|
شەڕى نێوان مالیکى و سوپاى مەهدى بەشێوەیەکى سەخت دەستیپێکردوەو بەرەو جەنگ
بەڵام وەک دیارەیەکى کۆمەڵایەتى هەنگاوى ناوە، بەومانایەى کە قڵشتێک لەنێوان
ڕیزەکانى خوارەوەى مەجلسى ئەعلاو حزبى دەعوەى مالیکى لەلایەک و سوپاى مەهدى و
حزبى فەزیلەو لایەنگرانى موقتەدا سەدر و
یەعقووبى دروست بووە، خوێن کەوتۆتە نێوانیانەوەو ئامارەکان جگە لە کاولکارىء
وێرانکردن، قوربانیانى ئەو جەنگە بەهەزاران
کەس
مەزەندە ئەکات. ئەتوانین ئەم جەنگەى نێوان لایەنە شەڕکەرەکانى ناوەڕاست و باشوور،
بەجۆرێک تەشبیهى بکەین بە قڵشتى نێوان ڕیزەکانى هەردوو حزبى دەسەڵاتدار
لەکوردستان، کاتێک کە چواردە سالڕ بەر لەئێستا لەسەر دەسەڵاتء داهات کەوتنە
گیانى یەکترو ڕیزەکانى یەکترى. کە سەربارى دنیایەک ڕێکەوتنء دانیشتن و سەردانى
پایتەختى وڵاتانء دەخالەتى دەوڵەتانى ناوچەکەو جیهان، تادەگاتە چەندین
ڕێککەوتننامەى ستراتیژى جۆراوجۆر، بۆ وەستانى شەڕى نێوانیان. کەچى هەمیشەء
ئێستاشى لەگەلڕ بێت زەمینەى سەرهەڵدانەوەى ئەو شەڕە بەهێزە، سەرەڕاى ئەوەى کە
سەرانى هەردوو حزب لەزۆر لایەنیتریشەوە کۆکن و بێگرفتن
لەگەلڕ یەکترى.
ئەم
جەنگەى ناوەڕاستء باشوورى عێراق بەبڕواى من هەر ئێستا هاوکێشەى هاوسەنگى هێزى
تازەى هێناوەتە ئاراوە، جارێکیتر هێزەکان پێناسەى خۆیان کردۆتەوەو لەسەرى
بەرژوەندیەکانى خۆیانەوە خەریکى سازدانەوەى نفوزو پێگەى خۆیانن بۆ ئامادەبوون
لەهەر ئاڵوگۆڕێکى حەتمى کە ڕووئەدات. فەزیلەو سوپاى مەهدىء زۆرێک لەلایەنگرانى
جەعفەرى، بەبآ ڕاگەیاندنى ڕووبەدەر سەبارەت بە ڕێکەوتنیانء مۆرکردنى پرۆتۆکۆلڕ
بۆ بەرگرى هاوبەش لەیەکترى، بەپشتیوانى ئێران هەر ئێستا خەریکن وەک یەک هێزى
یەکپارچە حەرەکەت ئەکەن، بەرەى تەوافق و حزبى
ئیسلامى سەربارى لاوازى هەڵوێستیان لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، کەچى ئێستا
بەڕاشکاوى ڕایانگەیاندوە کە لایەنگرى مالیکین ء لەژێرناوى فەرزى قانونء
وەلانانى دەسەڵاتى میلیشیاکانى ناوەڕاستء باشوور ئیدانەى سوپاى مەهدىء فەزیلە
ئەکەن. ئێرانیش سەربارى ئەوەى کە خۆى ناڕاستەوخۆ لایەنێکى شەڕەکەیە، بەڵام
مامەڵەیەکى ئیزدواجى لەگەلڕ ئەم جەنگەدا ئەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە خودى ئێران
حاکمى موتڵەقى بەسراشە. هەرچى ئەمریکاشە لەبەر ناڕۆشنى سیاسەتەکانى لەعێراقدا
تاوێک لەڕێگاى هێزە سەربازییەکانەوە پشتیوانىء کۆمەکى سەربازى مالیکى ئەکات و ، تاوێکیش
بەهۆى ئەو حاڵەتە کۆمەڵایەتیەى کە دروست بووەء سەرەنجام درێژە کێشانى شەڕى
کردۆتە مەسەلەیەکى حەتمى، کەئەمیش ئەبێتە هۆى ئەوەى کە کاریگەرى دژ بە
بەرژەوەندیەکانى جمهوریەکان لە هەڵبژاردنەکاندا دابنێت، ئیدانەى کوشتنى
هاوڵاتیانى مەدەنى و ڕەخنە لە ئەداى مالیکى و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى شەڕەکەى
بەسرا ئەکات. سەرەنجام ئەمەوآ بڵێم کەسێک نەماوە لەعێراقداو لەم جەنگەدا
هەڵوێستى نەبوبێت، جگە لەسەرانى پارتىء یەکێتى.
تاڵەبانى کەسەرۆک کۆمارە لەگەرمەى شەڕەکەى بەسرادا گەڕاوەتەوە سلێمانى و خەریکى
یارى نێوان کوتلەکانى حزبەکەیەتى ولەجیاتى هەڵوێست هەڕەشى دادگاییکردنى
ئەندامەکانى خۆى ئەکات ئەگەر فزەى ڕووبەدەریان لێوەبێت. بارزانیش وەک سەرۆکى
هەرێم تائێستا هیچى نەووتوەو تازە بەتازەش کەوتۆتە شیعاردان و ئەلێت
"ماددەى 140 نەمردوە!!".
ئەم
شێوازى ڕەفتار کردنەى ئەم دوو حزبە، تەنها بەیانى یەکێک لەدوو شتء دوو حاڵەت
ئەکات:
یەکەمیان:
ئەم دووحزبە بەهیچ شێوەیەک ستراتیژیان نیەو بۆخۆشیان نازانن کە لە پەیوەند بە
مەسەلەکانى عێراقء دامەزراندنەوەى دەوڵەتء سەرەنجام دیاریکردنء پێناسە کردنەوەى
مەلامحى سیاسى عێراق چى بکەن، بەرنامەیان نیە، تەنانەت بۆ پارێزگاریکردنى ئەو
"فیدرالیزم"ەشى کە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە بۆهەموانء کەسێک نەماوە لە
هاوپەیمانەکانى دوێنێیان ئەمڕۆ لەدژى نەبێت، بۆ پارێزگارى کردنى نازانن چى
ئەکەنء بەرەو کۆى ئەنگاو ئەنێن. هەرئەمەشە وایکردوە کە هەردوو حزب لەسەر
مەسەلەى بودجەى خۆیانء مەعاشى پێشمەرگەو بودجەى پارێزگاکانى ژێر دەسەڵاتیان
هەزارجار زیاتر حەساستر بن لە مەسەلەى ئایندەى سیاسى کوردستانء هەڕەشەکانى
بەردەم گەڕانەوەى سەرکوتء پلەدوویى بەسەر خەڵکى کوردستاندا.
دووەمیان:
ئەم دوو حزبە وابەستەى سیاسەتەکانى ئەمریکانء خۆیان لەو مەسەلە چارەونوسازانەدا
لەقەرى هیچ شتێک نادەن، چونکە ئەگەر ملیمێک لایاندا لەو هێڵەى کەئەمریکا بۆى
کێشاونء دیاریکردون وائەزانن لەبرساندا ئەمرنء ئەمریکا دەریان ئەکات. هەربۆیە
کە تائەمریکا هەڵوێست نەگرێت ئەمان بێهەڵوێستن. ئەمەش جگە لەوابەستەیى سیاسى،
هاوکات ماناى چەماندنەوەو خۆبەکەمزانینى ئەو دوو سەرکردایەتیەشە لەبەردەم
ئەمریکادا.
بەڵام
گرفتەکە هەر ئەمەندە نیە کە ئەوان هەڵوێستگیرى ناکەنء ئیدانەى ئەو جەنگەو
لایەنە بەشەڕهاتوەکانى نادەن، بەڵکو ئاگرێک کەڕوو ئەکاتە کوردستان ئەوان
نایبیننء خۆیان بۆ هیچ ئەگەرێک ئامادەنەکردوە. ئەوان ئیتر ناتوانن ئەم
بێهەڵوێستیەش بە حیکمەتى سیاسى بفرۆشنەوە بەخەڵکى کوردستان، پێمان بڵێن ئێمە
خەریکى پاراستنى خەڵکى خۆمانینء نامانەوآ لەجەنگى هیچ کەسدا ببینە لایەنگرء
خۆمان لەو ئاگرە بەدوور ئەگرین، وەک ئەوەى کە کەسێک داواى لایەنگرى لایەکیانى
لێکردبێتن. مەسەلەکە ئەوەیە کە سەرکەوتوانى جەنگ سەرفینەزەر لەوەى کە کێیە، پاش
جەنگ بەقەدەر قەبارەو شەخێیەتى ڕاستەقینەى سەرکردایەتى پارتى و یەکێتى
ئیحترام بۆ ئێمەو ئەوانیش سەرجەم خەڵکى کوردستان قایلئەبن ، ئەوسا ئەگەر بەو
پێوەرە مامەڵەمان بکەن ئەوا عاقیبەت و ئایندەى کوردستان خێر نابێت، حەتمەن
لەسەرى مەسەلەیەکى دەستورییەوە وەک مار پێوەمان ئەدەن و خەڵکى
سادەش باجەکەى ئەدەنەوە. |