له دیدارێکی سه‌رۆ قادر به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان،
که چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا بڵاوی کرده‌وه، تیایدا یه‌کگرتووی ئیسلامی
به تاوانبار له قه‌ڵه‌مدا بوو له تیرۆری هاوڕێیان شاپورو قابیلدا،
هه‌رچه‌نده ڕاسته‌وخۆ پاش ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆ یه‌کسه‌ر داوای یاساییمان
له دادگای هه‌ولێر تۆمار کرد‌و خۆشمان وه‌ک حزب به‌ڵگه‌نامه‌کان و
CDی
ووتاره‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی مه‌لا به‌شیرو ڕادیۆی یه‌کگرتوومان
خسته‌به‌رده‌ست دادگای ناوبراو، به‌ڵام بابیانووی "نه‌بوونی مۆڵه‌تی یاسایی
حزب"و "ئه‌بێت که‌سی پله‌یه‌کی کوژراوه‌کان داوا تۆمار بکات' ڕێگری کرا
له‌وه‌ی که کێشه‌که به‌شکڵی یاسایی به‌ره‌وپێش بچێت. تائێستاش ئه‌و
که‌یسه به‌کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و تاوانباران ئازادن.
هه‌رچه‌نده گۆڤاری گوڵان ساڵی 2001 وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک تاوانباری بڵاوکرده‌وه که
ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بوو له تیرۆری شاپورو قابیلدا، وه دواتریش ڕاگه‌یه‌نرا که
بکوژه‌کان به سێداره‌دان سزا دراون. به‌ڵام نه حزبی ئێمه‌و نه ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن ونه‌هیچ که‌س یاگاداری چۆنێتی ئه‌نجامدانی دادگایی کردنه‌که‌و
ئاکامه‌کانی نه‌بوون. دیاره بۆ پارتی و بۆسه‌رۆش ووروژاندنی مه‌سه‌له‌ی تیرۆری
ئه‌و هاوڕێیانه ته‌نها به‌خاتری مه‌سه‌له سیاسیه‌کانی خۆیان بووه‌و دوور‌و نزیک
په‌یوه‌ندی به دادپه‌روه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی ماف نه‌بووه‌و نیه. ئه‌وان کاتێک
بینیان که یه‌کگرتووی ئیسلامی خه‌ریکه ئه‌بێته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆیان بۆیه
ئه‌م که‌یسه‌یان کرده‌وه، کاتێکیش یه‌کگرتوو ته‌نازولاتی سیاسی بۆ کردن ئه‌وانیش
که‌یسه‌که‌یان وه‌لا نا. به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ حزبی ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی له‌کوردستان نه‌ک هه‌ر دانه‌خراوه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به هاوسه‌نگی
هێزه‌وه هه‌یه‌و هه‌ر کاتێک ئه‌و هاوسه‌نگیه بێته پێشه‌وه ئه‌وا له‌دادگای
ئاشکرادا سزای گشت ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ئه‌ده‌ین که ده‌ستیان هه‌بووه له‌و
کرده‌وه چه‌په‌ڵ و دڕندانه‌یه.
بزه‌یی قێزاه‌ونی ژێر لێوی ده‌سه‌ڵاتداران له‌تیرۆری ئه‌و دوو ڕابه‌وه کۆمۆنیسته
بۆ ئه‌وه بوو که ڕزگاریان بوو له که‌سانێک که ئه‌یانتوانی ڕێگر بن له لووشدانی
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن که‌مینه‌یه‌کی ته‌ه‌وزه‌له‌وه، به‌ڵام
هیستریای کۆنه‌په‌رستان و تیرۆریستانی ئیسلامی له‌سه‌ری ئه‌وه‌وه بوو که شاپورو
قابیل ڕابه‌ری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بوون و به عه‌مه‌لی خورافه‌یان له مێشکی خه‌ڵکدا
ئه‌ڕه‌وانده‌وه. په‌یامی ئه‌وان بۆ ئاواره بێ لانه‌و بێ په‌ناکانی که‌رکوک ئه‌وه
بوو که "خوا په‌نه‌تان نادات و په‌ناده‌ری که‌س نییه، خۆتان ئه‌بێت به‌خه‌می
خۆتان و مناڵ و خێزانه‌کانتانه‌وه بن". له‌گه‌ڵ بێکاراندا ئه‌یانووت ("ولئن شکرتم
لازیدنکم" دادتان نادات و سفره‌تان هه‌ر خاڵی‌تر ئه‌کا، ناڕازی بن و وه‌رن داوای
مافی خۆتان بکه‌ن و بۆ ئه‌مه بجه‌نگن) شاپورو قابیل "قوتابخانه‌ی بیر"یان
دانه‌نابوو تا له‌پرۆسه‌یه‌کدا و دانه‌دانه خه‌ڵک ووشیار بکه‌نه‌وه، ئه‌وان
ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌ک بوون که ئازادی و یه‌کسانی و ژیانی ئینسانیان بۆ هه‌ر
ئێستا ده‌ویست. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که دوژمنانی شاپورو قابیل و حزبه‌که‌ی ئه‌وان،
هه‌موو پێکه‌وه کۆک بوون بۆ رێگری دانان و فشار هێنان و ته‌نانه‌ت ده‌ستبردن بۆ
کوشتنیان. به تیرۆری شاپورو قابیل و داخستین باره‌گاکانی حزبه‌که‌یان مومکنه
بتوانن لاوازیان بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن بیانسڕنه‌وه‌و نه‌یانهێڵن، فرسه‌ت
زۆره‌و ئاینده‌ش زۆری ماوه.
تاجه‌گوڵی سوور بۆ یادی ئه‌و ئازیزانه و ڕیسوایی و نه‌مان بۆ هه‌موو بیرێکی نامۆ‌و
دژه ئینسانی.
ڕیسواییش بۆ تیرۆریسان و بکوژانیان.