Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 به‌رگرتن به‌م وه‌حشیگه‌رییه‌، ڕاوه‌ستانی ڕیزی یه‌کگرتو و رێکخراوی په‌نابه‌رانی پێویسته‌!

به‌رگرتن به‌م وه‌حشیگه‌رییه‌، ڕاوه‌ستانی ڕیزی یه‌کگرتو و رێکخراوی په‌نابه‌رانی پێویسته‌!

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌له‌میدیاکانه‌وه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر باندێکی هاوبه‌ش له‌ناسونالیسته‌ فاشیسته‌کانی عه‌ره‌بی سوریا وئیسلامیه‌کانی ئه‌فغان، له‌که‌مپێکی په‌نابه‌ری دورگه‌یMitilini   له‌یۆنان، به‌ بیانوی ڕۆژو نه‌گرتن، به‌وتنه‌وه‌ی (ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر) هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا و له‌ ئه‌نجامدا ژمارەیەک لەو پەنابەرانە برینداربوون، کە برینی ژمارەیەکیان  سه‌ختە.

ئاشکرایه‌ ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌، ئه‌م تاوان و خوێنڕێژییه‌ که‌ده‌ستی ڕه‌شی خۆی گه‌یاندۆته‌ په‌ناخوازانێک که‌خۆیان قوربانی جه‌نگ و ماڵوێرانی و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئیسلامی و قه‌ومییه‌ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگەکانیاندا، گۆشه‌یه‌کیتر له‌کارنامه‌ی ڕه‌ش و ئینسانکوژی ره‌وته‌ فاشیسته‌ قه‌ومی و ئیسلامییه‌کان له‌دونیای ئه‌مڕۆدا ده‌خاته‌ به‌رچاوی کۆمه‌ڵگەی به‌شه‌ریه‌وه‌. هاوکات ئه‌م هێرش وپه‌لاماردانه‌ بۆسه‌ر په‌نابه‌رانێک که‌یه‌خسیری ژیانی ئاواره‌یی وکه‌مپن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ئیختیاری خۆیان هه‌ڵیان بژاردبێت، ئه‌ویش له‌وڵاتێکی ئه‌وروپایی وه‌ک یۆناندا، ‌ئه‌لقه‌یه‌کیتر له زنجیره‌ی ‌ده‌ستدرێژی وکوشتار وپه‌لاماره‌ ئینسانکوژیه‌کانی ره‌وت و ده‌سته‌وتاقمی تیرۆریستی ئیسلامی و قه‌ومی درێژده‌کاته‌وه‌ که ‌هه‌م له‌ناوخۆی سوریاداو هه‌م له‌دلی کۆمه‌لگە ئەوروپیه‌کاندا، ژیان و ئه‌منیه‌ت وئازادییه‌کانی هاوڵاتیان ده‌کاته‌ بارمته‌یه‌ک بۆ داسه‌پاندنی کارنامه‌ی ڕه‌ش و کۆنه‌په‌رستانه‌یان. ئه‌م هێرش و په‌لاماردانه بۆسه‌ر په‌ناخوازانی کوردی ناوکه‌مپه‌کان له‌یۆنان، روویه‌کی تری هه‌مان ئه‌و هێرش وپه‌لاماردانه‌یه‌ که‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمی قه‌ومی و گروپه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر خه‌ڵكی كورد زمان و ناچارکردنیان به‌ به‌ جێهێشتنی وڵات.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م دەسترێژی و تاوانه‌ به‌توندی مه‌حکوم ده‌کا، هاوکات حكومه‌تی یۆنان به‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌زانێ که‌ له‌ئێستادا هانایان بۆئه‌م وڵاته ‌هێناوه‌. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا ده‌بێ ده‌سبه‌جێ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ بناسرێن و ده‌ستگیربکرین و ڕوبه‌ڕووی سزای توند بکرێنه‌وه‌.

فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی داوا له‌ ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ری وده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان ده‌کات که‌کۆتایی به‌سیاسه‌تی ئایزۆله‌کردن وکەمپسازی په‌نابه‌ران بهێنن و به‌دانی مافی په‌نابه‌ری و هاوڵاتی بوون وگویزانه‌وه‌یان بۆ نێو کۆمه‌ڵگە ئه‌وروپییه‌کان، ئه‌و زەمینه وفه‌زایه‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ که‌ ڕه‌وته‌ فاشیستی و تیرۆریسته‌ ئیسلامی و قه‌ومییه‌کان گه‌رایان تیدا کردووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ کارنامه‌ی ئینسانکوژی خۆیانی تیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

هه‌ر لێره‌شدا فیدراسیۆن داوا له‌ هه‌موو په‌نابه‌ران ده‌کات که‌به‌ڕیزی یه‌کگرتوو ڕێکخراوی خۆیان و به‌کۆبونه‌وه‌ له‌ده‌وری فیدراسیۆن، نه‌خشه‌و پلانی ئه‌م ئینسانکوژانه‌ ناکام بکه‌نه‌وه‌و ڕێگانه‌ده‌ن کۆنه‌په‌رستان شه‌رو هه‌رای قه‌ومی و ئاینی ژیانی ئاواره‌ییان هێنده‌ی تر گیرۆده‌ی کاره‌ساتی ناهه‌موار بکات. په‌نابەران له‌هه‌رکویه‌که‌وه‌ هاتبن و به‌هه‌ر زمانێک قسه ‌بکه‌ن و هه‌رباوه‌ڕیکیان هه‌بێت، یه‌ک چاره‌نووسیان هه‌یه و هه‌موویان گیرۆده‌و قوربانی، جه‌نگ و ده‌عوای ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سته‌وتاقمی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و ئاینین. په‌نابه‌ران ته‌نها به‌خه‌بات و ڕاوه‌ستانی یه‌کگرتو و ئینسانیخوازانه‌یان ده‌توانن نه‌ک هه‌ر مه‌ترسی وپه‌لاماره‌کانی کۆنه‌په‌رست و فاشیسته‌کان ناکام بکه‌نه‌وه،‌ به‌ڵکو خواسته‌کانی خۆشیان به‌ده‌ستبهێنن.

٢٦/٥/٢٠١٨

About hkkk

Check Also

بەیاننامەی ڕێكخستنی هه‌ولێر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: …

سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە!  ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *