|
خه‌سره‌و
سایه
Saya.xasraw@yahoo.co.uk
له‌سه‌ر داوای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 22 ئه‌م
مانگه مه‌سعود بارزانی به‌هاوڕێ‌یه‌تی له‌گه‌ڵ
كاربه‌ده‌ستانێكی هاوباش له‌پارتی و یه‌كیتی گه‌یشته
واشنتۆن وله‌گه‌ڵ باراك ئۆباما‌و جۆ بایدن وبه‌رپرسیارانی
تری ئه‌م ولاته كۆبوونه‌وه. به‌لام ئامانج له‌م
سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ ئه‌مریكا چیه‌و چ ده‌ستكه‌وتێك
له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی كه‌تائێستا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كیتی
وپارتی له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌وه له‌زاری فواد
حسێنی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه
بلاویان كردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه‌ئامانج
له‌سه‌ردانه‌كه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌كه بۆ كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ومه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رلمانی عێراق ودامه‌زارندنی
په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌نێوان "كورد‌و ئه‌مریكا"دا.
به‌لام ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێداهه‌ڵدان و
مه‌دح وسه‌نایه‌ی كه‌بۆ گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رزانی بڕوانین و خۆلابده‌ین له‌و
هه‌موو خۆشخه‌یاڵیه‌ی كه‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی
یه‌كیتی وپارتی به‌م بۆنه‌وه په‌خشیان كردۆته‌وه،
ئه‌وا ئه‌م سه‌ردانه و وكۆبوونه‌وه‌كانی ناتوانێ
له‌دوتوێی سه‌ردانێَكی ڕۆتینی كه‌بۆ گێڕانه‌وه‌ی
ئابڕوی دۆڕان ودڵڕاگرتنی سه‌رانی ئه‌حزابی
ناسیونالیزمی كورد، پاش ملدانیان به‌یاسای
هه‌ڵبژاردنه‌كان شتێكی زیاتر بێت. به‌تایبه‌تی كه ئه‌م
سه‌ردانه پێشتر له‌سه‌رداوای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا
وله‌سه‌رده‌می جه‌وله‌ی كێشه‌و پشێویه‌كانی نێوان لیستی
كوردستانی و لایه‌نه‌كانی عێراقی له‌مه‌ر
په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی "كورسیه‌كانی كورد" له‌په‌رلمانی داهاتوودا،
بڕیاری لێدرا. په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن
كه‌له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی تازه‌ی نێوان هێزه
سیاسیه‌كانی عێراق و داشكانی میزانی هێز به‌زه‌ره‌ری
ناسیونالیزمی كورد، به‌پێویست له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات
و كورسیه‌كانی نێو په‌رلمانی داهاتووی عێراقدا، مه‌سعود
به‌رزانی ناچاركردن په‌نا بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ری، به‌لام زۆری پێنه‌چوو
سه‌ردانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌رپرسیاران
وچڕبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ كوردستان و
هێنانه‌وه‌ی لیستی كوردستانی ومه‌سعود به‌رزانی بۆ‌نێو
ئه‌و یاریه‌ی كه‌ئه‌مریكا ته‌واوی ستراتیژی خۆی
له‌عێراقدا له‌سه‌ر بیناكردوه، ئه‌وه‌ی پیویست بوو
كه‌ئه‌مریكاییه‌كان موجامه‌له‌یه‌كی زیاتری دیبلۆماسی و
دڵنیاكردنه‌وه وده‌ست به‌سه‌ردا هێنانه‌وه‌ی "كورده‌كان"
به‌خه‌رج بده‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناسیونالیزمی كورد
و ڕابه‌رانی بۆ تێپه‌ركردنی یاساكه به‌و شكسته‌وه
كه‌قه‌بوڵیان كرد، ده‌بوو هه‌رچۆنێك بێت به‌ڵێنێكی
درۆزنانه له‌ئه‌مریكا وه‌ربگرن تا خه‌لكی
به‌خۆشخه‌یالیه‌وه بكێشنه پای ئه‌و بۆچوونه‌ی
كه‌ووتیان، "بۆیه یاساكه‌مان په‌سه‌ندكردووه چونكه
ئه‌مریكا به‌ڵینی جێبه‌جی كردنی ماده‌ی 140
وگێڕانه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانی پیداوین"!!. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه‌نه هیچ نوسراوێكی ڕه‌سمی و وه‌نه
چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی
له‌ئارادایه، تا ئه‌م به‌ڵینانه له‌خۆشخه‌یاڵی
تێپه‌ڕێنێ. بانگهێشتنی به‌رزانی له‌لایه‌ن ئۆباماوه
بۆئه‌مریكا ته‌نها بۆ ڕشتنی "ئاوی ئابڕوه"
به‌ده‌موچاوی ئه‌وشكست وفشارانه‌دا كه‌له‌قه‌یرانی
په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردندا هاته‌كایه‌وه و
هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌مڕۆ به‌ناوی"پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی
نێوان "كوردوئه‌مریكا" وه ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستان
ده‌درێ.
به‌لام له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ كێشه
هه‌ڵپه‌سیردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداشه‌وه، نابێت
ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه‌هه‌م سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رزانی و
هه‌م ئه‌م كێشانه ڕاسته‌وخۆ له‌چوارچێوه‌ی قه‌یرانی
حكومه‌تی و كێشه‌و ملیملانێی نێوان هێزه سیاسی‌یه‌كانی
عێراقدا قه‌رای گرتووه، كه‌سه‌رێكی به‌بزوتنه‌وه
كۆمه‌لایه‌تی‌یه‌كان و سه‌رێكی تریشی به‌قازانج و
ستراتیژی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی
ده‌خاڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌عێراقدا،
به‌ستراوه‌ته‌وه. له‌مه‌شدا به‌ڵێن و واده‌ی ئه‌مریكا
ته‌نها فاكتۆری بڕینه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه نییه و
سیناریۆكان داهاتوویه‌كی لێڵ وناڕۆشنیان له‌به‌رده‌م
ئاینده‌ی ناسیونالیزمی كورد و هه‌وڵه‌كانیدا داناوه.
به‌تایبه‌تی وێرای ڕۆڵی ئێران و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی
له‌عێراقدا، ناكامیه‌كانی مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی
له‌ئاست سه‌قامگیركردنی ئه‌منیه‌تی ولات و سه‌ركوتی
پشێوه‌یه‌كان ده‌رگای بۆ هاتنه‌وه مه‌یدانی
ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و سوونه‌كان خۆشكردووه و
ئاماده‌یی و یه‌كگرتوویی باشی پێ‌به‌خشیوون. ڕه‌وتێكی
ئاواش كه‌به‌ته‌واوی ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان"كورد‌و
شیعه"ی له‌بێئاسۆیی‌یه‌كی ته‌واودا له‌قاڵبداوه،
به‌پێویست ئاینده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان
هه‌ولێرو به‌غدای نه‌ك هه‌ر سه‌خت ودژواركردووه، به‌ڵكو
سپاردویه‌تی به‌داهاتوویه‌كی نادیار وكێشه‌و ململانێی
نێوان هێزه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رلمانی
عێراق. ئه‌وه‌شی له‌م ئاڵوگۆرانه‌دا به‌رجه‌سته‌یه،
خاسیه‌تی فاشیستی و توندڕه‌وی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
و سوونه‌كانه به‌رامبه‌ر به"داوای كورده‌كان"،
كه‌دیاره هێزگرتن وهاتنه‌وه مه‌یدانیان هینده‌ی تر
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاری كێشه‌كانی نیوان حكومه‌تی
مه‌ركه‌زی و هه‌ریم دژوارتر ده‌كاته‌وه. هێنانه
پێشه‌وه‌ی باسی ڕیشه‌كێش كردنی به‌عس و ده‌ڕپه‌ڕاندنی
ساڵح موتڵه‌گ و كاندیدای سوونه‌كان به‌م به‌هانه‌یه‌وه،
خۆی بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی فرسه‌تی بردنه‌وه‌ی
ڕه‌وته‌كانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و سوونه‌كانه
له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا. به‌لام ئایا ئه‌م هه‌نگاوانه‌و
ئه‌م سیاسه‌ته ده‌توانێ جێگای ته‌ئیدی ئه‌مریكا بێت؟
ئایا په‌یوه‌ندی نێوان"كورد‌و ئه‌مریكا" له‌ستراتیژی
ئۆبامادا ئه‌م شه‌ڕه‌ی تیا جێ ده‌بێته‌وه؟
پێناچێت ئه‌م جاره‌ش بارزانی له‌سه‌فه‌ره‌كیدا به‌بێ
فشار‌و به‌بێ جێبه‌جێ كردنی داوای ئه‌مریكاو ملدان
پێ‌ی ته‌واو ببێت. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕۆشنه
له‌ستراتیژی ئه‌مریكادا پاراستنی وه‌زعیه‌تی ئێستای
عێراق و هه‌وڵدان بۆ هێنانه كایه‌وه‌ی فه‌زایه‌كی
ئارامی سیاسی له‌نێوان هێز و ڕه‌وته جیاجیاكان ویه‌ك
خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ناوندی عێراقه. تا له‌م
ڕێگایه‌وه بتوانێ زه‌مینه‌یه‌كی سیاسی له‌بار
له‌ناوچه‌كه‌دا پێكبهێنێ هه‌م بۆ كشانه‌وه‌ی
ئابڕومه‌دانه‌ی هیزه‌كانی خۆی له‌عێراق و چونه سه‌ر
هێڵی دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئێران كه‌كۆسپێكی سه‌ر
ڕێگای سازدانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و
چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه
له‌چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكادا.
به‌واتایه‌كی‌تر ئه‌مریكا به‌دوای نزیك خستنه‌وه و
یه‌كخستنی هه‌رچۆنێكی هێزه عێراقیه‌كانه به‌ناوی
دیموكراسیه‌وه، تا له‌م ڕێگایه‌وه ده‌سه‌لاتێكی
سه‌قامگیر و هه‌لومه‌رجێكی ئارامی سیاسی له‌عێراقدا
پێكبهێنێ. بێگومان ئه‌م ئامانجه‌ش به‌بێ به‌شداری
ڕه‌وته‌كانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و سوونه‌كان و
ڕاكێشانیان بۆ‌نێو ئه‌وشته‌ی ناویان ناوه "پڕۆسه‌ی
سیاسی"شتێكی مه‌حاڵه. لێره‌دایه كه‌باسی ڕیشه‌كێش
كردنی به‌عس خۆی ده‌كاته یه‌كێك له‌نیگه‌رانیه‌كانی
ئه‌مریكاو بگره داوایه‌كیش له‌سه‌ر به‌رزانی تا ده‌ستی
لێهه‌ڵبگرێ. له‌مباره‌وه ئاماژه‌كانی تاڵه‌بانی
سه‌باره‌ت به‌جیاكردنه‌وه‌ی "به‌عسیه سه‌دامیه‌كان
له‌به‌عسه‌یه ناسه‌دامیه‌كان" و ڕازیبوون به‌به‌شداری
كردنیانیان به‌م تێرمه‌وه، خۆی لێدانی سیگناڵێكه بۆ
ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و پشێویه‌ی كه‌به‌دوای ده‌ركردنی
ساڵح موتڵه‌گ و كاندیدای سوونه‌كان، له‌ژیرناوی
"مه‌ترسی هاتنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان" هاتوته‌كایه‌وه.
ئه‌مریكا باش ده‌زانێت به‌بێ به‌شداری ناسیونالیسته
عه‌ره‌بیه‌كان وسوونه‌كان له‌ده‌سه‌لاتدا، نه‌ده‌توانێ
دڵی ولاتانی عه‌ره‌بی و سعودیه ڕازی بكا وڕێگای
ده‌خاڵه‌ت كردنیان له‌ئه‌وزاعی عێراقدا لێببڕێ، و وه
نه‌ده‌شتوانێ باری ئه‌منی عێراق به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه
و سه‌قامگیربوون به‌رێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێده‌چێت
یه‌كێك له‌داواكانی ئه‌مریكا له‌به‌رزانی ده‌ست هه‌ڵگرتن
بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌باسی ڕیشه‌كێش كردنی
به‌عس و قه‌بوڵكردنی ڕێگایه‌ك كه‌ئه‌مریكا بۆ ڕاكێشانی
ڕه‌وته‌كانی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و سوونه‌كان
خستویه‌تیه ده‌ستوره‌وه.
بارزانی ئه‌گه‌رچی له‌سه‌فه‌ره‌كه‌یدا خۆی و خه‌ڵكی
كوردستانی به‌به‌ڵێنه پوچه‌كانی ئه‌مریكا
دڵنیاده‌كاته‌وه به‌لام به‌بێ ملدان به‌داوای سه‌رانی
ئه‌مریكا ناگه‌ڕێته‌وه.
29/1/2010
|