نوری به‌شیر
ئه‌مڕۆ ڤیدۆیه‌ک له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامیه‌کانی بۆکۆحه‌رامه‌وه بڵاوکرایه‌وه که‌وێنه‌ی 15 له‌و 219 کچه مناڵانه‌ی تێدا بوو که‌دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئیسلامیانه‌وه رفێنران و تا ئه‌مڕۆ بێسه‌روشوێنن، 14 نیسانی 2016 دوو ساڵ به‌سه‌ر رفاندنی 276 مناڵانێکی کچدا له‌قوتابخانه‌یه‌کی شاری چیبۆکی نایجریادا کهلهپۆلهکانی ناوه‌ندیدا بووه‌ن تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م ژماره‌یه تا ئایاری 2014 له‌و مناڵانه 59 یان هه‌وڵی خۆده‌ربازکردنیان دا‌و له‌رێگای جه‌نگه‌ڵه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی که هێزه‌کانی بۆکۆحه‌رامی تیایه ده‌ربازبوون، به‌ڵام تا ئێستا 219 یان هه‌ر لای ئه‌و هێزه ئیسلامیانه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌کار ده‌هێنرێن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رفاندنیانه‌وه پێیان وتن یان ده‌بێ ببن به‌ئیسلام و وه‌ڵامی نیازی جنسی چه‌کدارانی بۆکۆحه‌رام بده‌نه‌وه، یان وه‌ک کۆیله بمێننه‌وه‌و چۆن بیانه‌وێ به‌کاریان ده‌هێنن وه‌ک کۆیله‌ی جنسی و بۆ فرۆشتن و شه‌ڕ و خۆته‌قانده‌نه‌وه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 5 ئایاردا که بۆکۆحه‌رام رایگه‌یاند لیپرسراوی رفاندنی ئه‌و کچانه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، هه‌ر ئه‌و کات ئه‌بوبكر شيكاو سه‌رۆکی بۆکۆحه‌رام رایگه‌یاند؛ که له‌دینی ئه‌واندا ژنان بۆ خوێندن نابێت و ده‌توانن بۆ فرۆشتن و به‌کارهێنانیان وه‌ک کۆیله‌ی جنسی و چۆن بیانه‌وه‌ێت ده‌توانن به‌کاریان بهێنن، رێگه‌پێدراوه.هێزه سه‌ربازیه‌کانی نایجیریا له کانونی دووه‌می 2016 دا رایانگه‌یاند که 1000 ژنیان له‌ده‌ستی هێزه‌کانی بۆکۆحه‌رام رزگار کردوه به‌ڵام هیچ کچێکی له‌و 219 مناڵه کچه‌ی تیێدا نه‌بووه.
بێگومان ئه‌م ژماره‌یه ته‌نیا کچانی رفێنراو نین له‌لایه‌ن بۆکۆحه‌رامه‌وه، به‌ڵکو به‌هه‌زارانی تریان له‌کچانی مناڵ و ژنان رفاندوه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌و سیاسه‌تیاندا هه‌یه وه‌ک ژن به‌کار ده‌هێنرێن و به‌فه‌رمی رایانگه‌یاندوه. له‌زۆر جێگا که‌هێزه چه‌کداره‌کانی بۆکۆحه‌رام داویانه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کدا کاولیان کردوه‌و پیاوان و کوڕانی گه‌نجیان کوشتوه‌و کچانیان له خوار 10 ساڵیه‌وه بردوه، وه زۆرێکیان به‌جیا له‌کۆیله‌ی جنسی به‌کارهێناوه، بۆ شه‌ڕو خۆته‌قاندنه‌وه به‌کار ده‌هێنرێن، به‌پێی راگه‌یاندنه جیهانیهکان له‌هه‌موو 5 که‌س خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه 1 دانه‌یان مناڵه، هه‌روه‌ها له‌و رێژه‌ی خۆتهقاندنهوهیهش کچان له‌سه‌دا حه‌فتاو پێنجه پیکده‌هێنن. کهتهقاندنهوهکانیان شوینه گشته‌کان لهبازاڕو قوتابخانه‌کان و شوێنی گشتی تری کۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵکه. له 2015 دا 44 کچ خۆی ته‌قاندۆته‌وه، که ژماره‌یه‌کی زۆری مناڵی کچیان له‌ته‌مه‌نه‌کانی 10 ساڵیه‌وه به‌کارهێناوه‌و له‌وانه مناڵێکی کچی 10 ساڵ خۆی ناتهقێنێتهوهو خۆی ته‌سلیمی هێزه‌کانی حکومی ده‌کات و لیدوان ده‌دات، ئه‌م کچه و ئه‌و کچانه‌ی که له‌ده‌ستی ئیسلامیه‌کانی بۆکۆحه‌رام رزگار بوون باسی کاروکردوهی بۆکۆحه‌رامه‌کان له‌گه‌ڵ کچانی مناڵ و ژنان و ته‌جاوزی به‌زۆری جنسی نائینسانی و وه‌حشیانه‌یان ده‌که‌ن، که‌چۆن کچانێک به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌مرن یان نێوه گیان و نه‌خۆشی جۆراوجۆر و له‌وانه‌ش نه‌خۆشی جنسی تووش ده‌بن. ئه‌م مناڵه کچانه قوربانی سیاسه‌ت و کاروکرده‌وه‌ی ئیسلامیه‌کانی بۆکۆکۆحهرامن.
ئه‌م ئیسلامیانه‌ی بۆکۆحه‌رام بوونه‌ته هۆی کاولبونی شار‌و دیهات و سه‌رگه‌ردانی ملیۆن له‌خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه و هه‌روه‌ها له‌میدیاکانه‌وه ئیشاره به‌وه دراوه که‌له 2014 وه 17000 که‌س کوژراون وه ده‌یان شار‌و شارۆچکه وێرانکراون و دوو هه‌زار قوتابخانه له نایجیریا، چاد، نیجر و کامیرۆن داخراون به‌هۆی هێرشه‌کانی بۆکۆحه‌رامه‌وه. وه نزیکه‌ی چل هه‌زار مناڵ به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆکۆحه‌رامه‌وه له‌خوێندن بێبه‌ش بوون، سه‌رگه‌ردان بوون و به‌شێکی زۆریان ئاواره‌ن و لهناوچهکانهکانی خۆیان ئاواره‌بوون.
ئه‌م کۆمه‌ڵه ئیسلامیه به‌جیا له‌وه‌ی له له‌زمانی سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه له 8مارسی 2015 دا لایه‌نگریان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سوریا و شام راگه‌یاند و له 12 مارسدا داعش قبوڵی کرد‌و وه‌ڵامی دانه‌وه. هه‌ربۆیه له‌نایجیریا به‌جیا له‌وه به‌ناوی هێزه ئیسلامیه ترسناکه‌کانی IsIs ده‌یانناسن له‌سه‌رتاسه‌ری نایجریادا بهتاڵیبانی نایجیریاش ناویان ده‌به‌ن. هه‌ربۆیه وه‌ک هێزێکی دژی مناڵان و کچان و ژنان به‌گشتی و ئینسانکوژ له‌وڵاته‌کانی نایجیریا، چاد، نیجر و کامیرۆن ده‌ناسرێن. ئه‌وه بوو دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک ئه‌م ئیسلامیانه نزیکه‌ی ئه‌و 300 مناڵه کچه ده‌ڕفێنن، نه‌ک ئه‌م چوار وڵاته به‌ڵکو سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌هه‌ژێنێت و به‌ره‌ی ئینسانی له ژنان و رێکخراوه سۆسیالیست و کرێکاری و ئینسانیه‌کان هاوکاتی خه‌ڵکی ئه‌و چوار وڵاته دێنه دهنگو به‌شیعاری كچهکانمان بگێرنه‌وه ” Bring Back Our Girls “.
ڤیدیۆی ئێستای ئه‌و 15 کچه رفێنراوانه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر، به‌جیا له‌وه‌ی برینی دایک و باوک وکه‌سوکاری ئه‌وه پانزهکچهو هه‌زارانی تر ده‌کولێنێته‌وه لهنایجیریاو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری و لهسوریاو له‌عێراق و کوردستانیش به‌ده‌ستی داعشه‌وه، جارێکی تر ئازار ده‌خاته گیانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی له‌دنیادا، ئه‌م ڤیدیۆیه له‌کاتێکدا بڵاوده‌بێته‌وه که‌سه‌رمایه‌داری به‌ده‌وڵه‌ت و سهرۆکهکانیو بۆرژوازیهکانیهوه رووبه‌ڕووی ریسواییه‌کی گه‌وره‌تر و بێوێنه‌ی ئاشکرا تربۆتهوه، به‌جیا له‌جه‌نگه دژی ئینسانیه‌کانی سه‌رمایه‌داری کهنموونهکانی له سوریا و عێراق، یه‌مه‌ن، لیبیا و… تاڵانکاری دزه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی په‌نه‌ما، له‌سه‌رۆکی وڵاته‌کان و که‌سانی ده‌وروبه‌ری و سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رمایه‌دارانی مشه‌خۆری ده‌وریان. هه‌روه‌ها له 5 ساڵی رابردودا له میسر، تونس، لیبیا، سوریا، عێراق، تورکیا، ئێران و هه‌تا کوردستانیش، تاڵانکاری، گه‌نده‌ڵکاری، دزی و سه‌رکوت و شه‌ڕو هاوکاری هێزه‌کانی داعشی ئیسلامی، بهئهمهریکاو روسیا‌و زۆرێک لههاوپهیمانهکانیانیشهوه، نموونه گه‌لێکن که‌ئیتر سه‌رمایه‌داری هیچ زه‌روره‌تی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه‌و ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆی کردوه، به‌هه‌ر ره‌نگێکی قه‌ومی و ئیسلامیه‌وه ده‌رکه‌وێت هه‌ر یه‌ک ماهیه‌تی هه‌یه و ده‌بێ بڕوات، بۆیه ده‌بێ جیگای خۆی بدات به‌دنیایه‌کی باشتری شیاوی ئینسانی.
در‌و ی