|
زۆریَك
له‌ڕیَكخراوه‌كانى
گرنگیده‌ر به ته‌ندروستى، ده‌سته‌واژه‌ى (مادده‌ى سایكۆلۆژى) له‌جیاتى
مادده‌ى بیَهۆشكه‌ر
به‌كار ده‌به‌ن، چونكه مادده‌ى بیَهۆشكه‌ر
ئه‌و ماددانه ئه‌گریَته‌وه
كه له به‌كارهیَنانه
زانستیه‌كان به‌كارئه‌هیَنریَن،
كه مادده‌ى ئاساینو زیانبارو قه‌ده‌غه‌كراو نین، به‌لام به‌شیَوه‌یه‌كى
گشتى ناوى مادده بیَهۆشكه‌ره‌كان
به‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌دا بڕدراوه كه ئه‌بنه هۆى ئالووده‌بوون، كه
به‌كارهیَنانیان
قه‌ده‌غه‌یه بۆ كارى زانستى‌و
پزیشكى
نه‌بیَت.
وه‌ك خراپ به‌كار هیَنانى
ئه‌و ماددانه‌ى كه ئاسان ده‌ستئه‌كه‌ون به‌خاترى كارتیَكردنى
سایكۆلۆژى. هه‌ندیَك
له‌و مادده بیَهۆشكه‌رانه
مادده‌ى سروشتین‌و هه‌ندیَكیتریان
دروستكراون، كه مادده ئارامیبه‌خشه‌كان(المهدئات)و
چالاككه‌ره‌كان(المنشگات)و بیَهۆشكه‌ره‌كان
كه له ڕووه‌كى سروشتى ده‌رئه‌هیَنریَن،
وه‌ك حه‌شیش، ئه‌فیون، هیرۆین، ماریگواناوكۆكاین. یان ئه‌و ماددانه‌ى كه هه‌لَئه‌مژریَن
وه‌ك ئه‌سیتۆنو جازۆلین.
ئالووده‌بوون بریتى له به‌كار هیَنانى
چه‌ندینجار له‌سه‌ریه‌كى ئه‌و مادده كاریگه‌رانه، به‌شیَویه‌ك
كه كاریگه‌رى سایكۆلۆژى یان ئه‌ندامى(عچوى) دروست بكات. كه‌سى ئالووده بوو له‌ژیَر
كاریگه‌رى ئه‌و ماددانه‌دا ئه‌بیَتو
له‌ژیَر
فشاریاندا ناچار ئه‌بیَت
كه به‌ده‌ستیان بهیَنیَت
به‌هه‌ر قیمه‌تیَك
بیَت.
ئه‌م شیَوه
ئالووده بوونه ناوى لیَنراوه
ئیعتیاد(الاعتماد) بۆ جیاكردنه‌وه‌ى له‌گه‌لا له‌و ئالوده‌بوونه‌ى ڕه‌هایه‌ى كه
له‌ژیَر
كاریگه‌رى مه‌وادیترى قه‌ده‌عه‌نه‌كراوى دروست ئه‌بیَت
وه‌ك جگه‌ره‌و مه‌شروب، وه‌به‌شیَوه‌یه‌كى
كه‌متریش قاوه‌و چا.
مادده‌بیَهۆشكه‌ره‌كان
كاریگه‌ریان جیاوازه له‌ڕووى ئاسه‌واره‌كانىو ڕاده‌ى خه‌ته‌رىو شیَوازى
به‌كارى هیَنان
له‌سه‌ر كه‌سى به‌كارهیَنه‌ر،
وه ڕیزبه‌ندنیان به‌پیَى
كاریگه‌ریان (سه‌رخۆشكه‌ر، ئارامكه‌ر، چالاككه‌ر) یان به‌پیَى
شیَوزاى
به‌رهه‌م هیَنانیان
(سروشتى یان دروستكرا-پیشه‌سازى) ئه‌بیَت.
به‌شیَك
له‌و ماددانه ئه‌بنه هۆى ئالووده بوونى سایكۆلۆژىو ئه‌ندامى وه‌ك ئه‌فیونو
مورفینو كوكایینو هیرۆین، به‌شیَكیتریان
ته‌نها ئه‌بنه هۆى ئالووده بوونى سایكۆلۆژى. وه‌شیَوه‌ى
به‌كارهیَنانى
به‌شیَوازى
جراوجۆر ئه‌بیَت،
یان وه‌ك شیَوه‌ى
جگه‌ره‌كیَشان
یان ده‌رزى، یان به‌لووت، یان مژینى وه‌ك حه‌بو یان شیَوه‌یه‌كى
هاوشیَوه‌ى
حه‌ب. كه له‌هه‌ندآ جیَگه
وه‌ك كه‌لتوریَكى
لیَهاتوه‌و
به‌شیَوه‌ى
كۆ(جماعى) له دانیشتنه‌كانو ئاهه‌نگه‌كانو بۆنه‌كاندا به‌كارئه‌بریَتو،
له‌وآ مادده‌ى بیَهۆشكه‌ر
وادیلیَدیَت
كه به‌ئاسانى چنگ بكه‌ویَت.
كاریگه‌رى
مادده بیَهۆشكه‌ره‌كان
له‌سه‌ر به‌كارهیَنه‌رانى
به‌شیَوازیَكى
مه‌ترسیداره له‌سه‌ر له‌شو ئه‌قلاو بارى ده‌رونىو هه‌لَسوكه‌وتى
كه‌سه‌كان له‌گه‌لا ده‌وروبه‌ریان. كاریگه‌رى ئه‌م ماددانه‌و ڕاده‌ى
مه‌ترسییه‌كه‌یان له‌یه‌كیَكیانه‌وه
بۆ ئه‌ویتریان ئه‌گۆڕدریَت،
كه به‌شیَوه‌یه‌كى
گشتى هه‌مویان هۆكارن بۆ: گیَژى،
ته‌مبه‌لَى،
نیشانه‌دانى به‌رپرسیاریَتى،
هه‌لَه‌شه‌یى،
دلَه‌ڕاوكآ.
ئه‌م حالَه‌تانه
كه ئه‌بنه كیَشه
چ له‌كاتى كاركردنداو مه‌ترسى ڕوودانى ڕووداوى كوشنده، یان ڕووداى ڕیَگاوبان
له‌كاتى لیَخوڕینى
ئۆتۆمبیَل.
هه‌روه‌ها كه‌سى ئالووده‌بوو له‌خه‌لَكانى
ئاسایى زیاتر، توشى نه‌خۆشى ده‌رونىو جسمىو میَشك
ئه‌بیَته‌وه،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ده‌رزى به‌كار ئه‌هیَننو
ئه‌گه‌ر به‌درزییه‌كى به‌كار هاتوو یان پیس(ملوپ) خۆیان ته‌خدیر بكه‌ن، له‌شیان
ئاماده‌تره بۆتوشبوون به‌نه‌خۆشى(ئایدز). هه‌ندى مادده‌ى بیَهۆشكه‌رى
وه‌ك(میپ، كراك) ئه‌بنه هۆى گۆڕ‌انى گه‌وره له‌میَشكدا
به‌ئاڕاسته‌ى شیَواندنو
تیَكدانى.
ته‌نانه‌ت چه‌ندین گرفت‌و كیَشه‌ى
گه‌وره‌ى كۆمه‌لایه‌تى هه‌ر به‌هۆى ئالووده‌بوون به‌مادده بیَهۆشكه‌ره‌كانه‌وه
ڕووده‌دات، كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كه‌سىو كۆمه‌لایه‌تیدا ئه‌بیَت.
وه‌ك كیَشه‌و
گرفتى خیَزانىو
هه‌لَوه‌شانه‌وه‌ى
په‌یوه‌ندیه خیَزانىو
كۆمه‌لایه‌تىو ئینسانیه‌كان، نامۆ بوون به‌خۆو ناتوانایى له دابین كردنى ساكارترین
پیَداویستى
تاكو خیَزان،
ته‌نانه‌ت كه‌سى ئالووده‌بوو هه‌ندیَكجار
بۆ دابین كردنى ئه‌و ماددانه‌ى كه پیَى
ئالووده بووه ئه‌كه‌ویَته
داوى قوماركردنو قه‌رزارى زۆر یان كه‌وتنه داوى ئه‌نجامدانى تاوانى دزىو هه‌لَكوتانه‌سه‌رو
كوشتوبڕ، كه نمونه‌كانى له‌زۆریَك
له‌كۆمه‌لَگاكانى
ئه‌مڕۆدا به‌ڕوونىو ته‌ناه‌ت به‌زه‌قیش دیاره.
چاره‌سه‌رو قه‌لاچۆكردن
هه‌موو
ئه‌زمونه زانستیه‌كان نیشانیانداوه كه به‌ته‌نیا چاره‌سه‌رى ئه‌منى بۆ كیَشه‌ى
مادده‌بیَهۆشكه‌ره‌كان
به‌س نیه، میَژووى
مادده‌بیَهۆشكه‌ره‌كان
واى نیشانداوه كه به‌كارهیَنانیان
ئه‌زمونیَكى
مرۆیى كۆنه‌و له‌دیَرزه‌مانه‌وه
هه‌بووه، له‌زۆربه‌ى حالَه‌ته‌كاندا
په‌یوه‌ندى به ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى خه‌لَكو
كۆمه‌لَگاكانو
كه‌لتورى ئه‌و كۆمه‌لَگایانه
هه‌بووه. به‌وپیَیه‌ى
كه هه‌ر له پرۆسه‌ى به‌كارهیَنانى
مادده‌بیَهۆشكه‌ره‌كانه‌وه
تا ده‌گاته به‌رهه‌مهیَنانىو
فرۆشتنى، پیَویستى
به تۆڕیَكى
فراوان له‌په‌یوه‌ندى هه‌بووه‌و هه‌یه، به‌هه‌مان شیَوه‌ش
چاره‌سه‌رى گرفته‌كه پیَویستى
به تۆڕیَك
هه‌یه كه ئامانج لیَى
كاركردنه له‌سه‌ر كۆمه‌لَگاو
هه‌مان پرۆسه‌ى بارزگانیكردنو(عرچ و گل‌ب)، چاره‌سه‌ر له‌وه‌وه ده‌ستپیَده‌كات
كه ئاستى داواكارى(گل‌ب) له‌سه‌ر مادده‌ى بیَهۆشكه‌ر
كه‌مبكریَته‌وه،
ئه‌ویش له‌ڕیَگه‌ى
هوشیاركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى هۆكاره ئابوورى‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانى ئالووده‌بوون.
چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ژیانیان به‌نده له‌سه‌ر بازرگانیكردن به‌و ماددانه‌وه
به‌ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌یان نابن، به‌بآ پیَدانى
به‌دیلیَكى
باشى كۆمه‌لایه‌تى بۆ كاره‌كه‌یان.
ئه‌وه‌ى كه
پالَنه‌رى
لاوانه بۆ ئالووده‌بوون، هه‌ژارى و بیَكارىو
پچڕاندنى شیرازه‌ى كۆمه‌لَگاو
ناكامى له‌خویَندنو
ئاسان ده‌ستكه‌وتنى مادده‌كانه. ئه‌وانه‌ى كه بانگه‌شه‌ى به‌كارهیَنانى
ئه‌وماددانه ئه‌كه‌نو بازرگانى پیَوه
ئه‌كه‌ن ئه‌و ڕوپۆشى ئابوری‌و سیاسیه‌یه كه ڕیَگره
له‌به‌رده‌م ده‌ستگیركردنیان. هه‌رچه‌نده له‌كوردستان ڕوپۆشه سیاسیه‌كه لاوازه.
چاره‌سه‌رى
ئه‌م گرفته پیَویستى
به بازنه‌یه‌كى سیاسى‌و ئه‌منىوووشیارو چالاك هه‌یه، كه كاریگه‌رییه خراپه‌كانى
ئه‌و دیارده‌یه ببینن‌و بتوانن كۆمه‌لَگا
له‌ئاسه‌واره‌كانى ئه‌و دیارده دزیَوه
بپاریَزیَت،
وه تواناییان هه‌بیَت
له به‌رگرتن له بانده‌كانى ته‌هریبى ئه‌و ماددانه‌و بیناده‌نه دادگا، به‌رگرتن
له‌وه‌ى كه هیچ كه‌سیَك
نه‌توانآ پاره‌پولى زۆروزه‌به‌ندو هه‌لَڕیَژاوى
قازانجى ئه‌و بازرگانیه بكاته پرۆژه، ئه‌ویش بۆ به‌رگرتن له مانه‌وه‌ى سه‌رۆك
بانده‌كان له ژیانى ئاسایى‌و سیاسیی‌دا.
له‌كۆمه‌لَگاكانى
ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاستدا چاره‌سه‌رى ئالووده‌بوون به‌شیًَوه‌یه‌كى
ته‌ندروست بوونى نیه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه پیَداویستى
نه‌خۆشو ئالووده‌بوان له‌نه‌خۆشخانه‌كان دابین نه‌كراوه، هه‌روه‌ها نرخى
ده‌رمانه‌كانو پرۆسه‌یه‌ك كه پیَویسته
نه‌خۆش پیَیدا
تیَپه‌ڕببیَت
تا كاتى ڕزگاربوونى له‌ئاسه‌واره‌كانى مادده‌بیَهۆشكه‌ره‌كان
له‌ئاستیَكى
بالادا نیه‌و له‌تواناى هه‌مووكه‌سدا نیه كه‌ده‌ستیان پیَبگات.
|