خ. سایه
هه‌واڵه‌كانی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌رتبوونی حزبی زه‌حمه‌تكێشانیان ڕاگه‌یاند. سه‌ره‌تای ئه‌م كه‌رتبوونه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 28/3 ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه، به‌جیابوونه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ومه‌كته‌بی سیاسی ئه‌م حزبه ده‌ستی پێكرد. به‌لام ئه‌وه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌باره‌ت به‌هۆكار وناوه‌رۆكی ئه‌م كه‌رتبوونه ئاشكرابووه، له‌سه‌رێكیانه‌وه قا‌در عه‌زیز سكرتیری حزب و كه‌مایه‌تییه‌كی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، باڵی جیبابووه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه‌فریوی ده‌ستێكی پشتی ئه‌م ناكۆكیانه‌یان خواردووه و به‌هاندانی لایه‌نیكی ده‌ره‌وه‌ی حزب، ده‌ستیان بۆ له‌تكردنی حزب بردووه. له‌ولاشه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سكرتێری حزب به‌وه تومه‌تبارده‌كه‌ن كه گوایه به‌پێ‌ی په‌یڕه‌وی نێوخۆی حزب ناجوڵیته‌وه و "شه‌فافیه‌ت" له‌كاروباری سه‌رۆكایه‌تی حزبدا په‌یڕه‌وی لێناكات. شایانی باسه ڕووداوه نیوخۆییه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان هاوپێچی خۆی بارگرژیه‌كی تاڕاده‌یه‌ك له‌نێو ئه‌ندامان و لقه‌كانی ڕێكخستنی ئه‌م حزبه‌دا پێكهێناوه وله‌م باره‌شه‌وه هه‌ردوولا له‌هه‌وڵدابوون كه‌به‌زۆری چه‌ك لقی كه‌ركوك بۆ حۆیان كۆنترۆل بكه‌ن، كه‌دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشی كه‌كوكه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
ڕووداوه‌كانی نیوخۆی حزبی زه‌حمه‌تكێشان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ناكۆكیه ده‌روونییه‌كانی ئه‌م حزبه نه‌له‌سه‌ر مه‌سائیلێكی سیاسی جدی وچاره‌نوسازه و وه‌نه‌له‌سه‌ر كێشه‌و باسێكه كه‌په‌یوه‌ندی به‌خه‌لك وكۆمه‌ڵگاوه هه‌بێت. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تائیستا ئاشكراكراوه له‌زمانی هه‌ردوولاوه مه‌سه‌له‌یه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌رحزبێكی ناسیونالیتی تره كه‌له‌باسی ئیمتیازات و پاره‌و سه‌لاحیه‌ته‌كانی خۆیدا غه‌رق بووه. هه‌ربۆیه ناكرێت له‌ڕووداوه نیوخۆییه‌كانی ئه‌م حزبه‌دا هیچ پێشڕه‌وییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی بكرێته پێوانه‌و ته‌نانه‌ت هیچ لایه‌ك له‌لایه‌نه ناكۆكییه‌كه‌كانی ئه‌م حزبه بخاته‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی هه‌ق به‌جانبه‌وه.
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌رتبوونی حزبی زه‌حمه‌تكێشان و بانگه‌شه‌کانی هه‌ردوولا ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێن كه‌ئه‌م ڕووداوه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رده‌می خۆئاماده‌كردنی حزبه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان. یانی ئه‌وه‌ی كه‌ئیستا هه‌موو حزبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و لق و پۆپه‌كانی چاویان بڕیوه‌ته په‌رله‌مان و كورسیی پارێزگاكان تا ده‌ستبه‌رن بۆ ئه‌ڵه‌قه‌ی دواتری وه‌رگرتنی ئیمتیازات و پاره‌و پولی كۆمه‌لگا، كێشمه‌كیش و ناكۆكی له‌نێوخوی حزبه‌كاندا هێناوه‌ته‌كایه‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا ئه‌وه یه‌كیتی وپارتین كه‌بۆ بردنی به‌شی شێری كورسیه‌كانی په‌رلمان له‌هه‌وڵی پیلان گێڕان وگوشارهێناندان بۆ"حزبه هاوپه‌یمانه‌كانیان" تا واداریان بكه‌ن له‌ژێر چه‌تری ده‌سه‌لات و ئیمتیازاتی خۆیاندا كۆیان بكه‌نه‌وه. حزبی زه‌حمه‌تكێشان كه به‌ته‌بیعه‌ت حزبۆكه‌ی ژێر چه‌تری یه‌كێتی وپارتی بووه و له‌بازنه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م دوحزبه‌وه چاوی بڕیوه‌ته وه‌رگرتنی ئیمتیازاتێك، له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوه‌وه، بۆنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی لێكراوه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وپارتی وله‌گه‌ل چوارحزبه‌كه‌ی تردا لیستی هاوبه‌ش بده‌ن. ئایا ئه‌مه ئه‌و ڕاستیه ناسه‌لمێنی كه‌كۆنترۆڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتی وپارتییه‌وه ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تییه‌و بۆئه‌مه‌ش ئاماده‌ن ده‌ست به‌رن بۆ پیلانگێری و ئاژاوه‌ی نێوخۆی حزبه هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیان؟ ئایا ئه‌مه خالێك نییه بۆ سنورداركردنه‌وه‌ی به‌شداری ئازادانه‌ی حزبه‌كان له‌هه‌ڵبژردنه‌كاندا؟
به‌لام ئه‌مه هێشتا هه‌موو ڕاستیه‌كانی ڕووداوی كه‌رتبوونی نێوخۆی حزبی زه‌حمه‌تكێشان ئاشكرا ناكات، به‌تایبه‌تی كه‌هه‌رله‌م سه‌ره‌تایه‌وه هه‌ردوولا به‌ده‌ستبردن بۆ چه‌ك و به‌تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌لێك حوكمی نامه‌ده‌نی و ناشارستانیانه‌و بگره ناسیاسیانه گه‌ره‌كیانه یه‌كتر له‌مه‌یدان ده‌ركه‌ن وله‌م شه‌ڕوكیشمه‌كێشانه‌وه ووشه‌و ده‌ڕبرینی نێو فه‌رهه‌نگێكی دواكه‌وتوانه بهینینه سه‌ر زمانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه نیشان ده‌دات كه‌له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورددا سیاسه‌ت و حزبایه‌تی نه‌ك مانایه‌كی نییه، بگره له‌سه‌ر هه‌رمه‌سڵه‌حه‌تێك ئاماده‌ن لاپه‌ره‌كانی ئه‌خلاق و حه‌یسیه‌تی كه‌سایه‌تی هه‌ڵده‌ناوه وبیكه‌نه سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی هه‌قیه‌قه‌ت.
حزب دیارده‌ی مۆدیرنی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرنه. حزبی سیاسی و جیاوازی له‌سیاسه‌تدا گۆشه‌یه‌كی ئه‌م مۆدیرنیزمه وخاسیه‌تێكی سروشتیه‌تی. هه‌ربۆیه له‌سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازیه نیوخۆییه‌كانیشیدا ساده‌ترین مامه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه‌باسی سیاسه‌ت و بۆچونگه‌لێك بێته‌كایه‌وه كه‌جدین و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به مه‌سه‌ئایل و كێشه‌و چاره‌نوسی خه‌ڵك وكۆمه‌لگاوه هه‌یه. حزبی زه‌حمه‌تكێشان و رووداوه‌كانی نیوخۆی ئه‌وه ده‌سه‌لمینێ كه‌نه‌ك هه‌رباسی حزبیكی سیاسی له‌گۆرنییه، به‌ڵكو ئه‌م ڕووداوه ده‌كاته پاشماوه‌كانی "بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری شاخ" كه‌ناوی ئه‌حزابیان له‌خۆیان ناوه. وه‌ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی جیاوازیه‌كی سیاسی و مه‌سائیلێكی خه‌ڵك و كۆمه‌لگا بنه‌مای ئه‌م دابه‌شبوونه‌یه، سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه بۆ ته‌حمولی یه‌ك ناكه‌ن وبۆ له‌ریگایه‌كی قانونیدا ئیحترام بۆئه‌ندامان وخه‌ڵك دانانێن؟ بۆ له‌وێستگه‌ی كۆنگره‌وه هه‌قیه‌قه‌ته‌كان ئاشكراناكرێ؟ تا جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌یان به‌هوشیاری و ئازادانه‌وه بخه‌نه به‌رده‌م هه‌لبژاردنێكی ئازاده‌نه‌ی خه‌ت و هیله سیاسی و به‌رنامه‌یی‌یه جیاوازه‌كانه‌وه.
له‌كۆتایدا نابی ئه‌وه‌مان له‌یاد بچیت كه‌رووداوه‌كانی ئیستای نیو حزبی زه‌حمه‌تكیشان نمونه‌ی بچوك و ساده‌ی هه‌رئه‌و سیناریۆیه‌یه كه‌نه‌وشیروان مسته‌فاو هاو مه‌حفه‌له‌كانی له‌نیو یه‌كیتی نیشتمانیدا ده‌ستیان بۆبردووه. به‌لام ئه‌وه‌ی له‌نمونه‌كه‌ی نه‌وشیرواندا جیایه، ته‌نها باسی فریوده‌رانه‌ی چاكسازی و ریفۆرمه.
