Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئەم ماوەیە هەر یەک لە پارتییو گۆڕان، لەدژیی یەکتر دەستیان داوەتە گەمەی پەنابردن بۆ دادگاکان!

ئەم ماوەیە هەر یەک لە پارتییو گۆڕان، لەدژیی یەکتر دەستیان داوەتە گەمەی پەنابردن بۆ دادگاکان!

تاهیر عیسا

بەتایبەت دوای ئەوەی پارتیی لەسەر خۆپیشاندەکانیی ئەم دواییەی کوردستان کە سوتاندنیی مەقەڕەکانیی پارتییان لەزۆنیی سەوزدا بەدواداهاتو ئاکامیی ڕووداوەکانیی لەلایەن پارتییەوە درایە پاڵ گۆڕانو چەند تۆمارێکیی دەنگیشیان وەک بەڵگەی هەرەشەکانیی نەوشێروان مستەفا بۆ سەر پارتییو بارەگاکانیان، بڵاو کردەوەو دواتریش پارتیی سکاڵای یاسایی خۆی لەدژیی نەوشێروان مستەفا لەدادگای حکوومەتیی زۆنەکەیدا تومارکرد!

ئێستاش لەبەرامبەردا گۆڕان دەیەوێت هەمان گەمەی دادگایی لەدژیی بارزانیی دەست پێبکات!

بەبڕوای من دەستبردنیی گەمەی دادگایی لەنێوان هەردوو کاراکتەریی سیاسیی لەم دوو زۆنەدا سەرەڕای گاڵتەجاڕیی کردن بەدادگا، چەند لێکدانەوەیەکیی تریش هەڵدەگرن!

پارتیی لای خۆیەوە دەیەوێت به گۆڕانو لایەنەکانیی تریی دژ بە پرسیی سەرۆکایەتیی هەرێم بڵێت، ئەوە نەک تەنیا پرسیی سەرۆکایەتیی هەرێم قابیلیی گفتووگۆ نییە! بەڵکو هەر لاینێکیش لەدژیی پێداگریی بکات ئەوا وەک نەوشێروان مستەفا مەلەفیی بۆ دروست دەکرێتو تائاستێک دەهێنرێتە خوارەوە کە قابیلیی ئەوەیە لە مەهزەلەترین دادگادا بکرێت بەمەسخەڕە! ئەمە لە ئامانجیی پارتییدا تەنیا سووکوو چرووک کردنیی نەوشێروانە نەک گەورەکردنیی دادگاو بڕوا بوون بەدادگا!

پارتیی بەم کارەی کاریزمای گۆڕانیی تا ئاستێک هێناوەتە خوارەوە کە دەیەوێت لەزهنیەتیی خەڵکیی کوردستانو تەڕەفدارەکانیدا وەک سەرکێشو چەقو کێشێکیی بازاڕیی شێخەڵا نیشان بدرێتو لەبەرامبەریشدا دەرێتە دادگای زۆنەکەیان!

وەلەهەمان کاتیشدا پارتیی بەعەمەلیی دەرگای هەر جۆرە گفتووگۆیەکیی لەسەر مەسەلەی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ یەکجاریی داخست!

پارتیی بۆ بەدیهێنانیی خەونوئامانجە خێڵەکیەکانی بنەماڵەی بارزانییو میرنشینیەکەی، لەدەرەوەی ئەو بەناو پروسە سیاسییو دیموکراتییەی کە خەڵکیی کوردستانیان بۆ چەند دەورەیەکیش پێ فریو داو کە دواترینیان حکومەتیی بنکە فراوان بوو، زۆر یەکدەستترو دەست ئاوەڵاتردەبێت!

هەر بۆیەش بۆ پارتیی یان دوو زۆنیی! یان پارتییو بارزانیی! ڕێگای سێیەم لەروانگەی پارتییو بنەماڵەدا لەئارادا نییە!

بەڵام گۆڕان بۆ لەبەرامبەر ئەم گەمەیەی پارتیدا دەست بۆ هەمان مەهزەلە دەباتەوە؟؟

ئایا بەو مانایەی ئەوان جیاواز لەپارتیی بڕوایان بەدادگاکان هەیە ؟

هەر کەسێک لەکوردستان بدوێنیت تەنانەت مناڵەکانیشمان دەزانن دادگا لەکوردستان بەگشتیی جگە لەدادگای لێپێچینەوە لەکەیسیی هەژارو نەدارەکان دادگای هیچ بەرپرسو سەرکردەیەکیی ئەم وڵاتە نییە!

کێ هەیە نەزانێت ئەگەر دادگا لەکوردستان وجودیی هەبوایەو دەسەڵاتیی دادوەریی سەربەخۆ بوایا ئەوا هیچ بەرپرسو سەرکردەیەکیی سیاسیی ناو ئەم حیزبە باڵا دەستانە لەم مەملەکەتیی کوردستانەدا نەیدەتوانیی بێ سزایی قورسیی یاسایی دەربازیی ببوایاو پاشەڵ پاک لێی دەربچوایا؟!

ئایا ئەگەر گۆڕان وەک لایەنێکیی حەقخوازیی جیاوازتر لەپارتییو عەدالەتخوازتر لەپارتیی دەیەوێت خۆی بەخەڵکیی کوردستان بناسێنێتو وە ئەو پرسانەی دەیەوێت لەدژیی بارزانییو بو بەدادگا گەیاندنیی بیان وڕوژێنێت، بەتایبەت لەسەر پرسیی تێوەگلان لەشەڕو کوشتارو کوشتنیی خەڵکو دروستکردنیی نەهامەتیی بۆ سەر سەریی خەڵکیی کوردستان، دەشتوانن ڕاستگۆیانە ئەوەی لەسەر خۆیانو سەرکردەکانیانو بەتایبەت لەسەر خودیی نەوشێروان مستەفاش هەیە بیوروژیننو بیدەنە دادگاکانیان ؟؟

ئایا گۆڕانخوازان دەتوانن لەپاڵ کەیسیی شەڕیی ناوخۆو تێداچوونیی هەزاران کەس، ناویی سەرکردەکەی خۆشیان بخەنە پاڵ بارزانیی؟

ئایا بەویژدانەوە دەتوانن لەبارەیی قەرناقەو پشت ئاشانو حەمەی حەللاقو هاوڕێکانیو کەیسیی جووتیاران لەچوارقورنەو کەیسیی پێنج هەڵسوراویی کۆمونیستیی لەسلێمانیو دەیان کەیسیی تر بخەنە پاڵ کەیسە دزێوەکانیی تریی بارزانیش ؟؟

ئەگەر ئەمەتان کرد خەڵکیش دەتوانن بڕواتان پێبکەنو بڵێن گۆڕانخوازان بەویژدانەوە گۆڕانخوازیی مەیدانیی عەدالەتیی کۆمەڵایەتین؟!

بەڵام دڵنیام ئێوەش مەبەستتان گەورەکردنیی دادگاو گرنگیی دان بە بەدادگاو هەوڵدان بۆ بەسەربەخۆیی کردنیی دەسەڵاتیی دادگاییو دادوەریی نییە!!

بەڵکو ئێوەش خراپتر لە پارتیی بەدادگاکان رادەبوێرنو یاساو دادگاکانتان کردووە بەو گاڵتەجاڕیەی کە لەپاڵیا تەنیا خەریکیی جاڕدانیی شەڕێکیی تەبلیغیین لەدژیی یەکترو بەهەردوو لاتان خەریکیی خۆشکردنیی ئاگریی شەڕێکن کە تیایدا دواجار خەسارەتمەندیی ئەوەلو ئاخیریی، تەنیاو تەنیا خەڵکیی زەحمەتکێشو هەژارو نەداریی کوردستان دەبێت!؟

About hkkk

Check Also

پشتیوانی نامەی کراوەی …

پشتیوانی نامەی کراوەی  (کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) سەبارەت بە  دەستگیرکراوەکانی هەولێر و …