|
وه‌ستا حسێن
هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاریی
wastahusain@yahoo.com
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا
له‌كه‌ناڵی
KNN
دا هه‌واڵێك خوێندرایه‌وه له‌سه‌ر كرێكارانی هاتوو،
هاوكات
که‌ناڵه‌که له‌پێناو
سه‌لماندی بووچوونه‌كانی خۆی رَیپۆرتاژێكیان
له‌ناو
كرێكاراندا سازدابوو تا هۆكاره‌كانی بێكاری له‌كوردستاندا
بخه‌نه پاڵ كرێكاری
هاتوو له ده‌ره‌وه. به‌هانه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش
له‌كه‌ناڵی
(KNN)ه‌وه
ئه‌وه‌یه‌كه: "كرێكارانی هاتوو هۆكاری خراپی گوزه‌رانی
كرێكارانی كوردستانن، بۆ
ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێ ئه‌و كرێكارانه
سنورداش بكرێنه‌وه".
ئه‌مه
چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ناوبراو و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ
کێشه‌ی بێكاری له
كوردستان.
دیاره خه‌مخۆری گۆڕان و که‌ناڵه‌که‌ی
له‌م كاته‌دا بۆ كرێكاران نییه به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه
له سه‌روبه‌ندی
هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانی عێراقدا، سه‌رنجی كرێكاران به‌لای
خۆیدا ڕاكێشێ‌و به
قازانجی خۆی به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدانیان ڕابكێشێت.
ئه‌مه‌ش له سه‌ر حسابی
بێكاركردنی به‌شێك له‌و كرێكارانه كه له ده‌ره‌وه
بۆكاركردن هاتونه‌ته
كوردستانه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستیكی
ئاوا سیاسه‌تێكی به‌ته‌واوی
ڕاسیستی و نامرۆڤانه‌یه‌و دژی كرێكارانه و ڕاسته‌وخۆش
به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تی كرێكارانی كوردوستان ده‌وه‌ستێته‌وه،
به‌تایبه‌تی كاتێك هاتنی ئه‌م
كرێكارانه بۆكوردستان له ڕێگای نایاساییه‌وه ڕێگا
ده‌كاته‌وه تا به‌نایاسایی بۆ
دابینكردنی ژیانیان په‌نا بۆ كاركردن ببه‌ن‌و مل
به‌ئاستیكی كه‌می كرێ‌و
هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی كاركردن بده‌ن، كه دیاره ئه‌مه‌ش
راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاستی
كرێ‌و هه‌لومه‌رجی كاری كریكارانی كوردستان کاریگه‌ری
داده‌نێ. واته ئێستا
ئه‌گه‌ر كرێكارانی كوردستان به‌كرێیه‌كی كه‌م كارده‌كه‌ن،
ئه‌وا ئه‌و كات ده‌بی
مل بده‌ن به ئاستێكی كه‌متر له‌وه‌ی كه‌ئیستا هه‌یه‌و
ئه‌مه‌ش ئاستی گوزه‌رانی
كرێكارانی كوردستان به‌ره‌و خوارتر‌و خراپتر ده‌بات چونكه
ناتوانرێ به‌ر به‌هاتنی
كرێكاران بگیرێ. لە کوردستانیش وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تر هێزی
كار كاڵایه‌و ئه‌م کاڵایه‌ش
وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر دێته كوردوستانه‌وه.
بێكاری دیارده‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داریه‌و به‌رهه‌می كاری به‌كرێ‌و بازاڕه.
كوردستانیش به‌شێكی دانه‌بڕاوی
ئه‌و سیسته‌مه‌یه بۆیه بێكاری شتێكی تازه نیه‌و پێش
ئه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه
بێنه كوردستان، كرێكارانی كوردستان به‌ده‌ست بێكاریه‌وه
ناڵاندویانه‌و زۆر
له‌مه‌ی ئێستاش که هه‌یه زیاتر بووه. به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانویستووه
ڕێگاچاره‌ی دروست بۆ ئه‌م كێشه‌یه بگرنه به‌رو له‌و
هه‌موو بودجه‌و زه‌ریبه‌و
داهاته‌ی كه هه‌یه بیمه‌ی بێكاری بده‌ن تا ئه‌وكاته‌ی
کرێکاران كاریان ده‌ستگیر
ده‌بێ. به‌پێجه‌وانه‌وه ده‌سه‌لاتداران خۆیان له‌م
حه‌قیقه‌ته دزیوه‌ته‌وه‌و
بگره ناوبه‌ناویش كه‌وتونەته دژایه‌تی کردنی كرێكارانی
هاتوو تا زه‌مینه‌ی به‌گژا
چوونه‌وه خۆش بكه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه
ڕێگا له كرێكارانی كوردستان
وونبکه‌ن به‌خاتری ئه‌وه‌ی فشاری کرێکاران‌و
وه‌لامدانه‌وه به‌خواسته‌کانیان
له‌سه‌ر خۆیان دوربخه‌نه‌وه. ئێستا گۆڕان هه‌مان كار
ده‌كاو ده‌یه‌وێ زه‌ینی
كرێكارانی كوردستان به‌لارێدا به‌رێ تا یه‌خه‌ی حكومه‌ت‌و
په‌رله‌مانه‌كه‌یان
نه‌گرن چونكه بۆرژوازی له كوردوستان له ده‌سه‌ڵاتدا بێت
یان له ئۆپۆزسیۆن له
دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی كرێكاره. بۆیه گۆڕان كه
خۆی له به‌رگی گۆڕاندا
ئه‌ناسێنێ هه‌مان ده‌ور ده‌بینێ‌و كه‌وتۆته دروست كردنی
ناكۆكی له‌نێو كرێكارانداو
به‌مه‌ش گه‌ره‌کیه‌تی كرێكارانی کوردستان بكاته‌وه به‌گژ
كرێكارانی هاتوودا تا هاوخه‌بات‌و یه‌كگرتوو نه‌بن. هه‌ر
بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته دژی كرێكاری‌و كۆنه
په‌رستانه‌یه‌و ده‌بێ به‌خه‌باتی هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری‌و
چه‌پ‌و پێشكه‌وتوخواز
ڕیگه له‌م ژه‌هری فاشیزمه بگرن‌و ئیدانه‌ی بكه‌ن‌و
پشتیوانی گه‌رمی خۆیان بۆ
خواسته‌كانی كرێكارانی هاتوو ڕاگه‌یه‌نن‌و داكۆكی له
یه‌كگرتووبوونی ڕیزی
كریكاریی بكه‌ن.
١١-٢-٢٠١٠
|