Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئاسایش تابوتی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ڕفاند !

ئاسایش تابوتی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ڕفاند !

نوری به‌شیر:

ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کرێکارو که‌مده‌رامه‌تی کوردستان، بۆ بژێوی رۆژانه‌و کرێ خانوو و شیری مناڵ و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، کاریگه‌ریه‌کانی به‌شوێنێک گه‌شتوه‌ که‌ بۆ خه‌ڵک قابیلی ته‌حه‌مول و قبوڵ نیه‌، ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ به‌رینه‌و ئه‌م هێزه‌ ملیۆنیه‌ی خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌جاتێک له‌ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالسیتی و ئیسلامی تاڵانچی و ئینسانکوژو بازرگان وه‌ستاون که‌  له‌سه‌ر خوێن و ژیانی خه‌ڵک ده‌ژین، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رست و نۆکه‌ر بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌و بازرگانی و سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ داعش و جمهوری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنه‌په‌رستی ئه‌ردوغان و ده‌ورانی ساڵانی پێشوو له‌گه‌ل رژێمه‌ هاره‌ دیکتاتۆره‌که‌ی به‌عسدا هێنده‌ سه‌روکاریان هه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری کارنامه‌ی 25 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌ی پڕه‌ له‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و حکومه‌ته‌ کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوچه‌که‌ به‌گۆڕکراوه‌کان و به‌وانه‌ی ئێستاشه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان چه‌ندین کاره‌سات و نه‌هامه‌تی و کوشتاری به‌ده‌ست ئه‌و حکومه‌تانه‌وه‌ بینیبێت، که‌ هه‌ریه‌که‌یان ده‌یان چیرۆک و کتێب هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وا کارنامه‌ی هه‌ر ئێستای حزبه‌کانی کوردایه‌تی له‌ئێستاو چاره‌که‌ سه‌ده‌ی رابردودا هه‌مان شته‌. نمونه‌یه‌کی ئەمڕۆ 26/2/2016 لەشاری کەلار، که‌زۆر زیدویه‌تی کارنامه‌ی به‌عس ئاساو دێژه‌ی کارنامه‌یان نیشان ده‌دات، کۆمەڵێک گەنجی ئازادیخواز هەستاون بە لەگۆڕنانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە، که‌نه‌ماوه‌ن، هه‌ستاون هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یان خستونه‌ته‌سی تابون و گۆڕیان بۆ هه‌ڵکه‌ندون و بۆ ئه‌وه‌ی له‌گۆڕیان نێن. به‌ڵام ئاسایش به‌په‌له‌ گه‌شتۆته‌ سه‌ریان و ئه‌مه‌ی به‌نایاسایی و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌منی قه‌ومی و له‌ژێر ناوی نه‌بونی مۆڵه‌تی یاسایی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و تابوتی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یان فڕاندوه‌و نازانرێ که‌به‌ره‌وکوێیان بردوه‌و له‌کوی به‌خاکیان سپاردوه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌، زێره‌فانی و دژه‌تیررۆرو هیزه‌ ده‌مامک داره‌کان و ئاسایشیش نایه‌ڵن پرسه‌یشیان بۆ دانرێت، له‌کاتێکدا به‌عه‌مه‌لی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌: که‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان، سه‌روکایه‌تی حکومه‌ته‌ ویستویانه‌ بیاننێژن، نه‌ماون و به‌عه‌مه‌لی روخاون و خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕه‌سمی نایاننا‌سن، ده‌بێ بنێژرێن و  له‌گۆڕنرێن، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ی ئاسایش که‌مکاری هه‌بوو له‌چاو کارنامه‌ی پێشویان و کارنامه‌ی حزبی به‌عسیش، ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌کی زیندو که‌لای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان رۆشنه‌ بێنینه‌وه‌.

سه‌رده‌می حزبی به‌عس که‌ که‌سێک یان مناڵیان ده‌ستگیر ده‌کردو ده‌یانوت ده‌ست له‌پشتیانه‌وه‌یه‌و سیاسه‌ت ده‌که‌ن و ته‌مه‌نه‌که‌یان بۆ زیاد ده‌کردن و ئێعدام یان گوله‌بارانیان ده‌کردن، ته‌رمه‌کانیان ده‌دایه‌وه‌ به‌که‌سوکاریان بۆ چاوترسان، وه‌ پاره‌ی گوله‌کانیشیان له‌که‌سوکاریان وه‌رده‌گرته‌وه و ده‌یانوت نابێت پرسه‌یان بۆ دانێن‌. له‌پاڵ سه‌دان کارنامه‌ی به‌عس ئاسادا، حزبه‌ بۆرژوا ناسیونالییسته‌کانی کوردیش، له‌ساڵی 2000 دا له‌ناو شاری سلێمانی و به‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر شاری سلێمانیه‌وه‌، پێنچ چالاکوانی سیاسیان تیرۆر کردو وه‌ک فڕاندنی تابوتی هه‌رسی سه‌رۆکاتیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ، به‌دزیه‌وه‌ نێژران و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌که‌س و کاریشیان کرد به‌عس ئاسا، که‌نابێ پرسه‌یان بۆ دابنێن.

بۆ هه‌مووان ئاشکرا هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌، نه‌ماون و به‌عه‌مه‌لی روخاون و خۆشتان شه‌قتان تێهه‌ڵداو خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش و ناڕازی کوردستان نه‌مان بانگه‌واز ده‌کات بۆیان،‌ ئیتر بۆچی به‌زۆر زیندویان ده‌که‌نه‌وه‌و تابوتی بێگیانیان ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ خه‌ڵکه‌و بڕیاری داوه‌ له‌گۆڕیان نێن و هه‌موو مانێکیان به‌زۆره‌ و خه‌ڵک پێی قبوڵبوڵ ناکرێت.

26/2/2016

3 sarokaity

ئه‌مه‌ی خواره‌‌وه‌ لینکی گفتۆگه‌که‌یه‌، وه‌ وێنه‌ی تابوتی سێ سه‌رۆکایه‌تیهکه‌یه‌‌ له‌گۆڕستان

https://www.facebook.com/376435012435217/videos/1047590478652997/

About hkkk

Check Also

بەیاننامەی ڕێكخستنی هه‌ولێر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: …

سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە!  ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *