|
هاوپشتی: له‌م هه‌ڵبژاردنه لیستی گۆڕان وه‌ک لیستێکی نه‌یار به
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، یه‌کێتی‌و پارتی ده‌رکه‌وتووه، ئێوه
ئه‌م ده‌رکه‌وتنه‌ی لیستی گۆڕان چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟ ئه‌نجامی
چییه؟ نیشانه‌ی چییه؟
خه‌سره‌و سایه: ده‌ركه‌وتنی لیستی كۆڕان وه‌ك لایه‌نێكی نه‌یاری
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار ئه‌نجامی ئه‌و دابه‌شبوونه‌یه
كه‌له‌ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد به‌گشتی و یه‌كیتی
نیشتمانیدا به‌تایبه‌تی ڕوویداوه. ئه‌م دابه‌شبوونه به‌رئه‌نجامی
قه‌یرانێكی نێوخۆیییه كه‌یه‌كیتی نیشتمانی سالانێكه
ده‌رگیریه‌تی. كه‌دیاره سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێكهاتی
مێژوویی و جێگاوڕێگای ئه‌م حزبه له‌هاوكێشه سیاسه‌یه‌كان و
په‌یوه‌ندی ئه‌و وه‌ك حزبێك كه‌ده‌سه‌لاتداره به‌خه‌ڵكه‌وه..
سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك زیاتر ئه‌م بۆچوونه باس لێوه‌بكه‌ین ده‌بێ
ئه‌وه‌بلێین كه‌یه‌كه‌م: یه‌كیتی نیشتمانی وه‌ك حزبێكی
ناسیونالیستی كه‌له‌سه‌ر زه‌مینه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی
نێوه‌ی دووه‌می سالانی حه‌فتاكان وبه‌تایبه‌تی به‌دوای شكستی پارتی
وبزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری سالی 75 بووه ناوه‌ندیك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی
چه‌ند ڕه‌وتێكی سیاسی و فكری له‌ژێر چه‌تری "شۆرشی نوێ‌ی
گه‌له‌كه‌مان"دا هاته‌كایه‌وه كه‌له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ
جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پارتیدا وه‌ك حزبی دایك بۆبزوتنه‌وه‌ی
كۆردایه‌تی نه‌بوو. ئه‌وكات یه‌كیتی كه‌به‌هۆی مه‌د بوونی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستی جیهانیه‌وه توانی له‌فه‌راغ و
شكستێكی سیاسی ناسیونالیزمدا، ئالای بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری نوێ
له‌دژی ڕژێمی به‌عس به‌هه‌مان ئامانج و سوننته‌تی ته‌قیلیدی
ناسیونالیستییه‌وه وبه‌ڕوخسارێكی چه‌په‌وه هه‌ڵكات. به‌لام
ئاڵوگۆڕه جیهانیه‌كان و رۆچوونی كۆمه‌ڵگای كۆردستان به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كی شاری و سه‌رمایه‌داری زۆری نه‌برد كه‌ڕووخساری چه‌پی
فڕێداو وه‌ك حزبێكی ته‌واو عه‌یاری بۆرژوا ناسیونالیست ڕه‌وته
نێوخۆیه‌یكانی سازدایه‌وه. دووه‌م: له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه
ڕه‌وتێكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی كه‌یه‌كیتی تێپه‌ڕاندووه، ڕه‌وتێك
بووه كه‌په‌یوه‌ندی ئه‌م حزبه‌ی به‌خه‌ڵكه‌وه به‌ره‌و دابڕانێكی
قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه بردووه، ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵك له‌گۆشه نیگای
ئومێد و ئاره‌زووه‌كانیه‌وه به‌وه‌همی كوردایه‌تیه‌وه له‌كه‌نار
ئه‌م حزبه‌دا ڕاوه‌ستان، به‌كرده‌وه نه‌چوه سه‌ر. به‌تایبه‌تی
دوای ڕاپه‌رین و دسه‌لاتگرتنی ئه‌م حزبه، كارنامه‌ی گه‌نده‌ڵی و
شه‌ڕی ناوخۆ ونائارامی و دواكه‌وتوویی وكۆنه‌په‌رستی، وسه‌ره‌نجام
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌ڵشتێكی چینایه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شبوونی
سامانی كۆمه‌لایه‌تی و ده‌ركه‌وتنی ناعه‌داله‌تییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی
سه‌رانی ئه‌م حزبه‌ی وه‌ك چینیكی مشه‌خۆرو پاره‌دار له‌به‌ر چاوی
خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نگرانی خۆی زه‌قكردۆته‌وه. كه‌دیاره
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دابراِنه‌ی
خه‌ڵك له‌نێوخۆی ئه‌م حزبه‌دا به‌مونافه‌سه‌و كێشمه‌كێشی ده‌روونی
هانداوه. سێهه‌م: ڕووخانی ڕژێمی به‌عس وه‌ك لایه‌نێكی ماهیه‌تی
كه‌ناسیونالیزمی كورد خۆی له‌به‌رامبه‌ردا پێناسه كردووه،
زه‌رووره‌تی مانه‌وه و گه‌شه‌ی حزبه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی
خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و ئه‌مه‌ش به‌قه‌یرانێكی ماهیه‌تی
ته‌واوكردووه. چواره‌م: شكستی ستراتیژی ئه‌مریكا له‌عێراق
به‌پێویست ئاكامه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و هێز ولایه‌نانه‌ی كه‌سیاسه‌تی
خۆیان له‌و چوار چێوه‌یه‌دا دارشتبوو شكاندۆته‌وه. ناسیونالیزمی
كورد وحزبه‌كانی كه‌له‌ژێر سێبه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا
ده‌ورانێكی ڕه‌ونه‌ق و هێزگرتنیان به‌خۆوه بینی و ته‌نانه‌ت به‌م
هۆیه‌وه توانیان ده‌سه‌لات بگرن، به‌شكستی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا
زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌یان لێكه‌وت وله‌گه‌ڵ ده‌ورانێكی بێئاسۆیی و
شكست به‌ره‌و روو كردۆته‌وه. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م شكسته
له‌نێوخۆی یه‌كیتی نیشتمانیدا زۆرتر كاریگه‌ربوو تا پارتی..
هه‌موو ئه‌م فاكتۆرانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ڕۆڵیان هه‌یه له‌وه‌ی
كه‌كێشمه‌كێشه شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ردو كیتله نێوخۆیه‌كانی
ناو ڕیزه‌كانی یه‌كیتی به‌جه‌نگێكی ڕێكخراوه‌یی بگۆڕێ و
سه‌ره‌نجام ئینشیقاقیكی نێوخۆیی بهێنێته‌كایه‌وه.
به‌لام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئینشقاقه‌و ئه‌م باڵه‌ی وه‌ك لیستیكی
نه‌یاری پارتی ویه‌كیتی هێنایه پێشه‌وه، مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه بوو، كه‌فرسه‌تی به‌نه‌وشیروان و
لایه‌نگرانی دا به‌ناوی گۆڕانه‌وه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و
وه‌همی ناسیونالیستانه‌ی خه‌ڵك ببێت وخۆی و ناكۆكیه شه‌خسی
یه‌كانی بۆ ئاستی لیستیكی نه‌یار به‌رێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌توانم
بڵێم كه‌سه‌رهه‌ڵدانی لیستی گۆڕان، به‌رهه‌م ونیشانه‌ی ئینشقاقێكه
له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا كه‌فه‌زای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌غیابی
هێزێكی ڕادیكال وچه‌پ دا فرسه‌تی پێداوه، كه‌دیاره نه‌له‌دورو
نه‌له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی نییه به‌خواست وئازادیه‌كانی خه‌ڵكی
كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و لاوان و ژنانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌م هێزه وه‌ك
ئیعاده بوونه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد، له‌هه‌لومه‌رجێكدا
كه‌حزبه‌كانی له‌به‌رده‌م قه‌یران وبێئاسۆییه‌كدا ڕاوه‌ستاون و
له‌ولاشه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ناڕازین و فاسیلیه‌یان به‌جۆریك
له‌جۆره‌كان له‌ده‌سه‌لات و به‌رنامه‌و كاركرده‌كانی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه گرتووه، خۆی له‌مپه‌ریكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی سه‌ر
ڕێگای به‌دیهاتنی داخۆازییه‌كانی خه‌لكه به‌شیوه‌یه‌كی
رادیكالانه.
هاوپشتی: به بڕوای ئێوه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌رکه‌وتنی
لیستی گۆڕان چ ئاڵ‌وگۆڕێک یان کۆمه‌ڵه ئاڵوگۆڕێکی دیاریکراو له
بارودۆخی سیاسی کوردستاندا پێکده‌هێنێت؟
خه‌سره‌و سایه: به‌بڕوای من ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و
ده‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان ناتوانی وه‌لامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌و
مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بێت كه‌وه‌زعیه‌تی
سیاسی ئێستا‌و داهاتووی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه. كوردستان كه‌هێشتا
له‌ده‌وڕانی سه‌رگه‌ردانی سیاسی و نادیاری هه‌ویه‌تی ولاتی بوونی
خۆیدا ڕاگیراوه وبه‌ئیتفاقاتی سیاسی له‌ژێر ناوی فیدرالیزمدا
به‌عیراقه‌وه گری دراوه، راپێچی ده‌ورانێكی نادیرا كراوه.
هاتنه‌كایه‌وه‌ی لیستی گۆڕان نه‌ده‌وانێ وه‌لامی ئه‌م گرێیه
بداته‌وه و نه بڕییاریشه به‌ر به‌رتۆپباران و له‌شكركێشی
ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر بگرێ و نه‌كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ
مه‌ركه‌زدا چاره‌سه‌ر بكات. ته‌نانه‌ت ناتوانێ ڕۆڵی هێنانه‌دی
ئارامی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی بگێڕێت، به‌ڵكه خۆی ده‌بێته
فاكتۆرێكی پشێوی و نائارامی له‌نێو وه‌زعی سیاسی كوردستاندا.
به‌واتایه‌كیتر هاتنه‌كایه‌وه‌ی لیستی گۆڕان به‌ناوی"ئۆپۆزسیۆنی
په‌رلمانیه‌وه" ڕقه‌به‌ری و كێشمه‌كێشی نێوخۆی باڵه‌كانی
ناسیونالیزمی كورد‌و خانه‌واده‌ی بۆرژوازی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی
ئیمتیازات و ده‌سه‌لات توندتر ده‌كاته‌وه و دو‌ریش نییه پشێوی
گه‌وره‌ی به‌دوادا بێت. به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یان
بینی كه‌چۆن له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لایه‌نگرانی لیستی
گۆڕان و لیسته‌كانیتر چ فه‌زایه‌كی ترس و خوێنڕێژیان به‌سه‌ر ژیانی
هاولاتیاندا داسه‌پاند. به‌ڕای من ئه‌مه ته‌نها ئاڵۆگۆڕێكی گشتی و
دیاری كراوه كه‌داهاتووی بارودۆخه‌كانی كوردستان ده‌خاته
چاوه‌ڕوانیه‌وه. هاتنه‌پێشی هه‌ر گۆرانكاریه‌كیتر ڕواڵه‌تی و
شكڵین كه‌باسكردن لییان چاره‌نوسی خه‌ڵك ناخاته ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی هه‌لومه‌رجێكه‌وه كه‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و شكستی
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچكه‌دا به‌رقه‌رای كردووه.
هاوپشتی: ئایا وه‌ک هه‌ندێک چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن‌و ئومێد ده‌که‌ن،
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته هۆی هه‌نگاونان بۆ
به‌دامه‌زراوه‌کردنی حکومه‌تی هه‌رێم، بۆ نموونه ئایا جێگاوشوێنی
په‌رله‌مانی کوردستان ئاڵ‌وگۆڕی به‌سه‌ردا دێت؟
خه‌سه‌رو سایه: ئومێدێك كه ئێوه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه‌كوایه
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌ت وپه‌رلمان به‌قازانجی خه‌ڵك
چالاك ده‌كاته‌وه به‌ڕای من له‌درێژه‌ی هه‌مان خۆشخه‌یاڵی و
وه‌همدایه كه‌ناسیونالیزمی كورد و ڕوشنبیرانی سه‌ربه‌م
بزوتنه‌وه‌یه به‌خه‌ڵكیان فرۆشت كه‌گوایه لیستی گۆڕان ده‌توانێ
گۆڕان له‌ئارایشتی ده‌سه‌لات و یاسا‌و سیسته‌می به‌ڕێوه بردندا
به‌قازانجی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بێدادی كۆمه‌لایه‌تیدا
پێكبهێنێ. به‌لام ئه‌م ئومێده به‌حوكمی دوومه‌سه‌له، واقعیه‌تی
نییه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی كه‌خودی په‌رلمان وحكومه‌تێك كه‌دوای
ڕاپه‌ڕین هاتۆته‌كایه‌وه، به‌رئه‌نجامی ده‌سه‌لاتگرتنی چه‌ند
حزبێكی میلیشیایی وشاخییه وله‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌ژیر سایه‌ی
سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌عێراق ودریژ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی حكومه‌تی
له‌ناوچه‌كه‌دا هاتوته‌كایه‌وه و ئه‌مه‌ش نه‌ده‌توانرێ چاك بكرێ
و نه‌له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموكراسیی و پێكهینانی ده‌سه‌لات
وسیسته‌مێكی قانونیدا ته‌بایه و وه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای مافه
مه‌ده‌نییه‌كانی هاولاتیان ڕاوه‌ستاوه. به‌تایبه‌تی دیموكراسی
وچاكسازی، به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت وپێناسه‌ی قانونی له‌نێو دنیای
ئه‌مڕۆدا قسه‌یه‌كی پوچه وته‌نانه‌ت ناكرێ چاوه‌ڕێیی
دورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حزب و میلیشیایی لێبه‌دی بكرێت.
دووه‌میشیان، ئه‌و هێزه‌ی كه‌داوای ئه‌م ئومێد و پێكهێنانی گۆڕان
له‌حكومه‌ت وپه‌رلماندا ده‌كات شتێكی جیاوازی له‌به‌رنامه‌دا نییه
له‌وه‌ی كه‌تائێستا یه‌كیتی وپارتی ئه‌نجامی داوه و ده‌یدات.
نه‌وشیروان مسته‌فاو لیسته‌كه‌ی، كه‌چ له‌دوێنێ‌دا به‌شێك بووه
یه‌كیتی و چ ئه‌مرۆش كه‌جیابۆته‌وه وبه‌رگی لیستی گۆڕانی
له‌به‌ركردووه، هه‌رئه‌وه شیعاریه‌تی كه"ده‌خاڵه‌تی حزب
له‌ده‌سه‌لات و حكومه‌ت وپه‌رلمان و یاسا و زانكۆ" كه‌مكاته‌وه و
نه‌یهێڵێت. به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌مێك سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م شیعارانه‌و
سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان به‌ڕۆشنی ده‌بینین كه‌ئه‌م هێزه‌ش
وه‌ك هێزه ناسیونالیستییه‌كانی پارتی و یه‌كیتی داوای
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌كوردستاندا ناكات، ته‌نانه‌ت بۆ
گێرانه‌وه‌ی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان،
ئه‌ویش وه‌ك یه‌كیتی وپارتی هه‌ر ڕێگای دانوسان و ته‌وافقاتی سیاسی
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا هه‌ڵبژاردووه. له‌ڕابیته له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكاو ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایدا هه‌مان سیاسه‌ت درێژه پێده‌دات
كه‌ئه‌مریكا به‌ناوی فیدڕاڵیزم و دیموكراسی ته‌وافقی په‌ێڕه‌وی
لێده‌كات. له‌به‌رامبه‌ر جیایی دین له‌ده‌سه‌لات و جێگیركردنی مافی
یه‌كسانی هاولاتی بوون نه‌وشیروان ولیسته‌كه‌ی قسه‌یه‌كی جیاواز
ناكات وبگره له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاینی ئیسلامی به‌پیرۆز ڕاگرت و
ده‌ستی بۆماچكردنی قورائان برد. بریاریش نییه لیستی گۆڕان ڕێگای
ده‌سه‌لاتداریتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك وكونترۆڵی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ر
سیسته‌می ده‌سه‌لاتدا به‌ڕێوه‌به‌رێت، بڕیارنییه ئه‌و
دابه‌شبوونه چینایه‌تییه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ بنه‌مای هه‌ژاری و نه‌بوونی
و بیدادی كۆمه‌لگای كوردستانی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی به‌دیبهێنێ،
ته‌نانه‌ت ئه‌م لیسته كه‌خۆی له‌سه‌ر بنه‌ما و فه‌زای گه‌نده‌ڵی
ودزی دانیشتووه و به‌توندی چاوی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌و میلیشیا
بڕیوه، ناتوانێ گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات و ده‌خاڵه‌تی ئه‌حزاب كۆتایی
پێبهێنێ، بگره ناشتوانێ ئیستقراری سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی
فه‌راهه‌م بكات. به‌بڕوای من ئاڵوگۆڕێك كه‌ئه‌م لیسته بتوانێ
له‌په‌رلمان و حكومه‌تدا پێكی بهێنێ زۆر رۆاڵه‌تین وپه‌یوه‌ندیان
به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه‌و زۆرتر په‌یوه‌ندی
به‌لایه‌نه‌كانی نێوپه‌رلمان وحكومه‌ته‌وه هه‌یه، كه‌ئه‌مه‌ش
وه‌زعیه‌ته‌كان به‌ره‌و ئالۆزبوونێكی زیاتر و توندبوونه‌وه‌ی
كێشمه‌كێشه‌كان نیو خۆییه‌كانی خانه‌واده‌ی ناسیۆونالیزمی كورد
ده‌بات.
هاوپشتی:
ئه‌و ئه‌نجامانه چ کاریگه‌ریه‌کیان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌کێتیدا ده‌بێت؟
خه‌سره‌و سایه: بۆ ئه‌وه‌ی به‌واقعی له‌كاریگه‌ری ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك تێبگه‌ین له‌پێشدا
ده‌بێ ئاماژه به‌ڕاستیه‌ك بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌به‌هاتنه
كایه‌وه‌ی لیستی نه‌وشیروان مه‌زاجی خه‌ڵك له‌بایكۆتی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه گۆڕدرا بۆ به‌شداری كردن، ئه‌مه خزمه‌تێكی
گه‌وره‌بوو كه به‌یه‌كیتی و پارتی كرا و من نازانم تاچه‌ند
سه‌رانی حزبی ده‌سه‌لاتدار لێ‌ی وه‌رده‌گرن. به‌تایبه‌تی كه‌به‌ر
له هاتنه‌كایه‌وه‌ی لیستی گۆڕان و مه‌علوم بوونی به‌شداری
نه‌وشیروان مه‌زاجی خه‌ڵكی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
ڕووی له ڕیسواكردن و بایكۆتكردنی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو.
به‌هاتنه‌كایه‌وه‌ی ئه‌م لیسته خه‌ڵك به‌مه‌زاجی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له‌یه‌كیتی وپارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد. به‌واتایه‌كیتر
خه‌ڵك ده‌نگیان نه‌دابه لیستی گۆڕان به‌ڵكو ویستیان تۆڵه
له‌حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دزی
وتالانی و ناعه‌دالتیه‌دا بكه‌نه‌وه، كه‌به‌رۆشنی ده‌ركیان
پێكردووه. هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ڕۆژنامه‌ی هاولاتی
له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بلاوی كرده‌وه و ئاماژه ده‌دات
به‌وه‌ی كه‌ته‌نها له4%ی خه‌ڵك به‌هۆی لایه‌نگریان له‌به‌رنامه‌ی
لیستی گۆڕان ده‌نگیانداوه و باقیه‌كه‌ی له‌دژی گه‌نده‌ڵی و
قۆرغكردنی داهات وژیانی خه‌ڵك ده‌نگیان به‌لستی گۆڕان داوه،
به‌ڵگه‌یه بۆئه‌و واقعیه‌ته‌ی كه‌خه‌ڵك له‌حاڵه‌تی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و توندكردنه‌وه‌ی قه‌ڵشتی نێوان باڵه‌كانی
ناسیونالیزمدابوون نه‌ك لایه‌نگری گشتی بۆ لیستی گۆڕان. به‌لام
كاریگه‌ری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای ته‌وابوونی ئه‌م
پرۆسه‌یه له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌بێ له‌پێشدا باوه‌ڕ
به‌وه بكه‌ین كه له‌ڕاستیدا دوو بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌دوو
ئاسوو كاره‌كته‌ری جیاوازه‌وه له‌ئارادان: یه‌كێكیان ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵكه كه‌مێژووه‌كه‌ی كۆنتره له‌لیستی گۆڕان و ڕیشه‌ی خۆی
ده‌باته‌وه سه‌رده‌می ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی
كوردستان له‌دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كوشتنی ژنان و سه‌ركوتی
رۆژنامه‌گه‌ری و ده‌یان مه‌سه‌له‌یتر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
كه‌له‌سالانی ڕابردوودا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان وئه‌وكاته‌ی
كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا هێشتا وه‌ك به‌شێك له‌ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی
وپارتی جێگای گرتبوو، خۆی له‌بزوتنه‌وه‌ی ژنان ولاوان و
ده‌سته‌كانی داكۆكی و خوێندكاران‌دا ده‌بینیه‌وه. ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه ئیستاش هه‌رله‌مه‌یداندایه‌و به‌شێوازی خۆی
وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی لیستی گۆڕان له‌ئارادایه.
ناره‌زایه‌تییه‌كیتر كه‌له‌نێوخۆی خانه‌واده‌ی بۆرژواناسیونالیستی
و باڵه‌كانیدا سه‌ری هه‌ڵداوه، خۆی ناره‌زایه‌تی ئه‌م باڵی
ناسیونالیستییه له‌ویتریان، كه‌پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تییه‌كه‌ی
لێپرسراوان وسه‌رمایه‌داران و موفته‌خۆران وگه‌نده‌ڵچیانی دوێنێن
كه‌له‌دژی قورغكردنی ده‌سه‌لات وسامانی ولات له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی
وپارتییه‌وه، كه‌وتونه‌ته مه‌وقعی ناڕه‌زایه‌تیه‌وه. به‌بڕوای
من خوشباوه‌ری خه‌ڵك به‌م بزوتنه‌ویه زۆر ناكێشێت و دوای ته‌شكیل
بوونی حكومه‌ت وپه‌رلمان ده‌ركه‌وتنی كارنامه وناوه‌رۆكی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه ڕۆشنترده‌بێته‌وه و خه‌ڵكی به‌ره‌و دابڕان و
فاسیله‌گرتن لێ‌ی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و سه‌ره‌نجامیش ڕێگا بۆ
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ناراه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، رادیكال
ده‌كرێته‌وه.
هاوپشتی: باسێکی زۆر سه‌باره‌ت به ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
کرا. ئایا تێڕوانینت سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تبارکردنه‌ی لیستی
کوردستانی به ته‌زویرکردنی هه‌ڵبژاردن چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت. به
بڕوای ئێوه چۆن ده‌کرێت ڕێگا له‌م ئاست‌و شێوازه له ته‌زویر
بگیرێت؟
خه‌سره‌و سایه: مه‌سه‌له‌كه هه‌رتۆمه‌ت باركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌ته‌زویر نییه له‌لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه، به‌تایبه‌تی كه‌پاش
ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئێمه‌و خه‌ڵك بینیمان
كه‌هه‌موولایه‌ك ئه‌وی تری به‌ته‌زویرچی تۆمه‌تباركرد، ئه‌مه‌ش خۆی
له‌خۆیدا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان سیناریۆیه‌كی
سیاسیبوو كه ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد بۆ شه‌رعیه‌ت دانه‌وه
به‌ده‌سه‌لاتی خۆیان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی نفوزوده‌سه‌لات به‌ناوی
هه‌ڵبژاردنی نێونه‌رانی خه‌ڵك بۆ په‌رلمانه‌وه به‌ڕێ‌یان خست.
پاشان نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه‌له‌سایه‌ی دیموكراترین شێوازی
هه‌ڵبژاردندا ته‌زویرو دزینی ده‌نگی خه‌ڵك، دیارده‌یه‌كی حه‌تمیه،
ئه‌وه چ جای ئه‌وه‌ی له‌ولاتیكدا كه ئه‌حزابی میلیشیایی حاكم بێت
و ده‌ستور و ده‌وڵه‌ت له‌گۆڕنه‌بێت. به‌واتایه‌كیتر ته‌زویرو ده‌نگ
دزیزن حاڵه‌تیكی جیانه‌بووه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه
له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتێكی ئه‌حزابی چه‌كداردا كه‌هه‌موو ئیمكاناتی
كۆمه‌ڵگایان بۆخۆیان قورغكردووه و له‌ژیر فشاری ته‌عینات و ترس
وهه‌ڕشه‌دا خه‌ریكن ده‌نگ بۆخۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه. بۆیه به‌ڕای من
چاوه‌ڕوانی كردن له‌ده‌نگدانی پاك وبێته‌زویر، له‌ژیر سایه‌ی
سیسته‌مێكی ئاوادا جگه‌له وه‌همێك هیچی ترنییه.
هاوپشتی: نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی
نه‌کرد‌و قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه که ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه له
لیسته‌که‌ی، ئه‌مه چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟
خه‌سره‌و سایه: به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كه‌میدیای یه‌كیتی
وپارتی به‌شداری نه‌كردنی نه‌وشیروانیان گێڕایه‌وه بۆ لوتبه‌رزی
ئه‌و به‌لام به‌ڕای من مه‌تره‌ح كردنی ئه‌م جۆره پرسیارانه
نه‌مه‌وزوعیه‌تیان هه‌یه و نه‌پێویستن، چونكه به‌شداری كردن
وه‌یا نه‌كردنی ئه‌و له‌په‌رلماندا هیچ په‌یوه‌ندێكی به‌مه‌سائیلی
خه‌ڵكه‌وه نییه‌و پێوست ناكات زه‌ینی خه‌ڵكی پی له‌قاو بدرێت.
دیاره هه‌ركه‌سێكیش له‌چوارچیوه‌ی سیاسه‌ت و مه‌سله‌حه‌تی خۆیدا
به‌رنامه‌و هه‌نگاوی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هه‌له‌یه ئه‌م
حاله‌تانه بخریته سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌خلاقییه‌وه. |