خه‌سره‌و سایه
saya.xasraw@yahoo.co.uk
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا، ته‌واوی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌جیهاندا، ئۆبامایان به‌سه‌ركووتوو، له‌قه‌ڵه‌مداو هه‌ریه‌كه به‌جۆریك ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان له‌قاودا. به‌لام ئایا ئۆباما سه‌ركه‌وتووه؟ ئایا ده‌كرێ ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ئۆباما به‌مانای شكستپێدانی جۆن مه‌كین وحزبی جمهوری خوازان لێكبدرێته‌وه؟
بۆوه‌لامی ئه‌م پرسیارانه ده‌بێ واوه‌تر له‌پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رده‌می مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژرادنی نێوان كاندیداتۆره‌كان بڕۆێن. ئه‌گه‌رچی هه‌لبژادرنه‌كان ته‌واوبووه به‌لام هێشتا شه‌ڕی پڕوپاگه‌نده‌كردنی سه‌رده‌مانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و بۆئامانجی گورزی كۆتایی به‌ده‌ست ئۆباما وحزبه‌كه‌یه‌وه ماوه. به‌تایبه‌تی كه‌هێشتا پڕوپاگه‌نده‌كان پێویستن بۆ جێگیركردنی ئه‌و باوه‌ڕه له‌زه‌ینی خه‌ڵكدا كه‌ئه‌وه حزبی دیموكراتخوازه‌كان وئۆبامایه شكستی به‌جمهوری خوازان و جۆن مه‌كین هیناوه! له‌كاتێكدا واقعیه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیحایه‌یه كه‌له‌هه‌راو هوریای كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌درێ به‌گوێی ڕای گشتیدا.
ئۆباما له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هێناوه‌ته‌وه، ده‌توانێ براوه‌ی ده‌وره‌ی مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت، به‌لام هه‌رگیز ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌ئاكامی شكست پێدانی ڕه‌قیبه‌كه‌یه‌وه به‌ده‌ست نه‌هاتووه، به‌تایبه‌تی كه پلاتفۆرمی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی هه‌ردوو حزبی جمهویخوازان ودیموكراته‌كان له‌ناوه‌رۆكدا جیاوازی ئه‌وتویان نییه‌و هه‌ردووك له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌و كێشه جیهانی وناوخۆیییه‌كاندا كه‌ڕووبه‌رووی ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مریكا بۆته‌وه، هاوڕان و بریاریش نییه ئۆباما‌و حزبه‌كه‌ی ئیستراتیژییه‌كی جیاواز له‌وه‌ی بۆش و پنتاگۆن به‌ده‌ستییه‌وه گرتووه، بباته‌پێشه‌وه. به‌واتایه‌كیتر ئه‌وه پلاتفۆرمی جیاوازی ئۆباما‌و دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا نییه كه‌جۆن مه‌كین و جمهوریخوازه‌كانی به‌شكستدا كێشاوه، به‌ڵكو ئه‌وه شكستی جمهوری خوازان و ڕێبازی ڕیگانیزم و ئابووری بازاڕ و ئیستراتیژی نه‌زمی نوێ‌ی خوێناوی نیو لیبرالیسته‌كانه كه ئۆباما‌و حزبه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دوو حزبی بۆرژوازی سه‌ره‌كی له‌ئه‌مریكادا، هێزی سێهه‌م، یانی ئالته‌رناتیڤی ڕادیكال و جه‌ماوه‌ری كه‌قازانجه‌كانی خه‌لك نوێنه‌رایه‌تی بكات، له‌مه‌یداندا نییه وبه‌م شێوه‌یه خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ئیختیاری ته‌نها یه‌كێك له‌م دووحزبه‌ی نێو كایه‌ی ده‌ستاوده‌ست پێكردنی ده‌سه‌لاتدا ده‌هێڵێته‌وه. بۆئه‌مه‌ش سیناریۆی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ته‌نها ئامڕازێكه، كه‌تێیدا خه‌ڵكی نه‌دارو ڕه‌نجكێش ده‌كرێنه ئامراز، نه‌ك ئامانج. كه‌وایه ئه‌وه شكستی جمهوریخوازانه كه‌سه‌ركه‌وتنی ئۆباما وحزبه‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێناوه‌ته پێشه‌وه.
جمهوری خوازان وبۆشی كۆن ونوێ كه‌به‌پلاتفۆرمی سیاسی باڵی ڕاست وئابووری بازاڕ‌و ڕیگانیزم وئایدیۆلۆژیای تاكڕه‌ویه‌وه، به‌دوای هه‌ره‌سهاتنی بلۆكی ڕوسی، ده‌سه‌لاتیان گرته ده‌ست بڕیار بوو ئیستراتیژی یه‌ك جه‌مسه‌ری جیهان به‌ڕابه‌ری ئه‌مریكا به‌سه‌ركۆمه‌ڵگای جیهانیدا داسه‌پێنێ. پلاتفۆرمێك كه‌جه‌نگ ومیلتیاریزم وملهوڕی وخوێناوی كردنی جیهان وگویزانه‌وه‌ی "دیموكراسی ته‌واوافقی" له‌ڕێگای فشاری دیبلۆماسییه‌وه بۆ ولاتانی تر، له‌سیاسه‌تدا و له‌مه‌یدانی ئابووریشدا رۆڵی بازاڕ و هه‌ژموونی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌رمایه‌و بانكی جیهانی بۆ داسه‌پاندنی هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێكاری به‌سه‌ر دنیادا وله‌ناوخۆشدا په‌لاماردانی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك و لێسه‌ندنه‌وه‌ی بیمه وخزمه‌تگوزارییه‌كان وپاڵنان به‌هاولاتیانه‌وه بۆ قه‌بووڵكردنی تاكگه‌رایی و ئایدۆلۆژی بێمه‌سئولیه‌تكردنی ده‌سه‌لات وكۆمه‌لگا له‌به‌رامبه‌ر ژیانی فه‌رد و زینده‌گی ئینسانی‌دا .... به‌شه پێك هێنه‌ره‌كانیه‌تی. ئێستا ئه‌م پلاتفۆرمه و ئه‌م ڕێبازه شكستی خواردووه.
نیشانه‌كانی ئه‌م شكسته له‌عیراق و ئه‌فغانستان له‌كۆنترۆڵ نه‌كردنی"میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌دژی تیرۆر" تا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌قتابی ئابووری وسیاسی جیهانی، له‌پێشیانه‌وه ڕۆلی ڕوسیا‌و چین وئه‌وروپای یه‌كگرتوو. له‌م نێوه‌شدا شكست له‌ئاست په‌لاماردانی رووسیا بۆسه‌ر جۆرجیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی ئێران له‌عێراق و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، به‌یه‌كجاری ئه‌نجامه‌كانی شكستی سیاسه‌ت وپلاتفۆرمی جمهوری خوازن له‌جیهاندا نیشان ده‌دات. له‌مه‌ش زیاتر قه‌یرانی ئابووری و هه‌ره‌سهێنانی بانكه‌كان له‌ئه‌مریكاو ولاتانی هاوخه‌تی ئه‌و، دواین گوزری جێگیركردنی ئه‌م شكسته‌ی خسته‌ڕوو. هه‌موو ئه‌مانه نیشان ده‌ده‌ن كه ڕۆڵی تاقانه‌ی ئه‌مریكا له‌سیاسه‌ت وئابووریی جیهاندا به‌ره‌و كۆتایی خوی ڕۆیشتووه. ئه‌مه چوارچێوه‌ی ئه‌و شكسته‌یه كه‌بردنه‌وه‌ی ئۆبامای له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مومكین كردووه.
به‌لام له‌مباره‌وه نابێ ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، كه‌ده‌نگه‌كانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ئۆباما و حزبه‌كه‌ی هیچ هه‌قانیه‌تێك به‌سیاسه‌ت وپلاتفۆرمی ئه‌و نادات، چونكه خه‌ڵك بۆیه ده‌نگیان به‌ودا تا مۆر بده‌ن له‌شكستی لایه‌نێكی تر، خه‌ڵك ده‌نگیدا به‌ئۆباما تا ده‌رگایه‌ك له‌سه‌ر ڕێگای خه‌باتی خۆیان بۆباشكردنی ژیان و دورخستنه‌وه‌ی فشاره ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ژیانیان، بخه‌نه سه‌رپشت.
ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌دژی سیاسه‌ت وپلاتفۆرمی نیولیبراڵه‌كان له‌ماوه‌ی نزیك به‌دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكای قوتبی كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تیش ناردنی رۆڵه‌كانی خه‌ڵك بۆ نێو به‌ره‌كانی جه‌نگێك كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتی خۆیانه، هاوكات ته‌حمولكردنی باج و خه‌راجی زۆری قه‌یرانی دارایی وشكستی بانكه‌كان، وه‌ك دوو نمونه خۆشباوه‌ڕی خه‌ڵكی به‌ده‌سه‌لاتدارانی كۆن ونوێ‌ی ئه‌مریكا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕه‌واندۆته‌وه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕۆڵی خه‌ڵكه وه‌ك فاكتۆریكی كاریگه‌ر له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی داهاتووی ده‌سه‌لات له‌ئه‌مریكادا.
بێگومان فاكتۆرێكی ئاواش له‌پاڵ ڕۆڵی شكستخواردووی تاقانه‌ی ئه‌مریكادا له‌جیهان، پێناچێت سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئۆباما‌و حزبه‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆماوه‌یه‌كی زۆر بهێلێته‌وه.
