|
سه‌ره‌نجام پاش ئاشكرابوونى پرۆژه‌كه‌ى دیمستۆرا، ته‌واوى سه‌رانى
كوردایه‌تى، كه‌وتونه‌ته هاتءهاوارو ته‌واوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیان
به دوژمنى"ئه‌زمونى گه‌له‌كه‌مان" له‌قه‌لَه‌مدا.
چونكه نه‌خشه‌كه‌یان له‌گه‌لا ویستى ناسیونالیزمى كوردا نایه‌ته‌وه.
به‌پیَى
نه‌خشه‌كه چه‌ندین جیَگه‌ى
ستراتیژى له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، كه به‌دریَژایى
میَژووى
چه‌ند ده‌یه‌ى ڕابردوو مایه‌ى مشتءمڕو كیَشمه‌كیَشى
نیَوان
ناسیونالیزمى كورد‌و حكوماته‌كانى ناوه‌ند
بووه،
به‌لام ئه‌مجاره‌یان له‌هه‌لءمه‌رجیَكى
نویَدا
"حكومه‌تى هه‌ریَم"
به‌خشكه‌یى خۆى ته‌سلیم به نه‌یاره‌كانى كردوه‌و ته‌واوى ڕاسپارده‌كانیان جیَبه‌جیَئه‌كات،
ئه‌ویش به‌خاترى ڕیَگه‌دانى
ئه‌وان به‌وه‌ى كه "حكومه‌تى هه‌ریَم"
نه‌وت بفرۆشیَت.
واته به‌مانایه‌كیتر به‌خاترى نه‌وت ناسیونالیزمى كورد ولاتفرشى ئه‌كات و ته‌واوى
ئیدعاكانى سه‌باره‌ت به خاكى وه‌ته‌ن زیَڕو
گه‌وهه‌ره، درۆیه‌كى بیَمانا
ده‌رچون.
ئیَمه
هه‌رله‌سه‌ره‌تاى مادده‌كه‌و سه‌رده‌مى مه‌جلیسى حوكمدا ووتمان كه مه‌سه‌له‌ى ئه‌و
ناوچانه به مادده‌و ساتءسه‌وداكان چاره‌سه‌ر نابیَت
و ئه‌بیَت
خه‌لَكى
ناوچه‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسى. ووتمان كه ئه‌و ماددانه‌و ئه‌و ڕێًكه‌وتنانه
به‌خاترى ئیمتیاز‌و مه‌سائلى بارزگانیه‌و ته‌نها سه‌رانى ئه‌حزابى قه‌ومى تیایدا
سوودمه‌ند ئه‌بن. ئیَستا
پاش له‌شكستى مادده‌ى 140و هه‌لَگه‌ڕانه‌وه‌ى
دۆسته‌كان، دیسان ته‌نیا ڕیَگاچاره‌ى
ئینسانى ئه‌وه‌یه كه دانیشتوانى ناوچه‌كان خۆیان بڕیارى كۆتایى بده‌ن، ئه‌گه‌ر
كوردستان ببیَته
ده‌ولَه‌تى
ڕه‌سمىء سیستمى ئیدارى تیایدا مۆدیَرنء
علمانى بیَت،
ئه‌وا بآ سآءدوو خه‌لَكى
ئه‌و ناوچانه ده‌نگ به‌هاتنه پالا كوردستان ئه‌ده‌نء به‌قازانجیان نیه كه
له‌پالا حكومه‌تیَكى
كۆنه‌په‌رستء ئیسلامى بمیَنیَته‌وه.
به‌لام سه‌رانى ناسیونالیزمى كورد به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئیچستایان ناگۆڕنه‌وه به
ئامانجه ستراتیژیه‌كانى خه‌لَك،
بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌نجام ناسیونالیزمى كورد توشى شكستى زیاتر‌و ئیفلاس
ئه‌كات.
|