
له
کوردستان ڕه‌خنه له‌هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک بگریت یه‌کسه‌ر ده‌ڵێ من خه‌ڵک
هه‌ڵیانبژاردوم و هه‌قی خۆمه هه‌رچی بکه‌م، ده‌ی خه‌ڵکینه با یه‌ک جار ئه‌و
وه‌ڵامه وه‌ربگرنه‌وه که خه‌ڵک خۆشیانی ناوێت، با چیتر خۆێنی قوربانیه‌کانمان پێ
نه‌فرۆشنه‌وه و به قسه‌کانیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین.
با
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌یان ده‌رسێک بێت و بیانکات به عیبره‌ت، ده‌زانم له ئێستاوه
هه‌ڕه‌شه‌ی بایعی بڕین و نان بڕینی خه‌ڵک ده‌که‌ن، با بیکه‌ن، چی ماوه نه‌یان
کردبێت، هه‌ر دوای هه‌ڵبژردنه‌کانی ڕابردوو به مانگێک که‌س نه‌ما په‌نجه‌ی
په‌شیمانی نه‌گه‌زێ، ئه‌مجاره‌یان مه‌یکه‌ن، مه‌یکه‌ن با ده‌نگه‌کانی ئێوه
نه‌فرۆشرێ نه بێته پاره و نه چێته گیرفانی پڕی مه‌سوله‌کانه‌وه.
ده‌نگدانێک
نه‌توانێ تۆسقاڵێک له ژیانی خه‌ڵک بگۆڕێ گاڵته‌کردنه و سینیارۆیه‌کی درۆزنانه‌یه
بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر شانی ئێمه‌دا، ده‌خیله ده‌نگیان
پێ مه‌ده‌ن و سندوقه‌کانیان به به‌تاڵی بۆ به جێ بهێڵن
|