|
هه‌رچه‌نده كه پاش ڕووداوه‌كانى 11ى سپیَپتامبه‌ره‌وه
ئیَران
له‌په‌ناى ولاتانى عیَراقء
كۆریا، به محیوه‌رى شه‌ڕ له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه ناوزه‌د كرا،
به‌لام له‌دواى داگیركردنى عیَراق
له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه مه‌سه‌له‌ى لیَدان
له ئیَران
له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یه‌كیَك
بووه له سه‌ردیَڕى
زۆربه‌ى زۆرى هه‌والَه‌كانى
ئاژانسه جۆربه‌جۆره‌كان. ئه‌مرۆِش
دیسانه‌وه مه‌له‌فى ئیَران
كه‌وتۆته‌وه ڕیزى پیَشه‌وه‌ى
هه‌والَه‌كان،
به‌جۆریَك
كه ئیَران
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یكردوه كه‌ئه‌گه‌ر گورزى سه‌ربازى لیَبدریَت
ئه‌وا موشه‌كه‌كانى ئه‌گاته
ئیسرائیل و
وه‌ره‌قه‌ى نه‌وتیش به‌كار ئه‌هیَنیَت.
قلَشته‌كانى
ناو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیَوده‌ولَه‌تى
تا یه‌ك سالَى
ڕابردوو به‌جۆریَك
هه‌وسه‌نگى هیَزه‌كان
به‌قازانجى ئیَران
بوو، چونكه ئه‌مریكا ته‌ریك مابووه‌وه له‌ناو ڕكابه‌ره به‌هیَزه‌كانیدا،
دیاره هۆكارى ئه‌وه‌ش ئه‌و شكسته یه‌كله‌دوا یه‌كانه‌یه كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا
له‌دواى داگیركردنى عیَراقه‌وه
له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌یاره‌كانیه‌وه ڕووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه. ته‌ماشایه‌كى خیَراى
ئه‌و قه‌یران و شكستانه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا ڕه‌نگه كۆمه‌ك
به‌ڕۆرشن كردنه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌ى من بكات: مه‌سه‌له‌ى ئه‌فغانستان چاره‌سه‌ر
نه‌بووه‌و تالَیبان
چه‌ندین ناوچه‌ى گرنگ و ستراتیژى خستۆته‌وه ژیَر
كۆنترۆلَى
خۆى، ته‌نانه‌ت هیَزه‌كانى
تالَیبان
هیَنده
فراوانبوونه‌ته‌وه كه زۆربه‌ى سنوره‌كانى نیَوان
پاكستان و ئه‌فغانستان له‌ژیَركۆنترۆلَى
خۆى خستوه‌و هیَزیَكى
مرۆیى گه‌وره‌یشى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى سازمانداوه. كیَشه‌ى
عیَراق
چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌و هیَشتا
ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه حكومه‌تیَك
دابمه‌زریَنیَت
كه تواناى دریَژه‌دان
به‌مانه‌وه‌ى خۆى بدات و سنوریَك
بۆ كرده‌وه تیرۆریستى و چالاكى گروپ و تاقمه چه‌كدارو تیرۆریسته‌كانى ناو عیَراق
بهیَنیَت،
ئه‌وه ده‌خاله‌تى ولاتانى ناوچه‌كه‌و كردنى عیَراق
به مه‌یدانى جه‌نگى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كیَشه‌و
گرفته‌كانى ولاتانى ناوچه‌كه‌و جیهان، ئه‌مه‌ش ئاسۆیه‌ك نیشاندا نادات كه داخۆ
تاكه‌ى ئه‌م وه‌زعیه‌ته دریَژه
ئه‌كیَشیَت
و له‌كویَدا
كۆتایى دیَت،
مه‌سه‌له‌ى قه‌یرانى حكومه‌تى له لوبنان چاره‌سه‌ر نه‌كردوه‌و هه‌ولَه‌كانى
ناكام ماونه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستین له‌ئاستیَكدایه
كه له‌ده‌ورانى كلینتۆندا پیَشڕه‌ى
زیاترى به‌خۆوه بینى، به‌به‌راورد له‌گه‌لا هه‌ولَه‌كانى
هه‌شت سالَى
ڕابردووى ئیداره‌ى ده‌بلیو بۆشدا. نائارامیه‌كانى سوادن و قه‌یرانى ده‌سه‌لات له
سۆمالاء گرفتى چه‌كه كۆمه‌لَكوژه‌كانى
كۆریاو به‌رهه‌لَستیه‌كانى
حكومه‌ته‌كانى وولاتانى ئه‌مریكاى لاتین....تاد، هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه ئاكامى
چه‌وتى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكان.
له‌م نیَوه‌دا
ئیَداره‌ى
ئیَستاى
ئه‌مریكا كه به‌به‌راورد له‌گه‌لا ده‌وره‌ى ڕابردوودا له‌پشتتیوانیه‌كى بالاتر
به‌هره‌مه‌نده له‌ناو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، ئه‌یه‌وآ له‌ڕیَگه‌ى
ئیسرائیله‌وه گورزى سه‌ربازى له یه‌كیَك
ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كانى بوه‌شیَنیَت،
به‌مه‌ش جمهورى ئیسلامى ناچار بكات كه ڕیَگرى
بۆ نه‌خشه‌كه‌ى ئه‌مریكا دانه‌نیَت
له‌ناوچه‌كه‌دا. دیاره ئه‌مریكا له‌دواى 11ى سیَپتامبه‌ره‌وه
له پشتیوانیه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازى زۆریَك
له‌ولاتانى جیهان به‌هره‌مه‌ند بوو، ته‌نانه‌ت زۆریَك
له‌ولاتانیش كه به‌شكلَى
سه‌ربازى له‌گه‌لا ئه‌مریكا نه‌بوون، به‌لام به‌شیَوازیتر
پشتیوانیان له ئه‌مریكا ئه‌كرد، به‌لام خالَیَكى
لاوازى ئه‌مریكا ئه‌و ده‌وره‌یه‌ش ئه‌وه‌بوو كه زلهیَزیَكى
وه‌ك فه‌ره‌نساى ده‌ورانى شیراك لایه‌نگرى ئه‌مریكاى نه‌ئه‌كرد، هاوكات ده‌ولَه‌تى
توركیاى خاوه‌ن گه‌وره‌ترین پشك له‌ناتۆدا، له‌گه‌لَى
نه‌بوو، به‌لام ئه‌مڕۆ هه‌رچه‌نده زۆریَك
له‌ولاتانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى هیَرش
بۆ ئه‌فغانستان و عیَراق
له‌گه‌لا ئه‌مریكادا بوون و ئیَستا
پاشه‌كشه‌یان كردوه، به‌لام به‌هاتنه پالَى
دوو ولاتى خاوه‌ن جیَگه‌وڕیَگه‌ى
گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌و دنیادا بۆ په‌ناى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا هاوكیَشه‌كان
دیسان پیچچه‌وانه ئه‌بنه‌وه‌و تا حه‌دیَكى
دیاریكراو فرسه‌ت ئه‌داته‌وه ده‌ست ئه‌مریكا بۆ مانۆڕى نوێ. فه‌ره‌نساو توركیا
ئه‌و دوو ولاته‌ن كه ئه‌مریكا وه‌ك فریادڕه‌س ته‌ماشایان ئه‌كات و ئه‌یه‌وآ
به‌پشتیوانى ئه‌وان تاى ته‌رازوه‌كه به‌لاى خۆیدا بشكیَنیَته‌وه.
هه‌نگاوى یه‌كه‌میشى به بڕواى من به‌وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له بنكه
ئه‌تۆمیه‌كانى ئیَران
ده‌ستپیَده‌كات.
به‌لام له‌م نیَوه‌دا
چه‌ند سیناریۆیه‌ك خۆیان بۆ نمایشكردن ئاماده كردوه.
له‌ئاستى
جیهاندیدا قلَشته‌كان
زیاتر ئه‌بن
ئه‌گه‌ر
ئه‌مریكا ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ى سه‌ربازى ببات له‌به‌رامبه‌ر ئیَراندا،
ئه‌وه جگه له په‌رچه‌كردارى جمهورى ئیسلامى كه نزیكه‌ى سآ ده‌یه‌یه گه‌راى
داناوه‌و خۆى سازداوه‌ء داگیركردنى عیَراق
و ئالَۆزییه‌كانى
لوبنان ئه‌وه‌نده‌یتر كۆمه‌كى به به‌هیَزتركردنى
پیَگه‌ى
ئه‌و ولاته كردوه. هاوكات هه‌لَویَستى
ڕوسیا‌و چین و یه‌كیَتى
ئه‌ورپا و پیَچه‌وانه
ئه‌بیَت
و هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بیَده‌نگ
بوون له وه‌ها سیناریۆیه‌ك داواى شتیَك
ئه‌كه‌ن له‌ئه‌مریكا، كه به‌به‌راورد له‌وه‌ى كه ئه‌مریكا له‌لیَدانى
ئیَرانه‌وه
چنگى ئه‌كه‌ویَت،
زۆر زیاتره. ئه‌مه‌ش ئه‌بیَته
هۆى ئالَۆتربوونى
هاوكیَشه
سیاسیه‌كان و شیَوانى
هاوسه‌نگى هیَزى
ئیَستاى
جیهان. ئه‌مه‌ش ڕیسكیَكه‌و
ئه‌مریكا له‌ئه‌گه‌رى سه‌رنه‌كه‌وتنیدا ته‌واوى جیَگه‌و
ڕیَگه‌ى
سیاسى و سه‌ربازى و ئابورى خۆى له‌جیهاندا له‌ده‌ست ئه‌دات و كۆمه‌كیش
به‌دروستبوونى بلۆكیَكى
جیهانى نوێ ئه‌كات له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه نویَكاندا.
وه‌ئه‌گه‌ر گورزه سه‌ربازییه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام بدریَت،
ئه‌وا دیسان گرفته‌كه قولَتره
ئه‌بیَت
و ویَڕاى
ئه‌وه‌ى كه تیرۆریزمى ئیسلامى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستوالائه‌كات بۆ مانۆڕ‌و
كرده‌وه‌ى تیرۆریستى، هاوكات ئیَران
له‌وه‌ها سیناریۆیه‌كدا مه‌نتق ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌وه‌ستان نه‌بیَت
و ئه‌ویش گورز له ئیسرائیل بوه‌شیَنیَت.
سیناریۆى
هاوشیَوه‌ى
عیَراقیش
به‌ده‌ردى ئه‌مریكا ناخوات و ئۆپۆزسیۆنى لاكه‌وته‌ى ده‌سته‌مۆى ئه‌مریكا له‌ئیَران،
له‌وه‌ها هیَزیَكى
كۆمه‌لایه‌تى به‌هره‌مه‌ند نیه كه بتوانآ له‌پرۆسه‌یه‌كى هاوشیَوه‌دا
ئیَرانیش
بكاته عیَراقیَكیتر.
نه‌هه‌ر ئه‌مه‌نده، به‌لَكو
ئه‌وه خودى ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌یه كه چاوه‌ڕوانى ئه‌مریكایه كه عیَراقیَكیتریان
بۆ بخولَقیَنیَتء
ئه‌وانیش له‌سایه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌یانء كلكایه‌تیان بۆ ئه‌مریكا گۆشه‌یه‌كى
حاكمیه‌تیان له‌و ولاته پیَبڕیَت.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كۆمه‌لَگاى
ئیَران
جیاوازى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌گه‌لا عیَراقدا.
هه‌رچى
ڕیفۆرمیسته‌كانیشه له‌ئیَران
كه خاته‌مى سه‌رۆكایه‌تیان ئه‌كات، به‌ختى خۆیان تاقیكردۆته‌وه‌ء ئیمتحانى
خۆیانداوه تیایدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، بۆیه خه‌لَك
له‌ده‌ورانى هه‌لَبژاردنه‌كانى
سالَى
پاردا، ده‌نگدان به ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیان پیَباشتر
بوو له‌وه‌ى كه هه‌شت سالَیتر
دواى به‌لَیَن
و پرۆژه پوچ و شكستخواردوه‌كانى ئیێلاح ته‌لَه‌به‌كان
بكه‌ون.
له‌ئاستى
كۆمه‌لایه‌تیدا ئه‌مریكا جیَگه‌وڕیَگه‌ى
لاواز ئه‌بیَت
دیاره
ئه‌مریكا پاساویَكى
نیه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هیَزى
كۆمه‌لایه‌تى له‌پشت سیاسه‌تى هیَرشى
سه‌ربازى بۆسه‌ر ئیَران،
وه‌ڕوودانى ئه‌گه‌ریَكى
له‌م چه‌شنه ئه‌بیَته
هۆى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و نمایشه ملیۆنیه‌ى كه له‌سه‌روبه‌نى داگیركردنى عیَراقدا،
پایته‌ختى زۆریَك
له‌ولاتانى جیهان به‌خۆه بینى، كه به‌بڕواى من ئه‌مجاره چه‌ند به‌رابه‌ر
گه‌وره‌تر ئه‌بیَت.
هه‌لَبژاردنه‌كانى
لانى كه‌م پیَنج
سالَى
ڕابردوو له‌ولاتانى ئه‌ورپا، باشترین به‌لَگه‌ى
ئه‌و ڕاستیه‌ن، چونكه هه‌ر حزبیَك
كه‌به‌رنامه‌كه‌ى بریتى بوایه له‌كشانه‌وه‌ى هیَزه‌كانى
ولاته‌كه‌ى له عیَراق،
بێ سیَودوو
ده‌بووه براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌لَگه‌ى
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌یه كه له‌ناو دانیشتوانى ولاتانى جیهاندا هه‌یه به‌شیَوه‌یه‌كى
گشتى.
كه‌واته چى
ڕووئه‌دات؟ ئایا وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى ئیَران
حه‌تمیه؟
ئه‌مریكا
له‌نیَوان
دووڕیانیَكدا
قه‌راریگرتوه، یان ئه‌بێ حالَه‌تى
ئیَستاى
بپاریَزیَت
و تاكاتى ئه‌نجامدانى هه‌لَبژاردنه‌كانى
ئه‌مریكا دریَژه
به هه‌لومه‌رجه‌كه بدات. ئه‌مه‌ش ئه‌و خۆكوژیه سیاسى و ئابورى و سه‌ربازییه‌یه
كه ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانى ئیداره‌ى بۆش له دیموكراته‌كانیش ئاواتى بۆ ناخوازن.
وه‌یان ئه‌بیَت
ئه‌و ڕیسكه بكات و ململانیَى
ڕكابه‌ره‌كانى بكات
و
هاوكات چاوپۆشى له‌هه‌ندیَك
ئیمتیاز بكات بۆ نه‌یاره‌كانى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا.
به‌بڕواى من
ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر له‌كورت ماوه‌دا په‌له بكات له‌م شتانه‌دا: له ڕاگه‌یاندنى
ده‌ولَه‌تى
فه‌له‌ستین وڕاگه‌یاندنى حكومه‌تى ته‌وافقى بكات له‌لوبنان. په‌له له‌زیندوو
كردنه‌وه‌ى كیَشه
هه‌لَواسراوه‌كانى
نیَوان
هیندء چین، په‌له له‌زیندو كردنه‌وه‌و ووروژاندنى گرفته چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانى
سۆڤیَتى
پیَشوو
و كیَشه‌ى
نه‌وتى ده‌ریاى قه‌زیون، پیَدانى
ئیمتیاز به هه‌ردوو حكومه‌تى ئه‌لَمانیاو
یابان له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م ئیقدامانه ئه‌توانێ ده‌ستى ئه‌مریكا زیاتر والا بكات
له لیَدانى
مانۆڕى سه‌ربازى نوآ له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌وانه‌ش وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له‌ئیَران.
به‌لام
هه‌رچۆنیَك
بیَت
هیچ هیَرشیَكى
سه‌ربازى بۆسه‌ر ئیَران
به نیازى گۆڕینى ڕژیَمى
ئیَستا
نابیَت
به ڕژیێمیێكیتر، ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌بیَت
كه ده‌ورونه‌خشى ئیَران
و كاریگه‌ریه‌كانى له‌ناوچه‌كه كه‌متر ئه‌كاته‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى
بۆسه‌ر ده‌ولَه‌تانى
ناوچه‌كه و هیَزو
لایه‌نه سیاسیه‌كانیش چه‌ند به‌رابه‌رتر ئه‌بیَت،
هاوكیَشه‌ى
سیاسى نوێ ئه‌هیَنیَته
كایه‌وه. كه زیانه‌كانى له‌ئیَستاوه
دیاره بۆ ئازادیخوازى ئه‌بیَت
له‌ئیَران
و حه‌تمه‌ن له‌وه‌ها سیناریۆیه‌كیشدا كوردستان ئه‌بیَته
ژیَرده‌سته‌ى
سیاسى و ئابوورى توركیا. هه‌رچى ئۆپۆزسیۆنى پرۆئه‌مریكاییشه زیاتر ته‌ریك
ئه‌كه‌ونه‌وه‌و ئه‌بیَت
بۆ ده‌رویه‌كى نوێ خۆیان هه‌لَگرن.
29/6/2008
|