|
وه‌ستا حسێن
وابڕیاربوو كه‌ده‌سه‌لاتدارانی بۆرژوا
ناسیونالیزمی كورد، دوای نزیك به‌دوو ده‌یه له‌حكومڕانیكردن، كێشه‌ی كاره‌با
به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ربكه‌ن، یانی دوای 18 ساڵ كه‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌وره‌ترین
نه‌هامه‌تیان به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌باوه چه‌شت و شه‌و و ڕۆژی بێ كاره‌باییان
خسته سه‌ریه‌ك و تاریكی ماڵ ونهومی شاره‌كانیان به‌ره‌و گونده‌كانی سه‌ده‌ی
دیهات ڕاپێچدرا و به‌دیار چراو فتیله و مۆمه‌وه ڕاگیران، كه‌چی هێشتا هه‌ر
هه‌واڵی نه‌بوونی كاره‌با له‌پاڵ كه‌می سوته‌مه‌نیدا، كه‌ئه‌میش به‌ده‌وری خۆی
قوربانی كه‌می نه‌دا به‌خه‌ڵك، ڕۆژ له‌دوای رۆژ وسات له‌دوای سات ده‌درێ
به‌گوێ‌ی خه‌لكدا و به‌جۆریك ڕۆشنایی كاره‌با بۆته ئاوات و ئومێدێكی به‌ده‌ست
نه‌هاتوو. له‌پاڵ ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارانن
كه هه‌رجاره به‌پاساوی كۆنه‌په‌رستانه‌و ناڕاست له‌هه‌وڵی قانعكردنی خه‌ڵكدان
تامل به‌نه‌بوونی كاره‌با بده‌ن. ئه‌مانه جارێك به‌بیانووی وشكه ساڵی
وكه‌مبارانی وجارێكی‌تر به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی سوته‌مه‌نی
وئیمكانات به‌كوردستان نادات خه‌ریكن خه‌ڵكی له‌تاریكیدا ڕابگرن. به‌لام سیناریۆی
درۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌رله‌م ئاسته‌دا ته‌واو نابێت و ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ره‌تای
مانگی دوانزه‌وه كه‌وتونه‌ته پڕوپاگه‌نده. ئه‌وه‌تا كاربه‌ده‌ستانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كاره‌با دێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وڕادیۆ و ڕۆژنامه‌كان و
پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌گوایه كه‌می كاره‌با به‌هۆی زێده‌ڕه‌وی
له‌به‌كارهێنانی كاره‌باوه‌یه له‌لایه‌ن هاولاتیانه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی كه‌به‌رنامه‌ی دانی كاره‌با كه‌م ببێته‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێین
به‌هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما له‌مانگی 12 دا به‌هۆی زیاتر به‌كارهێنانی ئامڕازی
گه‌رم كردنه‌وه‌وه كاره‌باش كه‌م ده‌بێته‌وه. قه‌وانی ئه‌م قسانه‌ش له‌هاویندا
به‌جۆرێكی وایه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامڕازی فێنك كه‌ره‌وه وه ڕووی
له‌زێده‌رۆیی هاولایتان ده‌كاو به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵكی بڵێین
كه‌ئه‌وه هاولاتیان خۆیانن له‌چوار وه‌رزه‌ی ساڵدا بونه‌ته هۆی كه‌می
كاره‌با!!.. هه‌موو ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ش دوای ئه‌وه بلاو ده‌كرێته‌وه
كه‌سه‌رانی ده‌سه‌لات له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی باشبوونی كاره‌با
و خزمه‌تگوزاریان به‌خه‌ڵكی داوه و ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار
به‌پۆزه‌وه به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێت كه تاساڵی 2010 ئه‌گه‌ر كاره‌با چاك نه‌كه‌ین
ئه‌وا خه‌ڵكی هه‌قیه‌تی لۆمه‌ی حكومه‌ت بكات!! به‌لام ئه‌وه ساڵی تازه‌ش هات
كه‌چی له‌سه‌رتای ئه‌م مانگه‌وه خه‌ریكی كه‌مینی درۆكردنن له‌گه‌ڵ هاولاتیاندا
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ واده و به‌ڵێنێكیان نه‌دابێت!.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، كه ئایا
یه‌كیتی وپارتی پاش ئه‌و هه‌موو ته‌جروبه‌یه‌ی به‌خه‌ڵكیان نیشانداوه شایه‌نی
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌لات و كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن وهاوچه‌رخن؟ ئایا ئه‌وه‌ی كه
ده‌سه‌لاتداران كردویه‌تی به‌به‌رنامه‌ی خۆی له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی كه‌تا باران
كه‌مبێت كاره‌باش كه‌مه، یان ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنی دروستكردنی وێستگه‌ی كاره‌با
ده‌ده‌ن ونایكه‌ن، وه‌یاخود ئه‌وه‌ی كه مولیده ئه‌هلیه‌كان داده‌خه‌ن به‌بێ
ئه‌وه بتوانن وه‌لامی پێویستی خه‌ڵكی بده‌نه‌وه.. ده‌كرێ بوترێ ئه‌م
ده‌سه‌لاته‌و ئه‌م حكومه‌ته به‌جدی‌یه‌وه له‌خه‌می خه‌ڵك وچاره‌سه‌ركردنی
بنه‌ڕه‌تی كاره‌با دایه؟
بێگومان بوونی كاره‌با پێویستی‌یه‌كی
حه‌یاتی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌یكه، ته‌نانه‌ت پێوانه‌یه‌كه بۆ پێشكه‌وتن
ودامه‌زاروبوونی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می حكومڕانی، كه‌چی له‌م سه‌ده‌یه‌ی بیست
ویه‌كه‌مینه‌دا، كه‌سه‌ده‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنیك وده‌ست ڕاگه‌یشتنی هاولاتیانه
به‌پێداویستی‌یه سه‌ره‌تایه‌كانی ڕۆژانه‌یه‌ان له‌ڕێگایه‌كی ساده‌وه، كه‌تێیدا
كاره‌با ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، خه‌ڵكی كوردستان بێبه‌ش ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی
ده‌سه‌لاتێكه‌وه كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكدا زاڵه ده‌بێ بۆ ساده‌ترین پێویستی ژیانیان
ته‌حه‌مووڵی ناڕه‌حه‌تی وسه‌ختی بگرن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌ست
ڕاگه‌یشتنی بێسنوری هاولاتیان به‌ووزه‌ی كاره‌با مافێكی ساده و بێئه‌ملاو
ئه‌ولایه وهه‌ركه‌س ئازاده سود له‌م نیعمه‌ته زانستیه وه‌ربگرێ. به‌لام ئه‌وه
ده‌سه‌لاتی دواكه‌وتوانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه كه‌به‌رامبه‌ر
به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی شاری ومۆدێرن ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه‌زێده‌ڕوَیی له‌به‌كارهێنانی
كاره‌بادا وه‌ك هۆكاری كه‌می كاره‌با به‌خه‌ڵكی ده‌ناسێنن و تاوانه‌كه
ده‌خه‌نه‌وه سه‌رشانی هاولاتیان. ئه‌م جۆره قسانه له‌كوێ دینادا ده‌كرێ و
ده‌بیسترێ؟ چ ده‌سه‌لاتێك ئاوا بێشه‌رمانه هاولاتیانی خۆی تاوانباركردووه،
له‌كاتێكدا ئیمكانات و سه‌روت وسامانێكی زۆر له‌ده‌ستی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كاندا
كۆبۆته‌وه و خه‌ڵكی هه‌ست به‌وجیاوازیه له‌ژیانی فیرعه‌نی ئه‌م ده‌سته‌و
تاقمه‌و هه‌ژاری ونه‌بوونی خۆیاندا ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێن ئابووری كوردستان ئابووری
بازِاره و به‌پێ‌ی ئه‌م حوكمه‌ش ده‌بێ كالای پێویستی هاولاتیان له‌وانه‌ش
كاره‌با وسووته‌مه‌نی بخرێته بازاڕه‌وه و له‌ئاڵوگۆڕی ڕۆژانه‌دا هاولاتیان
ده‌ستیان پێ ڕابگات، كه‌چی ده‌بینین ده‌سه‌لاتدارانی ئێستای كوردستان
نایانه‌وێت ونه‌یان توانیه‌وه ئه‌م كالایه له‌به‌رده‌م كڕیاراندا دابنێن، ڕیشه‌ی
ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵی ودزیه‌كه كه‌ئه‌م كێشه‌یه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه.
به‌واتایه‌كی‌تر ئه‌م حكومه‌ت وده‌سه‌لاته كه‌نایانه‌وێت خزمه‌تگوزاری
بۆهاولاتیان دابین بكه‌ن و له‌ولاشه‌وه چاویان به‌ته‌نها له‌و بووارانه‌یه
كه‌دزی و گه‌نده‌ڵی و گیرفان پڕكردنی لێده‌كه‌وێته‌وه، بازاری كاره‌بایان
به‌مه‌حاڵ گه‌یاندووه. نه‌خشه‌و پیلان وبه‌رنامه‌ی ئابووری ئه‌م ده‌سه‌لاته
بۆگه‌نده‌ڵی وكۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و داهاته، پێده‌چێت كاره‌با وه‌ك
خزمه‌تگوزاریه‌یه‌ك ئه‌م ته‌ماع و مه‌به‌سته‌ی بۆئه‌وان تێدا نه‌بێت هه‌ربۆیه‌شه
كێشه‌ی دابینكردنی كاره‌بای هاولاتیانیان له‌بۆته‌ی هێنان وبردن وچاوڕه‌وان
ڕاگرتنی هاولاتیان ودرۆ وده‌له‌سه‌ی بێبناغه‌دا كردۆته كاكێشانی بوون و
نه‌بوون. چونكه مه‌یدانی كاره‌با وه‌لامی نیازی دزی وگه‌نده‌ڵی ئه‌م
ده‌سه‌لاته و سه‌رانی ناداته‌وه. ئه‌مه ئه‌سل وسه‌رچاوه‌ی نه‌بوون وكه‌می
كاره‌بایه.
به‌لام له‌وشه‌وه ئه‌وه خه‌ڵكی
كوردستانه كه‌له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا وله‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی كاره‌بادا
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتداراندا كه‌وتونه‌ته شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌وه وچه‌ندین
ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانیان له‌شاره‌كاندا به‌ڕێ خستووه و به‌هۆی ئه‌م
خه‌باته‌شه‌وه بووه كه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ناچاربوون هه‌رچونیك بووه كارێك
له‌خۆ نیشان بده‌ن. ئێستاش هه‌رئه‌م بزوتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه كه‌ده‌توانێ
ده‌سه‌لاتداران ناچاربكات به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با. هه‌ربۆیه ده‌بێ
خه‌ڵكی كوردستان بێنه مه‌یدانه‌وه و له‌ده‌وری خواستی دابین كردنی
تێروته‌سه‌لی كاره‌بایی خۆڕایی وشه‌وانه رۆژه، ئالای خه‌بات وتێكۆشان
به‌ده‌سته‌وه بگرن. ده‌بێ له‌دژی كه‌می كاره‌با و زیادكردنی نرخه‌كه‌ی
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕن. دابینكردنی كاره‌بای 24 سه‌عاته وبه‌خۆڕایی
مافی ڕه‌وای هه‌موو هاولاتیانی كوردستانه‌و ئیمكانات وشاره‌زایی وپسپۆڕی ڕێگا
ده‌دات كه ئه‌م خواسته له‌وپه‌ڕی خۆیدا به‌دی بێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتداران
ناتوانن كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ركه‌ن و كاره‌با بۆهه‌موو هاولاتیان دابین بكه‌ن،
ئیتر مافی ئه‌وه‌شیان نییه ئیدعای ده‌سه‌لات وبه‌ڕێوه‌بردنی ولات بكه‌ن.
خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان
ڕێگایه‌كی تریان له‌به‌رده‌م نییه بۆ باشكردنی ژیان وبژێویان جگه‌له خه‌بات
وهاتنه‌مه‌یدان، هه‌ربۆیه ده‌بێ به‌هه‌ستیاریه‌وه له‌كێشه‌ی كه‌می كاره‌با
بڕوانن وبه‌قسه‌و ته‌بلیغاتی ده‌سه‌لاتداران بڕوا نه‌كه‌ن و به‌خه‌باتی ڕۆژانه‌ی
خۆیان له‌نێوگه‌ڕه‌ك وكارگه‌و دامه‌زراوه‌كان له‌شارو له‌لادی یه‌خه‌ی
ده‌سه‌لاتداران بگرن و ناچاریان بكه‌ن تا مل به‌خواستی دابین كردنی كاره‌با
بده‌ن. ئه‌مه‌ته‌نها ڕێگایه‌كه كه‌له‌پێش ژیانی ئێستا‌و داهاتووی هاولاتیانی
كوردستانه. |