Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئەمریکاو کشانەوە لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی…

ئەمریکاو کشانەوە لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی…

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود

هەشتی ئەم مانگە دۆنالد ترمپی سەرۆکی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە… کشانەوەی ئەمریکا لەو رێکەوتننامەیە لە ژێرناوی بوونی کەموکورێ زۆر لە رێکەوتننامەکە و هیوا خواستن بە واژو کردنی رێکەوتننامەیەکی نوێ… بەشێکە لە دریژەی کیشمەکیشی درێژ مەوداو درێژخایەنی نێوان ئەمریکاو غەرب لەگەڵ ئێران لەلایەک و کیشمەکیشی نیوان بلۆکەکانی ئیستای دنیا لەلایەکی ترەوە… بۆ ئامانجەکانی ئیستاو داهاتووی ناوچە و ململانێیەکی فراوانتری نیودەوڵەتی….

یەکێک لە سیماکانی دنیا و تایبەتمەندیەکانی زیاتر لە ٤ دەهەی رابردووی دنیا، ململانێی ئیران و ئەمریکایە…. کە بەدوای شۆرشی ئێراندا لەساڵی ١٩٧٨ وە درێژەی هەیە… چ واژۆ کردنی رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەنیوان ئەمریکاو ئێران و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپاو لەساڵی ٢٠١٥ و چ  کشانەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا، و پێداگری وڵاتانی ئەڵمانیاو فەرەنساو بەریتانیاو یەکیتی ئەوروپا، بۆ مانەوەی رێکەوتننامەکەو بەرگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی… دەبێ لە چوارچیوەی ململانێی نێوان ئەمریکاو غەرب و لەگەڵ ئێراندا، سەرنجی بدرێتێ…

بۆ ئەمریکا لەپشت بانگەشەی “هەرەشەی ئەتۆمی ئیران””دەستەمۆکردنی ئیران و سنوردارکرنی دەستێوەردانەکانی” راستیەکی ئاشکرا هەیە… ئەویش ئەوەیە ئەمریکا بەدوای بەهیزکردنی پیگەی سیاسی و سەربازی خۆی لە ناوچەکەدایە لە بەرامبەر رەقیبەکانی لە ئاستی دنیادا.

رێکەوتننامەی نیوان (وڵاتانی پینج+١) لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەوێنەی خاوبوونەوەی ململانێی نێوان ئەمریکاو غەرب لەگەڵ ئێران، بەپاساوی” ریگەگرتن لەوەی ئیران دەستی بە چەکی ئەتۆمی” بگات، دەورەیەکی نوێی هێنایە کایەوە… چوارچیوەیەکی تر و نوێی بەخشی بە پەیوەندییە ئابوری و سیاسیەکانی ئیران بە غەربەوە، هاوسەنگی هێزی لایەنە دەرگیرەکانی لەناوچەکەدا، گۆرێ… گرنگترین ئاڵوگۆر ئەوەبوو کە کاریگەری بۆژوازی عەرەبی و پێگەی دەوڵەتی ئیسرائیلی لەبەرامبەر بە ئیراندا لاواز کرد…و دەرگای کردەوە بە رووی ئیراندا تا پەیوەندیە ئابوری و سیاسییەکانی لەگەڵ غەرب پیناسەبکاتەوە و پێگە و دەستیوەردانی خۆییشی لە ناوچەکەدا قایمتر بکات… بەمەش هاوسەنگی هیز بە سودی ئیران شکایەوە، بە جیا لەوانەش بۆژانەوەیەکی ئابوری کاتی لەناوخۆی ئیراندا بەدوای خۆیدا هێنا… لەهەموو ئەوانەش بەرچاوتر ئەوە بوو کە جێگەو رێگەی ئیران وەکو “سەرچاوەیەکی مەترسی و پشتیوانیەکی تیرۆر”، گۆردرا بە دۆستی غەرب و لایەنێک بۆ گێرانەوەی “ئارامی لە ناوچەکەدا”… دیارە هەوڵی ئەمریکا بۆ ئەوە بوو ئیران لە رێگای ئەو ڕیکەوتننایەکەوە دەستەمۆ بکرێت…

دوای سێ ساڵ بەسەر ئەو رێکەوتننامەیدا، کە کاتی خۆی چ ئیران و چ ئەمریکاو غەرب وەکو دەستکەوت و دەورەیەکی نوێ تەماشایان دەکرد، بەم دوایانە ئەمریکا وەکو لایەنی سەرەکی ریکەوتتننامەکەو لایەنی سەرەکی و قوتبی ناو ململانێکە لەگەڵ ئێران، لە ریکەوتننامەکە دەکشێتەوە… دیارە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتتنامەکە، دوبارە ئارایشیکی تازە دەدات بە هاوسەنگی هیز لە ناوچەکەدا، لەلایەکەوە ڕۆڵی زیاتر دەدات بەناسیونالیزم و بۆرژوازی عەرەب لە روداوەکانی ناوچەکەداو غرورو پیگەی دەوڵەتی ئیسرائیلیش دەباتە سەرەوە… دەوڵەتانی غەرب کە دەستیان گرتووە بە رێکەوتننامەیەکەوەو پابەندبوونی خۆیانی پێوە دوپات دەکەنەوە… زۆرتر بەدوای پەیوەندییە ئابورەیەکانی خۆیانەوەن و نایانەوێت ببنە بازی ململانێی نیوان ئەمریکاو ئیران… ئەمەش لەلایەکەوە قڵشتی نیوان بەشیک لە وڵاتانی ئەوروپاو یەکیتی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا زیاد دەکات و بە سودی ئیران و هاوکات لە بەرژەوەندی قوتبی نەیاری ئەمریکا، روسیاو چین، دەچیتە پێشەوە… لەهەموو ئەوانەش زیاتر ئەمریکا لە داسەپاندنەوەی سزاکانی بەسەر ئیراندا، لە هاوکاری دۆستە ئەوروپیەکانی بێبەش دەبێت… و پیگەی ئیران ناتوانرێت بگیڕدرێتەوە بۆ بەر لەکاتی ریکەوتننامەی پینج+ ١ی ساڵی ٢٠١٥…

دەوڵەتی ئێران ئەمجارە، سەرباری هەرەشەکانی پێشوویان کە ئەگەر ئەمریکا لە ریکەوتننامەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوانیش گڕی دەدەن و دەی سوتێنن، دەیەوێت رێکەوتننامەکە بمینێتەوە لەگەڵ وڵاتە ئەوروپیەکان.

دیارە پابەندبوونی ئیران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بە رێکەوتننامەکە، هیشتا ناتوانێت کاریگەری دووبارە داسەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەریدا، بی کاریگەر بکات… داسەپاندنەوەی سزای ئابوری و سزای کۆمپانیاکان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئێران…  کاریگەری زۆری لەسەر ئیران و لەوانەش لەسەر خەڵکی کرێکارو نەداری ئیران دەبێت… هەژاری زیاتر دەکات، رادەی بیکاری فراوانتر دەکاتەوە، دەیان کارگەو کارخانە رووبەرووی راوەستان دەکات، بیانو دەدەتە دەست دەسەڵاتی رەشی ئیسلامی تا لە ژیر ناوی سزاکاندا، شانی خۆی لەدابینکردنی داخوازییەکانی خەڵکی ئیران خاڵی بکاتەوە، وەدەستی هیزە سەرکوتکەرەکانی ئاوەڵا دەکات تا دووبارە لە ژیر ناوی هەرەشەی دەرەکی و رووبەرووبوونەوە لەگەڵ “شەیتانی گەورە” سەرکوتی زیاتر بکەن… وە ئیران سزاکان دەکاتە چەکێک بۆ پاشەکشەکردن بە بزوتنەوەی نارەزایەتی وکرێکاریی و جەماوەری و شۆرشگێرانە، کە لەکۆتایی ساڵی رابردووە پێی نابووە قۆناغێکی تازەو ئاستێکی بەرزترەوە…

دیارە لەو نێوەدا، حزب و رەوتە بۆرژوازییەکانی ئێران، چاویان لە ئەمریکاو داسەپاندنی سزایە بەسەر ئیراندا  وەکو رێگایەک بۆ لاوازکردنی ئیران و روخاندنی ئەم رژێمە… تا خۆیان بەسەر لاشەی خەڵکی برسی و بێئیرادەکراوی ئیراندا نەخشەی هەڵزنین و دەستگرتن بەدەسەڵاتەوە، دابرێژن…

ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی ئیران… هیچ لە ئەزموونی جینۆسایدی خەڵکی عێراق لە رێگایی ئابڵۆقەی ئابوریەوە فیرنەبوون… و بۆیە بێ شەرمانە داسەپاندی سزا بەسەر ئیراندا بە رێگایەک بۆ لاوازبوونی رژیمی ئیران دەزانن و روویان لە کەعبەی ئەمریکایە، تا هەرچی سزایە دای بسەپێنێت…

لە کۆتاییدا دەبێ بلێین… کە پاشەکشەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی ئیران… سەرەتای ململانییەکی نوێیە لە نێوان ئەمریکاو ئیراندا، ئارایش و هاوسەنگی هێزە دەرگیرەکان لە ناوچەکەدا دەگۆرێت… خەڵکی ئیران و ناوچەکە قوربانی یەکەمی ململانیی دەورەی داهاتوو دەبن…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٢٨ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە…

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *