|
ئاماده‌کردنی : خ سایه
سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ڕۆژی 28ی گه‌لاوێژ كه‌به‌رامبه‌ر به 19 ئابی
1979، جمهوری ئیسلامی به‌فه‌رمانی خومه‌ینی وله‌چوارچێوه‌ی
سه‌ركوتی شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه له‌سه‌رانسه‌ری
ئێران‌دا و بۆ داسه‌پاندنی ئیستبدای ڕه‌شی ئیسلامی به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا و بۆ كۆنترۆڵی شاره‌كانی كوردستان، ده‌ستی برد بۆ
هێرشێكی خوێناوی وكوشتاری خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو وبه‌هه‌زاران كه‌سی
له‌هاولاتیانی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی له‌نێو
شه‌قامه‌كاندا گوله‌باران كردن و هه‌زارانی تریشی له‌سێداراه‌دا
و خستیه زیندانه‌وه.(ئه‌و وینه‌یه‌ی كه‌لێره‌دا
بلاوكراوه‌ته‌وه نمونه‌یه‌ك له‌شانۆی ئینسانكوژی جمهوری
ئیسلامی نیشان ده‌دات).
شۆڕشی ساڵی 79ی ئێران كه‌به‌شۆڕشی مانگی به‌همه‌ن ناسراوه،
ڕووداوێكی مێژوویی گه‌وره‌ی جیهانی و ناوچه‌یی بوو، ئه‌مه
نه‌ك هه‌رله‌و ڕووه‌وه كه‌رژێمی شای هه‌ڵته‌كاند و كوتایی هێنا
به‌ده‌سه‌لاتی سه‌ركوتگه‌ری شاهنشایی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌م
وچه‌وسانه‌وه و بێدادی كۆمه‌لایه‌تی ڕاوه‌ستابوو، ته‌نانه‌ت
نه‌ك هه‌ر له‌و ڕووه‌وه كه ئه‌م شۆڕشه بووه فاكتۆرێك بۆ
گۆڕینی هاوكێشه سیاسی‌یه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان، كه‌ئه‌وكات
له‌نێوان دووبلۆكی ئیمپریالیستی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌لاتدا
له‌قاڵبدرابوو، به‌لكو شۆڕشی به‌همه‌ن له‌نێوخۆیدا وێنه‌یه‌كی
به‌رجه‌سته‌ی له‌پراتیكی شۆڕشگێرانه‌ی كرێكران و زه‌حمه‌تكیشان
و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌و ڕادیكاڵی ئه‌م چینه له‌پێناو
ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانیدا، هێنایه نێو لاپه‌ره‌كانی
مێژووی كۆمه‌ڵگای ئێران بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی جیهانه‌وه
كه ڕۆڵ و نه‌خشی كۆمۆنیسته‌كان وبزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی تێیدا
به‌رجه‌سته‌یه.
له‌شاره‌كانی كوردستان شۆڕش بووه كوانوی هاتنه‌مه‌یدانی
بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی كرێكاران و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش كه‌خۆی له‌شورا كرێكاریه‌كان و جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكێشدا بینییه‌وه و بنكه‌كانی گه‌ڕه‌ك بۆ كۆنترۆڵی
ژیانی كۆمه‌لایه‌تی وه‌ك نمونه‌یه‌ك له‌سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و
ده‌سه‌لاتدارێتی جه‌ماوه‌ری خۆی نیشاندا. شوراكان وبنكه‌كانی
گه‌ڕه‌ك كه‌ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منیه‌ت وئارامی كۆمه‌لایه‌تی و
زامن كردنی ئازادیه سیاسیه‌كان و دابینكردنی بژێوی له‌ئه‌ستۆ
گرتبوو، وه‌ك داهێنانێكی كۆمۆنیسته‌كان خۆی گرت و تێیدا ڕۆلی
ژنان و لاوان وڕابه‌رانی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش
نیشاندا. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌ره‌تاكانی خۆی له‌شاری سنه‌وه
ده‌ست پێكرد و دواتریش په‌لی كێشا بۆ زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه و
گونده‌كان له‌كوردستانی ئێران. به‌جۆرێك كه‌نه‌ك هه‌ر ترسی خسته
دڵی بۆرژوازی و بزوتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌یه‌وه،
كه‌ئه‌وكات به‌هاوكاری ڕۆژئاوا سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌لاتداریتی
له‌تارانی پایته‌ختدا دامه‌زراندبوو، به‌ڵكو نیگه‌رانیه‌كی
گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م چینی بۆرژوازی كورد وبزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی كورددا پێكهینا.
به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه و ئاماژه‌كردنه له‌م
ئه‌زموونه‌دا ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و كات له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتداریتی
شوراكان بنكه‌كانی گه‌ره‌كدا، خه‌لك خۆیان سه‌روه‌ری خۆیانبوون و
قسه‌یه‌ك له‌گه‌نده‌ڵی و دزی و قۆرغكردنی سامان و داهاتی خه‌ڵك
نه‌بوو، ئه‌وكات نه‌زیندان نه‌ئیعدام له‌گۆر بوو، وه‌نه هیچ كه‌س
له‌سه‌ر بیروڕاو هه‌ڵسوورانی سیاسی ده‌خرایه زیندانه‌وه.
ته‌نانه‌ت ئه‌وكات قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوشتنی ژنان و ناچاركردنی
لاوان بۆهه‌ڵهاتن له‌ئارادانه‌بوو. ئه‌وكات كه‌س نانبراو
نه‌ده‌كراو بۆ به‌ده‌ست هێنانی كارێك پێویستی به ته‌زكیه‌ی
ئه‌م یان ئه‌و حزب نه‌بوو. به‌ڵكو له‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌مووان
بۆهه‌موو بوون و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك موقه‌ده‌راتی كۆمه‌لگایه‌ن
له‌ده‌ستگرتبوو.
ئه‌مساڵ له‌یاده‌وه‌ری ئه‌م مێژوه‌و بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م
ته‌جروبه‌یه‌و توندكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌دژی ده‌سه‌لاتی ڕه‌شو نه‌گریسی
جمهوری ئیسلامی ئێران، كۆمۆنیسته‌كان وحزبی حیكمه‌تیست
بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی و ڕاوه‌ستانی كار‌و ته‌عتیل كردنی
كارخانه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ودووكان وبازاڕیان
ڕاگه‌یاندووه و چالاكانه هاتونه‌ته مه‌یدانه‌وه.
بلاوكردنه‌وه‌ی به‌یننامه‌و پۆسته‌رو خستنه‌ڕووی داخوازیه‌كانی
كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌وڵدان بۆ نوسینی دروشمه‌كان
له‌سه‌ر دیوار و جه‌وله‌ی گاردی ئازادی بۆ هاندانی خه‌ڵك و
په‌یوه‌ستبوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و گروپه‌كانی لاوان و ژنان
به‌م بانگه‌وازه‌وه نیشانه‌ی حه‌ره‌كه‌تێكی شۆڕشگێرانه‌یه
كه‌سه‌رتاپا جیاوازه له‌هه‌وڵی بزوتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی
بۆرژوازی كورد كه‌گه‌ره‌كیانه ئه‌م ڕۆژه‌و ئه‌م ساڵیاده بگۆڕن
به‌ڕۆژی پرسه‌و ته‌عزێباری. له‌یه‌ك ووته‌دا بانگه‌وازی
كۆمۆنیسته‌كان بۆ مانگرتنی گشتی حه‌ره‌كه‌تێكی شۆڕشگێرانه‌یه
كه‌ڕووی له‌هه‌لپێچانی ده‌سه‌لاتی نه‌گریسی ئیسلامی
له‌كوردستان كردووه و به‌شێكه له‌بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی خوازی
سه‌رانسه‌ری ئیران كه‌ئامانجی له‌گۆڕنانی سه‌رتاپای جمهوری
ئیسلامی‌یه..
بانگه‌وازی ئه‌مساڵی
كۆمۆنیسته‌كان و خه‌ڵكی
ئازادیخواز له‌كوردستانی ئێران له‌كاتیكدایه كه
ده‌سه‌لاتداریتی ئیسلامی گیرۆده‌ی قه‌یرانێكی بێچاره‌یه‌و بۆ
سه‌ركوتی كۆمه‌لانی خه‌ڵك زیندانه‌كانی سیخناخ كردووه و
شه‌قامی شاره‌كانی به‌سوپا و پۆلیس و پاسدار میلیتاریزه
كردووه. كه‌دیاره بانگه‌وازێكی ئاوا له‌كوردستانه‌وه نیشانه‌ی
هاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و شۆڕشگێرانه‌یه
كه‌جیاوازه له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌ش و سه‌وزی ئیسلامی.
ئیمه لیره‌دا بانگه‌وازی كۆمنیسته‌كان بۆ مانگرتنی گشتی
بلاوده‌كه‌ینه‌وه و داواله‌هه‌موون ده‌كه‌ین به‌پیر ئه‌م
بانگه‌وازه‌وه بێن و ڕۆژی 19ی ئاب بكه‌نه ڕۆژی ئیعتراز و
مانگرتنی گشتی به‌دژی ده‌سه‌لاتی ڕه‌ش و سه‌ركوتگه‌ری
ئیسلامی.
|