| وه‌ستا حسێن |
هاولاتی تۆفیق ڕوسته‌م به‌گ دانیشتوی خورماڵه، بۆ بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌شارۆچكه‌ی خورماڵ دوكانیكی مه‌شروب فرۆشی دانا، به‌لام پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن قائمقامی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه دوكانه‌كه‌ی پێداده‌خرێت، ئه‌ویش ڕووئه‌كاته كاری پاكه‌ت فرۆشی، پاش ماوه‌یه‌ك دیسان ده‌ست ئه‌داته‌وه كاری مه‌شروب فرۆشی به‌لام ئه‌مجاره‌یان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا. دووباره ئیداره‌ی ئه‌وێ و قائمقام فشاری بۆ دێننه‌وه كه واز له‌كاره‌كه‌ی بهێنێت. جه‌نابی قائمقام دیاره كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌وتاقمه كۆنه‌په‌رسته‌كان ئه‌كات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی خه‌ڵك و پاراستنی مافه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ بێكاران بڕه‌خسێنێت، كه‌چی شه‌خسیه‌ت و مافه‌كانی خه‌ڵك پێسێل ئه‌كات و به‌داخستنی دوكانی مه‌ی فرۆشی ئه‌یه‌وێ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌خه‌ڵك ته‌رك بكات، له‌و لاشه‌وه دڵی كۆته‌قه‌رستانی ئیسلامی ناوچه‌كه ڕازی بكات. بۆیه دوای چه‌ندین جار ئاگادار كردنه‌وه‌و فشار هێنان سه‌ره‌نجام له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا تاقمێكی هاندراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ته‌واوی مه‌شروبه‌كانی به تالان ئه‌به‌ن، تۆفیق بۆ شكات ئه‌چێته لای قائمقامی شار به‌لام نه‌ك دادی ناپرسێت، به‌ڵكو ئه‌یكاته ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی، ئه‌ویش بۆ شه‌وه‌كه‌ی ئه‌چێته‌وه ماڵه‌وه‌و خۆی ئه‌سوتێنێت و ڕۆژی 9-1-2009 له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ خورماڵ ئه‌برێته‌وه، به‌لام تاێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كه‌سێك نابێت ته‌رمه‌كه‌ی بنێژێت. تۆفیق باوكی چوار مناڵه‌و هاوسه‌ره‌كه‌یشی عه‌ره‌ب زمانه. ئێستا ئه‌م ژنه نازانێ چی بكات؟ خه‌م بۆ هاوسه‌ری سووتاوی بخوات یان بۆ هه‌ژاری و بێكه‌سی خۆی و مناڵه‌كانی له‌وشاره‌دا كه‌ده‌سه‌لاتداران تراژیدیایه‌كی به‌دیاری بۆ هێناوه.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه موقه‌ده‌م تۆفیك كاربه‌ده‌ستی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی پارتی ئه‌م رووداوه‌ی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌وه پاساودا كه گوایه تۆفیق نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه، بۆیه به‌م شیوه‌یه ده‌ستی چۆته‌خۆی!!. قسه‌یه‌كی ئاواش ته‌نها بۆ ده‌ربازكردنی مه‌سئولیه‌تی ده‌سه‌لاتی پارتییه له‌به‌رپرسیارییه‌تیه‌ك كه‌ده‌بی بیبیت بۆهاولاتیانی بنده‌ستی خۆی. به‌لام ئه‌مه یه‌كه‌مجارنییه كه‌سه‌رانی حكومه‌تی پارتی له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی ژنان و خۆسوتاندن وزیندانی وئه‌شكه‌نجه‌دانی هاولاتیانی كوردستاندا پاساو پروپوچ نه‌ده‌ن به‌گوێ‌ی خه‌لكدا.
كاره‌ساتی مه‌رگی تۆفیق ده‌بی ماهیه‌تی سه‌روخه‌ڵكی ئه‌م حكومه‌ته‌مان بۆ ده‌رخات. ئاخۆ ئه‌مه چ جۆره حكومه‌تێكه كه‌له‌لایه‌ك بانگه‌شه بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤده‌كاو له‌ولاشه‌وه هاولاتیانی بنده‌ستی ده‌بیته قوربانی وخیزانه‌كه‌شی له‌سه‌ره‌تایترین پیداویستییه‌كانی ژیان بێبه‌شده‌كات. ئه‌م جۆره دیموكراسیی وعه‌لمانییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وحزبه‌كانی له‌كوێ‌ی دنیادا نمونه‌ی هه‌یه كه‌هه‌ر ساڵی پاربوو له‌مشاره‌دا جیجاب به‌سه‌ر كچانی منالدا داسه‌پینراو وكوران وكچانیشیان له‌قوتابخانه‌كاندا جیاكرده‌وه، ئه‌مسالیس فره‌ژنی‌كرایه یاساوبریاری په‌رلمان!!. داسه‌پاندنی ئه‌م سوونه‌ت وداب ونه‌رێته دواكه‌وتوانه‌یه هی ولاتی كابوولی ژیر سایه‌ی تالیبانه، یان هی دیموكراسی كوردایه‌تییه؟
كێ ڕێگه‌ی داوه به‌م ده‌سه‌لاته تا ئازادییه‌كانی خه‌ڵك سه‌ر ببرن و كاری مه‌شرووب فرۆشی قه‌ده‌غه‌بكه‌ن وهه‌موو شتێك كه‌له‌گه‌ڵ زه‌وقی ئیسلامییه‌كاندا نایه‌ته‌وه قاچاغبكه‌ن؟ ئایا بۆ ئه‌م بریاره یاسایه‌ك هه‌یه تا خۆشی وشادی وسه‌رگه‌رمی له‌خه‌لك یاساغبكرێت؟ ئایا به‌راستی ده‌سه‌لاتدرانی ئه‌مڕۆی كوردستان بێئاگایه له‌م كرده‌وه سه‌ركوتگه‌ری ودژی ئازادییه‌ی كه رووبه‌رووی هاولاتی تۆفیق وخیزانه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه؟
كاره‌ساتی مه‌رگی تۆفیق محمه‌د سه‌عید رووداویكی دلته‌زێن وجه‌رگبره وبۆهه‌ر كه‌سیكی ئازادیخواز و ئینسانی جیگای رق وتووره‌یی و بیزارییه. هه‌ر ئینسانیكی شه‌رافه‌تمه‌ند به‌بیستنی هه‌والی كاره‌ساتیكی ئاوا بێشك دڵی ده‌هه‌ژێ حكومه‌ت و ده‌سه‌لات به‌رپرسیارده‌كات، بۆیه نابێ خه‌لكی مه‌ده‌نی شاره‌زوور بێده‌نگ وده‌سته‌وه‌ستان له‌ئاستیدا راوه‌ستن، به‌ڵكو ده‌بێ یه‌خه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیداری و ئاسایشی ئه‌م شاره‌ی بۆبگرن و فشاریان بۆبێنن تا تاوانبارانی ئه‌م كاره‌ساته بدرێنه دادگا و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه چیتر ڕێگا به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگاو ژیانی هاولاتیانی كوردستان له‌هیچ شار وشارۆچكه‌و گه‌رك و گوندیكدا نه‌بیته گۆشتی به‌رده‌م تیغی كۆنه‌په‌رستان، بۆئه‌وه‌ی كه‌حورمه‌تی ئینسانی و مافه‌كانی خه‌لك وئازادی كاروكاسپی بۆهه‌مووان فه‌راهه‌مبیت، ده‌بی جه‌ماوه‌ری خه‌لك بینه‌مه‌یدانه‌وه و بۆ داسه‌پاندنی یاسا‌و ده‌ستوریكی ئینسانی ومه‌ده‌نی به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی كۆردستانه‌وه. هاوكاتیش ده‌بی خه‌لكی ئازادیخواز ومه‌ده‌نی له‌ریزی پیشه‌وه‌ی گیرانه‌وه‌ی حورمه‌تی ئینسانی و قه‌ره‌بۆكردنه‌وه ودابینكردنی ئاستیكی بژیوی گونجاو بۆ خیزانی تۆفیق محمه‌د ومناله‌كانی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی هه‌لبرن.
|
|
