خه‌سره‌و سایه
ئه‌م بابه‌ته له‌ئاوێنه‌ی ڕۆژی 18-11-2008 دا بلاوکراوه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابوری له‌ئه‌مه‌ریكاو تێكشكانی بانكه‌كان‌و
په‌ره‌گرتنی بۆ وڵاتانی‌تر، ئایدۆلۆژیستانی لایه‌نگر له‌سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری، كه‌وتنه ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌ییه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌و
ڕووداوه‌كانی. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا، فرانسیس فۆكۆیاما، له‌وتارێكدا به‌ناوی
«هه‌ره‌سی كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی ئه‌مه‌ریكا»، كه له‌بڵاوكراوه‌ی «نویزویك»ی
ڕۆژی 13ئۆكتۆبه‌ردا بڵاوی كردۆته‌وه، نمونه‌ی یه‌كێك له‌م هه‌وڵانه
ده‌خاته‌ڕوو.
فۆكۆیاما له‌م وتاره‌یدا به‌ته‌واوی توانایه‌وه تیكۆشاوه تا ئیعتبار بۆ
«باوه‌ڕه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان» بگێڕێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له‌ئیعترافكردن
به‌شكسته‌كانی نیزامێك كه ئه‌و لایه‌نگریه‌تی، خۆی به‌دووربگرێ.

فۆكۆیاما فه‌یله‌سوف‌و ئایدۆلۆژیستی سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد‌و لایه‌نگر
له‌چینی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان له‌وتارێكیدا
به‌ناوی «كۆتایی مێژوو» به‌زمانی فه‌لسه‌فه دواو به‌مه‌به‌ستی
لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می هه‌ره‌سهێنانی سۆڤیه‌ت بۆ هیگڵ
گه‌ڕایه‌وه، تا بانگه‌وازی شكستی كۆمۆنیزم بچڕێ‌و «كۆتایی مێژوو»
به‌كۆتایی ماركس‌و ڕه‌خنه‌كانی له‌سه‌رمایه‌داری به‌یه‌كسان بگرێ. ئه‌و
له‌كه‌نار باڵی ڕاستی بۆرژوازی ڕاوه‌ستاو تێكۆشا كه سه‌رمایه‌داری وه‌ك
ڕژێمێكی ئه‌به‌دی بناسێنێ. به‌ڵام ئیعترافاته‌كانی فۆكۆیاما چین‌و چ
ڕاستییه‌ك به‌یانده‌كه‌ن؟
سه‌ره‌تا ناوبردنی قه‌یرانی ئێستا له‌لایه‌ن فۆكۆیاماوه به «هه‌ره‌سی
كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكایی» راستییه‌كی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو، له‌چاو ئه‌وانه‌دا
كه ئه‌م قه‌یرانه «به‌قه‌یرانی دارایی»و «شكستی بانك‌و بازاڕه‌كانی
بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا» سنوردار ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خودی ئه‌م
جۆره ناوبردنه ڕاسته‌وخۆ ئیعترافێكه به‌شكستی نیزامێك كه نزیك به‌دوو
ده‌یه‌یه، بابه‌تی ته‌قدیسكردنی فه‌لسه‌فیانه‌ی ئه‌و بووه. به‌ڵام شكستی
كام «كۆمپانیایه»؟
شكستێك كه فۆكۆیاما به «هه‌ره‌سی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكایی» ناوزه‌دی
كردووه، به‌یان ناكرێ، چونكه ئه‌مه ته‌نها ده‌ربڕینێكه بۆ چاوبه‌ستنی
خه‌ڵك له‌ڕاستییه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌و نیزامێك كه به‌هه‌رمێهنه‌ریه‌تی.
قه‌یرانی دارایی ته‌نها ده‌ركه‌وته‌ی قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌دارییه،
قه‌یرانێك كه به‌وته‌ی ماركس خاسیه‌تی زاتی‌و چارهه‌ڵنه‌گری سیسته‌مێكه
كه بناغه‌كانی له‌سه‌ر دزینی ڕه‌نجی ملیۆنه‌ها ئینسان ڕاوه‌ستاوه‌و
له‌ڕه‌وتی كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دا، ڕێگای نابودبوونی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌ڵام وه‌ختێك فۆكۆیاما ڕه‌مزی «كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكایی» ده‌نێته سه‌ر
ئه‌م شكسته، ده‌یه‌وێت زه‌ینی ئێمه له دووتوێی كۆمپانیا‌و وڵاتێكدا قه‌تیس
ڕابگرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه مه‌ودای قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری سنوردار
نییه به‌ئه‌مه‌ریكاوه‌و بگره پریشكه‌كانی خۆی بردۆته نیو وڵاتانی
تره‌وه. ئه‌مه شكستی ئابوری بازار‌و سیسته‌مه دیموكراسییه‌كه‌یه‌تی كه
له‌لایه‌ن باڵی ڕاستی بۆرژوازی، یانی «ریگانیزم‌و تاتچه‌ریزم»
به‌ده‌سته‌وه گیراوه.
به‌ڵام كاتێك فۆكۆیاما ئیعتراف به‌ته‌واوبوونی «ڕۆڵی تاقانه‌ی ئه‌مه‌ریكا»
له‌په‌یوه‌ند به‌قه‌یرانی ئێستاوه ده‌كات، ئه‌و مانایه‌ش به‌ده‌سته‌واژه‌ی
«كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكایی» ده‌به‌خشێ كه ئه‌وه ستراتیژی نه‌زمی نوێیه
هه‌ره‌سی هێناوه، كه نزیك به‌سێ ده‌یه‌یه له‌لایه‌ن كۆماریخوازان‌و
دیموكراسیخوازانه‌وه بۆ دووباره سازدانه‌وه‌ی دنیای دوای هه‌ره‌سی بلۆكی
سۆڤیه‌ت، به‌ده‌سته‌وه گیرا، تا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك باڵاده‌ستی یه‌كه‌م به‌سه‌ر
جیهاندا ڕابگرێ. به‌ڵام دان پێدانانه‌كانی فۆكۆیاما له‌وه‌ش زیاتر ئێمه
ڕاده‌كێشێته نێو شكستی ڕیگانیزمه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتیك ئاماژه به «دوو
بیرۆكه‌ی بناغه‌یی ئه‌مه‌ریكایی» ده‌كات كه خاسیه‌تی جیهانداگریان بووه.
یه‌كه‌م: ریگانیزم، كه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته جیهانییه‌كانی چینی
كرێكار‌و پاكسازی هه‌رجۆره ڕژێمێك كه به‌قه‌د سه‌ره‌ده‌رزییه‌ك بۆنی
سۆسیالیزم‌و چه‌پی لێبێت، یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌سته‌وه‌گیراو دواتریش خۆی خزانده نێو وڵاتانی
ئه‌وروپای ڕۆژئاواوه. به‌ڵام خودی ڕیگانیزم خۆی چییه؟
ڕیگانیزم ئه‌لگوی ئابوری بازاڕی سه‌رمایه‌داری، كه له سه‌ره‌تای
ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا، له‌لایه‌ن باڵی ڕاستی بۆرژوازییه‌وه به‌مه‌به‌ستی
په‌لاماردانی «ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران»ی سۆسیال دیموكراته‌كان، كه پاڵی
به‌باوه‌ڕه‌كانی «كینز»ه‌وه دابوو، به‌ده‌سته‌وه‌گیراو دواتریش هاوشێوه‌ی
خۆی له‌به‌ریتانیا به «تاتچه‌ریزم» بره‌وی په‌یداكرد. ڕیگانیزم یانی
ڕه‌هاكردنی سه‌رمایه‌كان له‌هه‌رجۆره ده‌خاڵه‌تێكی ده‌وڵه‌ت له‌بازاڕدا‌و
سپاردنی ئابوری به‌مونافه‌سه‌و ئازادی سه‌رمایه‌كان بۆ چالاكی زیاتر‌و
كۆكردنه‌وه‌ی بێسنوری قازانج، له‌كه‌نار دانانی باجی كه‌متر له‌سه‌ر
سه‌رمایه گه‌وره‌كان‌و ده‌ستبردن بۆ بانكی جیهانی‌و سندوقی دراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ڕێبازه بوو كه له‌ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه بانگه‌وازی
بۆ دیموكراسی لیبراڵ ده‌كرد.
به‌ڵام خودی ئه‌م ڕێبازه له‌جه‌وهه‌ردا نیشاندانی بێمه‌سئولیه‌تی ڕه‌های
كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به‌فه‌رد‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بیمه‌و خزمه‌تگوزارییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌ژێر ناوی ڕاوه‌ستاوه به‌رامبه‌ر به سۆسیالیزم
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوو. له‌په‌یوه‌ند به‌كرێكارانیشه‌وه، كاری
كۆنته‌راتی‌و ناجێگیری كار‌و سپاردنی كۆمه‌ڵگا به‌بێكاری، كرده مۆدێلێكی
بژێوی. له‌سیاسه‌تیشدا، جه‌نگ‌و میلیتاریزمی هێنایه كایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته
قه‌ومی‌و ئاینییه‌كانی به‌ناوی دیموكراسییه‌وه كرده نمونه‌ی «جیهانێكی
پڕ له‌ئاشتی‌و سه‌فا». له‌ئاست ئایدۆلۆژیا‌و فه‌لسه‌فه‌شدا، ئه‌نتی
كۆمۆنیزم‌و هه‌وڵدان بۆ له‌به‌رچاوخستنی ماركس‌و ره‌خنه‌كانی، به‌به‌هانه‌ی
ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌تۆتالیتاریزم‌و بره‌ودان به‌كۆنه‌په‌رستی
ئاینی‌و قه‌ومگه‌رایی‌و ده‌ست شتنه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی ئینسانی‌و
سكولاریزم‌و مافی هاوڵاتی بوونی یه‌كسان‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای
مۆڵتیكه‌ڵچرالیزم‌و فه‌لسه‌فه‌ی ڕیسوای پۆستمۆدرێنیزم‌و هیچگه‌رایی
بره‌وپێدا.
فۆكۆیاما ئیعتراف به‌وه ده‌كات كه «زۆربه‌ی شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان كه
قه‌یرانی واڵ ستریت كۆتایی ته‌مه‌نی ڕیگانیزمه»، به‌ڵام ئه‌م كۆتایی
هاتنه‌ی ڕیگانیزم، بۆئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه گوایه «ڕاپه‌ڕینی ڕیگانیزم
له‌ڕێبازی خۆی وه‌ده‌رنرا»وه‌و ئیتر پێویستیشی به‌وه نییه هیگڵ به‌قه‌رز
وه‌رگرێ. له‌مه‌شدا سه‌رمایه‌داری‌و نیزامه‌كه‌ی به‌و هه‌موو تاوانه‌وه كه
له مێژوودا نیشانیداوه، جارێك به «به‌هه‌شتی ئه‌به‌دی»و جاریكیتر به
«بێ‌تاوان» كه له‌ڕێبازی خۆی وه‌ده‌رنراوه، ده‌ناسێنێ. ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سێكی
وه‌ك ئه‌و كه له‌پاڵ سه‌رمایه‌داری‌و ڕژێمه‌كه‌یدا ڕاوه‌ستاوه، كارێكی
ساده‌یه. به‌ڵام كاتێك فۆكۆیاما ئیعتراف ده‌كات كه «ئه‌مه‌ریكا ئیتر توانای
پێشووی بۆ سازدان‌و پێكهێنانی ئابوری جیهانی له‌ڕێگه‌ی بانكی جیهانی‌و
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نییه»، ئیعترافكردنه به بنبه‌ستی
ڕیگانیزم‌و ڕۆڵێك كه ئه‌مه‌ریكا له‌جیهاندا بویه‌تی.
دووه‌م: دیموكراسی. فۆكۆیاما ده‌ڵێت: «هێزی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له لوله‌ی
تانكه‌كان‌و دۆلاره‌كانییه‌وه نه‌بوو»، به‌ڵكو «گه‌وره‌ترین پاڵپشت بوو بۆ
گه‌شه‌ی لیبراڵ دیموكراسی له‌جیهاندا»و به‌مجۆره‌ش بیرۆكه‌ی دووه‌می
باوه‌ڕه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، یانی «دیموكراسی لیبراڵ» دێنێته ئاراوه.
له‌مباره‌وه ئه‌و له‌سه‌ر هه‌قه، چونكه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌و
باوه‌ڕه‌كانی ڕیگانیزم‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی بازاڕی ئازاد‌دا،
پێویستی به‌ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه كه پارێزه‌ری هه‌لومه‌رجی زاڵمانه‌ی
سه‌رمایه نێردراوه‌كانه. دیموكراسی ئه‌و نیزامه‌ی كه فۆكۆیاما به
«گه‌شه‌ی ئازادی ڕاگه‌یاندن» ناوزه‌دی ده‌كات، هه‌رئه‌م ئه‌ركه‌ی
له‌ئه‌ستۆیه. به‌ڵام با له‌وه بگه‌ڕێین كه دیموكراسیكردنی ده‌سه‌ڵات له چ
پڕۆسه‌یه‌كی خوێناویدا نمونه‌كانی خۆی بردۆته وڵاتانی جیهانه‌وه، به‌ڵكو
له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ڕاوه‌ستین كه ناوه‌ڕۆكی «دیموكراسی‌و لیبرالیزم»ه‌كه‌ی
فۆكۆیاما، به‌كرده‌وه خۆی ئاشكراكردووه:
مه‌به‌ست له‌دیموكراسی، هه‌رئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه له‌ناوخۆی خۆیدا
پارێزه‌ری زۆرترین ئاست له هه‌ژاری‌و بێكاری‌و كرێی كه‌م، له‌به‌رامبه‌ر
وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كیدا بپارێزی‌و ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵكی
كرێكار له‌خواره‌وه ڕابگری. له‌ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌كیشدا، له‌خولگه‌ی
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا بسوڕێته‌وه‌و كۆمه‌ك بكات به‌په‌یماننامه یه‌ك
لایه‌نه ئه‌منی‌و ئابورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام فۆكۆیاما زیاتر ده‌ڕواو
پێمان ده‌ڵێت كه «گه‌شه‌ی دیموكراسی له‌ڕێگای دیبلۆماسییه‌وه، یارمه‌تی
بۆ به‌شارستانی كردنی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئازادی میدیاكان»
له‌گۆڕدابووه. له‌مه‌شدا ئه‌و ده‌یه‌وێت پلورالیزمێكی سیاسی كه له‌سه‌ر
بنه‌مای «ته‌وافوقی» گروپه ئاینی‌و قه‌ومییه‌كان دامه‌زراوه، به‌ناوی
دیموكراسییه‌وه ڕه‌واج پێبدات‌و له‌ژێر فشاره‌كانی «دیبلۆماسی
ئه‌مه‌ریكایی»دا وه‌ك نمونه‌یه‌ك له «ده‌وڵه‌تی ئازاد» به‌سه‌ر دنیای
هاوچه‌رخدا بسه‌پێنێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نمونه‌كانی هه‌رئه‌م
«دیموكراسییه ته‌وافوقییه» كه بڕیاربوو گروپه «كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان»
له‌عێراقدا «به‌شارستانیبكات» چ داڕمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وته‌وه.
سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتێكی كۆنه‌په‌رستی میلیشیای، قه‌ومی‌و ئاینی له‌سه‌ر
بنه‌مای «ته‌وافوق» دامه‌زراند‌و هه‌رجۆره ناسنامه‌یه‌كی ئینسانی‌و
هاوڵاتیبوونی سڕییه‌وه.
به‌م حاڵه‌وه فۆكۆیاما ئیعتراف به‌وه‌ده‌كات كه «دیموكراسی شوختی
تێكه‌وتووه»، هۆكاری ئه‌مه بۆئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه «كاتێك سه‌دام
چه‌سپاندی چه‌كی ناوه‌كی نییه»، ئه‌و له‌مه‌دا ڕاستی وتووه. به‌ڵام ئه‌م
شوخته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی كه جێگای ئاماژه‌پێدانی ئه‌وه.
شوختێك كه ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌خودی سیسته‌مه‌كه خۆیدایه. سیسته‌مێك كه
له‌ته‌وافوقاتی نێوان گروپه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تیره‌كانه‌وه پێكهاتبێت،
هه‌میشه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌و پێكدادانی ئه‌م گروپانه ڕاده‌گرێ‌و شه‌ڕی
ناوخۆی نێوانیان ده‌كاته حاڵه‌تیكی هه‌میشه‌یی.
له‌كۆتاییدا ڕێگاچاره‌یه‌ك كه فۆكۆیاما پێشنیاری ده‌كات ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م:
«كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه‌كان»، دووه‌م: «به‌ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بڵێین پاره خه‌رج
بكه‌ن»، سێهه‌میش: «دامه‌زراوه داراییه‌كان چاودێری بكرێن». له‌به‌رامبه‌ر
خاڵی یه‌كه‌مدا ڕێگایه‌كی تر له‌پێش نییه جگه‌له گه‌ڕانه‌وه بۆ
ده‌خاڵه‌تپێدانی ده‌وڵه‌ت له‌چالاكییه ئابوورییه‌كاندا، یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ
«كینزیه‌ت». سه‌رمایه بۆئه‌وه‌ی ئازادانه بتوانێ قازانجی بێ‌سنور
كه‌ڵه‌كه‌بكات، پێویستی به‌ئازادی‌و هه‌ڵگرتنی سنوره‌كان هه‌یه. هه‌ربۆیه
پێشنیارێكی له‌مجۆره په‌شیمان بووه‌نه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌باوه‌ڕه
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كه به «ڕاپه‌ڕینی ڕیگانیزم» ناسراوه. به‌ڵام له‌باره‌ی
خاڵی دوه‌مه‌وه فۆكۆیاما ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و «كۆمه‌ڵگایه‌كی
مه‌سره‌فگه‌را»، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری كه له‌سه‌ر به‌كاربردنی هێزی كار‌و به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی ڕاوه‌ستاوه‌و مه‌سره‌فی هاوڵاتیانی گرێداوه‌ته‌وه به‌پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر كه‌می سه‌رمایه كه وه‌ك یه‌كێك له
ده‌ركه‌وته‌كانی قه‌یرانی ئێستا خۆی نیشانداوه، توانای خه‌رجكردن
له‌زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌ژار ده‌ستێنێ‌و ئاستی خه‌رجی ده‌وڵه‌مه‌ندانیش
دێنێته خواره‌وه. له‌باره‌ی خاڵی سێهه‌میشه‌وه فۆكۆیاما نایه‌وێت ئه‌وه
ببینێ كه سیسته‌می چاودێری‌و به‌ڕێوه‌بردن له‌نیزامی سه‌رمایه‌داریدا خۆی
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ئاوه‌ژوو دامه‌زراوه‌و ناتوانێ له گه‌نده‌ڵی
به‌ده‌ربێت. ه‌ڕاستییدا هه‌موو ئه‌و ڕێگاچارانه‌ی فۆكۆیاما بۆ ده‌ربازكردنی
سه‌رمایه‌داری له‌قه‌یرانی ئێستا، نه‌ك هیچ ڕاستییه‌كی زانستی ناخه‌نه
ڕوو، به‌ڵكو خۆی ئیعترافێكه به‌نه‌شیاوبوونی ئه‌م نیزامه‌و بنبه‌ستێك
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا به‌پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری. له‌كۆتاییدا
فۆكۆیاما ده‌پرسێت «ئایا مێژوو ڕووداوه‌كانی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه؟»،
به‌مه‌ش گه‌ره‌كیه‌تی كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌ره‌تای ڕووداوه مێژوییه‌كان
بگێڕێته‌وه. ئه‌و به‌م پرسیاره‌ی قه‌یرانی دارایی ساڵانی 1930
له‌ئه‌ڵقه‌كانی مێژوو ده‌ردێنێ. به‌ڵام مێژوو‌و ڕووداوه‌كانی حاڵه‌تێكی
په‌یوه‌ستیان هه‌یه، له‌مه‌دا ئیتر هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ك نییه جگه له سه‌ره‌و
ژێركردنی نه‌زم‌و نیزامی سه‌رمایه‌داری‌و ڕزگاركردنی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری
له‌هه‌موو ده‌رد‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێستای. به‌تایبه‌تی كه قه‌یرانی
ئیستا ئه‌ڵقه‌یه‌كی مێژووییه بۆ هاتنه‌وه مه‌یدانی سه‌رله‌نوێی ڕۆڵی
ڕزگاری به‌خشی چینی كرێكار‌و كۆمۆنیزم.
