|
حسێن ساڵح
به‌شی یه‌که‌م
له‌په‌یوه‌ند به‌یاسای كاری كرێكارییه‌وه سه‌ندیكاكانی
عێراق و كوردوستان له 11-11-2009 له هه‌ولێر
كوَبونه‌وه‌یه‌كیان به‌ستوه، هه‌روه‌ها له مانگی 12 له
سلێمانی له وه‌زاره‌تی كار كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌تر له‌سه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له كراوه وبونی یاسای كارێكی نوێ به‌گرنك
ئه‌زانن و لیژنه‌ی موشته‌ره‌كیان بۆ دروست كردوه. ئه‌م
ده‌زگایانه به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازێكیان رووبه‌كۆمه‌ڵكا
كردبێ تاهه‌ڵسوراوانی كرێكای ئاگاداربن و ئه‌وانیش سه‌رنج
وپێشنیاریان هه‌بێ تا ئه‌و ره‌شنوسه‌ی یاسای كاره باشتربێ
و مافه‌كانی كرێكارانی تیاهاتبێ، به‌لكو یه‌ك لایه‌نه‌و
له‌سه‌رو كرێكارانه‌وه خه‌ریكن ئه‌م مه‌سه‌له
بایه‌خداره‌ی كرێكاران به‌ڕێ ده‌كه‌ن به‌بێ بوونی خۆیان.
دیاره بوونی یاسای كار یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی
كوردستان نزیك به هه‌ژده ساڵ دوای دروست بوونی شه‌ش
كابینه‌ی حكومه‌ت ودارشتن وپه‌سه‌ندكردنی ده‌یان قانونی
جۆراو جۆر به‌قانونی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه به‌ڵام له‌م
گۆشه‌ی دنیایه، هه‌لومه‌رجی كار بۆ كرێكاران خه‌سله‌تی
ئۆردوگاییه‌وهیچ یاسا‌و رێسایه‌كی تازه‌ی به‌خۆیه‌وه
نه‌دیوه جگه‌له یاساكۆنه‌ی به‌عس كه‌كرێكاری گۆرێوه به
موه‌زه‌ف!و چینی كریكاری په‌راوێز خستوه. دوای نه‌مانی
رژێمی به‌عسیش كه‌چی یاسای دژی كرێكاریه‌كه‌ی هه‌رماوه.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌مرۆ له‌دنیا هه‌ل و مه‌رجی وه‌به‌رهێنان
به‌ره‌و ستانداردی خۆی ده‌چێت. به‌ڵام له‌عێراق وكوردوستان
به‌پێچه‌وانه‌وه بۆته جه‌هه‌نه‌مێ وكه ئینسانی كرێكاری
تیا له‌به‌ین ئه‌چێ له‌م نێوه‌دا نه‌ئازادی رێخراوبون
ونه‌مانگرتن نه‌بونی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ كامیان
وجودیان نییه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران وخاوه‌ن كاران
ئاوه‌ڵایه به‌ئاره‌زوی خۆیان ته‌حه‌كوم به‌ژیانی
كرێكارانه‌وه‌بكه‌ن، چۆن كرێ دیاری بكه‌ن، سه‌عاتی كار
زیاد بكه‌ن، پێداویستییه‌كانی شوێنی كار دابین نه‌كه‌ن،
خۆیان له خانووبه‌ره بدزنه‌وه، مێژوویه‌ك لێواو
لێوبووه له‌بێ‌مافی بۆ كرێكار وزه‌حمه‌تكێش.
بۆ گۆڕینی ئه‌م بارۆدۆخه دژواره كرێكاران پێویستیان
به‌یاسای كارێكی پێشڕه‌وه كه مافه‌كانی تیا
ده‌سته‌به‌ر كرابێ.
كامه‌یه یاسای كاری پێشڕه‌وی كرێكاری؟
یاسای كار ئه‌وه‌نیه هه‌بێت و ته‌واو بۆشایه‌كی پێ
پركرێته‌وه به‌ڵكو سه‌ره‌كیترین خاڵی ده‌بێت ئازادی
رێكخراوبون و مانگرتن وخۆپیشاندان به‌ره‌سمی بناسێنێ،
ئه‌مه پێوه‌ری هه‌ر یاسایه‌كی كاری پێشكه‌وتو هاوچه‌رخه
وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بوونی دواكه‌وتو دژه
كرێكاریه و ده‌بێ كرێكاران به‌دژی بوه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌م
خاڵه ده‌بێ برێ رونتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌وه‌ی
تائێستا باوه له‌عێراق وكوردستان به‌تایبه‌تی كوردستان
پێكهێنانی سه‌ندیكا كرێكاریه‌كان نمونه‌ی رژێمی به‌عس و
وڵاتانی تۆتالیتاریه كه‌كه‌مترین ئیراده‌و رۆلی
سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی تیا نیه. بۆیه دروست بونی
سه‌ندیكاكان دروستكراوی ده‌ستی به‌ره‌ی ئه‌حزاب
وله‌سه‌رویانه‌وه یه‌كێتی وپارتی له‌هه‌موو ناوه‌ندێكی
كاردا سه‌ندیكایه‌كیان قووت كردۆته‌وه له‌یه‌كه‌م رۆژی
دروست بونیانه‌وه مۆله‌َتی ره‌سمیان هه‌یه ورۆڵێك ئه‌م
رێكخراوانه وا هه‌یانه پشتیوانی كردنه له‌حكومه‌ت
وراگرتنی وه‌زعی مه‌وجوده، له‌باشترین حاڵتدا له
بۆگه‌یاندنی خواستێك جاوه‌روان بوون به‌دیارمه‌رحه‌مه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ته‌نها وه‌لامه وله ساڵیكدا
ئه‌گه‌ر چه‌ند جوابیان دابێته‌وه، ئه‌وا كرێكارانیان له
چاوه‌روانیدا راگرتووه‌تا سه‌رئه‌نجام ناره‌زایه‌تی
كرێكارانیان به‌شكستدا كێشاوه. كاریگه‌ری ئه‌م
رێكخراوانه له‌سه‌ر ژیانی كرێكاران نه‌بۆته مایه‌ی
بێده‌نگبوون، به‌لكو له ناوه‌نده‌كانی كاردا هه‌ڵسوراوانی
كرێكاری كۆر وده‌سته‌یان بێك هێناوه ورێكخراویان دروست
كردووه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران مۆڵه‌تیان به‌م رێكخراوانه
نه‌داوه وهانی داون كه‌برۆن په‌یوه‌ستبن به سه‌ندیكاوه
ئه‌مه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتداران بووه یه‌كێك له‌و نمونانه
((یه‌كێتی كرێكارانی بیناسازی)) بووه دیاره ئه‌م
حاڵه‌ته بۆ ناوه‌نده حكومیه‌كان سه‌ختتر بووه له‌چاو
ناوه‌نده‌كانی تر ئه‌و هه‌ڵسوراوانه روبه‌روی هه‌ره‌شه‌و
له‌سه‌ر كار لابردن وه یا نه‌قڵ كردن بۆ شوێنێكی تر
بوونه‌ته‌وه زۆرێ له‌و هه‌وڵانه یه‌ك خراون ئه‌مه
واقیعه‌تی دوو ده‌یه له فه‌زای رێكخراوبوون بووه. هه‌ر
بۆیه ئازادی رێكخراوبوون مه‌عنایه‌كی تری هه‌یه واتا
كرێكاران ئازادن له‌هه‌ر شوێنێك له‌ده‌وری یه‌كتر
كۆببنه‌وه وبه‌جیاوازی بیرورایانه‌وه رێكخزاوی
سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێك بهێنن به‌دور له ده‌ست تێوه‌ردانی
ده‌سه‌ڵاتداران و خاوه‌ن كاران خۆیان خاوه‌ن ئیراده‌و
چاودێرن به‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی كاریانداو له
به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیاندا حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن ریزی
سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن. ده‌بێ رێكخراوبوون سه‌قفێ بێ
بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی كرێكاران و بردنه سه‌ره‌وه‌ی
ئاستی وشیاریان بۆیه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م جۆره له
رێكخراوبون له‌نێو یاسای كاردا ده‌بێ ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی
كه‌هیچ كاره‌ن هه‌ڵوه‌شێنه‌وه وه ئه‌وانه‌ی خۆ
به‌غه‌مغۆری كرێكاران ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌و میكانیزمه‌ی
سه‌ره‌وه‌دابن .
ئازادی مانگرتن و خۆ پیشاندان:
ته‌جروبه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له ناره‌زایه‌تی و مانگرتن
و خۆپیشاندی كوردوستان بۆ خواسته به‌رهه‌قه‌كانیان
روبه‌روی هه‌ره‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و نان برین
بونه‌ته‌وه هه‌ركاتێك له‌ناوه‌ندێكی كار مانگرتن
به‌رێخرابێ به ئاژاوه‌و نه‌بونی مۆڵه‌ت و ده‌ستێكی
له‌پشته‌وه‌یه خه‌ڵكیان به‌دژ هه‌ڵخراندووه به‌م
بیانوانه مانگرتن و خۆپیشاندیانی ره‌وای كرێكارانیان
ناچار به‌پاشه‌كشه كردووه ته‌نانه‌ت ته‌قه له كرێكاران
كراوه له‌نمونه‌ی (كرێكارانی تاسلوجه) كه‌چه‌ندین كرێكار
برێندار بووه. مافی مانگرتن ووه‌كو مافی هه‌ناسه‌دانه بۆ
ژیانی كرێكار كاتێ ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برێ وده‌گاته
ئاستی مانكردن و خۆ پیشاندان له به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجێكی
سه‌ختی كاردا، بریار ده‌دا كه خواسته‌كانی له گه‌ڵ
ئیداره و خاوه‌نكاردا یه‌كلا بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌مه
ده‌بێ له یاسادا جێكیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانویه‌ك بۆ
هێرش كردنه سه‌ر كرێكاران نه‌بێت له‌كاتی مانگرتندا هه‌ر
بۆیه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م مافه كێرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه
بۆ سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی، سه‌رمایه‌دار چۆن ئازاده
سه‌رمایه‌كه‌ی بگوازێته‌وه یان دایبخات یان بخه‌وێنێ
سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كات ئاواش ده‌بێ ئازادی مانگرتن له
یاسای نوێ‌دا زه‌مانه‌تی مانگرتنی كرێكاران بكات
1- له‌هه‌ر جۆره گوشارێكی ئابوری به‌دوربن ده‌بێ
حه‌ق ده‌ست و كرێی كرێكاران رۆژه‌كانی مانگرتنی به‌ته‌واوی
پێ بدرێ .
2- نابێ هیچ كرێكارێ به هۆی مانگرتنه‌وه له‌سه‌ر
كار ده‌ربكرێ.
3- نابێ كرێكار له‌شوێنی تر بهێنرێ بۆ شكاندنی
مانگرتن.
4- نابێ راگه‌یاندن به دژی مانگرتن ته‌بلیغ بكات.
سه‌رپێچی كردن له‌م خاڵانه كه له بارێكی ئاسایی و
یاسیاییدا مانگرتن ده‌روات هه‌موو ئه‌وانه به‌سزای یاسایی
بگه‌یه‌نرێن چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا نه ئاژاوه‌و نه
تێكچوونی فه‌زای شار و كۆمه‌ڵگایه به‌ڵكو مافێكی بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای كرێكارانه!
دیاریكردنی ئاستی كرێ.
دیاریكردنی ئاستی كرێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه و مه‌بنایه
به حساب دێت له‌گه‌ل بژیوی رۆژانه‌ی كرێكاانه‌دایه ئه‌م
بنه‌مایه له نیۆگرانی چه‌ند سالێ كوردستاندا زۆر ناكۆك
بوو بۆ نمونه كرێكارانی چی ده‌خۆن چی ده‌پۆشن شوینی
ژیانیان واته خانوبه‌ره‌یان دگتۆر و ده‌رمانیان، هاتۆچۆ
خزمه‌تگوزاریان له‌گه‌ڵ ئاستی كرێ یه‌ك كه ئیسمیه‌كه‌ی
150 هه‌زار بۆ 250 تا 300 هه‌زار به خزمه‌ت و هه‌موو
شتێكه‌وه 500 بۆ 600 تا 700 هه‌زاره ئه‌مه له ئاستێكی
زۆر نزمدایه ووه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ژیان وگوزه‌رانی كرێكاران
نیه ده‌بێ كرێكاران له‌م وه‌زعه‌دا چه‌ندین كار بكه‌ن بۆ
ته‌عویزی كرێی كه‌م له‌كاتێكدا سه‌روه‌ت و سامانیكی زۆر
به‌رهه‌م ده‌هینرێ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا له‌سه‌رده‌ستی چینی
كرێكار كه چی له‌كرێ یه‌كی شایسته و گونجاو‌دا
به‌هره‌مه‌ند نین وه به پیچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی وه‌زیر
و ئه‌ندام پرله‌مانن به‌شی شێریان به‌رده‌كه‌وێ كه كرێی
مانگانه‌یان چه‌ندین ملیۆن دیناره وه پاره‌یه‌كی
خه‌یالیش مانگانه بودجه‌ی ئه‌حزابه له‌كوردستان، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی حساب بۆ نه‌كراوه كرێكارانن كه چۆن ده‌ژین،
چه‌ند نمونه‌یه‌ك كرێكارنی باخچه‌كان كه‌مترین كرێ یان كه
له 200 هه‌زار و 250 تێپه‌ر ناكا كه ئه‌مه به‌شی ته‌نیا
نه‌فه‌رێك ناكات. كرێكارانی بیناسازیش كه‌به‌شێكی زۆریان
بێكارن به‌راوردی كاری ئه‌مانه ئاسمان ورێسمانی به‌ینه
ئه‌م بنه‌مایه له‌قانونی به‌عسه‌وه ده‌ركێشراوه
كه‌له‌هه‌ل ومه‌رجێكی تردا بووه كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ردی ئه‌م
سه‌رده‌مه ناخوات كه‌زۆر شت گۆراوه كه‌هه‌م داهاتی زۆر
وقازانج روو له سه‌ره‌وه‌یه هه‌م نرخی كاڵاكان
له‌سه‌ره، وه هه‌م پێویستی كۆمه‌ڵگا گۆراوه وزۆربوه
ده‌كرێ كرێ و حه‌قده‌ست له ئاستێكی شیاودا بێ كه نابێ
هیچی له‌كرێكارێكی ئه‌وروپایی كه‌متر بێ، هه‌ربۆیه
ستانداری پێشوو نا واقیعییه وقابیلی گۆرانه ده‌كرێ شتێكی
تر شێوازێكی تر بكرێته ستاندار ئه‌ویش قازانج وداهاته
كه‌داهاتی كوردستان چه‌نده له‌وێ وه‌كرێ ده‌ركێشرێ كه
ئاستی كرێ چه‌ند بێ ئه‌مه واقیعی تره له ئێستا ئه‌كرێ
ئه‌و خواسته‌ی كه له‌یه‌كی ئایاری 2009 به‌رزكرایه‌وه
بكریته بنه‌ما، ئه‌ویش دیاری كردنی (1000000) یه‌ك ملیوَن
دیناره وه‌ك لانی كه‌می كرێ به‌شیوه‌ی یاسایی و چیتر
ژیانی كوله‌مه‌رگی به‌به‌ری كرێكاران نه‌برن ئه‌م
میكانیزمه له‌دیاریكردنی كرێ ده‌توانێ بێته هۆی باش بوون
و به‌ره‌وپێش چوونی ژیانی كرێكاران ئه‌مه خواستی ئێمه‌ی
كرێكارانه.
ماوێتی
|