زمناكۆ عزیز
كۆتایی ئۆكۆتۆبه‌ر په‌رلمانی حزبه ناسیونالیست و ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌مان قانونی كۆنه‌په‌رستانه‌ی باری كه‌سێتی رژیمی به‌عس، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و فره‌ژنی دانراوه، به‌چه‌ند مه‌رجێكه‌وه په‌سه‌ندكرد وبه‌م هه‌نگاوه‌شی نیشانیدایه‌وه، كه‌ئه‌م په‌رلمانه ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری ومه‌لا وسه‌رمایه‌دار وشه‌ریعه‌ته‌كه‌یانه كه‌راسته‌وخۆ دژ به‌وجودی ئینسانی ژن وئازادیه‌كانیانه
فره‌ژنكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌یاسادا جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌سمیه‌تدانه به‌پله‌دوویی ژنان وسڕینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان، هاوكات ژنان ده‌كاته كۆیله‌ی نیو خێزان وبازاری كڕین وفرۆشتن و سیغه‌كردنیان به‌پیی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی. ئه‌مه‌ش هێرشیكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئاشكرای حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌كانی كورد و هاوپه‌یمانه ئیسلامییه‌كانیانه بۆسه‌ر بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان ومه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌لگا. ئه‌م بریاره له‌هه‌مانكاتدا ده‌می ئه‌و ناسیونالیسته نیوداشته علمانی و "مۆدرینخوازانه" ده‌به‌ستێ كه‌ئومید به‌به‌رێبازی خۆسازان وخۆگونجاندن له‌گه‌ڵا شه‌ریعه‌ت وئیسلامدا بتوانن له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان و یاسا ئیسلامییه‌كاندا ڕێكه‌وتنێك پێكبهێنن.
ژنانی كوردستان كه‌ساله‌های ساله به‌ده‌ست فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و یاساكانی باری كه‌سیتی عێراقیه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ماف وئازادییه‌شه‌خسی ومه‌ده‌نیه‌كانیان به‌ڕه‌سمی بۆناناسرێ، گیرۆده‌ی سه‌خترین ودژوارترین هه‌لومه‌رجی نابه‌رابه‌ری بوونه‌ته‌وه. كوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف و خۆسوتاندن و ده‌یان دیارده‌ی دزێویتر هه‌موویان ئاكامی ئه‌وبارودۆخه‌ن كه‌ماف وئازادی كه‌سێتی ژنان چ له‌ئیختیاری هاوسه‌رو چ له‌جیابوونه‌وه‌دا به‌ڕه‌سمی ناناسرێ. ئه‌مه‌له‌كاتێكدا كه‌بریاربوو ژنانی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌لاتی "خۆماڵیدا" له‌هه‌رجۆره یاسا و فه‌رهه‌نگ و مامه‌ڵه‌یه‌كی پیاوسالاری و خێڵه‌كیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕزگاریان بێت و وه‌ك هاوڵاتییه‌كی یه‌كسان مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بكرێ.
ژیانی ژنانی كوردستان له‌ماوه‌ی 17 سالی ڕابردوودا هه‌ربه‌وهۆیه‌وه كه‌یاسایی باری ژیر سایه‌ی هه‌رئه‌و حزبانه‌ی كه له‌په‌رلمان وحكومه‌تدا شه‌ریكن، ڕووبه‌ڕووی سه‌خترین نمونه‌كانی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، تاوانه‌كانی كوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف ، تا خۆسوتاندن و لوت برین و زیندانی كردنی ژنان ولێدان وسوكایه‌تی پێكردن‌و بازرگانیپێگردن، تا له‌قاڵبدانی ژیان و ئازادییه شه‌خسی وكۆمه‌لایه‌تییه‌كانیان به‌فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوانه‌ی پیاوسالاری وخێڵه‌كێتی و ئیسلامی، هه‌موویان به‌رئه‌نجامی مامه‌ڵه‌یه‌كی نائیسنانی نامۆ به به‌شه‌ریه‌ت كه‌ده‌سه‌ڵاتداران و په‌رلمانه‌كه‌یان چ به‌شكڵی یاسا، وه‌چ وه‌ك فه‌رهه‌نگی باوی ناو كۆمه‌ڵگا بره‌ویان پێداوه‌و خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵی بارهێناوه. وته‌نانه‌ت به‌وهۆیه‌وه كه هه‌رئه‌م یاسای باری كه‌سیًتیه و شه‌ریعه‌تیه باڵاده‌ست بووه، ژنان نه‌یاتنوانیوه له مافه‌كانی خۆیان له ئازادی هه‌ڵبژاردن‌و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رو به‌هره‌مه‌ند بوون له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن.
هه‌ر بۆیه هه‌ر یاسایه‌ك كه یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان‌و پیاوان بخاته ژێر پرسیاره‌وه‌و مافی ژنانی تیا زه‌وت بكرێت، شه‌رمهێنه‌و ئه‌بێت توڕ هه‌ڵدرێت‌و هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه له‌لای ژنانی ناڕازی‌و پیاوانی یه‌كسانیخواز. بۆیه ئه‌و شه‌رمه‌زارییه به‌باڵای په‌رله‌مان‌و حزبه‌كانی لایه‌نگر له‌و یاسایه‌دا بڕا. بۆیه ئه‌بێت ژنان‌و پیاوانی یه‌كسانیخواز و حزب‌و ڕێكخراوه پێشكه‌وتنخواز‌و پێشڕه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌كه‌وه ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه كاربكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌و جێگیركردنی یاسایه‌كی مۆدێرن‌و ئینسانی كه مافی یه‌كسانی له نێوان ژنان‌و پیاواندا زامن ئه‌كات، هه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێكی كه‌متر له‌مه، ئه‌چێته خزمه‌تی یاساكه‌و درێژه‌كێشانی هه‌لومه‌رجی ناله‌باری دژ به‌ژنان‌و كۆمه‌ڵگا.
